(سبه‌ی):
سه‌باره‌ت به‌په‌یامی جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ری سه‌رای ئازادی سلێمانی كه رۆژی 26/3/2011 ئاراسته‌ی فراكسیۆنه‌كانی ئۆپۆزسیۆن كراوه، هه‌رسێ فراكسیۆنی ئۆپۆزسیۆن له‌په‌رله‌مانی کوردستان به رونکردنه‌وه‌یه‌ک وه‌ڵامی دانه‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌که:
ئێمه هه‌رسێ فراكسیۆنی گۆڕان و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ له‌ڕۆژانی یه‌كه‌می خۆپیشاندانه‌كانی جه‌ماوه‌ره‌وه پشتگیری خۆمان بۆ داوا ڕه‌واكانیان ڕاگه‌یاندووه و، له‌كۆبونه‌وه نائاسایی یه‌كانی په‌رله‌ماندا داكۆكی جیددیمان لێ كردن و، كاریگه‌ریی راسته‌وخۆمان هه‌بوو له‌داڕشتنی 17 خاڵه‌كه‌ی بڕیاری ڕۆژی 23/2/2011 و، ڕاپۆرته هه‌شت خاڵیه‌كه‌ی ڕۆژی 17/3/2011 ی په‌رله‌مان و، به‌ئاماده بوون و به‌شداریی ڕاسته‌وخۆش له‌ناو خۆپیشانده‌راندا جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌و پشتیوانییه كرده‌وه .
به‌ڵام پاش تێپه‌ڕبوونی زیاتر له‌مانگێك به‌سه‌ر ده‌رچواندنی ئهوبریارانه دا تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكی جیدی نه‌نراوه بۆجێبهجێكردنیان، بۆیه ئێمه وه‌ك فراكسیۆنه‌كانی ئۆپۆزسیۆن رایده‌گه‌یه‌نین، كه چیتر چاوه‌ڕێی زیاتر وه‌لانان و به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتنی ئه‌وبڕیارانه ناكه‌ین، كهپێشێل كردن و خه‌مساردی له جێبه‌جێكردنیاندا واتای ڕێزنه‌گرتنه له‌دامه‌زراوه‌ی په‌رله‌مان و، شه‌رعیه‌تی په‌رله‌مان ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه، هه‌روه‌ها له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆوه 29/3/2011 هه‌ڵوێسته‌كانمان ڕاده‌گه‌یه‌نین سه‌ره‌تا به بایكۆتكردنی دانیشتنی ئاسایی په‌رله‌مان و له‌گه‌ڵ به‌رده‌وام بون له‌سه‌ر پشتگوێخستنی داواكاریه هه‌نوكه‌ییه‌كانی خۆپیشانده‌ران و، ئۆپۆزسیۆن به شێوازی جیاوازتر هه‌ڵوێسته‌كانمان بۆ پشتیوانی داواكاریه‌كانی جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ری هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌یه‌نین .
له‌هه‌مان كاتدا خوازیارین و داواكارین كه هاوپیشه‌كانمان له‌فراكسیۆنه‌كانی تر لهناوپهرلهمانی كوردستاندا هاو هه‌ڵوێست بن له‌گه‌ڵماندا ، به‌مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له‌بڕیاره‌كانی په‌رله‌مان و ،به‌ده‌نگه‌وه هاتنی داواكاریی خۆپیشانده‌ران كه‌ئێمه به‌جیاوازیی فراكسیۆنه‌كانه‌وه نوێنه‌ری هه‌ڵبژێردراوی ئه‌وانین.
فراكسیۆنی گۆڕان فراكسیۆنی یه‌كگرتوو فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ
29/3/2011