(سبه‌ی):
تا دێت ناڕه‌زاییه‌کان له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان فراوانتر ده‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و باره نائاساییه رانهگهیهندراوهی ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌که به‌سه‌ر شاری هه‌ولێردا سه‌پێنراوه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، بڕیاره رۆژی 9/4/2011 ره‌وه‌ندی له وڵاتی به‌ریتانیا خۆپیشاندانێکی ناڕه‌زایی له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ی هه‌رێم له له‌نده‌ن له سه‌عات 2 بۆ 5 ی ئێواره سازده‌کات.
هاوکات چه‌تری ئازادی وه‌ک رێکخه‌ری ئه‌و خۆپیشاندانه رایگه‌یاندوه: ده‌سه‌ڵاتداری ناوچه‌کانی هه‌ولێر و دهۆک به‌مه‌به‌ستی سه‌رکوتکردنی خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تییه‌کانی ئه‌مرۆی خه‌ڵکی کوردستان و له پێناو به‌رگرتن به جه‌ماوه‌ری ناڕازی ئه‌و دو شاره بۆ په‌یوه‌ست بون به‌و ناره‌زایه‌تی و خۆپیشاندانانه‌ی له ناوچه‌کانی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ده‌ستیپێکردوه له پێناو به‌ده‌ستهێنانی داواکارییه ره‌واکانیاندا، پارتی گه‌مارۆیه‌کی سه‌ربازی و ئه‌منی توندی خستۆته سه‌ر خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه‌و فه‌زایه‌کی پڕ له ترس وتۆقاندنی به‌سه‌ر خه‌ڵکدا سه‌پاندوه.
چه‌تری ئازادی بانگه‌وازی سه‌رجه‌م ئازادیخوازان و رەوەندی کوردی لە له‌نده‌ن و شاره‌کانی تری به‌ریتانیا ده‌که‌ن، که له پێناو به‌رگریکردن له ئازادی و ماف و داواکارییه‌کانی خه‌ڵکی ناڕازی و خۆپیشانده‌ری ئه‌مڕۆی کوردستان به‌وپه‌ڕی به‌رپرسیارییه‌تیه‌وه هه‌وڵی جدی بده‌ن، له‌م چالاکی و ناره‌زایه‌تیه‌دا به‌شداری بکه‌ن.
ناونیشانی شوێنی خۆپیشاندانه‌که
Winchester house
259-269 Old Marylebone Road
NW1-5RA