(سبه‌ی):
پاش ئه‌وه‌ی رۆژی 19ی شوبات له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێك به جلوبه‌رگی مه‌ده‌نییه‌وه كه له‌گه‌ڵ پۆلیسی كاره‌بادا بون له نزیك نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلی ته‌قه له خۆپیشانده‌ران كرا و بوه هۆی شه‌هیدكردنی (شێرزاد ته‌ها) و (سوركێو زاهیر) و بریندارکردنی چه‌ند هاوڵاتییه‌ک، دوای تۆمه‌تباركردنی عه‌مید (ئاسۆ شێخ ته‌ها) به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كاره‌بای پارێزگای سلێمانی كه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و هێزه‌ی ده‌كرد، ناوبراو پێرێ نوسراوێكی نهێنی ساخته‌ی به ژماره (2) و به به‌رواری 18-2-2011 ده‌ركردوه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك پاكانه له دادگا به‌كاری بهێنێت.
له نوسراوه ساختهكراوهكهی عه‌مید ئاسۆدا هاتوه: "له‌به‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی كه شاری سلێمانی گرتۆته‌وه داوا له سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ر و پۆلیس و كارمه‌ندان ده‌كه‌ین كه‌سه‌ر به بهڕێوهبهرایهتیمانن وه له‌كاتی ئه‌رك بینینتان له‌و شوێنانه‌ی كه‌بۆتان دیاری ده‌كرێت ده‌بێت به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك خۆتان دووربگرن له (ته‌قه‌كردن) و توندوتیژی به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران و هاوڵاتیان به‌پێچه‌وانه‌وه راسته‌وخۆ به‌رپرسیار ده‌بن له‌هه‌ر سه‌رپێچیه‌كی ئه‌م رێنماییه وه پێویسته رێگای یاسایی و شارستانیانه بگرنه‌به‌ر بۆ جێ به‌جێ كردن.... تكایه".
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ساخته‌كردنی نوسراوه نهێنییه‌كه‌ی پاكانه‌كردن بۆ عه‌مید ئاسۆ به سبه‌ی راگه‌یاند: "عه‌مید ئاسۆ سه‌رجه‌م نوسراوه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بردۆته ماڵه‌وه تا ژماره و رۆژی نوسراوه ساخته‌كه له‌گه‌ڵ ژماره و رۆژی نوسراوه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه رێكبخات، هاوكات ژماره‌ی ئه‌و نوسراوانه‌ش بگۆڕێت كه دوای ئه‌و نوسراوه ده‌ركراون".
شایه‌نی باسه ماوه‌یه‌كیش له‌مه‌وبه‌ر هه‌ر بۆ پاكانه گرته ڤیدۆییهك بڵاوكرایه‌وه، كه عه‌مید ئاسۆ قسه بۆ پۆلیسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی ده‌كات و پێیان ده‌ڵێت: ته‌قه نه‌كه‌ن له خۆپیشانده‌ران.
عه‌مید (ئاسۆ شێخ ته‌ها) به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كاره‌با، یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی كه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی له‌لایه‌ن دادگاوه بۆ ده‌رچوه، به‌ڵام تائێستا بڕیاره‌كه جێبه‌جێ نه‌كراوه و ناوبراو له‌كاره‌كه‌ی خۆی به‌رده‌وامه و ده‌ستگیر نه‌كراوه.