ئه‌نفال..20ساڵ چاوه‌ڕوانی..20ساڵ مه‌رگه‌سات
 ئه‌نفال... ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی كرده‌وه‌یی فیكری به‌عسه‌




Monday, April 14, 2008
 
                                                                                                                                    وه‌رگێڕان‌و كورتكردنه‌وه‌ی‌
  ع.خالد
  
ده‌سه‌ڵاتداری به‌عس متمانه‌ی له‌سه‌ر باوه‌ڕِی له‌ناوبردنی جه‌سه‌دی نه‌یارانی وه‌كو شێوازێك به‌درێژایی ده‌سه‌ڵاتی په‌یڕه‌وی كردووه‌.

ئه‌م ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ره‌تای یه‌كه‌م كۆدێتای ئه‌وان (به‌عسییه‌كان) كه‌ له‌ 8ی‌ شوباتی 1963دا ئه‌نجامیاندا ده‌ستیپێكرد، كه‌ هه‌ستان به‌ كه‌وڵكردنی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ نه‌یاریان بوو له‌ شوێنێك، كه‌ پێیان ده‌ووت (باره‌گاكانی‌ پاسه‌وانی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌)، سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌و كاره‌، ده‌سه‌لاَتداره‌ به‌عسییه‌كان شالاَوی‌ له‌ سێداره‌دانیان پیاده‌ ده‌كرد‌و بۆچوونیان به‌رانبه‌ر ئه‌و نه‌یارانه‌یان وابوو كه‌ بوونه‌ته‌ كۆسپ له‌ به‌رده‌میاندا، یاخود ئه‌وانه‌ ره‌خنه‌ له‌ ده‌سه‌لاَتیان ده‌گرن. 

له‌ سه‌رده‌می‌ حوكمڕانی‌ ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كردا، سه‌دام‌و كۆمه‌ڵێك له‌ داروده‌سته‌كه‌ی‌  دادگاییه‌كیان به‌سه‌رۆكایه‌تی ته‌ها جه‌زراوی (ته‌ها یاسین ره‌مه‌زان) پێكهێنا كه‌ له‌و دادگاییه‌دا گیانی چه‌ندین عێراقی بێتاوانیان له‌جه‌سته‌یان ده‌رهێنا.

پاش ئه‌وه‌ی‌ له‌ ساڵی‌ 1968دا بۆ جاری‌ دووه‌م ده‌سه‌ڵاتیان گرته‌وه‌ ده‌ست، له‌و ده‌مانه‌دا ده‌سه‌ڵاتیان له‌و په‌ڕی‌ بێهێزیدا بوو، ناچاربوون رێكه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ شوڕِشگیرَِانی‌ كورد واژۆكرد، به‌ڵام هه‌ر له‌ میانی‌ ئه‌و ئاشتیه‌دا ده‌یان شێوازی‌ جۆراو جۆریان دژ به‌سه‌ركرده‌كانی‌ كورد به‌ تایبه‌تی‌‌و به‌ گه‌لی‌ كورد به‌گشتی‌ ئه‌نجامدا. ئه‌ویش به‌گرتنی‌ ده‌یان كوردی‌ بێتاوان‌و زیندانی‌ كردنیان به‌ بیانووی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ یاسا لایانداوه‌، یاخود كاری‌ دژ به‌ حكومه‌تیان كردووه‌، ئه‌مه‌و جگه‌ له‌ چه‌ندین پلان دژ به‌رابه‌رانی‌ كورد له‌و سه‌رو به‌ندانه‌دا هه‌ڵوێستی‌ زۆری‌ وڵاتانی‌ جیهان له‌گه‌ڵ‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ به‌عس بوو له‌ عێراقداو بێده‌نگی‌ خۆیان نیشانده‌دا به‌رانبه‌ر  به‌ جوڵانه‌وه‌ی‌ رزگاریخوازه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌دا. دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ به‌كرو شای‌ ئێران (محه‌مه‌د ره‌زا شا) رێكه‌وتنامه‌ی‌ جه‌زائیریان  مۆركرد، صه‌دام له‌و رێكه‌وتنه‌دا ده‌ستبه‌رداری‌ زۆری‌ له‌ مافه‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ عێراق بوو بۆ شای‌ ئێران له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ شای‌ ئێران پشت له‌ شۆڕِشی‌ گه‌لی‌ كورد بكات‌و هاوكاریان نه‌كات كه‌ له‌ ئه‌نجامی‌ ئه‌وه‌دا هه‌ره‌سی‌ ساڵی‌ 1975ی‌ به‌ دواداهات، له‌دوای‌ ئه‌و ساڵه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ به‌عس سیاسه‌تی‌ په‌یڕه‌وكردنی‌ كوشتن‌و له‌ناوبردن‌و سڕینه‌وه‌ی‌ نه‌ژادی‌ كوردی‌ پیاده‌كرد، ئه‌م كاره‌ی‌ به‌ چه‌ندین شیوازی‌ جۆراو جۆری‌ وه‌ك، ده‌ست به‌سه‌راگرتن‌و دوورخستنه‌وه‌‌و زیندانیكردن له‌ سه‌ربازگه‌‌و چادرگه‌كان‌و له‌ سێداره‌دانی‌ به‌كۆمه‌ڵ‌‌و. .....هتد به‌كارهێنا، به‌ڵام گه‌لی‌ كورد ده‌سبه‌رداری‌ مافه‌ ره‌واكانی‌ خۆی‌ نه‌بوو  له‌‌و پێناوه‌دا خه‌باتی‌ ده‌كرد، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ به‌عس له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا كه‌سوكاری‌ جه‌نگاوه‌ران (پێشمه‌رگه‌)ی‌ كوردی‌ ده‌گرت‌و ته‌نگه‌ تاوی‌ ده‌كردن. 

پاش ئه‌وانه‌، ئه‌و رژیمه‌ پلانی‌ له‌ناوبردنی‌ ٍبه‌ كۆمه‌ڵی‌ گه‌لی‌ كوردی‌ داڕِشت، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی‌ كه‌ صه‌دام له‌ ساڵی‌ 1979دا ده‌سه‌ڵاتی‌ گرته‌ ده‌ست، به‌ڵام به‌ هۆی‌ هه‌ڵایسانی‌ جه‌نگی‌ نێوان (عێراق - ئێران)تا راِده‌یه‌ك ئه‌و پلانه‌ی‌ دواخست‌و سه‌رقاڵی‌ به‌رگریكردن له‌ خۆی‌‌و جه‌نگی‌ بوو له‌ دژی‌ ئێران. له‌ پاش كۆتایی‌ هاتنی‌ شه‌ڕی‌ نێوانیان له‌ ساڵی‌ 1988دا، صه‌دام بایدایه‌وه‌ بۆ به‌جێهێنانی‌ پلانه‌ تاوانكار‌و نامرۆڤه‌كانی‌ ده‌رهه‌ق به‌ خه‌ڵكی‌ كورد، وه‌ك جۆرێك له‌ جۆره‌كانی‌ تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌. سه‌دام له‌و میانه‌دا هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌یده‌دا كه‌ سوره‌تێك له‌ سوره‌ته‌كانی‌ قورئانی‌ پیرۆز، وه‌ك روپۆشێك به‌ كاربهێنێ‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ كرده‌وه‌ تاوانكارییه‌كانی‌ كه‌ به‌بڕیاری‌ جینۆسایدكردنی‌ كورد له‌ ژێر ناوی‌ ئه‌نفالدا. 

ئه‌نفال به‌ته‌نها مانای‌ ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت كه‌ بریتی‌ بێ‌ له‌ كوشتنی‌ به‌ كۆمه‌ڵ، به‌ڵكو به‌ سوپای‌ میللی‌‌و جاش ئه‌نجامدرا. ئه‌وانه‌ بوونه‌ هۆی‌ له‌ ناوچوونی‌ ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌ گه‌نج‌و پیر‌و ژن‌و منداڵ. لاشه‌كانیان بوونه‌ خۆراكی‌ بیابانه‌كانی‌ عێراق، ئه‌وه‌ كاره‌ساتێكه‌ كه‌ گه‌لان له‌ به‌ریا خۆیان ناگرن، ئه‌و ئه‌و كاره‌ساته‌یه‌ كه‌ كورده‌كان، وه‌ك چیا بێ‌ ده‌نگه‌كان خۆیان له‌به‌ریا راگرت‌و قورسایی‌ ئه‌و قه‌سابخانه‌و به‌ كۆمه‌ڵ كوشتنانه‌ له‌ دڵی‌ كوردا، وه‌ك به‌ردی‌ چیاكانی‌ كورد جێیبوه‌وه‌. 

ئه‌نجامده‌رانی‌ ئه‌و كاره‌ روویان شێواو ویژدانی‌ مرۆڤانه‌ له‌ ناخیاندا سڕرایه‌وه‌‌و، وه‌ك ئاژه‌ڵی‌ دڕنده‌ توانیان منداڵێكی‌ ساوای‌ كورد به‌ گولله‌یه‌كی‌ گه‌لی‌ عه‌ره‌ب خاوه‌ن نامه‌یه‌كی‌ نه‌مر (بگلقه‌ عربیه واحده ژات رساله خالده‌)  بێده‌نگ بكه‌ن له‌وكاته‌ی‌ داوای‌ مه‌مكی‌ دایكی‌ ده‌كات.

ده‌ستكه‌وت‌و زه‌وتكردنی‌ سه‌روه‌ت‌و سامان ئه‌نفالكراوانیش ده‌گرێته‌وه‌، له‌و بڕیاره‌یدا ماڵ‌و سامانی‌ كوژراوه‌كان به‌ كوژران‌و ئه‌نجامده‌رانی‌ ئه‌نفال به‌ ره‌وا ده‌بینێ‌. ئه‌م كاره‌ دووربوو له‌ هه‌موو ده‌قێكی‌ پیرۆز  یان بڕیارێكی‌ یاسایی‌‌و ئه‌نجامدانی‌ كاری‌ له‌و جۆره‌ (ئه‌نفال) بۆ ئاره‌زووی‌ خودی‌ سه‌دام ده‌گه‌ڕِِِِایه‌وه‌ كه‌ زه‌وی‌‌و ماڵ‌و سامانی‌‌و گیانی‌ ئه‌نفالكراوانی‌ بۆ سه‌ربازه‌كانی‌ به‌ حه‌ق ده‌زانی‌.
جێی‌ سه‌رسوڕمان نییه‌ كه‌ سه‌دام‌و ئامۆزاكه‌ی‌ عه‌لی‌ حه‌سه‌ن مه‌جید ته‌نها چێژیان له‌ كوشتنی‌ مرۆڤ به‌ گولله‌‌و سێداره‌ نه‌ده‌بینییه‌وه‌، به‌ڵكو چێژی‌ زیاتریان له‌وه‌دا ده‌بینی‌ كه‌ كوشتنی‌ به‌ كۆمه‌ڵ‌و زینده‌به‌چاڵ كردن‌و به‌خۆڵ داپۆشینی‌ ئه‌وانه‌ به‌ شۆڤڵ ده‌بینییه‌وه‌. 

پاسه‌وان‌و پیاوانی‌ ده‌زگای‌ ئه‌منی‌ تایبه‌ت بۆ خۆرزگاركردن له‌ هاوار‌و قیژه‌ی‌ گریان منداڵ‌و ژنان ده‌ستیان ده‌كرد به‌ گولله‌باران كردنیان به‌ چه‌كی‌ ئۆتۆماتیكی‌ كه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی‌ به‌و جۆرانه‌ زینده‌ به‌چاڵ ده‌كران‌و ده‌ست‌و چاویان ده‌به‌سترانه‌وه‌ نه‌وه‌كا له‌ ده‌ستیان قوتاربن. 

له‌و دیمه‌نه‌ دزێوانه‌ی‌ كه‌ پڕۆسه‌ی‌ ئه‌نفال تۆماریكرد، ئه‌وه‌بوو كه‌ بكوژان، شه‌رم‌و بیریان نه‌ده‌كرده‌وه‌، نان‌و گۆشتی‌ ئه‌و گیاندارانه‌یان ده‌خوارد كه‌له‌و پڕۆسه‌یه‌دا ده‌ستیان كه‌وتبوو، پێده‌كه‌نین به‌و ژنانه‌ی‌ كه‌ مناڵیان به‌به‌رۆكه‌وه‌ بوو  له‌وان ده‌پاڕانه‌وه‌‌و ئه‌وانیش گاڵته‌یان پێده‌كردن‌و به‌ده‌م گاڵته‌ پێكردنه‌وه‌، پێیان ده‌ووتن (بگرن ئه‌نفال ..............) ئه‌وه‌ ئه‌و ئه‌نفاله‌یه‌ كه‌ گه‌لی‌ عه‌ره‌بی‌ ئاوڕی‌ لێَنه‌دایه‌وه‌، كه‌س بۆی‌ نه‌گریا‌و فرمێسكی‌ بۆ نه‌ڕشت ته‌نها كورد نه‌بێ‌، ئه‌و كاره‌ساته‌ نامرۆڤانه‌یه‌ به‌ده‌ستی‌ سه‌ربازانی‌ سوڵتانی‌ عه‌ره‌بی‌‌و به‌كرێگیراوان.
 
     Print     Send this link     Add to favorites
 
چه‌ند وێنه‌یه‌کی ڤیدیۆیی له‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفال
له‌ زمانی‌ به‌ڵَگه‌نامه‌كانه‌وه‌..
وه‌فاتنامه‌ی چه‌ند شه‌هیدێکی ئه‌نفالکراو
ئه‌نفال- تاوان له‌ژێر رووپۆشی‌ ئایین دا
ئه‌نفال به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌ ته‌نهایدا
هه‌ندێك له‌ وته‌كانی‌ عه‌لی‌ حه‌سه‌ن مه‌جید له‌ سه‌روبه‌ندی كاره‌ساتی ئه‌نفالدا
پرۆفایلی دادوه‌ر محه‌مه‌د خه‌لیفه‌ ئه‌لعوره‌یبی‌
خاوه‌ن ئه‌نفالكراوێك به‌م جۆره‌ له‌و پرۆسه‌یه‌ ده‌دوێت
تاوانبارانی‌ دادگای‌ ئه‌نفال
له‌دادگایی‌ ئه‌نفالدا ئه‌و تاوانانه‌ی رووبه‌ڕووی‌ تاوانباران كرابوونه‌وه
بناغه‌ی 601 خانوو بۆ پاشماوی 182000 قوربانی
لاوازترین میلله‌ت بووین له‌ ناساندنی‌ كاره‌ساته‌كانماندا
هه‌ڵه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌یه‌ واتێبگه‌ین، تاوانی‌ جینۆساید به‌ ژماره‌ یه‌كلایی‌ ده‌كرێته‌وه‌
به‌ بۆنه‌ی‌ رۆژی‌ سزادانی‌ تاوانبارانی‌ ئه‌نفاله‌وه‌
بوَ وه‌ك پێویست نه‌توانـراوه‌ كاره‌ساتی‌ ئه‌نفال به‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بناسێنرێت ؟
له‌ ته‌عریبه‌وه‌ تا ئه‌نفال
چاوپێخشاندنێك به‌ سه‌ره‌تای‌ ده‌ستپێكردنی‌ پڕۆسه‌ی‌ ئه‌نفال
جینۆساید له‌كوردستان
تاوانی‌ ئه‌نفال
له‌روانگه‌ی‌ یاسای‌گشتیی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌
ئه‌نفال... ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی كرده‌وه‌یی فیكری به‌عسه‌
ده‌كرا كاری‌ زیاتر له‌ دۆسییه‌ی‌ ئه‌نفالدا بكرایه
چاره‌نووسی‌ "سه‌رۆك جاش و موسته‌شاره‌ تۆمه‌تباره‌كان" له‌ نێوان لێبوردنه‌كه‌ی‌ به‌ره‌ی كوردستانی‌ و په‌تی‌ سێداره‌ی‌ به‌غدا دا‌
بووخچه‌كه‌ی‌ مریه‌م جگه‌ له‌ شه‌رمه‌زاری‌ چیدیمان پێده‌به‌خشێت؟

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ