(سبه‌ی):
نانبڕین و سزادانی سیاسی به‌هۆی ئینتیمای سیاسیه‌وه به‌رده‌وامه‌و له‌و میانه‌شدا له رۆژانی رابوردودا به‌هۆی ئه‌وه‌ی 7 موختاری ناحیه‌ی چوارقوڕنه پشتگیریان له خۆپیشانده‌ران كردوه، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ئه‌و 120 هه‌زار دیناره‌یان بڕاوه كه پێشتر له بری كاره‌كه‌یاندا وه‌ریانده‌گرت.
یه‌كێك له‌و موختارانه‌ی كه نان‌بڕاو كراوه‌و نه‌یویست ناوی ئاشكرابكرێت، له لێدوانێكدا به (سبه‌ی) راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی له كۆی 10 موختاری ناحیه‌كه، 7 موختارمان ئینتیمانی سیاسیمان گۆڕی و پشتگیری خۆمان بۆ خۆپیشاندانه‌كانی سه‌رای ئازادی و ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان راگه‌یاند، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ئه‌و موچهیهمان بڕدرا كه ده‌ماندرایه.
وتیشی: به‌داخه‌وه له‌دوای 17ی شوباته‌وه ده‌سه‌ڵات هیچ گۆڕانكاریه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتوه‌و ده‌یه‌وێت به‌رهه‌ڵستی خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه جه‌ماوه‌ریه‌كان بكات.
موختاره نانبڕاوهی چوارقوڕنه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: ته‌نها تاوانێك ئێمه ئه‌نجامماندا ئه‌وه‌بو، چوینه سه‌رای ئازادی و پشتگیری خۆمان بۆ خۆپیشانده‌ران و داواكانیان راگه‌یاند، راسته‌وخۆش دوای ئه‌و هه‌ڵوێسته‌مان، موچه‌كه‌یان لێبڕین.
ئامانج ئیسماعیل