دوابه‌دوای راگه‌یاندنی هه‌ینی توڕه‌یی له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ری هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئێمه به هه‌مو هێز و توانامانه‌وه له هه‌وڵی راگرتنی سیمای ئاشتیانه‌ی خۆپێشاندانه‌كان بوین بوَ ده‌ربڕینی توڕه‌ییمان به‌رامبه‌ر بێباكی ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ئه‌مڕۆ 1/4/2011 له‌دوای نوێژی هه‌ینی له‌كاتێكدا ئێمه سه‌رقاڵی چالاكیه مهدهنیهكانمان بوین وه‌ك رۆژانی پێش‌و به‌شێك له خۆپیشانده‌ران له‌شوێنێكی دیكه‌وه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه توند‌و تیژیان به‌رامبه‌ر كرا به لێدان و ته‌قه‌كردن به‌ئاراسته‌ی مه‌یدانی ئازادی.
له‌كاتێكدا ئێمه جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بین له خه‌باتی مه‌ده‌نیمان دور له توندوتیژی، ئه‌وه‌ش راده‌گه‌یه‌نین كه جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ر له هه‌رشوێنێكی ئه‌م وڵاته‌دا بن هاونیشتیمانین ودژی هه‌ر هه‌وڵێكین بۆ ناوزه‌ندكردنیان به ئاژاوه‌گێڕ و ئه‌ركی پاراستنی سه‌لامه‌تیان له ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاتدایه و ئیدانه‌ی هه‌مو مامه‌ڵه‌یه‌كی نا یاساییانه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ین به ته‌قه‌كردن له خۆپیشانده‌ران و ده‌ستگیركردنیان، ئه‌وه‌ش دوپات ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌سه‌ڵات به‌م كرده‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ جارێكی تر پیشانی داینه‌وه كه به هیچ جۆرێك ویستی راسته‌قینه‌ی نیه بۆ پابه‌ندبون به یاسا و جێبه‌جێكردنی داواكاری جه‌ماوه‌ری كوردستان .
لێره‌وه رایده‌گه‌ینین كه ئه‌م جۆره سه‌ركێشی و تاوانانه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌رحه‌ق به جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ر ئێمه توڕه‌تر ده‌كات و ئیراده‌مان به‌هێزتر ده‌كات، بۆ به‌رده‌وامبون له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانمان تا به‌دستهێنانی ته‌واوی مافه‌كانمان و هه‌مو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه له‌وه‌ی كه به‌رامبه‌ر به‌م تاوانانه‌ی ده‌سه‌ڵات بێده‌نگ نابین و هه‌ڵویستی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌م باره‌یه‌وه راده‌گه‌یه‌نین .
ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌یدانی ئازادی
1/4/2011