(سبه‌ی):
پاش روداوه‌کانی دوێنێ (هه‌ینی) شاری سلێمانی و بڵاوکردنه‌وه‌ی هێزێکی زۆر له سه‌رای ئازادی، ئاسایش داوای ته‌سلیمکردنه‌وه و چۆڵکردنی سه‌کۆی ئازادی سه‌را ده‌کات.
له‌و باره‌یه‌وه ناسك قادر، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی كاتی سه‌رای ئازادی بۆ (سبه‌ی) رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ (شه‌ممه) ئاسایشی سلێمانی په‌یوه‌ندیان پێوه كردین تاوه‌كو سه‌کۆی ئازادی و شوێنی وتاردان و کۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی هاوڵاتیانیان ته‌سلیم بکه‌ین و ئه‌و ناوه چۆڵبکه‌ین.
ئه‌وه‌شی وت: ئێمه راسته‌وخۆ ئه‌و داوایه‌مان ره‌تکردۆته‌وه‌و ئه‌مڕۆش وه‌ک رۆژانی رابوردو و رۆژانی داهاتوش، به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی مه‌ده‌نییانه، تا ئه‌وکاته‌ی ده‌سه‌ڵات به کردار داواکارییه‌کانی خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ ده‌کات.
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی وێڕای نیگه‌رانی له روداوه‌کانی دوێنێ هه‌ینی سلێمانی، ته‌ئکیدی کرده‌وه، كه "ئه‌وانه‌ی ئه‌و روداوه‌یان خولقاند چه‌ند كه‌سێك بون بۆ به‌لاڕێدابردنی گه‌نجانی مه‌یدانی ئازادی و بۆ گێره‌شێوێنی هاتبونه ناو خۆپیشانده‌رانه‌وه، تاوه‌كو خۆپیشاندانه‌كان به‌وشێوه‌یه كۆتایی پێبهێنرێت".
جێی ئاماژه‌یه پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ (هه‌ینی) له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌کانی سه‌رای ئازادی، شه‌ڕوپێکدادان له‌نێوان ژماره‌یه‌ک خۆپیشانده‌ر و هێزه ئه‌منییه‌کاندا رویدا‌و زیاتر له 50 برینداری لێکه‌وته‌وه.
بێستون محه‌مه‌د