(سبه‌ی):
سایتی CNNی ئه‌مه‌ریكی له هه‌واڵێكدا باس له بارگرژی و توندوتیژیه‌كانی رۆژی هه‌ینی شاری سلێمانی ده‌كات، كه له نێوان هێزه ئه‌منیه‌كان و خۆپیشانده‌ران رویدا.
له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتوه: له ئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌ی خهڵًكی ناڕازی له ناوه‌ڕاستی شاری سلێمانی بۆ داوای ریفۆرمی سیاسی و كۆتایی هێنان به گه‌نده‌ڵی و ره‌خساندنی هه‌لی كار، گرژی له نێوان هاوڵاتیان و هێزه ئه‌منیه‌كان دروست بو له ئه‌نجامدا نزیكه‌ی 50 كه‌س بریندار بو، كه نزیكه‌ی 37 كه‌سیان پۆلیسن.
باس له‌وه‌ش كراوه كه مانگی پێش‌و هێرشكرایه سه‌ر سه‌رای ئازادی و خێمه‌كانی خۆپیشانده‌ران سوتێنرا. دوای ئه‌و روداوه‌ش رۆژی هه‌ینی بۆ جارێكی تر توندوتیژی رویدایه‌وه له شاری سلێمانی. له‌و باره‌یه‌شه‌وه خۆپیشانده‌ران هێزه ئه‌منیه‌كان تاوانبار ده‌كه‌ن به هێرشكردنه سه‌ر خۆپیشانده‌ران.