پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزێكی چه‌كداری بێ‌شومار له شاری سلێمانی له دو رۆژی رابردودا، له دوێنێوه دوجار، پاش ئه‌وه‌ی چالاكیه‌كانی مایكی ئازاد كۆتاییان پێهێنراوه، هێرش هێنراوه‌ته سه‌ر مه‌یدانی ئازادی و به توندی ئازاری ئه‌و هاوڵاتیانه دراون كه له‌و كاته‌دا له مه‌یدانه‌كه بون و هه‌روه‌ها له دوێنێوه به ده‌یه‌ها كه‌س ده‌ستگیر كراون.
ئه‌م بێڕێزی كردن و نواندنی توند‌و تیژیه به‌رامبه‌ر شاری سلێمانی و لاوانمان له كاتێكدایه كه 43 رۆژه هاونیشتمانیانی ئه‌م هه‌رێمه خه‌باتێكی مه‌ده‌نیانه و ئاشتیخوازانه‌یان به سه‌ر رێگا خستوه له پێناو "سه‌روه‌ر بونی یاسادا" و چاوه‌ڕێی وه‌ڵامن له ده‌سه‌ڵات. ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له جیاتی به ده‌نگه‌وه هاتنی داواكاریه ره‌واكانی جه‌ماوه‌ر، ئه‌م هێرشه نا یاسایی و نا سیاسیانهیهی بۆ سه‌ر هاونیشتمانیان له‌پێناو ئه‌وه‌دایه خه‌ڵك چاوترسێن بكه‌ن.
ئێمه به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م هه‌وڵه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ین و له‌م فه‌زا ئازاده‌ی هاونیشتمانیان دروستیان كردوه ئه‌وان سه‌رقاڵی ره‌شبگیر و لێدان و تۆقاندنی خه‌ڵكن. ده‌سه‌ڵات به‌م هه‌وڵه‌ی خه‌ڵك توڕه‌تر ده‌كات و لێپرسراوێتی ئه‌وه‌ی له شه‌قامدا روی داوه‌و ئه‌گه‌ری رودانی هه‌یه ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی فه‌رمانڕه‌وایانی ئه‌م هه‌رێمه.
ئه‌م توند‌و تیژیانه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نایاساین ده‌بنه هۆی به‌رهه‌مهێنانی توندوتیژی و به‌رئه‌نجامه‌كه‌ی له خزمه‌تی كه‌سدا نابێت.
لێره‌وه رایده‌گه‌یه‌نین كه پێویسته ده‌سه‌ڵات ده‌ست له‌م پێشێلكاریانه‌ی ساده‌ترین مافه‌كانی مرۆڤ هه‌ڵبگرێت و بێ هیچ قهیدو به‌ندێك ئه‌و هاوڵاتیانه ئازاد بكات كه به هۆی به‌شداریان له خۆپیشاندانه‌كاندا ده‌ستگیری كردون.
ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌یدانی ئازادی
2/4/2011