ئه‌نفال..20ساڵ چاوه‌ڕوانی..20ساڵ مه‌رگه‌سات
 چاوپێخشاندنێك به‌ سه‌ره‌تای‌ ده‌ستپێكردنی‌ پڕۆسه‌ی‌ ئه‌نفال




Monday, April 14, 2008
 

عه‌بدولخالیدسابیر
 
چه‌مچه‌ماڵ-له‌ گه‌ڵ به‌ڕێز (حه‌سۆ عه‌بدولعه‌زیز) كه‌ دانیشتووی‌ گوندی‌ چیمه‌نی‌ سه‌رووه‌، چاوپێكه‌وتنێكم سازداو ناوبراو به‌م جۆره‌ باسی‌ له‌و كاره‌ساته‌ جه‌رگ بڕه‌ كرد كه‌ خودی‌ خۆی‌ نزیك به‌ رووداوه‌كه‌ بووه‌ له‌ كات‌و شوێنی‌ روودانیدا :-

ده‌مه‌و به‌یانی‌ رۆژی‌ 11/11/1987‌وسه‌عات 6.30 دا، هێزی‌ حكومه‌ت كه‌ بریتی‌ بوو له‌ (مه‌فره‌زه‌ی‌ خاصه‌، قوات خاصه‌، لیوای‌ حه‌ره‌س جمهوری‌، جاش) چوارده‌وری‌ گونده‌كه‌مانیاندا، ئه‌و هێزانه‌ له‌ خۆرئاوای‌ گونده‌كه‌وه‌ هاتن له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ كه‌سانی‌ شاره‌زای ناوچه‌كه‌یان له‌ گه‌ڵدابوو، پێش گه‌یشتنی‌ ئه‌و هێزانه‌ دوو هاولاَتی‌ گونده‌كه‌مان به‌م ناوانه‌ (ئاغا عه‌بدولعه‌زیز، ئه‌حمه‌د واحید) كه‌ سه‌ربازی‌ هه‌لاَتووبوون ده‌ستگیركران‌و هه‌ر له‌وێدا ته‌سلیمی‌ ده‌ستی‌ ئامر لیوای‌ حه‌ره‌س جمهوری‌ (بارق) كران، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هاتنه‌ ناو گونده‌كه‌وه‌ چه‌ند هاولاَتییه‌كی‌ دیكه‌ كه‌ به‌سالاَچوو‌و گه‌نجیشی‌ تیادابوو گیران‌و سیان له‌وانه‌ له‌ ناو گونده‌كه‌دا گولله‌باران كران‌و نۆ كه‌سی‌ دیكه‌شیان به‌ زیندووێتی‌ زینده‌ به‌چاڵ كران‌و خانووه‌كانیشیان رووخاند.

ئه‌مجا ئه‌و هێزانه‌ وه‌ك گورگی‌ برسی‌ په‌لاماری‌ دانیشتوانی‌ گونده‌كه‌یان به‌پیرو ژن‌و منداڵه‌وه‌ دا كه‌ ژماره‌یان نزیكه‌ی‌ 111 كه‌س بوو، له‌ ناو ئه‌وانه‌دا دایكم (كه‌تان محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د)‌و شه‌ش خوشكم به‌م ناوانه‌ (جه‌یران، نیعمه‌ت، فه‌وزیه‌، په‌روین سه‌كینه‌، به‌ناز)، هه‌روه‌ها دوو ئامۆزام‌و منداڵه‌كانیشیان له‌ ناو ئه‌و گیراوانه‌دا بوون، ئه‌و كاته‌ من له‌ ده‌شت بووم‌و لای‌ مه‌ڕ‌و مالاَته‌كه‌م بووم‌و له‌ هه‌مان كاتیشدا هێزی‌ پشتگیریش بووم. له‌ دوای‌ گرتنی‌ ئه‌وانه‌ ئیتر من ئاگام لێیان نه‌ما.

هه‌ر له‌ باره‌ی‌ ئه‌م رووداوه‌وه‌، خاتوو (چرۆ عه‌بدولڕه‌حمان)  كه‌ یه‌كێك بوو له‌و ده‌ست به‌سه‌رانه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ دواو ووتی‌: ((سه‌ره‌تا ئێمه‌یان خسته‌ ناو ئوتومبیلی‌ سه‌رداخراو‌و بردیانین بۆ سه‌ربازگه‌ی‌ (پارێزگاری‌ نه‌وت)) كه‌ هێزی‌ (بارق)ی‌ لێبوو، دوو شه‌و له‌وێدا ماینه‌وه‌، له‌سه‌ر مقه‌با ده‌خه‌وتین‌و ئه‌و دوو شه‌وه‌ خواردنیان نه‌داینێ‌، ئه‌و111 كه‌سه‌ له‌ منداڵ‌و ژن‌و پیر پێكهاتبوو، به‌لاَم گه‌نجی‌ تیانه‌بوو، دواتریش بردیانین بۆ مه‌ركه‌زی‌ عام له‌ كه‌ركوك‌و پاشانیش بۆ هه‌یئه‌ی‌ خاصه‌ی‌ كه‌ركوك، له‌وێ‌ نزیكه‌ی‌ دوو رۆژێ‌ ماینه‌وه‌، ئه‌مجا ئێمه‌یان به‌ره‌و به‌غدا برد‌و له‌و شاره‌ تاقه‌ رۆژێ‌ كه‌ جارجار لێیان ئه‌داین به‌ تایبه‌تی‌ له‌ ژنه‌ به‌ته‌مه‌نه‌كان‌و پێیان ده‌وتن (ئێوه‌ خێزانی‌ موخه‌ڕیبن). له‌ دوای‌ به‌غدا ره‌وانه‌ی‌ شاری‌ عه‌ماره‌یان كردین، له‌ به‌ندیخانه‌ی‌ ئه‌و شاره‌دا نزیكه‌ی‌ 11 مانگ ماینه‌وه‌، پاش ئه‌وه‌ به‌ هۆی‌ لێبوردنه‌كه‌ی‌ مانگی‌ نۆی‌ ساڵی‌ 1988 به‌ربووین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ خوێنده‌واریم هه‌بوو ئه‌و ساڵ‌و مانگ‌و شوێنانه‌م زوو له‌به‌ر ده‌كرد، كه‌له‌ عه‌ماره‌ بووین له‌ ماوه‌ی‌ مانگێكدا دوو جار مواجهه‌ كراین. له‌و شاره‌ جارجار لێمان توڕه‌ ده‌بوون‌و بیرمه‌ جارێكیان چه‌ند كه‌سێكیان كه‌ دیاربوو لێپرسراوی‌ به‌ندیخانه‌كه‌ بوون روویان كرده‌ ئێمه‌‌و پێیان ووتین ((پیاوه‌كانتان گولله‌ باران كراوه‌و گونده‌كه‌شتان رووخێنراوه‌)). دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ به‌ربووین‌و گه‌ڕاینه‌وه‌ بۆ چه‌مچه‌ماڵ، هیچ كام له‌و پیاوانه‌ی‌ كه‌ گیرابوون له‌ گونده‌كه‌ماندا تا ئێستا نه‌مان بینیونه‌ته‌وه‌.

له‌ درێژه‌ی‌ ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا له‌ گه‌ڵ كه‌س‌وكاری‌ ئه‌نفالكراوه‌كان له‌ هه‌مان كۆمه‌ڵگای‌ ناوبراودا، چاوم به‌ خاتوو (ره‌سمیه‌ ره‌زا رۆسته‌م) كه‌وت كه‌ دانیشتووی‌ گوندی‌ (ئیبراهیم غولاَمی‌) سه‌ر به‌ ناحیه‌ی‌ قادر كه‌ره‌م ه‌ .پاش چه‌ند پرسیارێك لێی‌ له‌ باره‌ی‌ چۆنێتی‌ پڕۆسه‌ی‌ سه‌ربازی‌ ئه‌نفال وه‌ك بینه‌رێكی‌ (شاهد عیان)ی‌ ئه‌و كاره‌ساته‌، به‌م جۆره‌ دووا ((له‌ رۆژێكی‌ به‌هاری‌ ساڵی‌ 1988دا له‌پڕ سه‌ربازو جاش هێرشیان كرده‌سه‌ر گونده‌كه‌مان، سه‌ره‌تا به‌ فڕۆكه‌و دواتر بۆمبابارانی‌ دێكه‌مانیان كرد كه‌ له‌دووری‌ گونده‌كه‌مانه‌وه‌ ده‌یان ته‌قاند، پێش ئه‌و بۆمباباران كردنه‌ به‌ چه‌ند سه‌عاتێك هه‌ر وه‌ك رۆژانی‌ تر چووینه‌ هه‌رده‌كه‌ی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ گونده‌كه‌مان، له‌ دووره‌وه‌ چاومان لێبوو كه‌ چۆن حكومه‌ت بۆمبابارانی‌ ده‌كردین. دوای‌ چه‌ند سه‌عاتێك ئه‌و سه‌ربازو جاشانه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر گونده‌كه‌مان‌و سووتانیان‌و دووكه‌له‌َكه‌یمان ده‌بینی‌ كه‌ به‌ خێرایی‌ به‌ره‌و ئاسمان به‌رز ئه‌بووه‌وه‌ له‌ ترسی‌ ئه‌وه‌ی‌ نه‌وه‌كا ئه‌و هێزه‌ی‌ حكومه‌ت له‌وێ‌ مابنه‌وه‌ ،نه‌چووینه‌وه‌ ناو دێ‌‌و تا رۆژی‌ دواتر له‌ هه‌رده‌كه‌ ماینه‌وه‌. ئه‌و شوێنه‌ هه‌مووی‌ گردو ته‌پۆلكه‌ بوو ،ئه‌وه‌ی‌ له‌وێدابوو ته‌نها پیر‌و ژن‌و منداڵ بوو له‌ گه‌ڵ چه‌ند گه‌نجێك كه‌ پێشمه‌رگه‌ نه‌بوون ،به‌لاَم عه‌سكه‌ری‌ راكردوو بوون‌و كه‌مێك دوور بوون له‌ ئێمه‌وه‌. دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ هه‌واڵی‌ ئه‌وه‌مان بیست كه‌ حكومه‌ت دوای‌ سووتاندن‌و رووخاندنی‌ دێكه‌مان هێزه‌كه‌ی‌ كشانۆته‌وه‌‌و واشی‌ زانیبوو كه‌ خه‌ڵكی‌ دێكه‌ به‌ره‌و قادر كه‌ره‌م چوون، ئه‌وه‌نده‌مان زانی‌ كۆپته‌ر به‌سه‌ر دۆڵ‌و به‌رزاییه‌كاندا ده‌گه‌ڕاو چه‌ند جارێك به‌سه‌ر سه‌رمانا سوڕایه‌وه‌، به‌لاَم ته‌قه‌ی‌ نه‌كرد. خه‌ڵكه‌كه‌ ناچار به‌ره‌و قادر كه‌ره‌م به‌ پێ‌ رۆیشتن، پێش ئه‌وه‌ی‌ بگه‌نه‌ ئه‌وێ‌، یه‌كێ‌ له‌ موسته‌شاره‌كانی‌ فه‌وجی‌ جاش به‌ره‌و روومان هات‌و پێی‌ ووتین (حكومه‌ت لێبوردنی‌ گشتی‌ بۆتان ده‌ركردووه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ وه‌رن له‌ گه‌ڵمانا ئه‌تانبه‌ین بۆ ئه‌و ره‌بایانه‌‌و له‌وێ‌ هه‌ویه‌تان بۆ ده‌كه‌ین‌و دواتر ئیجازه‌تان پێ‌ ئه‌ده‌ین كه‌ بچن بۆ ماڵه‌ خزمه‌كانتان له‌ هه‌ر جێگه‌یه‌ك كه‌ هه‌بن ). ئه‌و پیاوانه‌ی‌ كه‌ له‌ گه‌ڵمانا بوون كه‌ له‌ دوای‌ رووخانی‌ دێكه‌مان تێكه‌ڵ به‌ ئێمه‌بوون چه‌كیان پێ‌بوو كه‌ عه‌سكه‌ری‌ فیرارو هێزی‌ پشتگیری‌بوون، ئه‌و موسته‌شاره‌ ئه‌و پیاوه‌ چه‌كدارانه‌ی‌ له‌ گه‌ڵ خۆیدا برد بۆ ناو ره‌بایه‌كه‌، به‌لاَم باقی‌ خه‌ڵكه‌كه‌ كه‌ منداڵ‌و پیر‌و ژن بوون له‌و شوێنه‌دا بۆ ماوه‌یه‌ك ماینه‌وه‌و چاوه‌ڕوانی‌ ئه‌و پیاوانه‌مان ده‌كرد كه‌ بێنه‌وه‌ بۆ لامان ،به‌لاَم هیچ هه‌واڵكیان نه‌بوو، خه‌ڵكه‌كه‌ش ناچار بوو به‌ره‌و قادر كه‌ره‌م بڕوات. پاش چه‌ند رۆژێك ده‌نگوباسی‌ ئه‌وانه‌مان زانی‌ كه‌ به‌ره‌و گوندی‌ (ئالیاوه‌)یان بردبوون، ئێمه‌ له‌و كاته‌دا له‌ قادر كه‌ره‌م بووین له‌ ناو ماڵه‌ خزمه‌كانماندا. دوای‌ دوو رۆژ هه‌واڵی‌ ئه‌وه‌مان بیست كه‌ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ پیاوانه‌یان به‌ره‌و كه‌ركوك بردووه‌و ئیتر له‌و رۆژه‌وه‌ هه‌واڵی‌ ئه‌وانمان نه‌زانی‌. ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی‌ كه‌ له‌ قادر كه‌ره‌م بووین بۆ ماوه‌ی‌ نزیكه‌ی‌ 10 رۆژ ماینه‌وه‌، دواتر من‌و چه‌ند كه‌سێكی‌ نزیكم ئوتومبێلمان گرت‌و به‌ره‌و ئۆردوگای‌ شۆڕش هاتین، به‌لاَم به‌رده‌وام له‌ ترسی‌ ئه‌وه‌دا بووین كه‌ هه‌ر سه‌عاتێك بێت ئێمه‌ش وه‌ك ئه‌و گه‌نجانه‌ به‌ره‌و شوێنێكی‌ نادیار ده‌به‌ن، كه‌تا ئێستاش چاومان به‌ چاوی‌ ئه‌وانه‌ نه‌كه‌وتۆته‌وه‌. پێنج براو هاوسه‌ره‌كه‌م‌و شوبرایه‌كم‌و ئامۆزایه‌كم به‌م ناوانه‌ ئه‌نفال كراون .

 1. ره‌شید ره‌زا رۆسته‌م                        برا
 2. كه‌ریم ره‌زا رۆسته‌م                         برا
 3. به‌كر ره‌زا رۆسته‌م                          برا
 4. عه‌لی‌ ره‌زا رۆسته‌م                           برا
 5. جه‌مال ره‌زا رۆسته‌م                        برا
 6. تۆفیق عه‌بدوڵلاَ                             هاوسه‌ر
 7. فایه‌ق عه‌بدوڵلاَ                             شوبرا
 8. وریا حه‌سه‌ن                               ئامۆزا
 

 

 
     Print     Send this link     Add to favorites
 
چه‌ند وێنه‌یه‌کی ڤیدیۆیی له‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفال
له‌ زمانی‌ به‌ڵَگه‌نامه‌كانه‌وه‌..
وه‌فاتنامه‌ی چه‌ند شه‌هیدێکی ئه‌نفالکراو
ئه‌نفال- تاوان له‌ژێر رووپۆشی‌ ئایین دا
ئه‌نفال به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌ ته‌نهایدا
هه‌ندێك له‌ وته‌كانی‌ عه‌لی‌ حه‌سه‌ن مه‌جید له‌ سه‌روبه‌ندی كاره‌ساتی ئه‌نفالدا
پرۆفایلی دادوه‌ر محه‌مه‌د خه‌لیفه‌ ئه‌لعوره‌یبی‌
خاوه‌ن ئه‌نفالكراوێك به‌م جۆره‌ له‌و پرۆسه‌یه‌ ده‌دوێت
تاوانبارانی‌ دادگای‌ ئه‌نفال
له‌دادگایی‌ ئه‌نفالدا ئه‌و تاوانانه‌ی رووبه‌ڕووی‌ تاوانباران كرابوونه‌وه
بناغه‌ی 601 خانوو بۆ پاشماوی 182000 قوربانی
لاوازترین میلله‌ت بووین له‌ ناساندنی‌ كاره‌ساته‌كانماندا
هه‌ڵه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌یه‌ واتێبگه‌ین، تاوانی‌ جینۆساید به‌ ژماره‌ یه‌كلایی‌ ده‌كرێته‌وه‌
به‌ بۆنه‌ی‌ رۆژی‌ سزادانی‌ تاوانبارانی‌ ئه‌نفاله‌وه‌
بوَ وه‌ك پێویست نه‌توانـراوه‌ كاره‌ساتی‌ ئه‌نفال به‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بناسێنرێت ؟
له‌ ته‌عریبه‌وه‌ تا ئه‌نفال
چاوپێخشاندنێك به‌ سه‌ره‌تای‌ ده‌ستپێكردنی‌ پڕۆسه‌ی‌ ئه‌نفال
جینۆساید له‌كوردستان
تاوانی‌ ئه‌نفال
له‌روانگه‌ی‌ یاسای‌گشتیی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌
ئه‌نفال... ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی كرده‌وه‌یی فیكری به‌عسه‌
ده‌كرا كاری‌ زیاتر له‌ دۆسییه‌ی‌ ئه‌نفالدا بكرایه
چاره‌نووسی‌ "سه‌رۆك جاش و موسته‌شاره‌ تۆمه‌تباره‌كان" له‌ نێوان لێبوردنه‌كه‌ی‌ به‌ره‌ی كوردستانی‌ و په‌تی‌ سێداره‌ی‌ به‌غدا دا‌
بووخچه‌كه‌ی‌ مریه‌م جگه‌ له‌ شه‌رمه‌زاری‌ چیدیمان پێده‌به‌خشێت؟

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ