(سبه‌ی):
بۆ به‌ڕێزان:
سه‌رۆكی ههریَمی كوردستان_عێراق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان_عێراق
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان_عێراق
یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق
رێكخراوی سۆسیال ئه‌نته‌رناسیۆناڵ
رێكخراوی چاودێریكردنی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی
په‌رله‌مانی ئه‌ورپا
نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌عێراق(یونامی(
سه‌فاره‌ت و كۆنسوڵگهریهكانی وڵاتان له عێراق و كوردستان
دام‌و ده‌زگاكانی رۆژنامه‌وانی ناوخۆیی و جیهانی
رای گشتی كوردستان و عێراق و جیهان
بابه‌ت/ هێرشكردنه سه‌ر ئه‌ندامانی په‌رله‌مان
رۆژی 31/3/2011 له شاری كه‌لار، به‌شێك له خه‌ڵكی شاره‌كه هه‌ستان به سازدانی خۆپیشاندانێكی هێمنانه‌و ئاشتیانه، پێش ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانه‌كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاره‌وه لایه‌نی ئیداری شاره‌كه له كات و شوێنی خۆپیشاندانه‌كه ئاگادار كرابوه، به ره‌زامه‌ندی هه‌ردولا شوێنێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دیاریكرا، ئێمه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاره‌وه بانگهێشتكراین بۆ به‌شداربون له خۆپیشاندانه‌كه‌و خوێندنه‌وه‌ی وتار و پشتگیری له داخوازیه ره‌واكانی خۆپیشانده‌ران. ئێمه‌ش به مه‌به‌ستی پشتگیری ئه‌و داوایانه‌و بۆ ئه‌وه‌ی بوار به كاری توندوتیژی نه‌درێت و یارمه‌تی لایه‌نی ئیداری و سه‌رپه‌رشتیاران بده‌ین له پێناو ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كه به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه‌و دور له كاری توندوتیژی بڕوات، به‌شداریمان له خۆپیشاندانه‌كه‌دا كرد، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بینیمان كه‌وا هێزێكی سه‌ربازی زۆر و زه‌به‌ند و هه‌مه چه‌شنه هێنراوه بۆ شاره‌كه كه چه‌ندین جار له رێژه‌ی خۆپیشانده‌ران زیاتربو، هه‌رچه‌نده به گوێره‌ی یاسای خۆپیشاندانی هه‌رێمی كوردستان ته‌نها پۆلیس بۆی هه‌یه له‌م حاڵه‌تانه‌دا هێمنی بپارێزێت.
پیَش خۆپیشاندانه‌كه ئاگاداری ئه‌وه كراینه‌وه كه به‌رپرسێكی ئه‌منی شاره‌كه به نیازه چه‌ند كه‌سێك بنێرێته نێو خۆپیشاندانه‌كه بۆ ئه‌نجامدانی كاری توند تیژی دژ به ئێمه‌و خۆپیشانده‌ران، له سه‌ره‌تای ده‌ستكردن به خۆپیشاندان له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه كه دواتر ناسنامه‌كانیان ئاشكرابو كه سه‌ر به ده‌زگای ئاسایشی گه‌رمیانن، هێرشكرایه سه‌رمان و دو ئه‌ندامی په‌رله‌مان و پاسه‌وانێك و برایه‌كی ئه‌ندامی په‌رله‌مان برینداركران.
ئه‌م هێرشه بۆ سه‌ر گیانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، به‌شێكه له زنجیره‌یه‌ك كاری نایاسایی و توندوتیژانه بۆسه‌ر په‌رله‌مانتاران كه ئاشكرایه ژیانی ئه‌وانیش وه‌ك هاوڵاتیانی تری هه‌رێم له مه‌ترسیدایه، پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌لایه‌ن پاسه‌وانێكی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات هێرشكرایه سه‌ر ئه‌ندامێكی ئۆپۆزسیۆن و به خه‌ستی بریندار كرا، ئه‌مه سه‌رباری شێوازی تری هه‌ڕه‌شه‌كردن و بێ رێزی كه به‌رده‌وام روبه‌روی ئه‌ندامانی ئۆپۆزسیۆن ده‌بێته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان و به‌دواداچونمان بۆ روداوی 31/3/2011ی كه‌لار، ئه‌م كه‌سانه به به‌رپرسی سه‌ره‌كی ده‌زانین له‌و هێرشه‌ی كرایه سه‌رمان و هه‌وڵی تیرۆركردنمان:
1- ئه‌و ناوچه‌یه له‌لایه‌ن یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ڕێوه ده‌برێت و سه‌رجه‌م به‌رپرسه ئیداری و ئه‌منی و پۆلیس و هه‌مو داموده‌زگاكانی حكومه‌ت سه‌ر به‌و حیزبه‌ن و فه‌رمانی راسته‌وخۆ له‌و حیزبه‌وه وه‌رده‌گرن. سكرتێری ئه‌و حیزبه كه جه‌لال تاڵه‌بانیه سه‌رۆك كۆماری عێراق و ئه‌ندامی سۆسیال ئه‌نته‌رناسیۆناڵه.
2- ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی كه به‌رزترین ئۆرگانی ئه‌و حیزبه‌یه به‌ناوی مه‌حمود سه‌نگاوی، سه‌رپه‌رشتی مه‌ڵبه‌ندی ئه‌و حیزبه ده‌كات و له هه‌مان كاتیش‌دا راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی سه‌رجه‌م لایه‌نه ئه‌منی و ئیداریه‌كانی ناوچه‌كه ده‌كات. ئێمه ئه‌م كه‌سه به به‌رپرسی سه‌ره‌كی و راسته‌وخۆی ئه‌و هێرش و هه‌وڵی تیرۆره ده‌زانین.
3- به‌رپرسی ده‌زگای ئاسایشی ئه‌و ناوچه‌یه: عه‌لی مه‌حه‌مه‌د شاسوار و ئه‌فسه‌رێكی ئاسایش به ناوی هه‌ژار ئیبراهیم كه ده‌عوای یاسایی له‌سه‌ره به ئه‌نجامده‌ری راسته‌وخۆی ئه‌و هێرشه ده‌زانین كه له‌لایه‌ن چه‌ند كارمهندێكیانهوه كرا‌و ناوی ئه‌و كارمه‌ندانه‌مان لایه و سه‌رجه‌م دیكۆمێنتهكانمان له‌به‌رده‌سته.
ئێمه داواتان لێده‌كه‌ین به وردی لێكۆڵینه‌وه له‌م كرده‌وه مه‌ترسیداره بكه‌ن كه به دڵنیایه‌وه ره‌نگدانه‌وه‌ی سلبی مه‌ترسیداری به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌بێت، چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ین سه‌رباری ئیدانه‌كردنی ئه‌م كرده‌وه نایاسایانه، لایه‌نی به‌رپرس له هه‌رێمدا سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانی بخاته گه‌ڕ بۆ دادگاییكردن و لێكۆلینه‌وه له‌و به‌رپرسانه، داوا له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی، نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی جیهان، په‌رله‌مانی ئه‌ورپی، سۆسیال ئه‌نته‌رناسیۆناڵ، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، په‌رله‌مانی كوردستان، داواكاری گشتی، به گوێره‌ی پێویست هه‌ستن به ئه‌ركی خۆیان له ئیدانه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌م ره‌فتارانه كه تا ئێستاش به‌رامبه‌ر ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌رده‌وامه.
سه‌ردار عه‌بدوڵا - ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
نه‌ریمان عه‌بدوڵا- ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان
عه‌بدوڵای مه‌لا نوری - ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان
په‌یام ئه‌حمه‌د- ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان
عه‌دنان عوسمان- ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان
3/4/2011
هه‌ولێر/ كوردستان