ئاسایشی یه‌كێتی بێ بڕیاری دادگا مه‌لا محه‌مه‌د نه‌سروڵایان ده‌ستگیركرد
Saturday, April 23, 2011 |
|
|
(سبه‌ی):
دو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامن له گرتن و هه‌ڕه‌شه‌كردن له مامۆستایانی ئاینی و رۆشنبیران و رۆژنامه‌نوسان و هاوڵاتیان، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌مشه‌و ئاسایشی یه‌كێتی مه‌لا محه‌مه‌د نه‌سروڵایان له شاری سلێمانی ده‌ستگیركرد.
فاتیمه مه‌حمود خێزانی مه‌لا محه‌مه‌د نه‌سروڵا به سبه‌ی راگه‌یاند: له‌كاتی نوێژی خه‌وتنان مه‌لا محه‌مه‌د له مزگه‌وت بو بۆ نوێژكردن، هێزێكی ئاسایش هاتونه‌ته مزگه‌وت و چاوه‌ڕیان كردوه تا نوێژه‌كه ته‌واو بوه، دواتر كه‌سێك به‌جلی مه‌ده‌نییه‌وه چوته لای مه‌لا محه‌مه‌د و پێی وتوه وه‌ره له‌گه‌ڵمان كارمان پێته، وتیشی: له‌گه‌ڵ زانینی ئه‌وه‌ی كه هێزی ئاسایش چونه‌ته سه‌ر مزگه‌وت ئێمه‌ش چوین بۆ مزگه‌وت.
فاتیمه ئه‌وه‌شی وت: ئێمه و خه‌ڵكه‌كه‌ی كه له‌وێ كۆببونه‌وه وتمان چۆن ده‌توانن كه‌سێك ده‌ستگیربكه‌ن بێ ئه‌وه‌ی بڕیاری دادگاتان پێ بێت، به‌ڵام هێزه‌كه‌ی ئاسایش وتیان بڕیاری دادگای ناوێت مه‌لا تائاسایش ده‌به‌ین کارمان پێیه‌تی و دواتر ئازادی ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئێستا ده‌ستگیریان كردوه و نازانین له‌كوێیه.
شایه‌نی باسه مه‌لا محه‌مه‌د نه‌سروڵا وتاربێژی مزگه‌وتی عه‌لی كه‌مالی گه‌ڕه‌كی تویمهلیكی شاری سلێمانییه، دوای ئه‌وه‌ی له سه‌رای ئازادی وتاری هه‌ینی پێشكه‌ش كرد له‌لایه‌ن كه‌سانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵاته‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێكرا، هاوكات ئه‌مشه‌ویش له كاتی نوێژی خهوتناندا له‌لایه‌ن ئاسایشی یه‌كێتییه‌وه هه‌ر به‌وهۆیه‌وه ده‌ستگیركرا. |
|
Print |
|
Send this link
|
Add
to favorites
|
|
|