(سبه‌ی):
به‌ناوی خوای بهخشیندهی میهره‌بان
رونكرنهوهیهك له رێكخه‌رانی گردبونه‌وه‌ی پێنج شه‌ممه‌ی شاری هه‌ولێر سه‌باره‌ت به وه‌ڵامه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێر
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند چین وتوێژێكی كاریگه‌ر و دڵسۆز بۆ ئه‌م خاك و نیشتمانه رێزیان له یاسای ئه‌م هه‌رێمه گرت، داوای گردبونه‌وه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه و شارستانیانه‌یان كرد له پارێزگای هه‌ولێر، بۆئه‌وه‌ی به‌ئاشتیانه و هێمنانه چاره‌سه‌ر ئه‌م پرسه هه‌نوكه‌ییه بكرێت و ئه‌م ته‌مومژ له‌سه‌ر ئه‌م هه‌رێمه و دانیشتوانی شاری هه‌ولێر بڕه‌وێته‌وه، ده‌رگای گفتوگۆ له‌نێوان حكومه‌ت و هاوڵاتیان دانه‌خرێت و رێز له‌ده‌ستكه‌وتی خوێنی شه‌هیدان بگیرێ، به‌ڵام به‌داخه‌وه بۆ جارێكی تر قسه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم و یاسای ئه‌م هه‌رێمه كه‌وتنه ژێرفشاری چه‌ند كه‌سێكی بیرته‌سكی حیزبیه‌وه و هه‌رچی یاسا هه‌یه له‌م هه‌رێمه پێشێلكراو هیچ رێزێك بۆقسه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم و داواكاریه یاساییه‌كه‌ی ئه‌م هه‌موچین و توێژه دانه نراو، داواكه ره‌تكرایه‌وه، ئه‌م ره‌تكردنه‌وه‌یه بوه مایه‌ی توڕه‌یی سه‌رجه‌م چین وتوێژه‌كانی شاری هه‌ولێر بۆیه:
1-جارێكی تر پێویست ناكات گوێ له‌قسه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم رابگیرێت، چونكه ته‌نها قسه‌ن و ناچنه باری جێبه‌جێكردنه‌وه.
2-ده‌ركه‌وت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گاڵته به یاساكانی په‌رله‌مان ده‌كات به‌تایبه‌تی یاسای خۆپیشاندان، ئه‌وه‌ش بوه هۆی بێ ئومێدی سه‌رجه‌م ئه‌م چین وتوێژانه‌ی كهپێگهیهكی جه‌ماوه‌ری به‌هێزیان هه‌یه و هه‌وێنی چاكسازی ئه‌م خاك و هه‌رێمه‌ن.
4- هه‌رچی بنه‌مای شارستانی و مافی مرۆڤ و یاسا سه‌روه‌ری و دیموكراسی له‌لای حكومتهكهی هه‌ولێر ته‌نها قسه‌ن و بونیان نیه.
5-ده‌ركه‌وت له‌م هه‌رێمه یاسا ته‌نها له‌سه‌ر چینی هه‌ژار و بێده‌سه‌ڵات و ماف خوراوه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێت، حكومه‌ت یاسا بۆ به‌رگری كردن له‌ماف خواردنی خه‌ڵك و گه‌نده‌ڵی به‌كاری ده‌هێنێ.
ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵێك چین و توێژی ئه‌م شاره به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و هێمانه له‌چوارچێوه‌ی یاسای خۆپێشاندان داوی ئه‌نجام دانی گردبونهویهكمان كرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه وه‌ڵامێكی نه‌رێنیمان درایه‌وه له‌لایه‌ن پارێزگای هه‌ولێر به‌چه‌ند خاڵیك كه له‌یاسا و واقیعه‌وه زۆر دوره بۆیه به‌و چه‌ند خاڵه وه‌ڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه.
له‌سه‌رتا به هه‌ڵه‌یه‌كی یاسایی ده‌ست پێده‌كات به‌وه‌ی ئه‌م نوسراوه ئاڕاسته‌ی یه‌ك كه‌س ده‌كرێت كه 100 كه‌س واژوی له‌سه‌ر كردوه وه‌ك گروپێك، دواتر 3 كه‌سمان وه‌ك رێكخه‌ر داناوه ئه‌وانه‌یان هه‌ژماری نه‌كردوه.
-پارێزگا لیژنه‌ی رێكخه‌ر ده‌بێت له 3 كه‌س كه‌متر 5 كه‌س زیاتر نه‌بێت.
وه‌ڵام : ئێمه به سێ (3) كه‌س چوینه بۆ پارێزگای هه‌ولێر، به‌ناوه‌كانی ئارال كاكل ماموستا بڕوا عه‌بدوڵا، كاروان هاشم.
-پێویسته داواكاریه‌كه ناونیشان و واژوی ئه‌ندامی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی كاری رێكسختنی خۆپێشاندانه‌كه بگرێته‌خۆ.
وه‌ڵام: ئێمه پێنج كه‌س به‌ناوی سیانی و ژماره‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه وه‌ك رێكخه‌ر خۆمان ناساندبو و له‌جیاتی واژویه‌ك 100 كه‌س واژو ناو و ناونیشانی تێدابوه، كه پێشتر له ڕاگه‌یاندنه‌كانیش بڵاومان كردبویه‌وه.
-كه ده‌ڵێن هه‌ولێر هیچ بارێكی نائاسایی تێدانییه سه‌قامگیری و تهنابای و ئارامی هه‌یه.
وه‌ڵام: له‌پێشوتر دا گروپێكی 40 كه‌سی پێشكه‌شی مۆڵه‌تیان بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ كردبو، به‌ڵام به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی هه‌ولێر باری نائاساییه مۆڵه‌تیان نه‌دانێ. دیاره پارێزگا هه‌ولێر بێ ئاگایه له‌وه‌ی كه وه‌زاره‌تی ناوخۆی له‌به‌ر باری ناسایی مۆڵه‌تی به خۆپێشاندن نه‌داوه.
-كه ده‌ڵێن دوله‌ت بونی شه‌قامی كوردی ئێمه له هه‌ولێر شتی وانابینین بنه‌مای یاسایی نییه
وه‌ڵام: ئێمه نه‌مان وتوه شاقام دوله‌ت بوه، به‌ڵكو وتومانه ئه‌و قه‌یرانه به‌رده‌وام بێت شه‌قام دوله‌ت ده‌بێت، بۆیه له‌م خاڵه خۆیان تێنه‌گه‌یشتون.
- ئه‌وان ده‌ڵێن هیچ كه‌سێك ته‌هدید نه‌كراوه و نهترساندراوه نهتوقاندراوه و هیچ بنه‌ما و به‌ڵگه‌یه‌كی یاسای فه‌رمی نیه و هیچ كام له‌چین و تویژه‌كان گله‌یی و ناڕه‌زاییان له‌م بابه‌ته نه‌بو.
وه‌ڵام: ئێمه ده‌ڵێین به‌دیكۆمێنت و ڤیدیۆ چه‌ندان كه‌س هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه لێدراوه و گیراوه ئه‌مری گرتنی بۆ ده‌ركراوه و تههدیدكراوه به‌شێوازی جۆراوجۆر به‌تایبه‌ت له رێگای ته‌له‌فۆن و و ئیمه‌یڵ (تۆمار كردنی داوای فه‌رمی) هتد...
ئه‌م پاساوه نا واقیعیه نایاسییهی پارێزگای هه‌ولێر هیچ بنه‌مایه‌كی نییه بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كه، بۆیه ئێمه هه‌مو رێگه‌یه‌كی یاسایی دهرگینهبهر بۆ ئه‌نجامدانی خۆپێشاندان، به‌جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی شاری هه‌ولێر ده‌ڵێین وه‌ڵام نه‌دانه‌وی پارێزگای هه‌ولێر بۆ پێدانی مۆڵه‌ت بێ بنه‌مای یاسایی و واقعییه، زیاتر ناڕه‌زای و گله‌یی به‌رهه‌م ده‌هێنی، به‌ڵام ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌وڵه مهدهنییهكانمان.
به‌شێك له‌قسه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم
له 20همین ساڵڕۆژی ئازادكردنی شاری هه‌ولێر له چنگی رژێمی به‌عسی له ناوچو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان "مه‌سعود بارزانی" وتارێكی له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌ری ئه‌و شاره پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند:
خۆپیشاندان مافێكی یاسایی و ره‌وای خه‌ڵكه كه‌س ناتوانێ رێگه له ئێوه بگرێ خۆپیشاندان بكه‌ن ئێوه‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستان ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌تان هێناوه‌ته سه‌ر حوكم و ته‌نها ئێوه‌ن ده‌توانن له‌سه‌ر حوكم لایبه‌ن داواكاریم له هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش ئه‌وه‌یه هیچ كاتێك روبه‌ڕوی جه‌ماوه‌ر نه‌بنه‌وه داواكاریم له جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستیش ئه‌وه‌یه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌نا نه‌به‌نه به‌ر توند و تیژی چونكه هه‌مو شتێك به خۆشی و لێكتێگه‌یشتن و یه‌كتر قبول كردن جێبه جێده‌كرێت.
.........................................................
له 3/3/2011 ئه‌م وتاره‌ی خواره‌وه‌ی پێشكه‌شكرد
من زۆر خۆشحاڵم كه ده‌بینم گه‌نجه‌كانمان گه‌یشتونه‌ته ئاستێك كه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه و شارستانیانه داواكانیان ئاراسته‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌ت و سه‌رۆكی هه‌رێم و هه‌مو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها پێشنیاری زۆر زۆر چاك و زۆر به‌نرخ، ئه‌مه‌ش ده‌لیلی پێگه‌یشتنی گه‌نجه‌كانمانه كه ئه‌وپه‌ڕی خۆشی و شادییه بۆ من، دڵنیابن كه‌س به‌قه‌د من ئێوه‌ی خۆشناوێت.
ئێوه رۆڵه‌ی ئه‌م گه‌له‌ن و رۆڵه‌ی ئه‌م نیشتمانه‌ن و ئایینده له‌سه‌ر شانی ئێوه‌یه و ئه‌و ئه‌مانه‌ته ده‌بێت ئێوه به‌ئه‌نجامی بگه‌یه‌نن ئینشائه‌ڵا به‌سه‌ركه‌وتویی.
به‌ڕێزان خۆپێشاندان مافێكی سروشتییه و ده‌بێت گه‌لی ئێمه ئازاد بێ له‌خۆپێشاندان و له ڕا ده‌ربڕینی ئێش و ئازاره‌كانی، من نامه‌وێت له‌كوردستانێكدا بژیم ئه‌گه‌ر میلله‌تی كورد تێیدا ئازاد و سه‌رفیراز نه‌بێت.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه به‌شێك له ده‌قی وته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمه له 22/1/2011 له‌گه‌ڵ قوتابیان و مامۆستایانی زانكۆ كه ده‌رباره‌ی خۆپیشاندان ده‌ڵێت:
ئەگەر دەركەوت حكومەت یان دەسەڵات خەڵك لەئەنجامدانی خۆپیشاندان قەدەغە بكات، بەخوا من ئامادەم لەگەڵ ئەو كەسانە بچمە سەرشەقام و خۆپیشاندان ئەنجامبدەم.
كوا به‌ڵێنه‌كان سه‌رۆكی هه‌رێم؟
رێكخه‌رانی گردبونه‌وه‌ی پێنجشه‌ممه‌ی شاری هه‌ولێر
هه‌ولێر
5/4/2011