(سبه‌ی):
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه) بۆ جاری سێیه‌م فراکسیۆنه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بایكۆتی دانیشتنی ئاسایی په‌رله‌مانی کوردستانیان كرد، په‌رله‌مانتارێکیش ده‌ڵێت؛ به‌هۆی پابه‌ندنه‌بونی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به به‌رنامه‌ی كاره‌وه، بڕیاری بایكۆتكردنی دانیشتنی په‌رله‌مانیان داوه.
له لێدوانێکیدا بۆ (سبه‌ی) كوێستان محه‌مه‌د، ئه‌ندامی فراکسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان وتی: وه‌ك ئۆپۆزسیۆن ئه‌مڕۆ بۆ جاری سێیه‌م بایكۆتی دانیشتنی ئاسایی په‌رله‌مانمان كرد، چونكه به‌پێی به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مان ده‌بو دوای پشوی نه‌ورۆز به‌رنامه‌ی په‌رله‌مان كاركردن بوایه له‌سه‌ر داواكاری خۆپیشانده‌ران و كاركردن له‌سه‌ر بڕیاره (17) خاڵییه‌که‌ی په‌رله‌مان، به‌ڵام ئه‌مه له‌به‌رنامه‌ی كاردا لابراوه و هه‌ندێ به‌رنامه‌ی تر هێنراوه‌ته پێشه‌وه، بۆیه ئێمه ئاماده‌نه‌بوین به‌شداری دانیشتنی په‌رله‌مان بكه‌ین.
ئه‌وه‌شی وت: تا دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی کوردستان ئاسایی بێت له‌م باره نا ئاساییه‌ی هه‌رێمی گرتوه‌ته‌وه، ئێمه به‌شداری ناكه‌ین، چونكه پێویسته هه‌رچی زوتره په‌رله‌مان داواكارییه هه‌نوكه‌ییه‌كانی خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ بكات.
ده‌رباره‌ی ئاماده‌بونیان له‌و دانیشتنه‌ی په‌رله‌مان که بڕیاره هه‌ردو وه‌زیری ناوخۆ و پێشمه‌رگه ئاماده‌ی بن، كوێستان محه‌مه‌د وتی: ئه‌وه هه‌م داواكاری ئێمه‌یه و هه‌م داواكاری خۆپیشانده‌رانه، بۆیه ئێمه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌چینه ئه‌و دانیشتنانه‌و به‌دواداچون و پرسیاریان لێده‌که‌ین، سه‌باره‌ت به روداوه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی هه‌رێمی کوردستان.
جێی ئاماژه‌یه له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، ئه‌مه سێیه‌م جاره ئۆپۆزسیۆن بایكۆتی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌كات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان دانیشتنی نائاسایی ئه‌نجام نادات و به‌ده‌م داخوازییه‌كانی خۆپیشانده‌رانه‌وه ناچێت.