ئه‌نفال..20ساڵ چاوه‌ڕوانی..20ساڵ مه‌رگه‌سات
 بوَ وه‌ك پێویست نه‌توانـراوه‌ كاره‌ساتی‌ ئه‌نفال به‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بناسێنرێت ؟




Monday, April 14, 2008
 

 د.تیشــكوَ شــاسوار

قــه‌باره‌ و شێوه‌ی‌ كاره‌ساتی‌ ئه‌نفال به‌ جوَرێك بووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر به‌ چاوێكی‌ ووردبینانه‌وه‌ ته‌ماشا بكرێت و هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ بوَ بكـرێت ده‌بوو به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ببوایه‌ته‌ ناسنامه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ هه‌میشه‌ له‌ یادی میلله‌ته‌ به‌ش مه‌ینه‌ت و داماوه‌كه‌مان , له‌ هه‌ر ســوچێكی‌ ئه‌م دنیایه‌دا باسی كورد بكرایه‌ ڕاسته‌وخوَ بووترایه‌ ئه‌و میلله‌ته‌ی‌ كه‌ ئه‌نفال كــران.

به‌لاَم پرسیاره‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ بوَ وه‌ك پێویست نه‌توانرا بكرێته‌ ناسنامه‌ و نه‌وه‌ دوای‌ نه‌وه‌ی‌ كورد ببن به‌ هه‌ڵگری‌ ئه‌و ناسنامه‌یه‌ و ڕێگـر بن له‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌ی‌ كاره‌ساتی‌ له‌و جوَره‌ به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ كه‌س روَژێ له‌ ڕوَژان بوێریی‌ ئه‌وه‌ نه‌كات كه‌ بیر له‌ پڕوَسه‌ی‌ له‌و جوَره‌ بكاته‌وه‌ تا به‌سه‌ر گه‌لی‌ كورددا بێنێت؟؟

ماوه‌ی‌ نێوان كاره‌ساتی‌ به‌دناوی‌ ئه‌نفال وڕاپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌كه‌ی‌ گه‌له‌كه‌مان نزیكه‌ی‌ 3 ساڵێك ده‌بێت و ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ وه‌ك به‌كـرێ‌ گــیراو له‌ ئه‌نفال كــردنه‌كه‌دا به‌شدار بوون و له‌و په‌ڕی‌ توانا و هێزی‌ جه‌سته‌یی‌ و ماددی‌ خوَیاندا بوون و ده‌سته‌لاَتێكی‌ زوَریان هه‌بوو و چه‌كێكی‌ زوَریان لابوو بـه‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ به‌ره‌ی‌ كوردستانیی‌ و ئه‌م ده‌سته‌لاَته‌ بێ شــوماره‌یان وایكـرد كه‌ به‌ره‌ی‌ كــوردستانیی‌ بڕیاری‌ ئــاشتبوونه‌وه‌ و لێبوردنیان بوَ ده‌ركــات و بیانهێنێته‌وه‌ ڕیزی جــه‌ماوه‌ر و ڕازیان بكات به‌وه‌ی‌ ده‌ستیان نه‌چێته‌وه‌ خوێنی‌ میلله‌ت و به‌ كـــاری‌ قێزه‌ون هه‌ڵنه‌ستن وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ له‌ كاره‌ساتی‌ ئه‌نفالدا كــردیان و ئه‌مه‌ وایكــرد كاكی‌ ئه‌نفالچـی خـوَی‌ به‌ هـاوشانی‌ پێشمه‌رگه‌یه‌كی‌ ماندوو نه‌ناس بزانێت و زوَر جاریش له‌و به‌زیاتر خوَی ببینێته‌وه‌ چونكه‌ خاوه‌نی‌ چه‌ك و چه‌كدارێكی‌ زوَره‌ و هــه‌موشیان ده‌ستیان له‌ خوێنی‌ خه‌ڵكیدا بووه‌ , له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئاسته‌مه‌ له‌یه‌ك بترازێن و دوور بكه‌ونه‌وه‌ له‌ یه‌كتری‌ بوَ پارێزگاری‌ ژیانی‌ خوَیان.

هــێنده‌ی‌ نه‌برد مـلمـلانێ و كێبڕكێ‌ كه‌وته‌ نێوان پارته‌ سیاسیه‌كانه‌وه‌ و هه‌ر لایه‌نه‌ و ده‌یویســت ژماره‌ی‌ ئه‌ندامانی‌ خوَی زیاد بكات و بیری‌ ئه‌وه‌یان نه‌مابوو ئایا كاكه‌ ئه‌نفالچیه‌ یان نا ؟ , گرنگ ئه‌وه‌ بوو بیهێننه‌ نێو ڕیزه‌ه‌كانی‌ خوَیانه‌وه‌ و ببێته‌ ئه‌ندامی‌ نوێیان و یه‌كســه‌ریش ڕوون ده‌كــرایه‌وه‌ بوَ خه‌ڵكـی به‌سته‌زمان و بێچاره‌ كه‌ كاكی‌ ئه‌نفالچـی كوَنه‌ ئه‌ندامــی‌ رێكخستنه‌ و ئیتر هه‌ر كارێكی‌ كردبێت له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ حیزب كــردویه‌تی‌ و به‌رنامه‌ بوَ داڕێژراو بووه‌ به‌ ئه‌نفالیشه‌وه‌ !! , ئه‌مه‌ وایكرد خه‌ڵك به‌ گــومانه‌وه‌ له‌ قه‌باره‌و شێوه‌ی ئه‌نفال بڕوانێت و پڕوَسه‌كه‌ش وا نیشانبدرێت كه‌ به‌و شێوه‌یه‌ نه‌بووه‌ كه‌ باس ده‌كرێت و بوَ ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ كه‌س و كاری‌ ئه‌نفالكراوه‌كان بوون ته‌نها خوَخواردنه‌وه‌ و بێ‌ ئــومێدی‌ ببێته‌ ڕه‌وشی‌ ژیانیان.

مــاوه‌یه‌كی‌ زوَری‌ نه‌برد شــه‌ڕی‌ قێزه‌ونی‌ بــراكـوژی هــه‌ڵگیرسا و كاكی‌ ئـه‌نفالچی‌ خوَی بینیه‌وه‌ له‌ نێوان ئه‌و شه‌ڕه‌دا كاتێ‌ كه‌ بــووه‌ قاره‌مانی‌ زوَرێك له‌و شه‌ڕانه‌ و ئیتر هیچ كه‌س گــومانی‌ له‌وه‌دا نه‌ما كه‌ ئه‌و شان به‌ شانه‌ له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌یه‌كی‌ ماندوو نه‌ناس و ئه‌وه‌ی‌ له‌ كاتی‌ ئه‌نفالدا بوَی نه‌كرابوو یان بوَی شــه‌هید نه‌كـرابوو ده‌ستی‌ خوَی پێ‌ بگه‌یه‌نێ‌ و مه‌رامه‌كانی‌ حیزبی‌ به‌عــسی‌ به‌سه‌را جێ به‌ جێ‌ بكات و ئه‌و ده‌نگانه‌ش كـپ بكات كه‌ له‌وانه‌یه‌ ڕوَژێك له‌ ڕوَژان ڕوو به‌ ڕووی‌ ببنه‌وه‌ و به‌ میلله‌ته‌كه‌مانی‌ بناسێننه‌وه‌.

له‌ ئه‌نجامی‌ شه‌ڕی‌ برا كــوژی دوو ئــیداره‌ دروست بوو له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌ڕ بوَ دابه‌شكردنی‌ ده‌سته‌لاَت , له‌ هه‌مان كاتدا كاكی‌ ئه‌نفالچیش شه‌ڕكه‌رێكی‌ سه‌رسه‌ختی‌ نێو ئه‌و جه‌نگه‌ بوو هه‌ر بوَیه‌ به‌وپه‌ڕی‌ رێزه‌وه‌ خزێنرایه‌ نێو ده‌سته‌لاَته‌كانه‌وه‌ و ژیانی‌ حیزبی‌ و كاری‌ ڕوَژانه‌شی‌ زوَر به‌ باشی‌ بوَ به‌ڕێوه‌ ده‌چوو و له‌ زوَر كات و شوێنیشدا كاكی‌ ئه‌نفالچی له‌ سه‌ره‌وه‌بوو , ئێستاشی‌ له‌گه‌ڵدا بێت له‌ زوَر شوێن نمونه‌ی‌ ئه‌م ڕاستیانه‌ به‌دی‌ ده‌كرێن.

پانوَڕامای‌ ئه‌م ڕووداوانه‌ كاتێكی‌ زوَری‌ برد بوَ بیركردنه‌وه‌ له‌ لێپێچینه‌وه‌ له‌ ئه‌نفالچیه‌ كورده‌كان و ئێستا پێـگـه‌یان به‌هێزه‌ له‌ دام و ده‌زگا حیزبی و حكومیه‌كانداو وه‌چه‌كانیان گـه‌وره‌بوون و له‌ پڕوَسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌نگه‌كانیان ده‌كڕدرێنه‌وه‌ و ژماره‌ی‌ ده‌نگه‌كانیشیان زوَرن و سه‌یر له‌وه‌دایه‌ ڕێكخراوی‌ به‌ناو كوَمه‌ڵگـه‌ی‌ مه‌ده‌نییان لێ دروست ده‌كرێت و ڕێكخراوی‌ گه‌نجانیان بوَ دروست ده‌كرێت و به‌ هه‌مان شێوه‌ ده‌سـه‌لاَته‌كانیان دروست ده‌كرێنه‌وه‌ و پێگه‌یان به‌هێز ده‌كرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ نه‌ بایان دیبێ‌ نه‌ باران.

 
     Print     Send this link     Add to favorites
 
چه‌ند وێنه‌یه‌کی ڤیدیۆیی له‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفال
له‌ زمانی‌ به‌ڵَگه‌نامه‌كانه‌وه‌..
وه‌فاتنامه‌ی چه‌ند شه‌هیدێکی ئه‌نفالکراو
ئه‌نفال- تاوان له‌ژێر رووپۆشی‌ ئایین دا
ئه‌نفال به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌ ته‌نهایدا
هه‌ندێك له‌ وته‌كانی‌ عه‌لی‌ حه‌سه‌ن مه‌جید له‌ سه‌روبه‌ندی كاره‌ساتی ئه‌نفالدا
پرۆفایلی دادوه‌ر محه‌مه‌د خه‌لیفه‌ ئه‌لعوره‌یبی‌
خاوه‌ن ئه‌نفالكراوێك به‌م جۆره‌ له‌و پرۆسه‌یه‌ ده‌دوێت
تاوانبارانی‌ دادگای‌ ئه‌نفال
له‌دادگایی‌ ئه‌نفالدا ئه‌و تاوانانه‌ی رووبه‌ڕووی‌ تاوانباران كرابوونه‌وه
بناغه‌ی 601 خانوو بۆ پاشماوی 182000 قوربانی
لاوازترین میلله‌ت بووین له‌ ناساندنی‌ كاره‌ساته‌كانماندا
هه‌ڵه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌یه‌ واتێبگه‌ین، تاوانی‌ جینۆساید به‌ ژماره‌ یه‌كلایی‌ ده‌كرێته‌وه‌
به‌ بۆنه‌ی‌ رۆژی‌ سزادانی‌ تاوانبارانی‌ ئه‌نفاله‌وه‌
بوَ وه‌ك پێویست نه‌توانـراوه‌ كاره‌ساتی‌ ئه‌نفال به‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بناسێنرێت ؟
له‌ ته‌عریبه‌وه‌ تا ئه‌نفال
چاوپێخشاندنێك به‌ سه‌ره‌تای‌ ده‌ستپێكردنی‌ پڕۆسه‌ی‌ ئه‌نفال
جینۆساید له‌كوردستان
تاوانی‌ ئه‌نفال
له‌روانگه‌ی‌ یاسای‌گشتیی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌
ئه‌نفال... ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی كرده‌وه‌یی فیكری به‌عسه‌
ده‌كرا كاری‌ زیاتر له‌ دۆسییه‌ی‌ ئه‌نفالدا بكرایه
چاره‌نووسی‌ "سه‌رۆك جاش و موسته‌شاره‌ تۆمه‌تباره‌كان" له‌ نێوان لێبوردنه‌كه‌ی‌ به‌ره‌ی كوردستانی‌ و په‌تی‌ سێداره‌ی‌ به‌غدا دا‌
بووخچه‌كه‌ی‌ مریه‌م جگه‌ له‌ شه‌رمه‌زاری‌ چیدیمان پێده‌به‌خشێت؟

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ