(سبه‌ی):
جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی كوردستانی ئاماژه به که‌موکوڕی له بودجه‌ی ئه‌مساڵی هه‌رێمدا ده‌کات و پێشیوایه؛ به‌رپرسیارێتی بودجه له‌سه‌ر شانی هه‌مو ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه.
دڵشاد شه‌هاب، جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی كوردستانی له په‌رله‌مانی كوردستان به (سبه‌ی)ی راگه‌یاند: بودجه كه‌موكورتی هه‌یه و هۆكاری دواكه‌وتنیشی له لیژنه‌كانی په‌رله‌مان، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ که‌موکوڕییه‌کانی، به‌رپرسیارێتیه‌كانی بودجه‌ش له‌سه‌ر شانی هه‌مو ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه، بۆیه ده‌بێت گفتوگۆی زانستیانه‌ی له‌سه‌ر بكرێت.
وتیشی: تێبینیه‌كان له‌سه‌ر بودجه‌ی ئه‌مساڵ (2011)، زیادبونی خه‌رجی به‌كارخستنه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی پێش‌و، چونكه ئه‌گه‌ر رۆژێك له‌ڕۆژان بودجه‌ی هه‌رێم كه‌م ببێته‌وه، ئه‌وا توشی كێشه‌ی ئابوریی گه‌وره ده‌بین.
دڵشاد شه‌هاب رونیشیکردهوه، له بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان تێبینی ئه‌وه هه‌یه كاتێك حكومه‌ت ئاماده‌سازی بۆ بودجه‌ی ئه‌مساڵ كردوه، كه له مانگی ئه‌یلولی رابوردودا ده‌ستی پێكراوه تا ئێستا، له‌م ماوه‌یه گۆڕانكاری زۆر له رێژه‌ی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان كراوه، بۆیه به‌شێكی ئه‌وه‌ی له راپۆرتی بودجه‌دا هاتوه، له‌گه‌ڵ واقیعدا جیاوازی هه‌یه.
جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی كوردستانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ناتوانین له ئێستاوه بڕیار له‌سه‌ر ره‌وانه كردنه‌وه‌ی بودجه بده‌ین بۆ حکومه‌ت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنیش به‌شداری دانیشتنی تایبه‌ت به‌بودجه ده‌بن، بۆیه ئه‌و تێبینیانه‌ی له‌سه‌ر بودجه هه‌ن، ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێن و هیواداریشین چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه ناردنه‌وه‌ی بودجه بۆ حكومه‌ت و هاتنه‌وه‌ی جارێكی تر بۆ په‌رله‌مان، دوباره په‌سه‌ندکردنی بودجه دوا ده‌خاته‌وه.
هێژا محه‌مه‌د