ئه‌نفال..20ساڵ چاوه‌ڕوانی..20ساڵ مه‌رگه‌سات
 به‌ بۆنه‌ی‌ رۆژی‌ سزادانی‌ تاوانبارانی‌ ئه‌نفاله‌وه‌




Monday, April 14, 2008
 

 

د. فایه‌ق محه‌مه‌د گوڵپی‌
24-6-2007 له‌ مێژووی‌ بزاڤی‌ ڕزگاریخوازی‌ گه‌لی‌ كوردا، رۆژێكی‌ چاره‌نوس ساز ده‌بێت، له‌و رۆژه‌دا دادگای‌ باڵای‌ تاوانه‌كانی‌ كۆماری‌ عراقی‌ فیدراڵ، سزا به‌سه‌ر ئه‌و به‌رپرسانه‌ی‌ ڕژێمی‌ پێشووی‌ عراقدا ده‌سه‌پێنێ‌ كه‌ كاره‌ساتی‌ ئه‌نفالیان ئه‌نجام داوه‌. ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌م سزایه‌ حكومه‌تی‌ ئه‌و كاته‌ی‌ عراق بگرێته‌وه‌ و دادگا بڕیار بدات رژێمی‌ ئه‌و كاته‌ی‌ عراق تاوانی‌ پاكتاوكردنی‌ ڕه‌گه‌زی‌ دژی‌ گه‌لی‌ كورد ئه‌نجام داوه‌، گه‌لی‌ كورد له‌ دادگای‌ ئه‌نفالدا، سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێ‌. ئه‌گه‌ر بێت و سزاكه‌ به‌ ته‌نها چه‌ند تاوانبارێكی‌ كاره‌ساتی‌ ئه‌نفالی‌ سه‌رده‌می‌ حكومه‌تی‌ سه‌دام بگرێته‌وه‌، ده‌وڵه‌تی‌ عراقی‌ ئه‌و كاته‌ به‌ بكه‌ری‌ كاره‌ساتی‌ ئه‌نفال نه‌ناسرێت، ئه‌نفال وه‌ك جینۆساید ناناسرێت و له‌م دادگاییكردنه‌دا كورد سه‌ركه‌وتن به‌ ده‌ست ناهێنێت.

له‌م بۆنه‌یه‌دا، ئه‌وه‌ی‌ بۆ گه‌لانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌راستی‌ پڕ له‌ كێشه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی گرنگه‌، ئه‌بێ‌ بزانن ڕیشه‌ی‌ كاره‌ساتێكی‌ جه‌رگبڕی‌ وه‌ك ئه‌نفال له‌ كوێوه‌ سه‌رچاوه‌ی‌ گرتووه‌؟ ئه‌وه‌ی‌ بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ عراق و كوردستان و وڵاتانی‌ ده‌وروبه‌ر گرنگه‌، ئه‌زمون له‌ كاره‌ساتی‌ ئه‌نفال وه‌ربگرن و جارێكی‌ تر دووباره‌ی‌ نه‌كه‌نه‌وه‌. ئه‌وه‌ی‌ بۆ گه‌لی‌ كورد گرنگه‌ ، تێكۆشانی‌ بێ‌ وچانی‌ شارستانی‌ و دیموكرتی‌ به‌رده‌وام بكات، تا زۆرترین سوود له‌ كاره‌سات و دادگایی ئه‌نفال وه‌ربگرێت و له‌ رێگه‌ی‌ كاره‌ساتی‌ ئه‌نفاله‌وه‌ هه‌وڵی‌ چاره‌سه‌ری‌ سیاسیانه‌ی‌ كێشه‌ ئاڵۆزه‌كه‌ی‌ بدات.

ڕیشه‌ی‌ پرۆسه‌كانی‌ ئه‌نفالی‌ ساڵی‌ 1988، له‌ هزری‌ نه‌توه‌په‌رستی‌(شۆڤینی‌) و فاشیستی‌ به‌عسیه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ عراق و ساویلكه‌یی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی‌ شۆڕشی‌ گه‌لی‌ كورده‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی‌ گرتووه‌. ئه‌و هزرانه‌ تا ئه‌مرۆش زیندون و له‌گه‌ڵ چالاكیه‌ سیاسی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و یاساییه‌كاندا سه‌ره‌تاتكێ‌ ده‌كه‌ن.

ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ ئه‌مرۆی‌ عراق ئاسته‌نگی‌ بۆ به‌ جینۆسایدكردنی‌ كاره‌ساتی‌ ئه‌نفال درووست ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ نیشانه‌ی‌ به‌ چالاك مانه‌وه‌ی‌ ئه‌و چه‌مكه‌ شۆڤینیه‌یه‌ كه‌ به‌عسیه‌كان هه‌ڵیانكرتبوو، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ كورد له‌ عراق و له‌ كوردستان وه‌ك پێویست كار بۆ جینۆسایدكردنی‌ ئه‌نفال ناكه‌ن، ئه‌وه‌ نیشانه‌ی‌ به‌رده‌وامی‌ چه‌مكی‌ ساویلكه‌ییه‌ كه‌ بووه‌ به‌ ناسنامه‌یه‌كی‌ گه‌لی‌ كورد. بۆ له‌ بنه‌وه‌ هه‌ڵكێشانی‌ ڕیشه‌ی‌ ئه‌نفال، بۆ ڕێگه‌ گرتن له‌ دوباره‌بونه‌وه‌ی‌ ئه‌و كاره‌ساته‌، په‌روه‌رده‌ی‌ ئایدۆلۆژی‌ و تێ‌ كۆشانی‌ یاسایی‌ و دیموكراتی‌ بۆ هه‌موو پێكهاته‌یه‌ك پێویستن،

هه‌ر هه‌موو ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ پێشووی‌ ده‌وڵه‌تی‌ عراق و كوردستان، له‌ كاره‌ساتی‌ ئه‌نفال و كیمیابارانی‌ كوردستاندا ئازاری‌ سیاسی‌ و ئه‌خلاقی‌ و ویژدانیان چێشت، ئه‌وه‌ كاره‌ساتی‌ ئه‌نفال و چه‌ند كاره‌ساتێكی‌ تری‌ وه‌ك ئه‌نفال بوون رژێمی‌ سه‌دامیان ڕووخاند و هزری‌ نه‌ته‌وه‌ په‌رستی به‌عسیان له‌ گۆڕنا. ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ ئه‌مڕۆ و ئاینده‌ی‌ عراقیش تا ماوه‌یه‌كی‌ زۆر به‌و ده‌ردانه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، بۆیه‌ گرنگه‌ بۆ هه‌موو تاك وپێكهاته‌یه‌كی‌ ده‌سه‌ڵات، خۆی‌ له‌ هزری‌ نه‌ته‌وه‌په‌رستی‌ رزگار بكات، ویژدانی‌ زیندووبكاته‌وه‌، پێوانه‌كانی‌ ئه‌خلاق و بنه‌ماكانی‌ سیسته‌می‌ دیمۆكراسی‌ بۆ سیاسه‌تی‌ كوردستان و عراق و رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌راست بگێڕێته‌وه‌ و سوود له‌ په‌نده‌كانی‌ مێژوو وه‌ربگرێت.

گه‌لی‌ كورد له‌ كاتی‌ كاره‌ساته‌كانی‌ ئه‌نفال و كاره‌ساته‌كانی‌ تردا، زه‌ره‌رمه‌ندی‌ سه‌ره‌كی‌ بووه‌، ئه‌بێ‌ ئه‌و زیانه‌ گیانی‌ و مادی و سیاسیانه‌ پاڵ به‌ گه‌له‌وه‌ بنێن، ببێته‌ خاوه‌نی‌ ئیراده‌ی‌ ئازادی‌ خۆی‌، بۆ به‌ ده‌ستخستنی‌ ئامانجه‌كانی‌ نابێ‌ هه‌موو كاتێك پشت به‌ ده‌سه‌ڵات ببه‌ستێ‌. ئه‌بێ‌ گه‌ل كار بۆ ئه‌وه‌ بكات جارێكی‌ تر كاره‌ساتی‌ وه‌ك ئه‌نفالی‌ به‌ سه‌ردا نه‌یه‌ته‌وه‌، ئه‌بێ‌ كورد خۆی‌ بگه‌یه‌نێته‌ ئاستێك، بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانی‌ سوود له‌ كاره‌ساتی‌ ئه‌نفال وه‌ربگرێت.

 
     Print     Send this link     Add to favorites
 
چه‌ند وێنه‌یه‌کی ڤیدیۆیی له‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفال
له‌ زمانی‌ به‌ڵَگه‌نامه‌كانه‌وه‌..
وه‌فاتنامه‌ی چه‌ند شه‌هیدێکی ئه‌نفالکراو
ئه‌نفال- تاوان له‌ژێر رووپۆشی‌ ئایین دا
ئه‌نفال به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌ ته‌نهایدا
هه‌ندێك له‌ وته‌كانی‌ عه‌لی‌ حه‌سه‌ن مه‌جید له‌ سه‌روبه‌ندی كاره‌ساتی ئه‌نفالدا
پرۆفایلی دادوه‌ر محه‌مه‌د خه‌لیفه‌ ئه‌لعوره‌یبی‌
خاوه‌ن ئه‌نفالكراوێك به‌م جۆره‌ له‌و پرۆسه‌یه‌ ده‌دوێت
تاوانبارانی‌ دادگای‌ ئه‌نفال
له‌دادگایی‌ ئه‌نفالدا ئه‌و تاوانانه‌ی رووبه‌ڕووی‌ تاوانباران كرابوونه‌وه
بناغه‌ی 601 خانوو بۆ پاشماوی 182000 قوربانی
لاوازترین میلله‌ت بووین له‌ ناساندنی‌ كاره‌ساته‌كانماندا
هه‌ڵه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌یه‌ واتێبگه‌ین، تاوانی‌ جینۆساید به‌ ژماره‌ یه‌كلایی‌ ده‌كرێته‌وه‌
به‌ بۆنه‌ی‌ رۆژی‌ سزادانی‌ تاوانبارانی‌ ئه‌نفاله‌وه‌
بوَ وه‌ك پێویست نه‌توانـراوه‌ كاره‌ساتی‌ ئه‌نفال به‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بناسێنرێت ؟
له‌ ته‌عریبه‌وه‌ تا ئه‌نفال
چاوپێخشاندنێك به‌ سه‌ره‌تای‌ ده‌ستپێكردنی‌ پڕۆسه‌ی‌ ئه‌نفال
جینۆساید له‌كوردستان
تاوانی‌ ئه‌نفال
له‌روانگه‌ی‌ یاسای‌گشتیی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌
ئه‌نفال... ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی كرده‌وه‌یی فیكری به‌عسه‌
ده‌كرا كاری‌ زیاتر له‌ دۆسییه‌ی‌ ئه‌نفالدا بكرایه
چاره‌نووسی‌ "سه‌رۆك جاش و موسته‌شاره‌ تۆمه‌تباره‌كان" له‌ نێوان لێبوردنه‌كه‌ی‌ به‌ره‌ی كوردستانی‌ و په‌تی‌ سێداره‌ی‌ به‌غدا دا‌
بووخچه‌كه‌ی‌ مریه‌م جگه‌ له‌ شه‌رمه‌زاری‌ چیدیمان پێده‌به‌خشێت؟

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ