سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: چاره‌سه‌رکردنی که‌موکوڕییه‌کانی پڕۆژه‌یاسای بودجه له په‌رله‌مان مه‌حاڵه و پێویسته بگهڕێنێرێتهوه بۆ حکومه‌ت
Wednesday, May 18, 2011 |
|
|
(سبه‌ی):
دوێنێ (دوشه‌ممه) په‌رله‌مانی کوردستان یه‌که‌م دانیشتنی خۆی، تایبه‌ت به گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2011ی هه‌رێم ده‌ستپێکردو په‌رله‌مانتارانیش ئاماژه به چه‌ندین که‌موکوڕی له پڕۆژه‌یاساکه‌دا ده‌که‌ن، ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانیش ده‌ڵێت: تێپه‌ڕاندنی بودجه له‌لایه‌ن لیستی زۆرینه‌وه به په‌له، بیانویه‌کی به‌تاڵه.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج، ئه‌ندامی فراکسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی کوردستان له‌لێدوانێکیدا بۆ (سبه‌ی) رایگه‌یاند: ساڵی پار ئه‌و هه‌مو ره‌خنه و تێبینیهمان له سه‌ر بودجه باسکرد، به‌ڵام حکومه‌تی هه‌رێم له‌پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵدا ئه‌و ره‌خنه و تێبینیانه‌ی ئێمه‌ی به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتوه و بودجه‌یه‌کی ناردۆته په‌رله‌مان، که پڕه له که‌موکوڕی.
وتیشی: که‌موکوڕییه‌کان زۆربه‌ی له بودجه‌ی وه‌گه‌ڕخستن و وه‌به‌رهێنان دا هه‌یه، که 70%ی بۆ وه‌گه‌ڕخستن ته‌رخانکراوه، به‌ڵام بۆ به‌رهه‌مهێنان 29% ته‌رخانکراوه، له‌کاتێکدا وه‌به‌رهێنان به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان بۆ خزمه‌تکردنی خه‌ڵک و ره‌خساندنی هه‌لی کار ده‌ڕوات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، بودجه‌ی وه‌گه‌ڕخستن جگه له بابه‌تی موچه که ئه‌وه قسه‌مان نیه له‌سه‌ری، به‌ڵام مینحه و به‌خشین پاره‌یه‌کی زۆری بۆ دانراوه، که ئه‌مه ده‌رگا ده‌کاته‌وه بۆ گه‌نده‌ڵی له سه‌رفکردنی ئه‌و پارانه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی هه‌ڵئاوسانی ئابوریشی لێ دروست ده‌بێت، بۆیه ئه‌و هه‌مو بودجه‌یه بۆ وه‌گه‌ڕخستن پێوست نه‌بو.
ده‌رباره‌ی دواکه‌وتنی ره‌وانه‌کردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه بۆ په‌رله‌مان و هه‌وڵه‌کان بۆ به‌زویی تێپه‌ڕاندنی، سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج وتی: تێپه‌ڕاندنی بودجه له‌لایه‌ن لیستی زۆرینه‌وه به په‌له، بیانویه‌کی به‌تاڵه، چونکه ئه‌م بودجه‌یه گه‌وره‌ترین بودجه‌یه له مێژوی هه‌رێمی کوردستاندا، که نزیکه‌ی 13 تریلیۆن دیناره، هه‌مومان ده‌زانین بودجه په‌یوه‌ندی به تاک به تاکی هاوڵاتیانه‌وه هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت زۆر به شه‌فافانه و دادپه‌روه‌رانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م بودجه‌یه‌دا بکرێت.
ته‌ئکیدیشی کرده‌وه، که پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵ ئه‌وه‌نده که‌موکوڕی تێدایه، پێویست به‌وه ده‌کات بنێردرێته‌وه بۆ حکومه‌ت و که‌موکوڕییه‌کانی چاک بکرێت، پێشیوایه، "چاککردنی که‌موکوڕییه‌کانی بودجه له په‌رله‌ماندا مه‌حاڵه".
په‌رله‌مانتاره‌که‌ی گۆڕان ئاشکراشیکرد، كورتهێنانی بودجه به‌شێکی له بێ پلانیدایه و به‌شێکی به ئه‌نقه‌ست کراوه، چونکه له ساڵی پاردا زۆر پڕۆژه دانراوه له وه‌به‌رهێناندا، که‌چی رێژه‌ی سه‌رفکردنی پاره له زۆریاندا سفره و له ساڵی 2011شدا پاره‌ی بۆ تهرخانکراوهتهوه، له لایه‌کی تره‌وه له‌و بودجه‌یه‌ی که په‌رله‌مان ساڵی رابوردو په‌سه‌ندی کردبو بۆ بودجه‌ی وه‌گه‌ڕخستن، زیاتر له‌وه سه‌رفکراوه، که ئه‌مه نایاساییه.
|
|
Print |
|
Send this link
|
Add
to favorites
|
|
|