(سبه‌ی):
سه‌عات (11:00) پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه په‌رله‌مانی کوردستان دوه‌م دانیشتنی خۆی سه‌باره‌ت به گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2011ی هه‌رێم ده‌ستپێکردو په‌رله‌مانتارێکی گۆڕانیش، به‌هۆی ناڕازی بون له شێوازی گفتوگۆکردنه‌که، دانیشتنه‌که‌ی به‌جێهێشت.
له سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا، سه‌رۆكی په‌رله‌مان به په‌رله‌مانتارانی راگه‌یاند، که ته‌نها 6 خولهك بۆ هه‌ر په‌رله‌مانتارێک دیاریکراوه تا گفتوگۆ بكه‌ن، ئه‌م بڕیاره‌ی سه‌رۆکی په‌رله‌مان و هه‌روه‌ها په‌خش نه‌کردنی راسته‌وخۆی دانیشتنه‌که‌ش له‌که‌ناڵی په‌رله‌مانه‌وه، نیگه‌رانی لای په‌رله‌مانتاران لێکه‌وته‌وه‌و ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی.
له هه‌مان کاتدا به‌هۆی ئه‌و ماوه كورته‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆکی په‌رله‌مانه‌وه بۆ گفتوگۆکردن بۆ هه‌ر په‌رله‌مانتارێک دیاری کرابو، كاروان ساڵح، ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان هۆڵی په‌رله‌مانی به‌جێهێشت.
له لێدوانێكیشدا بۆ (سبه‌ی) كاروان ساڵح، رایگه‌یاند: پرسێكی گه‌وره‌ی وه‌كو بودجه ته‌نها 6 خوله‌كی بۆ دانراوه، ئه‌مه‌ش هۆکار بو بۆ ئه‌وه‌ی که هۆڵی په‌رله‌مان به‌جێبهێڵم، چونكه بودجه پرسێكی گه‌وره‌یه‌و ناكرێت ته‌نها به 6 خولهك تێپه‌ڕێنرێت، هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتار هه‌یه قسه‌ی زیاتری له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساکه هه‌یه.
هێژا محه‌مه‌د