(سبه‌ی):
دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان كه تایبه‌ت بو به گفتۆگۆکردن له‌سه‌ر پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2011، دواخرا بۆ سه‌ر له‌به‌یانی سبهینیَ چوارشه‌ممه.
له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا به فه‌رمانی سه‌رۆکی په‌ڕله‌مان، ته‌نها ماوه‌ی 6 ده‌قیقه به په‌رله‌مانتاران درا قسه له‌سه‌ر که‌موکوڕیه‌کانی پرۆژه یاساکه بکه‌ن.
ئیسماعیل گه‌ڵاڵه‌یی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی کوردستان به (سبه‌ی) راگه‌یاند: ئه‌و راپۆرته‌ی خراوه‌ته به‌رده‌م په‌رله‌مانتاران به ناوی راپۆرتی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان، که‌موکوڕی زۆری هه‌یه، به‌و پێیه‌ی له‌و راپۆرته‌دا جه‌ندین ده‌زگای گرنگی وه‌ك سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی پلاندانان و داد و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و جه‌ندین ده‌زگای تر، بودجه‌کانیان دیاری نه‌کراوه.
وتیشی: دیاری نه‌کردنی بودجه‌ی ئه‌م ده‌زگایانه به مانای ئه‌وه دێت که دورن له چاودێریکردن، ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له که‌موکورتیه‌کانی راپۆرتی لیژنه‌کان.
هێژا محه‌مه‌د