(سبه‌ی):
سه‌رباری ئه‌وه‌ی سالاَنه 70%ی بودجه‌ی گشتی هه‌رێم بۆ بودجه‌ی به‌كاربردن ته‌رخانده‌كرێت، له ساڵی 2009 تا 2011 بودجه‌ی به‌كاربردن به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له زیادبوندایه‌و شاره‌زایه‌كی ئابوریش پێیوایه ئه‌گه‌ر زیادكردنه‌كه به‌و شێوه‌یه بڕوات، له 5 ساڵی داهاتودا 9 ترلیۆن و 790 ملیار دینار بۆ بودجه‌ی به‌كاربردن پێویسته.
له‌و راپۆرته شیكاریه‌دا كه له‌لایه‌ن عه‌لی حه‌مه ساڵح، رۆژنامه‌نوسی ئابوریه‌وه به‌ناوی (شیكردنه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ئابوریانه بۆ پێكهاته‌و ده‌رخسته‌و ته‌رخانكردنه‌كان) ئاماده‌كراوه، باس له‌وه‌كراوه ته‌نها له ساڵی 2009، 1 ترلیۆن و 901 ملیار دینار بۆ بودجه‌ی به‌كاربردن زیادیكردوه، ئه‌گه‌ر زیادبون له ساڵانی رابوردودا به‌م شێوه به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا له پێنج ساڵی ئاینده‌دا بودجه‌ی به‌كاربردنی هه‌رێمی كوردستان 19 ترلیۆن و 245 ملیاری دیناری پێویسته.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه: بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له 2009دا 8 ترلیۆن و 837 ملیار دینار بوه، له‌و بڕه پاره‌یه‌ش 6 ترلیۆن‌و 553 ملیار دیناری بۆ بواری (به‌كاربردن) ته‌رخانكراوه، له بودجه‌ی له 2010شدا كه 11 ترلیۆن‌و 432 ملیار دینار بو، 7 ترلیۆن و 889 ملیار دیناری بۆ (به‌كاربردن) دانرا، له بودجه‌ی 2011 شدا كه 13 ترلیۆن‌و 940 ملیار دیناره، 9 ترلیۆن و 790 ملیار دیناری بۆ خه‌رجی (به‌كاربردن) ته‌رخانكراوه.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، ته‌نیا له‌ماوه‌ی ساڵێكدا (2009-2010) ترلیۆنێك و 901 ملیار دینار بودجه‌ی به‌كاربردن له هه‌رێمی كوردستان زیادیكردوه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه له بری ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم پلانی هه‌بێت بۆ بودجه‌ی به‌كاربردن و كه‌می بكاته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار زیادیكردوه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، ئه‌گه‌ر زیادبون به‌م شێوه به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا له پێنج ساڵی ئاینده‌دا بودجه‌ی به‌كاربردنی هه‌رێمی كوردستان، پێویسته 19 ترلیۆن و 245 ملیار دینار بێت، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین كاره‌سات به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌هێنێت.
خشته‌ی هه‌ڵاوسانی بودجه‌ی به‌كاربردن له ماوه‌ی ساڵانی 2009، 2010، 2011: