د.به‌شیر حه‌داد: پێویست بو له مانگی 10 و 11ی ساڵی رابوردودا بودجه بگه‌یشتایه‌ته په‌رله‌مانی كوردستان
Wednesday, May 18, 2011 |
|
|
(سبه‌ی):
دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی بودجه‌ی هه‌رێم بۆ ساڵی 2011 به‌رده‌وامه و په‌رله‌مانێكی فراكسیۆنی كوردستانیش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات، هه‌مو ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان ره‌خنه و تێبینیان له‌سه‌ر بودجه هه‌یه.
د.به‌شیر حه‌داد، ئه‌ندامی فراكسیۆنی كوردستانی له په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێکدا بۆ (سبه‌ی) رایگه‌یاند: بودجه‌ی به‌كاربردنی هه‌رێمی كودستان رێژه‌كه‌ی زۆر زیاتره له بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان و ته‌نانه‌ت رێژه‌ی بودجه‌ی به‌كاربردنی عێراقی به‌و هه‌مو كێشه‌یه‌وه كه هه‌یه‌تی، كه‌متره له‌بودجه‌ی به‌كاربردن له هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌وه‌شی وت: پێویسته هاوسه‌نگی هه‌بێت له نێوان بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان و به‌كاربردن، له هه‌مان کاتدا هاوسه‌نگیش هه‌بێت له نێوان بودجه‌ی وه‌زاره‌ته‌كاندا.
د.به‌شیر حه‌داد ته‌ئكیدی كرده‌وه، كه پێویست بو بودجه‌ی هه‌رێم بۆ ساڵی 2011 له مانگه‌كانی 10 و 11ی ساڵی رابوردودا بگه‌یشتایه‌ته په‌رله‌مان، به‌ڵام وا مانگی 5ی ساڵی 2011یه و تازه گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه به مانگێك یان دو مانگی دیكه بودجه نه‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌و كات زۆرینه‌ی پرۆژه‌كان په‌كیان ده‌كه‌وێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه ئه‌وان له لیژنه‌ی ئه‌وقاف، پێشنیاریان كردوه كه سه‌ری ساڵی كوردی بكرێته سه‌ری ساڵی دارایی هه‌رێمی كوردستان، یان به‌شێوه‌یه‌كی ته‌خمینی قسه له‌سه‌ر بودجه بكرێت، چونكه به‌وته‌ی ئه‌و له به‌غداش بودجه به‌شێوه‌یه‌كی ته‌خمینی دیاری ده‌كرێت. |
|
Print |
|
Send this link
|
Add
to favorites
|
|
|