عومه‌رمحه‌مه‌د
به مه‌به‌ستی ناساندنی ئه‌نفال و كیمیاباران به تاوانی جینۆساید، به‌رواری 29ی ئایار وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان كۆنفرانسێكی له شاری هه‌ولێر سازكرد. هه‌ڵبه‌ت نیاز و ئامانجی وه‌ها كۆنفرانسێك قسه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌وێ كاتی به‌به‌ره‌وه نه‌بوو، به پێویستی ده‌زانم لێره ئه‌وه‌نده‌ی تاقه‌تم به‌سه‌ریدا بشكێت، بۆخزمه‌تی ئه‌و ئامانجه قسه‌یه‌كی جیاوازتر بكه‌م، ئه‌گه‌ر چی وتارێكی له‌م جۆره له توانایدا نییه هه‌موو لایه‌نه‌كانی بخاته ڕوو.
به‌بڕوای من جگه له‌وه‌ی كات دره‌نگه بۆ ئه‌ركێكی له‌و جۆره، مه‌حاڵیشه به چه‌كێكی ته‌قلیدیه‌وه بچێته ناو شه‌ڕێكه‌وه كه پلانی مۆدێرن و چه‌كی مۆدێرنی ده‌وێت، شه‌رێك له‌سه‌ر كۆی ئه‌وتاوانانه‌ی له كوردستان ئه‌نجامدراون و به‌تاوانی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ژمێردرێن، ئهگهرئهمرۆ ڕه‌گه‌زه‌كانی تاوانی جینۆسایدت نه‌ناسیبێ، ئه‌وا سبه‌ی هه‌وڵه‌كانت كورت دێنن و بهدۆراوی دێیته‌وه، به‌داخه‌وه له كوردستان لهوجوگرافیا بچكۆله‌یه‌ی زۆرترین تاوانی جینۆسایدی تێدا كراوه، هێشتاجگه له ته‌نكه زانیارییه‌ك شتێكی ئه‌وتۆی لێنازانین، جگه له نوخبه‌یه‌كی زۆركه‌م به‌رچاو ڕوونییه‌كی وامان له‌باره‌ی تاوانی جینۆسایدوجۆرهكانییهوه نییه و هوشیارییه‌كی ئه‌وتۆمان له‌سه‌ر نییه، تابهلای كه‌مه‌وه بزانین تاوانه‌كانی جینۆساید چین، جۆره‌كانی كامانه‌ن، ئه‌وتاوانانه‌ی لێرهكراون، كامیان ده‌چێته خانه‌ی جینۆسایده‌وه و كامه‌ش به‌تاوانی ئاسایی ده‌ژمێردرێن، ده‌بوایه خه‌ڵكی كوردستان هوشیارییه‌كی زۆریان له‌باره‌ی جینۆساید و مهترسیهكانییهوه هه‌بوایه..هیوادارم له داهاتوودا هوشیاری له‌سه‌ر كۆی لایه‌نه‌كانی په‌یدابكه‌ین. چونكه ئه‌مه خهلهلێكه له هوشیاری كۆمهڵایهتیماندایه و چارهنوسیی سیاسیمانی پێوه‌به‌نده.
گومانی ناوێ ده‌سه‌ڵاتی كوردی به خه‌تاباری یه‌كه‌مه كه ده‌زگاكانی راگه‌یاندنیان بۆ به‌رنامه‌ی ناته‌ندروست و بێزه‌وق پاوانكردووه و زۆرترین هاوكاری و باربۆی ئه‌و گۆڤار و بڵاوكراوانه‌ش ده‌كات، كه به‌ردێك ناخه‌نه سهربنیاتنانهوهی كۆمه‌ڵگه جینۆسایدكراوهكهمان، به‌پێچه‌وانه‌وه تۆوی بێئومیدی و گهوجكردنی ده‌ڕێژن.
به شێوه‌یه‌كی گشتی تاوانه جینۆسایدیهكان ئه‌وانه‌ن كه‌به تاوانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ژمێردرێن و بهمهترسیدارتین جۆری تاوان ده‌چنه به‌رده‌می دادگا..ئه‌نجامده‌رانی هیچ پاساوێك و هیچ حهصانهیهك به‌هانایانه‌وه نایه‌ت و له سزا رزگاریان ناكات. ئه‌گه‌ر هه‌تا ئێستاش له‌به‌ر رۆشنایی په‌یماننامه‌ی نیوده‌وڵه‌تی بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی جینۆساید ته‌ماشای برینه‌كانی خۆمان ناكه‌ین، هه‌ق وایه له‌مه‌ولا گرنگی پێبده‌ین..جگه‌له‌وه‌ش له جارنامه‌ی گه‌ردوونی مافه‌كانی مرۆڤ بڕوانین و تێبگه‌ین تا چ راده‌یه‌ك مافه‌كانمان پێشێلكراون..ئێمه له‌كوێی حساباتی مرۆڤایه‌تی داینولهكوێدا په‌راوێزی خستووین..مافی خۆمانه یه‌خه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بگرین و بپرسین بۆچی له‌و تاوانه گه‌ورانه بێده‌نگ بوون؟ كه واژۆی قه‌ده‌غه‌كردنیان كردووه و سزای قورسیان بۆ ئه‌نجامده‌رانی داڕشتووه، بێدهنگیهك ده‌رفه‌تی داوه‌ته رژێمی به‌عس ملهوڕی بكات، ئه‌گه‌ر به‌عس رژێمێكی فاشست و دكتاتۆر بوو ئه‌وا بێده‌نگی ئه‌وانیش هۆكارێكی سه‌ره‌كی بوو كه تاوانه"جینۆساید" یه‌كان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته جیاجیاكانی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه له‌به‌رده‌متان دژی ئێمه پیاده‌بكرێن، گرنگه هه‌میشه ئه‌و پرسه‌یان رووبهڕووبكهینهوه مه‌گه‌ر كورد به‌شێك نییه له كۆی مرۆڤایه‌تی؟
به‌داخه‌وه له‌و كۆنفرانسه‌دا وێڕای ئه‌وه‌ی بیروڕای باشیشیان تێدابوو گوێبیستی قسه گه‌لێكی لاوه‌كی و بیروڕای عه‌نتیكه بووم، كه مه‌حاڵه خوێندنه‌وه‌یه‌كیان بۆ جینۆساید هه‌بێت. به‌ڵكو تاوانه‌كانیش ده‌خه‌نه ته‌م و مژه‌وه و له‌هه‌ر واتایه‌كی جینۆسایدخاڵی ده‌كه‌نه‌وه. بۆیه ئه‌ركی خۆمانه به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كهمپینوتۆڕ"نێتوۆرك"ی بۆ دروستده‌كه‌ن، هوشیاری ئه‌وه‌یان هه‌بێت كه‌وا تاوانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی پۆلێن بكه‌ن و جۆره‌كانیان له‌یه‌ك جودابكه‌ینه‌وه، كامه‌یان ده‌چێته خانه‌ی جینۆسایده‌وه و سزاكانیان چین؟ گرنگه به وریاییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ین و تاوانه‌كان تێكه‌ڵ نه‌كه‌ین. وه‌كو له سۆنگه‌ی ئیستبداد وجینۆسایدهوه بووینه په‌ندی زه‌مانه و ساڵانێكه لێی بێده‌نگین! كه هاتیشینه ده‌نگ، خۆمان نه‌كه‌ینه مه‌هزه‌له، له جیاتی ئه‌وه‌ی وه‌كو گروپێكی جینۆساید كرا‌و خۆمان بناسێنین ببینه گاڵته‌چی.
به‌رله ئه‌نفال و كیمیابارانیش هه‌میشه كورد گروپی دهسنیشانكراوبووه.. نیازه‌كانی جینۆساید‌كردن له خه‌یاڵی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا له ئارادا بووه كه كوردیان به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له دوێنێمان ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كورد ئه‌وه‌نده‌ی له‌به‌رده‌می ئه‌گه‌ری بوون به ده‌وڵه‌تدایه، هێنده له‌به‌رده‌می جینۆسایدكردندا نییه.. ده‌نا نیازه جینۆسایدیهكان له‌ئارادان.
جینۆساید ته‌نها بریتی نییه له كۆمه‌ڵكوژی، به‌ڵكو كۆمه‌ڵكوژی به‌شێكی سه‌ره‌كی تاوانه‌كانی جینۆسایده، نابێت بكه‌وینه هه‌ڵه‌وه وا تێبگه‌ین ههررژێمی به‌عس تاوانی جینۆسایدی له دژی كورد ئه‌نجامداوه، به‌ڵكو له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه به‌ر له ده‌سه‌ڵاتی به‌عسیه‌كانیش تاوانی زۆر له كوردستان پیاده‌كراون و زۆربه‌شیان تاوانی نێوده‌وڵه‌تی "جینۆساید"ن‌و هه‌موویان ده‌وڵه‌ت لێیان به‌رپرسیاره.
سه‌ره‌تای ساڵانی 1930 هه‌تا كۆتایی 1960 كۆمه‌ڵكوژی زۆر له كوردستان ئه‌نجامدراون، گوندی "بیركێ"ی سه‌ربه‌قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان وگوندی "كهندیناوا"ی هه‌ولێر و تاوانه‌كانی ناوچه‌ی بارزان وگولله بارانكردنی پیاوان به‌ده‌سته جه‌معی له شاری سلێمانی و كۆیه و سوتاندی 67 كه‌سی خه‌ڵكی ئاكرێ به ژن ومنداڵه‌وه له ئه‌شكه‌وتێكدا..هتد به‌تاوانی "اباده الجماعیه" كۆمه‌ڵكوژی ده‌چنه خانه‌ی جینۆسایده‌وه.له‌لایه‌ن بهعسیهكانیشهوه، نیازه جینۆسایدیهكان گه‌وره‌تربوون وخه‌ونی قركردن و سڕینه‌وه‌ی كورد له‌لایه‌ن به‌عسیه‌كانه‌وه فراوانتربوو، خه‌ونه شۆڤێنیه‌كان چوونه قۆناغی جێبه‌جێكردنه‌وه و شێوازه‌كانی تری جینۆساید خرانه گه‌ڕ و تاوانی گه‌وره‌تریان لێكهوتهوه، ترسناكترین تاوانی كۆمه‌ڵكوژی بێسه‌ر و شوێنكردنی (8000) هه‌شت هه‌زارمرۆڤی به‌رزانی و بهكۆمهڵكوشتنیان بوو. كۆی ئه‌و تاوانانه‌ی له سه‌ره‌وه ئاماژیان پێكرا تهنهاجۆرێكی تاوانی جینۆسایده، ده‌نا له چوار جۆردا پیادهدكرێن، كه بریتین له جینۆسایدی: "فیزیكی جه‌سته‌یی، كه‌لتوری، بایه‌لۆژی، ئابوری"و هه‌موویان له كوردستان پیاده‌كراون.
له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه یه‌كه‌م ئاوه‌دانی كه به‌رچه‌كی قڕكهركهوتووه شاری كوردنشینی" سه‌رده‌شت"بووه له كوردستانی خۆرهه‌ڵات، دواتر شاری هه‌ڵه‌بجه و قۆناغه‌كانی ئه‌نفال..
وه‌نه‌بێ پلانی جینۆساید ته‌نها له شه‌ڕدا بكه‌وێته گه‌ڕ، به‌ڵكو له ئاشتیشدا ترسناكتر پیاده ده‌كرێت..وه‌كو شێواندنی كه‌لتور، گۆرینی دیموگرافیا سڕینه‌وه‌ی ناسنامه و گۆڕینی شوناس و تێكدانی بنه‌مای ئابوری و قه‌ده‌غه‌كردنی زمانی دایك..ئه‌م تاوانانه به‌شێوه‌یه‌كی سیستماتیك له كوردستان پیاده‌كراون به‌تایبه‌تی له شاری كه‌ركوك و ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌وتوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی كوردستانه‌وه. هیوادارم ئه‌و كه‌مپینه به میتۆدێكی مۆدێرنه‌وه بچێته مه‌یدان. چونكه ته‌واو بێئومێدبووم كاتێك گوێ بیستی هه‌ندێك بیروڕای به‌شدارانی كۆنفرانسه‌كه بووم، به ئه‌سته‌می ده‌زانم به‌و عه‌قلیه‌ت و مه‌تریاڵه‌وه ئامانج بپێكین، هه‌قه ئاماده‌بووانی كۆنفرانسه‌كه و لیژنه‌ی هه‌ڵبژێردرا و بزانن: كه‌وا ئامانجێكی له‌م جۆره چه‌نده گرنگه هێنده هه‌ستیاره و پێویستی بهپسپۆڕ و شاره‌زا هه‌یه، واباشتره له پێشه‌وه هه‌ڵمه‌تێكی گشتگیر له كوردستانه‌وه دهستپێبكرێ و رۆشنایی بخرێته سهرتاوانهكان و ئینجا به‌ره و ده‌ره‌وه‌ی خۆمان ئاراسته بكرێت چونكه كاری بێپلان و بێمیتۆد جگه له غه‌ڵبه‌غه‌ڵبی نامه‌سئولانه هیچی تری لێناكه‌وێته‌وه كه ئێستا هه‌ندێك كورد له ئه‌وروپا پیاده‌ی ده‌كه‌ن.
كاركردن له‌سه‌ر ئه‌مدۆزه پێویسته هه‌مه لایه‌نه‌بێت و له كه‌مپینێكدا قه‌تیس نه‌بێت، هه‌روه‌ها كورتكردنه‌وه‌ی چه‌مكی جینۆساید به‌ته‌نیا له ئه‌نفال و كیمیاباراندا تێنه‌گه‌یشتنه له جینۆساید و زه‌ره‌رمان لێده‌دات، كاتێك قسه دێته سهرچهمكی جینۆساید كۆی هه‌موو ئه‌و پێشێلكاریانه ده‌گرێته‌وه كه ده‌چنه ناو بازنه‌ی تاوانه‌كانی جینۆسایده‌وه، ئیدی هه‌موو جارێك ئه‌نفال و كیمیابارنیش نه‌كه‌ینه پاشگری و ژماره لێبده‌ین چونكه ئه‌م ژمارانه داتایه‌ك نییه ساغیان بكاته‌وه، ده‌شێت كه‌متریان زۆرتریشبن به‌ڵام هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یه واتێبگه‌ین، تاوانی جینۆساید به ژماره یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌تاوانی جینۆسایددا، قوربانیان چ كه‌م بن یان زۆر هیچ له سزای تاوانباركهم ناكاته‌وه، به‌ڵكو به‌پێی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی تاوانه كه نه‌ك هه‌ر ئه‌نجامدانی ته‌نانه‌ت نیازیش له پیاده‌كردنی ههربهجینۆساید ده‌ژمێردرێ وهه‌مان سزای له‌سه‌ره.
به‌ر له كورد هه‌وڵی گرنگ دراوه، زۆر له‌مێژه جینۆسایدكردنی كورد په‌نجه‌ی بۆ راكێشراوه، یه‌كه‌مینجار له ساڵی 1963 نوێنه‌ری ڕوسیا داوای له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه كه شه‌ڕی رژێمی عێراق له دژی كورد جینۆسایده.(1) له‌هه‌مان ساڵدا حكومه‌تی مه‌نگۆلیا هه‌مان داوای له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه. (2) كه‌وایه ئێمه له خاڵی سفره‌وه ده‌ست پێناكه‌ین و یه‌كه‌م كه‌س نین ئه‌م ئه‌ركه ده‌گرینه ئه‌ستۆ، له دوای راپه‌رینه‌وه گرنگترین كارێك كه بۆ ناساندنی جینۆسایدی كورد كرابێت كورد نه‌بووه به‌ڵكو راپۆرته‌كه‌ی ڕێكخراوی "میدل ئیست وۆچ"ه به‌میتۆدێكی متمانه پێكراو جینۆسایدی كوردی یه‌كلایی كردووه‌ته‌وه و به‌چه‌ندین زمانی گرنگ بڵاوكراوه‌ته‌وه و به‌زمانی كوردیش به ناوی (جینۆساید له عێراق و په‌لاماری ئه‌نفال بۆسه‌ر كورد) (3) دوجارچاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانی ناوه‌ندی چاك كاری گرنگ و به بایه‌خن، كه ئه‌مڕۆ ئه‌م كه‌مپینه‌یان هه‌ر هه‌وڵێكی هاوشێوه ده‌توانێت سوودیان لێوه‌ربگرێت، له‌سه‌ر ئاستی عێراقیشدا دادگای باڵای تاوانه‌كان و په‌خشكردنی راسته‌وخۆی دۆسێی ئه‌نفال و دۆكۆمێنت وشایه‌تحاڵ و غه‌ڵبه‌غه‌ڵبی "تۆمه‌تبار"ه‌كان له رێگه‌ی ئه‌نته‌رنێت و شاشه‌ی تهلهفزیونهكانهوه گه‌یشتوونه‌ته دواكونجی جیهان، جگه‌له‌وه‌ی دادگا رێكخراوه ناحكومیه لۆكاڵی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و كه‌سایه‌تی گرنگ داوه‌ت ده‌كات بۆ ناو هۆڵی دادگا و سه‌رنجی خۆیان ده‌نوسن.
ئیتر نه‌نگیه له دوای ئه‌و هه‌وڵانه‌وه كه‌مپینێك بۆ ناساندنی تاوانانهكان، پێكبێت و كاری باشتر نه‌كات، به‌تایبه‌تی كه ئێستا ئه‌نفال ناسراوه، كورد وته‌نی له پاش باران كهپهنكم بۆ چییه؟! به‌ڵام باشتروایه كه‌مپینه‌كه ئه‌ركی تر بگرێته ئه‌ستۆ، تاوانباران بداته دادگا چ له ناوخۆ و چ له‌ده‌روه (هه‌روه‌كو له هۆڵندا "فرانس ڤان ئانرات"ولهدانیمارك خه‌زره‌جی یان دا به‌دادگا)و كه‌یسی جینۆسایدی كوردی ناساند، ده‌كرێت ببێته هێزی فشار به‌سه‌ر دادگاكه و ده‌وڵه‌تی عێراقیشه‌وه، به‌فه‌رمی داوای لێبوردن له گه‌لی كورد بكات، چونكه قوربانی ده‌ستی ده‌وڵه‌ته، ئه‌ركێتی قه‌ره‌بووی مه‌عنه‌وی بداته‌وه وه‌كو پێكهاته‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی جینۆساید كرا‌و، ده‌شێت ئه‌م كه‌مپینه ببێته فشاری نێوده‌وڵه‌تیی و دادگای نێوده‌وڵه‌تیش له خه‌و راچڵه‌كێنێ و ده‌رگا له كورد بكاته‌وه و گوێ له سكاڵای بگرێت، دادگایه‌ك دامه‌زرێنێ و سزا بخاته سه‌ر كۆمپانیا و به‌شداربووه‌كانی ئه‌و تاوانه و به‌تاوانی هاوكاریكردنی به‌عس قه‌ره‌بوویان لێبسه‌نێته‌وه، ئه‌مه مافێكی خۆمانه چونكه به‌پێی یاسا سزاكان ئه‌و كۆمپانیا و وڵاتانه‌ش ده‌گرێته‌وه، كه هانده‌ر و هاوكاری لایه‌نی جینۆسایدكهر بوون، ئه‌مرۆ بێت یان سبه‌ی پێویسته باجه‌كه‌ی بده‌ن.
1.بڕوانه جینۆسایدی گه‌لی كورد له‌به‌ر رۆشنایی یاسای نێوده‌وڵه‌تاندا د. مارف عومه‌ر گول له 21 ساڵی 2003.
2.هه‌مان سه‌رچاوه و هه‌مان لاپه‌ڕه
3.بڕوانه كتێبی جینۆساید له عیراق په‌لاماری ئه‌نفال بۆسه‌ر كورد – وه‌رگێڕانی محه‌مه‌د حه‌مه ساڵح تۆفیق.