"زیاد له 3 تریلیۆن به‌هه‌ده‌ردان له بودجه‌دا هه‌یه" په‌رله‌مانتارێک: وه‌زیری دارایی ده‌ڵێ پاره‌ی ئه‌مساڵی پێشمه‌رگه به‌غدا سه‌رفی ده‌کات، که‌چی له بودجه‌دا دیسان خه‌رجی بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دانراوه‌ته‌وه
Wednesday, May 18, 2011 |
|
|
(سبه‌ی):
په‌رله‌مانتاران ره‌خنه‌ی توند له پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌گرن و ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانیش ئاشکرای ده‌کات، که چه‌ندین خاڵ و بڕگه‌ی پڕۆژه‌یاساکه جێگه‌ی پرسیارن.
بورهان ره‌شید، ئه‌ندامی فراکسیۆنی گۆران له په‌رله‌مانی کوردستان له لێدوانێکدا بۆ (سبه‌ی) رایگه‌یاند: خوێندنه‌وه‌ی راپۆرته‌کان له‌سه‌ر پرۆژه یاسای بودجه له‌لایه‌ن وه‌زیری دارایی و هه‌روه‌ها راپۆتی هاوبه‌شی هه‌ردو لیژنه‌ی دارایی و یاسایی په‌رله‌مان، بهسبو بۆ ئه‌وه‌ی بودجه بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ حکومه‌ت به مه‌به‌ستی پێداچونه‌وه‌ی، چونکه که‌موکوڕی زۆری تێدایه.
رونیشیکردهوه: تا ئێستا بودجه‌ی (مودهوهره)ی ساڵی رابوردو نه‌هاتۆته په‌رله‌مان، که ده‌بێت بگه‌ڕێنرێته‌وه‌و له‌گه‌ڵ بودجه‌ی ئه‌مساڵدا سه‌رف بکرێت، له کاتێکدا زیاد له 1200 پرۆژه‌ش هه‌یه له پرۆژه‌کانی ساڵی 2010 که یه‌ک دیناری بۆ سه‌رف نه‌کراوه.
بورهان ره‌شید، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو: له راپۆرته‌که‌ی وه‌زیری داراییدا هاتوه، که پاره‌ی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌مساڵ به‌غدا سه‌رفی ده‌کات، که‌چی له بودجه‌ی ئاسایی هه‌رێمی کوردستاندا دیسان خه‌رجیه‌ک بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دانراوه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌باره‌ی که‌موکوڕیه‌کانی ناو بودجه‌وه، ئه‌و په‌رله‌مانتاره وتیشی: زیاد له 3 تریلیۆن به هه‌ده‌ردان هه‌یه له بودجه‌دا، که له‌شتی نا مه‌نتیقیدا سه‌رف ده‌کرێت، جگه‌له‌وه‌ش چه‌ندین پرۆژه هه‌یه زیاد و که‌م پاره‌ی بۆ سه‌رفکراوه، یان دوباره بونه‌ته‌وه، نزیکه‌ی 7 تریلیۆن دینار بۆ موچه‌خۆر زیادی کردوه به دامه‌زراندنی 25 هه‌زار که‌س، که ئه‌مانه هه‌موی جێگه‌ی پرسیارن.
په‌رله‌مانتاره‌که‌ی گۆڕان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شکرد، "ده‌مانه‌وێت به‌رچاورونی بده‌ن به خه‌ڵکی کوردستان تا بزانن چۆن بودجه سه‌رف ده‌کرێت، چونکه یاسا هه‌یه پشتگوێخراوه، هه‌ر بۆ نمونه یاسای دابینکردنی خانوی نیشته‌جێکردن یه‌ک دیناری بۆ سه‌رف نه‌کراوه، له کاتێکدا 25 ملیار دینار بۆ نه‌هێشتنی بێ‌کاری لاوان ته‌رخانکراوه، به‌ڵام به ملیاره‌ها دینار بۆ رێکخراوی وه‌همی سه‌رفکراوه". |
|
Print |
|
Send this link
|
Add
to favorites
|
|
|