(سبه‌ی):
په‌رله‌مانتاران ره‌خنه‌ی توند له بودجه‌ی ئه‌مساڵ ده‌گرن و به بودجه‌یه‌کی پڕ که‌موکوڕی ناوده‌به‌ن، ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانیش ئاشکرای ده‌کات گه‌نده‌ڵی كه زۆر کراوه له پرۆژه یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵدا.
عه‌بدولڕه‌حمان زاخۆیی ئه‌ندامی فراکسۆینی گۆران له په‌رله‌مانی کوردستان به (سبه‌ی) راگه‌یاند: له هه‌مو رویه‌که‌وه گه‌نده‌ڵی و که‌موکوڕی هه‌یه له بودجه‌ی ئه‌مساڵدا، زیاده‌ڕۆیی زۆر له بودجه‌که‌دا هه‌یه و کورتهێنانی ئه‌مساڵ دو ئه‌وه‌نده‌ی ساڵی رابردوه.که ئه‌وه جێگه‌ی گومانه و به‌دور نازانرێت كه ئه‌وه رێکه‌وتنێکی نێوان حیزبه‌کانی ده‌سه‌ڵات بێت له‌و شێوه دابه‌شکردنه‌دا به‌ناوی پڕۆژه و کورتهێناندا، ئه‌و کورتهێنانه له بری ئه‌وه‌ی سروشتی بێت کورتهێنانێکی ئه‌نقسه‌ته.
وتیشی: شه‌ش مانگ تێپه‌ڕیوه و ئه‌و 25 هه‌زار کارمه‌نده دانه‌مه‌زراون که حکومه‌ت باسی لێوه ده‌کات به‌ڵام له بودجه‌دا حسابی بۆ کراوه، ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌شی لێ لاببه‌ین هێشتا 3 ترلیۆن دینار زیاده‌ڕه‌وی کراوه له بودجه‌ی وه‌گه‌ڕخستندا.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مان گه‌ڕانه‌وه‌ی بودجه‌ی بۆ حکومه‌ت به پێوست زانی و وتی: ئێمه وه‌ک ئۆپۆزسیۆن ده‌نگ به وه‌ها بودجه‌یه‌ک ناده‌ین که پڕه له که‌موکوڕی و له ساڵی پار زۆر خراپتره، له ناو هۆڵی په‌رله‌ماندا ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی فراکسیۆنی کوردستانیش تێبینی و ره‌خنه‌یان زۆره له بودجه‌که، به‌لام پێویسته ئه‌وانیش له پێناوی حیزبایه‌تیدا ده‌نگی پێ نه‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی یاخود چاره‌ی که‌موکوڕیه‌کانی بکرێت یاخود بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ حکومه‌ت.