ئه‌نفال..20ساڵ چاوه‌ڕوانی..20ساڵ مه‌رگه‌سات
 لاوازترین میلله‌ت بووین له‌ ناساندنی‌ كاره‌ساته‌كانماندا




Monday, April 14, 2008
 

 

نه‌ژاد جه‌لال

جینۆساید به‌شێكه‌ له‌ مێژووی‌ گه‌لی‌ كورد و هه‌زاران قوربانیمان داوه‌ له‌ كاره‌سه‌ته‌كانی‌ ئه‌نفال و كیماباران، به‌ڵام نه‌مان توانیوه‌ ئه‌م كاره‌ساتانه‌ به‌ جیهان بناسێنین و بیكه‌ینه‌ میكانیزمێك بۆ ناساندنی‌ گه‌لی‌ كورد، نه‌شمان توانیوه‌ شوێنه‌واری‌ ئه‌م كاره‌ساته‌ سارێژ بكه‌ین و قوربانی‌ و كه‌س و كار و پاشماوه‌كانی‌ ئه‌م كاره‌ساته‌شمان فه‌رامۆشكردوه‌.

بۆ ناساندنی‌ ئه‌نفال كه‌مته‌رخه‌م بووین و نه‌مان توانیوه‌ ئه‌وه‌ بخه‌ینه‌ ڕوو كه‌ گه‌لی‌ كورد له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌ سه‌رده‌سته‌كانییه‌وه‌ به‌ چ شێوازێك مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵدا كراوه‌، نه‌مان توانیوه‌ به‌جیهان بڵێین كه‌ بیری‌ ناسیۆنالیستی‌ داگیركه‌رانی‌ خاكی‌ كوردستان ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ ناسنامه‌ و بوونی‌ میلله‌تێك له‌ رێگه‌ی‌ چه‌كی‌ كۆ كوژ و ره‌شبگیری‌ و ره‌شبكوژی‌ و ئه‌نفالكردن و زینده‌به‌ چاڵكردن بسڕنه‌وه‌.

هه‌رمیلله‌تێك كاره‌ساتێك یان سه‌روه‌ریه‌كی‌ كردۆته‌ ناسنامه‌ی‌ خۆی‌ و ئامرازێك بۆ خۆناساندنی‌ به‌ جیهان، میسری‌ و گریكه‌كان تا ئێستاش شانازی‌ به‌ شارستانی‌ رابردووی‌ خۆیانه‌وه‌ ده‌كه‌ن بۆته‌ ناسنامه‌یه‌ك بۆیان، جوله‌كه‌ كه‌ میژووییه‌كی‌ پڕ كاره‌ساتیان هه‌یه‌ له‌م رێگایه‌وه‌ خۆیان به‌ جیهان ناساندووه‌ هه‌موو جوله‌كه‌یه‌ك و زۆرینه‌ی‌ میلله‌تانی‌ دنیاش ده‌زانن (سه‌ب)ی‌ یه‌كه‌م و (سه‌ب)ی‌ دووه‌می‌ جوله‌كه‌ و هۆڵۆكۆست چییه‌ و بۆ روویداوه‌؟ ئه‌مه‌ كاركردنی‌ ئه‌وان بووه‌ كه‌ ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی‌ به‌سه‌ریاندا هاتووه‌ كه‌ هه‌موو جیهانی‌ لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه‌ و بیكه‌نه‌ خۆناساندێكی‌ خۆیان تارێگیری‌ بكرێت له‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌ی‌ ئه‌و كاره‌ساتانه‌. هه‌موو دنیا به‌كوردیشه‌وه‌ ده‌زانێت هێرۆشیما چییه‌ له‌ كوێ‌ بووه‌ و كه‌ی‌ كراوه‌.

ئێمه‌ كه‌ ژێرده‌سته‌یی‌ و حوكمی‌ مێژوو بواری‌ پێنه‌داوین سه‌روه‌ریمان هه‌بێت و شانازی‌ پێوه‌ بكه‌ین لاپه‌ڕه‌كانی‌ مێژوومان پڕه‌ له‌ كاره‌سات، به‌ڵام بۆ ناساندنی ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی كه‌ به‌سه‌ر میلله‌ته‌كه‌مان هاتووه‌ كه‌مته‌رخه‌م بووین له‌وه‌ی‌ كه‌ چۆن بیكه‌ینه‌ ناسنامه‌یه‌ك بۆ ناساندنی خۆمان، ئه‌مه‌ش به‌ كه‌مته‌رخه‌می‌ سه‌ركردایه‌تی كورد و لاوازی ڕاگه‌یاندنی كوردی و هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌ ده‌یانتوانی ئامڕازێك بن بۆ ناساندنی گه‌له‌كه‌مان و به‌ جیهانی‌ كردنی‌ ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی‌ كه‌ دژبوون به‌ مرۆڤایه‌تی‌ كراوه‌.

ئه‌نفال یه‌كێكه‌ له‌و روداوه‌ شومانه‌ی‌ كه‌ له‌ په‌ڕه‌ی‌ مێژووی‌ ئێمه‌دا تۆماركراوه‌، سه‌ركردایه‌تی كوردیش كه‌مته‌رخه‌مه‌ له‌ ئاست ئه‌م كاره‌ساته‌دا به‌وه‌ی كه‌ نه‌یتوانیوه‌ بیخاته‌ قاڵبی‌ كاره‌ساتی میلله‌تانی تر، یان هه‌رنه‌بێت مۆزه‌خانه‌یه‌ك و چه‌ند مۆنۆمێنت بۆ خستنه‌ڕوی ئه‌م كاره‌ساته‌ دروستبكرایه‌، ڕاگه‌یاندنی كوردی كه‌مته‌رخه‌میه‌كی له‌ ڕاده‌به‌ده‌ری به‌رامبه‌ر به‌م كاره‌ساته‌، ئه‌گه‌ر بته‌وێت ئه‌رشیفێكی ئه‌نفال له‌ كه‌ناڵێكی كوردیه‌وه‌ ببینیت و بیخوێنیته‌وه‌ ئه‌وا بێگومان مه‌حاڵه‌ كه‌ناڵه‌ ڕاگه‌یاندنه‌كانی كوردی ئه‌ركێكی وا گرانیان خستبێته‌ سه‌ر شانی خۆیان بگره‌ كه‌ناڵه‌ بیانییه‌كان له‌وان زیاتر گرنگییان به‌م كاره‌ساته‌ داوه‌، ده‌بوایه‌ ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ ناساندنی ئه‌م كاره‌ساته‌ هه‌نگاوی گه‌وره‌ی بنایه‌، سه‌رنج و ویژدانی مرۆڤایه‌تی ڕابكێشایه‌ و بیوروژاندایه‌ یان هه‌رنه‌بێت كۆمه‌ڵێك شانۆگه‌ری و فیلمی سینه‌مای بۆ وه‌ها كاره‌ساتێك به‌ زمانه‌ جیاوازه‌كانی جیهان ئاماده‌بكردایه‌ تا میلله‌تانی‌ تری‌ جیهانیش ئاشنا بوونایه‌ به‌و سته‌مه‌ مێژوویانه‌ی‌ كه‌ ده‌رهه‌ق به‌ ئێمه‌ كراوه‌ ببونایه‌ پاڵپشتێك ئه‌گه‌ر ته‌نها له‌ رووی‌ مرۆڤایه‌تیشه‌وه‌ بێت، به‌ڵام ئێمه‌ نه‌مان توانیوه‌ نه‌ك میلله‌تانی‌ تر به‌ڵَكو خۆشمان وا ورده‌ ورده‌ كاره‌ساته‌كانمان بیر ده‌چێته‌وه‌ و لامان وایه‌ هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی‌ شتێكیش روی نه‌دابێت. ئێستا نه‌وه‌یه‌ك به‌رهه‌م دێت به‌هۆی نه‌بوونی‌ پلان و په‌روه‌رده‌كردنی كوردانه‌وه‌ نازانێت مێژووی كورد چییه‌ و بێ ئاگایه‌ له‌ هه‌موو ڕوداوه‌كانی ڕابردوو خوێندنه‌وه‌یه‌كی نییه‌ بۆ پێشهاته‌كانی داهاتووش كه‌ رووبه‌ڕووی میللته‌كه‌ی ده‌بێته‌وه‌ نه‌وه‌یه‌كه‌ كه‌ بێ ئاگایی‌ گه‌یشتۆته‌ راده‌ی كاره‌سات ئه‌مه‌ش ئۆ باڵی له‌ ئه‌ستۆی سه‌ركردایه‌تی و راگه‌یاندنی كوردییه‌ .

یارمه‌تی و هاوكاریكردنی‌ پاشماوه‌ی‌ خێزانه‌كانی‌ ئه‌م كاره‌ساته‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی كوردییه‌وه‌ به‌ هه‌موو قۆناغه‌كانییه‌وه‌ پشتگوێ خراوه‌، به‌ راده‌یه‌ك كه‌ نزمترین ئاستی گوزه‌ران له‌ناو كه‌س و كاری‌ خاوه‌ن قوربانییه‌كانی‌ ئه‌م كاره‌ساته‌ ده‌گوزه‌رێت ، كه‌ زۆریان له‌ كۆمه‌ڵگا بێ خزمه‌تگوزارییه‌كان یان له‌ كوێره‌ گونده‌كاندا به‌ سه‌ختی و بێ یارمه‌تی و ده‌ستگیرۆیی‌ ژیان ده‌گوزه‌رێنن، ژماره‌یه‌كی زۆریش له‌ قوربانیانی چه‌كی‌ كیمیایی‌ تا ئێستا به‌ده‌ست شوێنه‌وار و برینی‌ ئه‌و چه‌كه‌وه‌ ده‌ناڵێنن و چاره‌سه‌ری‌ گونجاویان بۆ نه‌كراوه‌، به‌ جۆرێك قوربانیانی‌ ئه‌م كاره‌ساتانه‌ فه‌رامۆشكراون كه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ كاره‌ساتێكی‌ له‌و جۆره‌ هه‌رگیز رووی نه‌دابێت، ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ خۆفرۆشبوون و دارده‌ستی‌ حكومه‌تی‌ به‌عس بوون هه‌زاران جار ئاستی‌ گوزه‌رانیان به‌رزتره‌ له‌و خێزانانه‌ی‌ كه‌ قوربانیانی‌ ئه‌م كاره‌ساته‌ن هه‌ندێك له‌و سه‌رۆك جاش و كاربه‌ده‌ستانه‌ی‌ ئه‌وسا له‌ ئێستادا له‌ پله‌ی‌ به‌رپرسیاریه‌تیدان و چاره‌نوس و به‌رێكردنی‌ ئیش و كاری‌ پاشماوه‌ی‌ قوربانیانیانی‌ ئه‌م كاره‌ساته‌ له‌ ده‌ست ئه‌واندایه‌.

پێویسته‌ له‌مه‌ به‌دواوه‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد وحكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و راگه‌یاندنی‌ كوردی‌ ئه‌وه‌نده‌ بێ‌ بایه‌خانه‌ و كه‌مته‌رخه‌مانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كاره‌ساتی‌ ئه‌نفال و قوربانییه‌كانی‌ نه‌كات، بیر له‌وه‌بكرێته‌وه‌ كه‌ هه‌نگاوی‌ جدی‌ بنرێت بۆ ناساندنی‌ ئه‌نفال وكردنی‌ به‌ پێناسه‌ی‌ گه‌له‌كه‌مان.

 
     Print     Send this link     Add to favorites
 
چه‌ند وێنه‌یه‌کی ڤیدیۆیی له‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفال
له‌ زمانی‌ به‌ڵَگه‌نامه‌كانه‌وه‌..
وه‌فاتنامه‌ی چه‌ند شه‌هیدێکی ئه‌نفالکراو
ئه‌نفال- تاوان له‌ژێر رووپۆشی‌ ئایین دا
ئه‌نفال به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌ ته‌نهایدا
هه‌ندێك له‌ وته‌كانی‌ عه‌لی‌ حه‌سه‌ن مه‌جید له‌ سه‌روبه‌ندی كاره‌ساتی ئه‌نفالدا
پرۆفایلی دادوه‌ر محه‌مه‌د خه‌لیفه‌ ئه‌لعوره‌یبی‌
خاوه‌ن ئه‌نفالكراوێك به‌م جۆره‌ له‌و پرۆسه‌یه‌ ده‌دوێت
تاوانبارانی‌ دادگای‌ ئه‌نفال
له‌دادگایی‌ ئه‌نفالدا ئه‌و تاوانانه‌ی رووبه‌ڕووی‌ تاوانباران كرابوونه‌وه
بناغه‌ی 601 خانوو بۆ پاشماوی 182000 قوربانی
لاوازترین میلله‌ت بووین له‌ ناساندنی‌ كاره‌ساته‌كانماندا
هه‌ڵه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌یه‌ واتێبگه‌ین، تاوانی‌ جینۆساید به‌ ژماره‌ یه‌كلایی‌ ده‌كرێته‌وه‌
به‌ بۆنه‌ی‌ رۆژی‌ سزادانی‌ تاوانبارانی‌ ئه‌نفاله‌وه‌
بوَ وه‌ك پێویست نه‌توانـراوه‌ كاره‌ساتی‌ ئه‌نفال به‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بناسێنرێت ؟
له‌ ته‌عریبه‌وه‌ تا ئه‌نفال
چاوپێخشاندنێك به‌ سه‌ره‌تای‌ ده‌ستپێكردنی‌ پڕۆسه‌ی‌ ئه‌نفال
جینۆساید له‌كوردستان
تاوانی‌ ئه‌نفال
له‌روانگه‌ی‌ یاسای‌گشتیی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌
ئه‌نفال... ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی كرده‌وه‌یی فیكری به‌عسه‌
ده‌كرا كاری‌ زیاتر له‌ دۆسییه‌ی‌ ئه‌نفالدا بكرایه
چاره‌نووسی‌ "سه‌رۆك جاش و موسته‌شاره‌ تۆمه‌تباره‌كان" له‌ نێوان لێبوردنه‌كه‌ی‌ به‌ره‌ی كوردستانی‌ و په‌تی‌ سێداره‌ی‌ به‌غدا دا‌
بووخچه‌كه‌ی‌ مریه‌م جگه‌ له‌ شه‌رمه‌زاری‌ چیدیمان پێده‌به‌خشێت؟

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ