د.سه‌روه‌ر عه‌بدولره‌حمان: نادادپه‌روه‌ری و ناهاوسه‌نگی له بودجه‌ی پارێزگاكاندا هه‌یه
Monday, May 23, 2011 |
|
|
(سبه‌ی):
هاوڵاتیان چاویان له‌وه‌یه په‌رله‌مانتارانی کوردستان له میانی گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه، داخوازییه‌كانیان له‌به‌رچاو بگرن و به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی نه‌خه‌نه پێش به‌رژه‌وه‌ندی گشتیه‌وه، په‌رله‌مانتارێكی فراکسیۆنی كوردستانیش ده‌ڵێت؛ نابێ ململانێی سیاسی نێوان لایه‌نه‌كان ره‌نگدانه‌وه‌ی له سه‌ر بودجه هه‌بێت.
دکتۆر سه‌روه‌ر عه‌بدولره‌حمان، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی كوردستانی له په‌رله‌مانی كوردستان له‌لێدوانێکدا بۆ (سبه‌ی) رایگه‌یاند: بودجه‌ی ئه‌مساڵ كه‌موكوڕی تێدایه، كاری ئێمه‌ش ئه‌وه‌یه كه چۆن ده‌توانین كه‌موكورتییه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و پێیدا بچینه‌وه، به‌ڵام بودجه‌ی ئه‌مساڵ له‌ساڵی رابوردو باشتره، چونكه ئه‌مساڵ شه‌فافتره و له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانه‌وه كه‌موكورتیه‌كانی باسكراوه و لێك نزیك بونه‌وه‌یه‌ك هه‌یه له‌و باره‌یه‌وه.
باسی له‌وه‌شکرد، که به‌شی زۆری ئه‌و پێشنیارانه‌ی له لایه‌ن فراكسیۆنی كوردستانیه‌وه كراوه، لای ئۆپۆزسیۆن جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی بون، له‌هه‌مانکاتدا به‌شێكی زۆری ئه‌و پێشنیارانه‌ی له لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنیشه‌وه كراون، به لای فراكسیۆنی كوردستانیه‌وه جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی بوه.
وتیشی: بودجه‌ی به‌كاربردن زیاتره له‌بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان و نادادپه‌روه‌ری و ناهاوسه‌نگی هه‌یه له بودجه‌ی پارێزگاكاندا، هه‌روه‌ها گرنگی زیاتر به سه‌نته‌ری شاره‌كان دراوه و ده‌وروبه‌ری شاره‌کانیش كه‌متر گرنگی پێدراوه، ئه‌و راپۆرتانه‌ی كه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه نوسراون، تێیدا ده‌ست خراوه‌ته سه‌ر كه‌موكوڕییه‌كان.
په‌رله‌مانتاره‌که‌ی فراكسیۆنی كوردستانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، که "ره‌نگه ململانێی سیاسی هه‌بێت له نێوان لایه‌نه‌كاندا، به‌ڵام ئه‌مه نابێت له‌سه‌ر بودجه ره‌نگبداته‌وه، چونكه بودجه په‌یوه‌ندی به خودی خه‌ڵك و خۆشگوزه‌رانی هاوڵاتیانه‌وه هه‌یه و ئه‌وه‌نده‌ی پێمان ده‌كرێت هه‌وڵده‌ده‌ین بودجه‌یه‌كی باش په‌سه‌ند بكه‌ین".
د.سه‌روه‌ر عه‌بدولره‌حمان که ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و فێركردنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی په‌رله‌مانیشه، ده‌رباره‌ی سێكته‌ری په‌روه‌رده و پێویستیه‌كانی وتی: داوامانكردوه له‌ڕوی دامه‌زراندن و میلاكاتدا پشكی په‌روه‌رده زیاد بكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له بودجه‌ی وه‌گه‌ڕخستن هه‌ندێك پاره كه‌مبكرێته‌وه بۆ هه‌ڵمه‌تی دروستكردنی قوتابخانه‌كان و پرۆژه‌ی تواناسازیش به‌رده‌وام بێت.
دوای نزیکه‌ی 7مانگ له دواکه‌وتنی ناردنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵی هه‌رێم له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه بۆ په‌رله‌مان، له ئێستادا گفتوگۆکردن له‌سه‌ر بودجه له په‌رله‌مانی کوردستان به‌رده‌وامه، په‌رله‌مانتارانی فراکسیۆنه جیاوازه‌کانیش ئاماژه به زۆری که‌موکوڕی و ناهاوسه‌نگییه‌کانی بودجه‌که ده‌که‌ن. |
|
Print |
|
Send this link
|
Add
to favorites
|
|
|