كاروان ساڵح: وه‌زیرانی دارایی و پلاندانان خۆیان له قه‌ره‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره سه‌ره‌كییه‌كانی په‌رله‌مانتاران نه‌دا
Monday, May 23, 2011 |
|
|
(سبه‌ی):
گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2011 له په‌رله‌مان به‌رده‌وامه و ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه) هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی دارایی و پلاندانان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانی په‌رله‌مانتاران له دانیشتنی ئه‌مڕۆدا به‌شداریان كرده تا ئێستاش به‌رده‌وامن له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كان، به‌وته‌ی په‌رله‌مانتارێكیش ئه‌و وه‌زیرانه خۆیان نه‌داوه له قه‌ره‌ی وه‌ڵامی پرسیاره سه‌ره‌كییه‌كان.
كاروان ساڵح، ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان به (سبه‌ی) راگه‌یاند: هه‌ردو وه‌زیری دارایی و پلاندانان خۆیان له قه‌ره‌ی پرسیاره سه‌ره‌كییه‌كان ناده‌ن، بۆ نمونه له پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه بۆچی ده‌زگای ئه‌یلول له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی داراییه، له وه‌ڵامدا وه‌زیری دارایی وتی "نابێت ده‌زگا ئه‌یلول له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی بێت، به‌ڵام ئیتر ئه‌و كاره كراوه".
له لێدوانه‌كه‌یدا كاروان ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: جگه له‌وه‌ی چه‌ندین پرۆژه‌ی دیكه هه‌ن له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی، بڕی 485 ملیۆن دینار بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگه‌ی (سه‌ری ره‌ش) ته‌رخانكراوه، كه ئه‌مه‌ش یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و نا هاوسهنگیانهی له دابه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ ناوچه‌كانی كوردستان له بودجه‌ی ئه‌مساڵدا كراوه.
هێژا محه‌مه‌د
|
|
Print |
|
Send this link
|
Add
to favorites
|
|
|