(سبه‌ی):
عه‌دنان عوسمان ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆران له په‌رله‌مانی کوردستان به (سبه‌ی)ی راگه‌یاند: ساڵی پار كه‌بڕی 90 ملیار دانرا بۆ مینحه‌ی حیزبه‌كان، به‌و مه‌رجه دانرا له كۆتایی ساڵ و دوای ده‌رچونی یاسای پشتگیری دارایی حیزبه‌كان، ئه‌وه‌ی زیاتری وه‌رگرتوه لهبڕهكهی خۆی ده‌بێت بیگه‌ڕێنێته‌وه و ئه‌وه‌شی كه‌متری وه‌رگرتوه ده‌بێت قه‌ره‌بو بكرێته‌وه، هه‌روه‌ها پێش هاتنی بودجه‌ی 2011 له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌ماندا جۆرێك له رێكه‌وتن كرا، كه پێش گفتوگۆكردنی بودجه، یاسای بودجه‌ی حیزبه‌كان په‌سه‌ندبكرێ، چونكه ناكرێت بڕگه‌یه‌كی یاسای 2010 مابێت به‌بێ په‌سه‌ند كردن، موناقه‌شه‌ی بودجه‌ی نوێ بكه‌ین.
وتیشی: ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكان به‌م شێوه‌یه له‌سه‌ر بودجه‌ی ساڵی 2011، به‌بێ په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه‌ی حیزبه‌كان و به‌بێ ئه‌وه‌ی بڕه پاره‌كه‌ی ساڵی رابوردو ساغكرابێتهوه، یان به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانین كێ وه‌ریگرتوه و چۆن وه‌رگیراوه، كارێكی زۆر خراپه.
عه‌دنان عوسمان، كه ئه‌ندامی له لیژنه‌ی دارایی‌و ئابوری په‌رله‌مانیشه، ده‌رباره‌ی دیاریكردنی 200 ملیار دینار له‌بودجه‌ی ئه‌مساڵ بۆ حیزبه‌كان، وتی: ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی ئه‌مساڵ دیاریكراوه بۆ حیزبه‌كان(200) ملیار دیناره، ده‌ركه‌وت له دوای بڕینی بودجه‌ی حیزبه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ئه‌م 200 ملیار دیناره ته‌نها بۆ حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات و هاوپه‌یمانه‌كانی دانراوه، ئه‌وه‌ش هیچ پێوه‌رێكی تێدانیه و هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی یاسایش له‌پشت ئه‌و پلانه‌وه نیه، بۆیه ده‌بێت پێش هه‌مو شت ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی ئێستا دانراوه رابگیرێ و نه‌درێت به هیچ لایه‌نێكی سیاسی، تا پڕۆژه یاسای بودجه‌ی حیزبه‌كان په‌سه‌ند ده‌كرێت و بودجه‌ی ساڵی رابردوش ساغ ده‌كرێته‌وه.
رونیشیکردهوه، پێویسته دوای په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه‌ی حیزبه‌كان، ئه‌وكات به‌پێی ئه‌و پێوه‌رانه‌ی له‌یاساكه‌دا هاتوه، هه‌مو حیزبه‌كان هاوكاری دارایی خۆیان وه‌ربگرن، چونكه ئه‌وه‌ی پێشوتركراوه خه‌له‌لێكی یاساییه و هه‌وڵدانێكه بۆ ئه‌وه‌ی، كه ئه‌و بڕه پاره‌یه ته‌نها بۆ حیزبی ده‌سه‌ڵات بێت، نه‌ك بۆ هه‌مو حیزبه‌كان به‌گوێره‌ی یاسا.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه په‌رله‌مانتاران چه‌نده ئاگاداری ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ن كه پارتی و یه‌كێتی بردویانه ساڵانه، عه‌دنان عوسمان وتی: له راستیدا نه له راپۆرتی وه‌زاره‌تی دارایی نه له حیسابی كۆتاییدا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماژه به‌و پاره‌یه نه‌كراوه كه یهكێتیو پارتی بردویانه، ته‌نانه‌ت له‌بڕینی پاره‌ی حیزبه‌كانیشدا وه‌زیری دارایی وتی؛ ئه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نیه، واته له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا نیه و بڕیارێكی سیاسیه له‌سه‌روی حكومه‌ته‌وه دراوه، كه‌واته هێشتا بڕیاره گرنگه‌كانی حكومه‌ت له‌لایه‌ن حیزبه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی موئه‌سه‌ساتی ئیداری له كوردستاندا ده‌درێت، كه‌س نازانێت ئه‌و پاره‌یه یه‌كێتی و پارتی بردویانه چۆنه و چۆن خه‌رج كراوه به‌چ شێوازێك دراوه.
په‌رله‌مانتاره‌که‌ی فراكسیۆنی گۆڕان، ده‌رباره‌ی دواكه‌وتنی په‌سه‌ندكردنی پرۆژه یاسای بودجه‌ی حیزبه‌كان، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕو: راپۆرتی لیژنه‌كان هه‌مو ته‌واوبون، بیانویه‌ك هه‌بو که لیژنه‌ی دارایی راپۆرتی خۆی ته‌واو نه‌كردوه، به‌ڵام لیژنه‌ی دارایی نزیكه‌ی ساڵێك ده‌بێت راپۆرته‌كانی ته‌واوكردوه ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌و رێژه پاره‌یه ماوه‌ته‌وه، كه بۆ كورسیه‌ك داده‌نرێت، یان ده‌كرا له هۆڵی په‌رله‌مان قسه له‌سه‌ر ئه‌و رێژه‌یه بكرایه، ئێمه هیچ كێشه‌مان نه‌بوه وه‌كو ئۆپۆزسیۆن هیچ بڕه پاره‌یه‌كمان ده‌ستنیشان نه‌كردوه، به‌ڵکو ئه‌وه‌مان هه‌ڵگرتوه بۆ گفتوگۆكانی فراكسیۆنه‌كان له په‌رله‌مان، بۆیه هیچ بیانویه‌كی یاسایی یان ئیداری له‌په‌رله‌ماندا نیه بۆ دواخستنی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی حیزبه‌كان.