(سبه‌ی):
زۆرێك له‌و پرۆژانه‌ی له بودجه‌ی ئه‌مساڵدا بۆ ناوچه‌كانی گه‌رمیان بڕیاری له‌سه‌ر دراوه، هی ساڵی رابوردون.
په‌یام ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان به (سبه‌ی) راگه‌یاند: له بودجه‌ی ئه‌مساڵی هه‌رێمی كوردستان بڕێكی زۆر كه‌م پرۆژه ته‌رخانكراوه بۆ گه‌رمیان و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان گه‌رمیانیان بێبه‌شكردوه.
له لێدوانه‌كه‌یدا ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌تی كاره‌با و په‌روه‌رده یه‌كی ته‌نها 2 پرۆژه‌یان بۆ گه‌رمیان هه‌یه و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانیش ته‌نها 1 پرۆژه‌ی هه‌یه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی گه‌رمیان ناوچه‌یه‌كی كشتوكاڵیه، پێویستی زۆری هه‌یه له‌و بواره‌دا، كه‌چی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ته‌نها 2 پرۆژه‌ی هه‌یه بۆ ناوچه‌كانی گه‌رمیان، ئه‌ویش چاككردنه‌وه‌ی وێستگه‌ی پاڵدانی ئاودێری و وه‌گه‌ڕخستنی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخانه.
هاوكات ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان باسی له‌وه‌شكرد، كه سه‌رباری ئه‌وه‌ی گه‌رمیان ناوچه‌یه‌كی وێرانه به‌هۆی ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ریدا هاتوه، له بودجه‌ی ئه‌مساڵدا وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه ته‌نها 2 پرۆژه‌ی بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی گه‌رمیان هه‌یه؛ ئه‌وانیش بریتین له سایدی دوه‌می زه‌ڕایه‌ن-ده‌ربه‌ندیخان و چاككردنی رێگه‌ی گوندی (دوانزه ئیمام) له كفری، له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ته‌نها پرۆژه‌ی هه‌یه كه بریتین له راكێشانی كاره‌با بۆ (هیلال سیتی-كه‌رتی تایبه‌ت)، له‌گه‌ڵ دروستكردنی دو خان‌و له كه‌لار بۆ دادوه‌ران.
هه‌ر له لێدوانه‌كه‌یدا په‌یام ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌ی رونكرده‌وه، كه زۆرێك له‌و پرۆژانه‌ی بۆ گه‌رمیان بڕیاریان له‌سه‌ر دراوه له بودجه‌ی ئه‌مساڵدا جێبه‌جێ بكرێن، دوباره‌ن و نمونه‌ی ئه‌وه‌شی به دروستكردنی 600 خان‌و له گوندی كوڵه‌جۆ له كه‌لار هێنایه‌وه له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی پرۆژه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ و ناحیه‌ی پێباز و وتی: له پرۆژه‌ی بودجه‌ی ئه‌مساڵدا ته‌نها یه‌ك پرۆژه بۆ پێباز هه‌یه و چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی زۆر كه‌میش بۆ ناحیه‌ی رزگای پێشنیاز كراوه.