(سبه‌ی):
په‌رله‌مانتارانی فراکسیۆنه‌کانی ئۆپۆزسیۆن له‌په‌رله‌مانی کوردستان ره‌خنه له بودجه‌ی ئه‌مساڵی هه‌رێم ده‌گرن، داوا ده‌که‌ن به‌و هه‌مو که‌موکوڕییه‌وه تێنه‌په‌ڕێنرێت، په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی كوردستانیش پێیوایه؛ بودجه، به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقی و سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌خاته ئه‌ستۆی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان.
د.ره‌فیق سابیر، ئه‌ندامی فراكسیۆنی كوردستانی له په‌رله‌مانی کوردستان له لێدوانێكدا بۆ (سبه‌ی) رایگه‌یاند: پرسی بودجه، به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقی و سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌خاته ئه‌ستۆی په‌رله‌مانتاران، چونكه بودجه سامانی خه‌ڵكی كوردستانه و پێویسته به جۆرێك په‌سه‌ند بكرێت، که قازانجی خه‌ڵكی تێدا بێت و شه‌فافیه‌ت له شێوه‌ی سهرفكردنیدا هه‌بێت، ئه‌ركی په‌رله‌مانیشه چاودێری سه‌رفكردنی ئه‌م بودجه‌یه بكات و به‌دواداچونی بۆ بكات.
سه‌باره‌ت به تێڕوانینی فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مانیش بۆ پرۆژه یاسای بودجه، ره‌فیق سابیر وتی: مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بودجه به‌شێكی په‌یوه‌ندی به جیاوازی بیروبۆچونه‌وه هه‌یه و به‌شێكی تریشی په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه فراكسیۆنی كوردستانی ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بودجه كه‌موكوڕی ناته‌واویشی تێدابێت، پێی باشتره بڕیاری له سه‌ر بدرێت، نه‌ك بگه‌ڕێته‌وه حكومه‌ت یان دوابكه‌وێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی فراكسیۆنی كوردستانی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هیوای خواست پێش په‌سه‌ندكردنی بودجه، كه‌موكورتییه‌كانی چاره‌سه‌ر بكرێ، ئه‌وه‌شی وت: فراكسیۆنی كوردستانی پێی وایه په‌سه‌ندنه‌کردنی بودجه به‌و که‌موکورتییانه‌ی ئێستاوه ده‌بێته هۆی شكستهێنان یاخود دروستكردنی گیروگرفت بۆ كاره‌كانی حكومه‌ت، به‌رپرسیاریه‌تی بودجه گه‌وره‌یه و نابێت فراكسیۆنی كوردستانی و په‌رله‌مان چاوپۆشی له حكومه‌ت بكه‌ن.
جێگای ئاماژه‌یه ماوه‌ی دو هه‌فته‌یه له په‌رله‌مانی کوردستان گفتوگۆی چڕ‌و پڕ له‌سه‌ر پرۆژه یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵی هه‌رێم ده‌كرێت، له کاتێکدا دوای نزیکه‌ی 7 مانگ دواکهونی له واده‌یی یاسایتی خۆی له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان کراوه، له‌هه‌مان کاتدا هاوڵاتیان مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه ره‌خنه و سه‌رنجه‌كان به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیرێن و وه‌ك ساڵی رابوردو له‌لایه‌ن فراكسیۆنی كوردستانیه‌وه تێپه‌ڕێنرێت.