(سبه‌ی):
به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌و بڕگه‌یه‌ی كه په‌یوه‌ست بو به‌داهاتی نه‌وت له‌ساڵانی پێشودا نه‌یخستۆته ده‌نگدانه‌وه‌و رێگری لێکردوه، عه‌بدوڵای مه‌لا نوری دانیشتنی په‌رله‌مانی کوردستانی به‌جێهێشت، که تایبه‌ت بو به‌گفتوگۆکردن له‌سه‌ر بودجه.
عه‌بدوڵای مه‌لا نوری، که هاوکات ئه‌ندامی لیژنه‌ی سامانه سروشتیه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانه به (سبه‌ی)ی راگه‌یاند: دوێنێ دوشه‌ممه له‌یه‌کێک لهپێشنیارهكمان، هه‌وڵماندا له‌بودجه‌ی ئه‌مساڵدا ده‌رفه‌تی ئه‌وه بڕه‌خسێت که كۆتایی به چیرۆکی نه‌وت بهێنرێت، كه له‌ساڵانی داهاتودا سامانی زۆر له‌سه‌ر داهاتی ئه‌و نه‌وته هه‌بو، ئه‌وه‌ش به پێشنیارێكی یاسایی، داوامان كرد هانی حكومه‌ت بدرێت بۆئه‌وه‌ی سندوقی داهاته نه‌وتیه‌كان دروست بكرێت، كه له‌ماده‌ی 15ی یاسای ژماره 22ی ساڵی 2007دا هاتوه‌و تائێستا ئه‌م سندوقه دروست نه‌بوه.
ئه‌وه‌شی وت: داوامان كرد حكومه‌ت ناچار بكرێت كۆی داهاته‌كانی نه‌وت كه له ئه‌نجامی پرۆسه‌ی نه‌وت دهستیكهوتوهو وه‌ریگرتوه، که پێموایه بڕه‌كه‌ی له 7ملیار دۆلار زیاتره، بداته په‌رله‌مان، به‌ڵام به‌داخه‌وه وێڕای ئه‌وه‌ی زیاتر له 10په‌رله‌مانتاری فراکسیۆنه جیاوازه‌کان پشتگیری پێشنیاره‌که‌یان كردین به فراكسیۆنی كوردستانیشه‌وه، که‌چی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ئه‌و بڕگه‌یه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌داهاتی نه‌وت له ساڵانی داهاتودا، نه‌یهێشت بخرێته ده‌نگدانه‌وه.
عه‌بدوڵای مه‌لا نوری ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ئه‌م کاره ده‌یسه‌لمێنێت كه خودی په‌رله‌مانیش به‌شداره له پرۆسه‌ی ناشه‌فافی داهاتی نه‌وتدا، پێشیوابو که ئیراده‌یه‌ک هه‌یه له په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی یاسای نه‌وت و گاز وه‌كو خۆی جێبه‌جێ نه‌كرێت و رێگریش له په‌رله‌مانتاران بكرێت، وتیشی: بۆیه هۆڵی په‌رله‌مانم به‌جێهێشت، چونكه داهاتی نه‌وت نزیكه‌ی 7 ملیاردۆلار بوه، كه بودجه‌ی ساڵێكی حكومه‌ته و شه‌فاف نه‌بوه‌و رێگری ئه‌وه‌شمان لێکراوه به‌دواداچونی بۆ بكه‌ین.
هێژا محه‌مه‌د