هه‌وڵه‌كانی‌ ریفۆرم
 نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م




Monday, January 19, 2009
 

راپۆرت: كریس كۆچێرا

ده‌نگه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كه‌ له‌میانی‌ چاوپێكه‌وتنێكی‌ تایبه‌ت له‌گه‌ڵ‌ كریس كۆچێرا، نه‌وشیروان مسته‌فا جێگری‌ سكرتێری‌ گشتیی‌ یه‌كێتی‌ ئێستا بووه‌ته‌ خاوه‌ن رۆژنامه‌‌و هۆكاره‌كانی‌ راگه‌یاندن، به‌ڕاشكاوی‌ باس له‌پێویستی‌ چاكسازیی‌ له‌حكومه‌تی‌ كوردیدا ده‌كات.

به‌"منداڵه‌ ترسناكه‌كه‌ی‌" بزووتنه‌وه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كوردی‌ عێراق ناسراوه‌. نه‌وشیروان مسته‌فا گه‌یشتووه‌ته‌ پایه‌ی‌ به‌رز له‌سلێمانی‌. پێشتر ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌ یه‌كێتی‌‌و جێگری‌ سكرتێری‌ گشتیی‌ ینك بووه‌.
 
جگه‌ له‌جه‌لال تاڵه‌بانی‌ كه‌ئێستا له‌هه‌مان كاتدا سه‌رۆكی‌ كۆماری‌ عێراقه‌، له‌دامه‌زراندنییه‌وه‌ ئه‌و سكرتێری‌ یه‌كێتییه‌. هاوكات سكرتێری‌ یه‌كێتییه‌. كاتێك له‌مانگی‌ شوباتی‌ 2007دا، بڕیاریدا وازبهێنێت ببێت به‌ چه‌كدارێكی‌ ساده‌. ئه‌و چه‌كداره‌ ساده‌یه‌ی‌ كه‌ ئێستا رۆژنامه‌یه‌ك ده‌رده‌كات به‌ناوی‌ رۆژنامه‌، هاوكات سایتێكی‌ جه‌ماوه‌ریشی‌ هه‌یه‌ كه‌تیایاندا به‌ راشكاوی‌ باس له‌و شتانه‌ ده‌كات كه‌ زۆرێك له‌خه‌ڵكی‌ ته‌نانه‌ت ناتوانن به‌چرپه‌ش باسی‌ لێوه‌ بكه‌ن. ئێستا خۆی‌ ئاماده‌ ده‌كات بۆئه‌وه‌ی‌ ته‌له‌فزیۆنێكیش بخاته‌ كار كه‌ی‌ ئێن ئێن سی‌ (كه‌ناڵی‌ تۆڕی‌ هه‌واڵی‌ كوردی‌) بۆئه‌وه‌ی‌ هه‌واڵ‌ په‌خش بكات به‌ڵام نه‌ك بۆ گۆرانی‌‌و سه‌ما ئه‌و به‌دڵنیایی‌ ته‌واوه‌ دووپاتی ده‌كاته‌وه‌.

"كاتی‌ ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌جه‌خت بكه‌ینه‌وه‌ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ ناوخۆییه‌كان" نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ماڵه‌كه‌ی‌ خۆیدا له‌سلێمانی‌ "من ئه‌وه‌ ده‌ڵێم كه‌پێویسته‌ بیڵێم به‌ڵام به‌ده‌نگێكی‌ دۆستانه‌. من ئۆپۆزسیۆن نیم. په‌یوه‌ندی‌ باشم له‌گه‌ڵ‌ هه‌ردوو جه‌لال تاڵه‌بانی‌‌و مه‌سعود سه‌رۆكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان هه‌یه‌. 
ئێمه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ قسه‌ ده‌كه‌ین. من هاوڕێیانم نه‌ك دوژمنیان. ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌حكومه‌ت، له‌په‌رله‌مان، له‌و بیرۆكراسیه‌ته‌ی‌ هه‌یه‌ بكه‌م. واباشتره‌ كه‌ كێشه‌یه‌ك ده‌بێت گفتوگۆی‌ له‌باره‌وه‌ بكرێت".

یه‌كه‌م ئاسته‌نگ وه‌ك نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌ڵێت نه‌بوونی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌. كورده‌كان ئه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی‌ 17 ساڵ ده‌چێت حوكمڕانی‌ خۆیانن. تا ئێستاش چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌ك پێویسته‌ به‌ڕاشكاوی‌ باسیان لێوه‌بكرێت. تا ئێستا نه‌بوونی‌ كاره‌با رێگره‌ له‌وه‌ی‌ كورده‌كان كاره‌ بازرگانییه‌كانیان رایی‌ بكه‌ن. 

حكومه‌ت رۆژانه‌ ته‌نیا سه‌عاتێك كاره‌با دابین ده‌كات. ئه‌وانه‌ی‌ توانایان هه‌یه‌ 7 بۆ 8 سه‌عات كاره‌با له‌خاوه‌ن موه‌لیده‌كان ده‌كڕن. ئه‌وانه‌ی‌ تریش پێویسته‌ مشوری‌ خۆیان به‌بێ‌ كاره‌با بخۆن. وه‌كو ده‌ركه‌وت له‌و په‌تای‌ كۆلێرایه‌ی‌ كه‌ به‌م دواییانه‌ له‌سلێمانی‌ بڵاوبووه‌وه‌، ئاویش كێشه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌یه‌. له‌هه‌مان كاتدا كێشه‌ی‌ نیشته‌جێبوون هه‌یه‌. كرێ خانوو رۆژ به‌ڕۆژ به‌خێرایی‌ موشه‌ك بۆ ئاسمان به‌رز ده‌بێته‌وه‌، گه‌نجه‌كان توانایان نییه‌ كه‌ ژن بێنن ده‌بێت خۆیان ئاماده‌ بكه‌ن له‌گه‌ڵ‌ دایك‌و باوكیاندا بژین، ژێرخانی‌ ئابووری‌ پشتگوێخراوه‌. كێشه‌ی‌ نه‌بوونی‌ قوتابخانه‌ هه‌یه‌ ته‌نانه‌ت له‌شاره‌ گه‌وره‌كانیشدا. "له‌سلێمانی‌ قوتابخانه‌مان هه‌یه‌ كه‌ چوار ده‌وامی‌ تیادایه‌. ئه‌مه‌ چۆن مه‌عقوله‌ له‌كاتێكدا كه‌بودجه‌ی‌ هه‌رێمه‌كه‌ 6 ملیار دۆلاره‌؟" مسته‌فا ده‌پرسێت و به‌ڕاشكاوی‌ باس له‌و هه‌سته‌ به‌رفراوانه‌ ده‌كات كه‌هه‌یه‌.

كێشه‌یه‌كی‌ تر كه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌ڵێت نه‌بوونی‌ شه‌فافیه‌ته‌ له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كاروباری‌ حكومه‌ت. "شه‌فافیه‌ت له‌مه‌سه‌له‌كانی‌ بودجه‌دا نییه‌. خه‌ڵكانی‌ ئاسایی‌ هیچ شتێك نازانن له‌باره‌ی‌ بودجه‌ی‌ ینك‌و پدكه‌وه‌ یان بودجه‌ی‌ كه‌رتی‌ خوێندن. خه‌ڵكی‌ چی‌ ده‌زانێت له‌باره‌ی‌ گرێبه‌سته‌كانه‌وه‌. شه‌فافیه‌ت نییه‌ له‌كاروباری‌ ده‌ره‌وه‌دا، هیچ كه‌س نازانێت چی‌ هه‌یه‌ له‌نێوان سه‌رانی‌ كورد‌و به‌غدادا، یان له‌نێوان سه‌رانی‌ كورد‌و ئه‌مه‌ریكا".

"من له‌باره‌ی‌ بودجه‌وه‌ زانیاریم هه‌یه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ پێشتر به‌شێك بووم له‌و سه‌ركردایه‌تییه‌، من یه‌كێك بووم له‌وان" ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا، وتیشی‌: "به‌ڵام ناتوانم به‌تۆی‌ بڵێم له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ نامه‌وێت كێشه‌ دروست بكه‌م، جارێكی‌ تر دووپاتی‌ ده‌كه‌مه‌وه‌ من دوژمنی‌ جه‌لال تاڵه‌بانی‌‌و مه‌سعود بارزانی‌ نیم. ده‌مه‌وێت كه‌كاره‌كان به‌ئاشكرا بكه‌ن ئه‌وه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ خۆیانه‌ كه‌وا بكه‌ن. ده‌مه‌وێت خواستێكی‌ راسته‌قینه‌ بۆ چاكسازی‌ له‌ناو رای‌ گشتیدا دروست بكه‌م". 

نه‌وشیروان مسته‌فا به‌رده‌وامه‌ له‌ده‌ستنیشانكردنی‌ ئه‌و كێشه‌ گه‌ورانه‌ی‌ كه‌ رووبه‌ڕووی‌ كۆمه‌ڵگای‌ كوردی‌ ده‌بنه‌وه‌ وه‌كو گه‌نده‌ڵی‌. "من ته‌نیا باس له‌گه‌نده‌ڵی‌ ناكه‌م. به‌ڵكو خزم خزمێنه‌‌و مه‌حسوبیه‌تیش". ئه‌و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر تۆ نزیك نه‌بیت له‌پارتی‌‌و یه‌كێتی‌، هه‌لی‌ ئه‌وه‌ت نییه‌ ببیت به‌وه‌زیر یان جێگری‌ وه‌زیر. پارته‌كان ده‌ستیان له‌میدیاكان‌و له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ریش وه‌رداوه‌. دادوه‌ره‌كان له‌لایه‌ن پارته‌كانه‌وه‌ داده‌نرێن، پارته‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌موو شتێكی‌ كۆمه‌ڵگادا گرتووه‌، ئێمه‌ سیستمێكی‌ تۆتالیتاریمان هه‌یه‌ وه‌كو بلۆكی‌ سۆڤیه‌تی‌ پێشوو یان رۆمانیای‌ كۆن".

"به‌دڵنیاییه‌وه‌ من شانازیی‌ به‌وه‌ده‌كه‌م كه‌چیمان به‌ده‌ستمان هێناوه‌، ئێمه‌ حكومه‌تمان هه‌یه‌، په‌رله‌مان، به‌ڵام ئێستا كاتی‌ خۆیه‌تی‌ كه‌ به‌ڕاشكاوی‌ قسه‌ له‌باره‌ی‌ كێشه‌كانه‌وه‌ بكه‌ین، حیزب هه‌موو كه‌سێك ده‌ستنیشان ده‌كات، هه‌ر له‌سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ گوندێكه‌وه‌ تا پارێزگاره‌كان، ته‌نانه‌ت سه‌رۆكی‌ زانكۆكانیش" وه‌كو نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌ڵێت‌و گوزارشت له‌و هه‌سته‌ خه‌ماوییه‌ ده‌كات كه‌هه‌ستی‌ پێده‌كرێت له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی‌ دانیشتوانه‌وه‌، له‌ گه‌نجێكی‌ خوێندكار كه‌مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌ تا رۆژنامه‌نووسه‌ ره‌خنه‌گره‌كان.

نه‌وشیروان مسته‌فا ئیدیعا ده‌كات كه‌ته‌نانه‌ت قبوڵكردنی‌ خوێندكارانیش بۆ بڕوانامه‌ی‌ دكتۆرا پشت به‌حیزب ده‌به‌ستێت. "ته‌نیا ئه‌وه‌ به‌س نییه‌ تۆ ئه‌ندامی‌ حیزب بێت به‌ڵكو له‌ناو سه‌ركردایه‌تی‌ حیزبه‌كه‌ ده‌بێت پشتیوانیت لێبكه‌ن". له‌سلێمانی‌ مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كان ده‌ستی‌ گرتووه‌ به‌ سه‌ر كاره‌كانی‌ سه‌ندیكا‌و رێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كان. "ته‌نانه‌ت سه‌رۆك وه‌زیران وه‌زیره‌كانی‌ هه‌ڵنابژێرێت"، مسته‌فا ئیدیعا ده‌كات "حیزبه‌كان ئه‌وه‌ده‌كه‌ن. باڵ‌‌و لایه‌نه‌كانی‌ ناو حیزبه‌كان".

ئیدیعای‌ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ 100 پله‌ جیاوازی‌ هه‌یه‌ له‌نێوان به‌رزترین مووچه‌‌و نزمترین مووچه‌ی‌ حكومیدا. سه‌رۆكی‌ پێشووی‌ كۆمه‌ڵه‌ رێكخراوی‌ ماویستی‌ كورد. روونی‌ ده‌كاته‌وه‌ "كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان دابه‌ش بووه‌ به‌سه‌ر دوو چیندا، چینێكی‌ زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندمان هه‌یه‌، چینێكی‌ زۆر هه‌ژار له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا كه‌خه‌باتكارانی‌ ئازادیی‌ گۆڕاون به‌ پیاوانی‌ ده‌وڵه‌ت".

پرسیارمان لێكرد بۆچی‌ ینك له‌پاییزی‌ رابردوو پاڵێوراوی‌ خۆی‌ بۆ پۆستی‌ سه‌رۆك وه‌زیران له‌حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان نه‌پاڵاوت وه‌كو ئه‌وه‌ی‌ له‌ڕێككه‌وتننامه‌ی‌ ستراتیژی‌ نێوان هه‌ردووكیاندا هاتبوو، بۆچی‌ ینك قبوڵی‌ كرد كه‌ نێچیره‌ڤان بارزانی‌ له‌پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان به‌سه‌رۆك وه‌زیران بمێنێته‌وه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا زۆر سه‌رنجڕاكێشانه‌ خۆی‌ لێلاداوه‌‌و ئاماده‌نه‌بوو له‌وباره‌یه‌وه‌ هیچ بڵێت. "من یه‌كێكم له‌دامه‌زرێنه‌رانی‌ ینك له‌ساڵی‌ 1976، بۆیه‌ ناتوانم به‌ڕاشكاوی‌ باس له‌هه‌ندێك كێشه‌ی‌ دیاریكراو بكه‌م، ئیلیتزاماتی‌ ئه‌خلاقیم هه‌یه‌.

ئه‌و ته‌نیا وه‌كو خۆبه‌خشێكه‌ "خه‌ڵكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌وه‌وه‌ نییه‌ كێ‌ سه‌رۆك وه‌زیرانیانه‌، كه‌سێكیان ده‌وێت كه‌ خزمه‌تگوزارییان بۆ دابین بكات، دادپه‌روه‌ریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ فه‌راهه‌م بكات، خه‌ڵكی‌ چاوه‌ڕوانیان ده‌كرد كه‌دوای‌ یه‌كگرتنه‌وه‌ی‌ هه‌ردوو ئیداره‌كه‌ی‌ ینك‌و پدك گۆڕانكاریی‌ بكرێت به‌ڵام هیچ گۆڕانكاریی‌ نه‌بوو".

"ئۆپۆزسیۆن نییه‌ له‌كوردستان" نه‌وشیروان مسته‌فا به‌ڕامانه‌وه‌ ده‌ڵێت: "هه‌موو پارته‌ سیاسییه‌كان به‌گه‌وره‌‌و بچووكه‌وه‌ به‌شدارن له‌حكومه‌تدا. وا پێویست بوو به‌یه‌ك ده‌نگ له‌به‌غدا قسه‌ بكه‌ین تا ئه‌و كاته‌ی‌ ده‌ستوری‌ عێراق ده‌نووسرێته‌وه‌، به‌ڵام ئێستا كاتی‌ ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ به‌ڕاشكاوی‌ قسه‌ بكه‌ین".
"ساڵی‌ 1944 له‌سلێمانی‌ له‌دایكبووه‌،  له‌ 1961 په‌یوه‌ندیم به‌ پدكه‌وه‌ كردووه‌ له‌ته‌مه‌نی‌ 17ساڵی‌، كاتێك كه‌ جه‌لال تاڵه‌بانی‌ نووسینگه‌ی‌ پدكی‌ له‌سلێمانی‌ كرده‌وه‌ له‌سه‌رده‌می‌ قاسم. ئێمه‌ نه‌وه‌یه‌كی‌ به‌خته‌وه‌رین، سه‌ركه‌وتنمان بینی‌، ئازادی‌ وڵاته‌كه‌مان بینی‌، شێخ مه‌حمود بۆ ماوه‌ی‌ 40 ساڵ‌ شاره‌كه‌ی‌ خۆی‌ لێ‌ یاساغ بوو، شێخ سه‌عید‌و قازی‌ محه‌مه‌د هه‌ڵواسران. جه‌نه‌راڵ‌ بارزانی‌ له‌ئاواره‌یی‌ مرد. ئێمه‌ لۆردی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ خۆمانین".

تێبینی‌: ئه‌م دیمانه‌یه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا كه‌ له‌لایه‌ن كریس كۆچێراوه‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ سازدراوه‌، به‌ شێوه‌ی‌ راپۆرت له‌ ژماره‌ 389 ی‌ مانگی‌ ئایاری‌ گۆڤاری‌ The Middle Eastی له‌نده‌نیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.
 
  

 

 
     Print     Send this link     Add to favorites
 
که‌ حیزب و حوکمه‌ت له‌یه‌ک جیا ئه‌بن
-2-
که‌ حیزب و حوکمه‌ت له‌یه‌ک جیا ئه‌بن
-1-‌
لێپرسراوه‌كان و لێپرسینه‌وه‌ی میژویی...
لیستی نوێكردنه‌وه‌ و ئه‌گه‌ره‌كان
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
ده‌سه‌ڵات‌و پڕۆژه‌کانی چاکسازیی
٢ - ٢
کۆمه‌ک وهاوکاری یان بودجه‌ی حیزبه‌کان؟
رێڕه‌وی‌ چاكسازی‌ له‌ناو حیزبدا؟
كام پێوه‌ر حیزب به‌زیندوی‌ راده‌گرێت ؟
چارەنوسی هەرێم بەرەوکوێ؟
بارودۆخی به‌ڕێوه‌بردنی پاره‌ لای پارتی كوردی
ده‌رباره‌ی‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ مام جه‌لال
(5)
بۆ پڕۆژه‌ی‌ "چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌"كه‌ی‌ به‌ڕێز مام جه‌لال
ئیستیك له‌سه‌ر ریفۆرم و ریفۆرمیست
ده‌سه‌ڵات‌و پڕۆژه‌کانی چاکسازیی
١ - ٢
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت
توڕه‌یه‌ نیشتمان... توڕه‌یه‌
تابۆكانی‌ به‌رده‌م ریفۆرم كردنی‌ حیزبی‌ كوردی‌
ریفۆرمی سیاسی...
پشتگوێخستنی ره‌خنه‌کان چی ئه‌گه‌یه‌نێ؟
پڕۆژه‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌ و دارایی‌ حیزب
ده‌رباره‌ی‌"پرۆژه‌"كانی‌ چاكسازی‌...
په‌رله‌مانێكی‌ داماو، بۆ؟
ئیفلیجكردنی په‌‌رله‌‌مان
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
ده‌سه‌ڵات: له‌ نێوان شه‌رعیه‌تی‌ شۆڕشگێڕی و شه‌رعیه‌تی‌ ده‌ستوریدا
چاکسازی و پاکسازی؟
بۆ كه‌س وه‌لاَم ناداته‌وه‌
ریفۆرم داخوازی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستانه‌ ئه‌گه‌ر نه‌كرێت، ده‌یكات
دوای ئه‌م هه‌مو ره‌خنه‌یه‌ ئینجا چی؟
ئێمه‌ و ئه‌وان: ناکۆکیه‌کانمان له‌ سه‌ر چین؟
حیزب و حوکم: ئه‌زمونی کوردستان
ئه‌م پارله‌مانه‌ی ئێمه‌: له‌ خه‌می کێ دان جگه‌ له‌خۆیان؟
گۆڕان لێره‌وه‌ ده‌س پێ ئه‌کا: جیاکردنه‌وه‌ی حیزب له‌ حکومه‌ت
ئایه‌ ( رێكخراوه‌ دیموكراتیه‌كان )ی كوردستان چه‌ند له‌وانه‌ی ئه‌وروپا ده‌چێت؟
سه‌ندیكای‌ ئازاد ‌و حیزبی‌
(رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كانی كوردستان) به‌ره‌و كوێ‌ ؟
پرۆژه‌که‌ی مام جه‌لال
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ حكومه‌ت، كارێكی‌ ئاسانه‌؟
راپۆرتی‌ چوار حیزبه‌كه‌
پڕۆژه‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌ و داهاتوی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان...
پڕۆژه‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌
گافی گۆڕان‌، گه‌فی رژێم
پرۆژه‌كه‌ی‌ مام جه‌لال و به‌رهه‌ڵستكارانی‌
ده‌رباره‌ی‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ مام جه‌لال
ناعه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی
حیزب و ده‌سه‌ڵاتی‌ جێبه‌جێكردن... له‌ په‌راوێزی ‌(حیزب و حوكم: ئه‌زمونی‌ كوردستان)
خواستی‌ ریفۆرم...
حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان حكومه‌تێكی‌بێنموونه‌یه‌
رۆڵی‌ رای‌ گشتی‌ له‌ گۆڕاندا
جیاكردنه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كان وه‌ك بنه‌مایه‌كی‌ دیموكراسی‌
له‌ په‌راوێزی‌ پڕۆژه‌كه‌ی‌ به‌ڕێز مام جه‌لال دا
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه
پرۆسه‌ی‌ چاكسازیی‌: په‌یوه‌ندی‌ نێوان حیزب و حكومه‌ت
حکومه‌ت و بودجه
پارله‌مان، حکومه‌ت و بودجه
ته‌لقینكردنی ریفۆرم ‌و زیندوبونه‌وه‌ی
حكومه‌ت ‌و حیزب به‌ره‌و كوێ‌؟
ریفۆرم .. و چێشتی مجه‌ور... و گۆڕان
"كابوس"ی "ریفـۆرم"
"نوشته‌"ی‌ چاكسازی
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حزب له‌ حكومه‌ت: قه‌دبڕێك بۆ وه‌رگرتنی‌ بڕیار...
حزبی كوردی له‌ قۆناغی گۆڕان دا
كاتی چاكسازی...
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ ئیداره‌، هه‌نگاوی یه‌که‌مه‌ یان دوه‌م‌؟
كریسمسی‌ یه‌كێتی‌...
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ