ئه‌مین جاف
گرنگترین هه‌واڵی که‌ناڵ و سایته‌کانی ئه‌م رۆژانه، ئه‌و پڕۆژه به‌نرخه‌ی به‌رێز مام جه‌لاله که له کۆبونه‌وه‌کانی ئه‌م دوایه‌ی یه‌کێتیدا باسی لێ کرا، به‌م جۆره مام جه‌لال وه‌ڵامی هه‌مو ئه‌و گله‌ی و ناڕه‌زایانه‌ی دایه‌وه که ماوه‌یه‌کی زۆره له سه‌ر زاری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانه.
تێکه‌ڵاوبونی ده‌سه‌ڵاتی حیزبی و ئیداری له کوردستان کاریگه‌ریه‌که‌ی زۆر سلبی هه‌یه، شان به‌شان كێشه‌کانی تر بار‌و دۆخه‌که‌ی رۆژ له دوای رۆژ به‌ره‌و تێکچون ده‌بات، ئه‌و تێکه‌ڵاویه به جۆرێک چنگی لێکداوه، سێ ده‌زگا سه‌ره‌کیه‌که‌ی، پارله‌مان، حکومه‌ت، حیزب، زنجیره‌یه‌کیان دروستکردوه، ئه‌ڵقه سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌و زنجیره‌یه سه‌رچاوه‌که‌یان سه‌رکردایه‌تی حیزبه، ده‌ستێوه‌ردانی حیزبی به جۆرێک شۆڕبوه‌ته‌وه له‌ناو دامو‌ده‌زگا حکومیه‌کاندا ئێستا جیاکردنه‌وه‌ی کارێکی هه‌روا ئاسان نییه.
ئیداره‌ی کوردی له بارودۆخێکدا پێکهات کوردستان و ناوچه‌که‌ش له‌و په‌ڕی نائارامیدا بون، نائارامی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ، عێراق، وڵاتانی ئیقلیم، به‌ڵام له‌سه‌رو ئه‌وانه‌وه هه‌مو ئێمه‌ی کوردیش کارمان به‌پێی پێویست بۆ کێشه‌که‌ی خۆمان نه‌کرد، لێردا که‌س حه‌زناکات زامی کۆن بکولێنیته‌وه، حه‌ق وایه که‌س باسی رابردو نه‌کات، به‌ڵام ده‌بێ دان به‌و راستیانه‌دا بنێین، ئه‌وه نه‌بێ هه‌ر که ته‌نها حکومه‌ت که‌مته‌ر خه‌مه‌بێ و کار‌و باره‌کانی ناچێ به‌ڕێوه، به‌ڵکو سیستمی ئیداری و حیزبیش هه‌ردو له کوردستان ئیفلیجن، که‌واته دو سیستمی له‌م جۆره ئه‌گه‌ر کاره‌کانیان تێکه‌ڵاوبێت، یا له یه‌ک مه‌رکه‌زه‌وه ته‌وجیهات وه‌رگرن، له کاتێکدا که ئێمه خاوه‌ن هیچ بنه‌مایه‌کی ئابوری نه‌بوین، خاوه‌نی وڵاتێکی کاولی له به‌عس به جێماوبوین.
له هه‌مو وڵاتانی جیهاندا هه‌میشه ئه‌و حیزبانه‌ی که له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا سه‌ر‌که‌وتن به‌ده‌ست دێنن، به‌رننامه‌ی کاری خۆیان بۆ حکومه‌ت پێشتر ئاماده کردوه، هه‌مو حیزبێک له سه‌ره‌تاوه له‌ناو ئه‌ندام و کادرانی خۆیدا کارنامه‌ی حکومه‌تی باسکردوه، ئه‌و کارنامه به‌شیَوه‌یه‌کی دیموکراتیانه له لو‌تکه‌ی حیزبه‌وه تاخواره‌وه لێکۆڵینه‌وه‌ی له سه‌رکراوه، پاشان دابه‌زیوه‌ته ناو شه‌قام بۆ ناو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک، که‌واته که‌مو کورتیه‌کان له ناو حیزب‌دا چاره‌سه‌ریان بۆ دۆزراوه‌ته‌و، حیزب به‌یه‌ک هێز و یه‌ک ده‌نگ مونافه‌سه‌ی خۆی راگه‌یاندوه بۆ به‌شداریکردن له هه‌لبژاردنه‌کاندا.
له هه‌نگاوی دوهه‌م دا ئه‌و حیزبه ئاماده‌یه بۆ بنیاتنانی ئه‌و حکومه‌ته‌ی که به‌رنامه‌ی بۆ کێشاوه، به‌م جۆره ده‌ستبه‌کار ده‌بێ له به‌رنامه‌که‌یدا، به ئاگاداری هه‌مو کادر و لایه‌نگرانی، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئه‌ندامێکی ئه‌و حیزبه بیر له‌وه بکاته‌وه که هیچ پله و پایه‌یه‌ک، یا به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی، شه‌خسی یا حیزبی وه‌ده‌سبهێنێ، ئیتر رۆژ له دوای رۆژ بڕوا و متمانه‌ی خه‌ڵک سه‌رهه‌ڵ ئه‌دا، یان به‌پێچه‌وانه‌وه ناڕه‌زای و گله‌یی موعاره‌زه، ده‌ست پێده‌کات، لێره‌دا جه‌ماوه‌ر ده‌بێ به سه‌نگی مه‌حه‌ک، جه‌ماوه‌ر ده‌بێ به خاوه‌ن بڕیار.