هه‌وڵه‌كانی‌ ریفۆرم
 "نوشته‌"ی‌ چاكسازی




Monday, January 19, 2009
 

پشكۆ ناكام
ئه‌مڕۆ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا، باسكردن له‌سه‌ر چاكسازی گۆڕانكاری بۆته‌ دیارده‌یه‌كی گشتی و سه‌یریش له‌وه‌دایه‌ كه‌ به‌رپرسان و (بڕیارده‌ره‌كان) له‌ پێش هه‌مو كه‌سێكه‌وه‌ ده‌رباره‌ی‌ گه‌نده‌ڵی و پێویست بونی چاكسازی ئه‌دوێن...، به‌رپرسی كام ده‌زگا هه‌یه‌ باس له‌ گه‌نده‌ڵی نه‌كاو ده‌زگاكه‌ی خۆی له‌ هه‌مو ده‌زگایه‌كی تر گه‌نده‌ڵ نییه‌؟! كام وه‌زیر باس له‌ چاكسازی ناكا له‌ كاتێكدا وه‌زاره‌ته‌كه‌ی خۆی له‌ پێش هه‌ر وه‌زاره‌تێكی تردا پێویستی به‌ گۆڕان و هه‌ندێ جاریش"هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌" نییه‌؟! سه‌رۆكی كام حیزب ده‌رباره‌ی‌ گه‌نده‌ڵی و گۆڕانكاری نادوێ؟! له‌ هه‌مان كاتدا كه‌ حیزبه‌كه‌ی خۆی پێش هه‌ر حیزبێكی تر پێویستی به‌ چه‌كوش كاری گۆڕانكاری بنه‌ره‌تی نه‌بێ؟! ته‌نانه‌ت سه‌رۆكی حكومه‌ته‌ ساوا حه‌ڤده‌ ساڵه‌كه‌مان به‌ دانانی -لیژنه‌یه‌ك-!! خۆی له‌ به‌رپرسیارێتی ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌ی هه‌یه‌ دزیوه‌ته‌وه‌ و "ئاگره‌ سوره‌ له‌ خۆم دوره‌"  دوره‌ په‌رێز له‌ هه‌ر رۆڵ و به‌رپرسیارێتییه‌ك لێی دانیشتوه‌...

جارو باریش له‌ لایه‌ن هه‌ندێ به‌رپرسی حیزبی و حكومی باس له‌وه‌ ئه‌كرێت كه‌ جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ حكومه‌ت هه‌نگاوێكی سه‌ره‌كیه‌ بۆ ئه‌و ناله‌بارییه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی تێی كه‌وتوه‌، جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ حكومه‌ت و ده‌ست و قاچ تێوه‌ردانی حیزب له‌ كاروباری حكومی، راستییه‌كی به‌ڵگه‌ نه‌ویسته‌و كه‌س نییه‌ لاری لێ هه‌بێت، به‌ڵام خۆ ئه‌م حكومه‌ته‌ی هه‌رێم خه‌ڵكی وڵاتێكی تر نین و به‌"ئیستیراد" هێنرابن، ئه‌ندامانی هه‌م حكومه‌ت و هه‌م "پارله‌مان"یش كادر حیزبیه‌كان و له‌سه‌روی هه‌مویانه‌وه‌ هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار، كه‌واته‌ پێش هه‌ر چاكسازییه‌ك ئه‌بێ گۆڕانكاری و چاكسازی له‌ خودی حیزبه‌كان به‌دی بێ تا به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێم باشترو ئاسان و یاسایی تر بێت، سه‌رۆكی حیزبه‌كان و سه‌ۆكی حكومه‌ت له‌سه‌رو یاساو خه‌ته‌ سوره‌كان بن، ئیتر چاوه‌ڕێی چی ئه‌كرێت له‌ جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ حكومه‌ت به‌و فۆرم و پێكهاته‌ی‌ ئێستا كه‌ هه‌یه‌!! كورد ئه‌ڵێ "گه‌وره‌ ئه‌یڕژێ و بچوك پێی لێ ئه‌نێ" بۆیه‌ به‌رپرس و باڵا ده‌سته‌كان به‌رپرسیاری یه‌كه‌می گه‌نده‌ڵی و ده‌رده‌سه‌ریه‌كانی هه‌رێمن، كه‌سێكی ئاسایی ره‌نگه‌ له‌سه‌ر بڕێكی كه‌می پاره‌ چه‌ند ساڵێك چوار مشقی له‌ نێو چوار دیواردا لێی بحه‌سێته‌وه‌، به‌ڵام به‌رپرسه‌ حیزبیه‌كه‌ به‌ ده‌یان ملیۆن لف لێ بدات كێ ئه‌چێ به‌لایه‌وه‌ و كێ لێی ئه‌پرسێته‌وه‌؟ حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار و حكومه‌ت به‌رپرسیاری ژماره‌یه‌كی گه‌نده‌ڵیه‌كن كه‌ هه‌بێت... تا ئێستاش هه‌ر بۆ"نوكته‌"ش نه‌مان بیست و نه‌مان دی به‌رپرسێكی حیزبی تێوه‌گلاوی گه‌نده‌ڵی و "جه‌رده‌یی" هه‌ر بۆ موجامه‌له‌ش لێ پرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵدا بكرێت، ده‌جار حیزبی له‌ حكومه‌ت جیا بكه‌ره‌وه‌ و دواتر باوه‌ش بكه‌نه‌وه‌ به‌ یه‌كتردا، هیچ ئاسۆیه‌كی گۆڕانكاری لێ به‌دی ناكرێ تا ئه‌و به‌رپرسانه‌ هه‌م له‌ حیزب به‌ ده‌سه‌ڵات و هه‌م له‌ حكومه‌تدا به‌ ده‌سه‌ڵات تر بن...

گه‌نده‌ڵی، زه‌مینه‌ی‌ خۆی هه‌یه‌ و كه‌سانێك هه‌ن كه‌ ئه‌بنه‌ مایه‌ی هێنانه‌ كایه‌ی ئه‌و زه‌مینه‌یه‌، بۆیه‌ تا ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ ناو حیزب یان حكومه‌ت بن به‌بێ جیاوازی، گه‌نده‌ڵیش هه‌ر به‌رده‌وام ئه‌بێت و نه‌ك یه‌ك، به‌ ده‌یان پڕۆژه‌ی چاكسازی! نوشته‌ ئاسا ده‌ردو به‌ڵای هه‌رێم لا نابات ئاستی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی له‌ناو حكومه‌ت و دواتر گه‌نده‌ڵی حكومه‌ته‌كه‌ له‌ ئاستێكدایه‌ كه‌ سێ چوار لاپه‌ڕه‌یه‌ك دادی چاره‌سه‌ركردنی نادات و له‌ڕوی عه‌مه‌لیه‌وه‌ كاریگه‌ریه‌كی ئه‌وتۆی نابێ...

چاكسازی پێویستی به‌ دیراسه‌یه‌كی قوڵ و هه‌مه‌لایه‌نه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆڕو "سه‌ربه‌خۆ " ئه‌نجام بدرێت و پاش دیراسه‌كردنه‌كه‌ش ده‌ستنیشان كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ رۆڵی سه‌ره‌كیان هه‌یه‌ له‌ هێنانه‌دی زه‌مینه‌كه‌ و ناردنی دۆسیه‌كانیان بۆ دادگا و هه‌ڵسه‌نگاندنی رۆڵی حكومه‌ت له‌ گه‌نده‌ڵی ئیداری و ئابوری و به‌شداریكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی غه‌یره‌ حیزبی له‌ بیروبۆچونه‌كان له‌مه‌ڕ چاكسازی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و...و... نمونه‌یه‌كن بۆ هه‌نگاونانی "جد"ی به‌ره‌و چاكسازی و دانانی سنورێك بۆ تێوه‌گلانی حیزب له‌ هه‌ر ئاست و بوارێكی گه‌نده‌ڵی ناو حكومه‌ت...

خۆ ئه‌گه‌ر به‌ لیژنه‌یه‌ك و دوان كاری چاكسازی مه‌یسه‌ر ببێ ئه‌وه‌ (نعمه‌ الله‌)، به‌ڵام له‌ هه‌رێم و هه‌ر له‌ دوای راپه‌رینه‌وه‌ چ له‌ ئاستی حیزب و چ له‌ ئاستی حكومه‌ت و "پارله‌مان" ئه‌وه‌نده‌ لیژنه‌ دروست كراوه‌ له‌ ژماردن نایه‌، ئه‌ی كوا ئه‌نجامه‌كان؟! هه‌ر رۆژه‌ی‌ دو سێ لیژنه‌ بۆ چاره‌سه‌ر و به‌دواچوندا دائه‌نرێن و كه‌چی تا ئێستا نه‌مان دی له‌ یه‌ك "به‌دواچوندا" و به‌ ئاشكرا كه‌سێكی حیزبی ده‌ستنیشان بكرێ وه‌ك هۆكارێك بۆ گرفت و رێگر له‌به‌رده‌م به‌ره‌و پێشچونی كاره‌ ئیداری و حكومیه‌كان، خۆ هه‌ر دور نه‌ڕۆین، پارله‌مانه‌ په‌كه‌وته‌كه‌مان به‌ ده‌یان لیژنه‌ی هه‌یه‌ و له‌ ده‌سه‌ڵاتیشدا له‌ ئاست حیزبدا ده‌ست و قاچی بڕاوه‌ته‌وه‌...

گه‌نده‌ڵی وه‌ك برینێكی قوڵ وا به‌ جه‌سته‌ی‌ حیزبه‌وه‌ و له‌ حیزبیشه‌وه‌ چۆته‌ جه‌سته‌ی‌ حكومه‌ت، ساڕێژكردنی ئه‌و برینه‌ش به‌ چاكسازی ئه‌بێ و تا جه‌سته‌ی‌ حیزبی ساڕێژ نه‌كرێت، حكومه‌ت هه‌ر وه‌ك خۆی ئه‌مێنێته‌وه‌ و رۆژ به‌ رۆژ به‌ره‌و خراپتر ئه‌ڕوات و مه‌ترسی -گانگرین- دێته‌ كایه‌وه‌... كاتێك كه‌ چاكسازی له‌ حیزبدا كراو ئه‌قڵیه‌تی كادره‌كان به‌ شێوه‌یه‌ك گۆڕا كه‌ له‌ ئاست به‌رپرسێتی ئیداری بێ، ئیتر ئه‌و كادرانه‌ له‌ناو حكومه‌تیشدا كاربكه‌ن مه‌ترسی ئه‌وه‌ نابینرێ كه‌ سه‌ركه‌وتو نه‌بن، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش خۆ ئه‌گه‌ر له‌ حیزبێكدا چاكسازی بكرێت بۆ جیاكردنه‌وه‌ی حیزب و حكومه‌ت، به‌ڵام حیزبه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئاماده‌ نه‌بێ له‌گه‌ڵ  ئه‌و جیاكردنه‌وه‌دا هه‌نگاو بنێ، گه‌ره‌نتی چیه‌ بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ و ئه‌و چاكسازیه‌ و ئه‌و جیاكردنه‌وه‌یه‌؟! ئه‌وه‌ی‌ تا ئێستا ئه‌بینرێ، له‌ هیچ درزێكه‌وه‌ روناكی به‌ ته‌نگه‌وه‌ هاتنی حیزبه‌كه‌ی تر بۆ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ له‌ ئارادا نییه‌... ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێ كه‌ به‌بێ بونی "ئۆپۆزسیۆن" له‌ناو حكومه‌تدا هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی هه‌ریه‌ك لایه‌نه‌ ئه‌مێنێته‌وه‌، چونكه‌ هه‌ر ئه‌و حیزبه‌ی‌ خۆی چاك ئه‌كات هه‌ر خۆشی حاكمه‌ و كه‌س و لایه‌ك نیه‌ له‌ به‌رامبه‌ریدا له‌سه‌ر چۆنیه‌تی حكوم كردن ململانێ بكات...

چاكسازی بێ بڕوا بون و كاركردن به‌ دیموكراسی، نایه‌ته‌دی، دیموكراسیش نه‌ له‌ بازاڕ ئه‌فرۆشرێت و نه‌ به‌ ده‌نگی به‌رز دێته‌دی، به‌ڵكو پرنسیپێكه‌ له‌ بیركردنه‌، له‌ تێڕوانین و فه‌لسه‌فه‌ی‌ ژیان... هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای هه‌نگاوه‌كانه‌وه‌ گه‌ر دیموكراسی كه‌نار نه‌خرێت، دواجار كار ناگاته‌ به‌په‌له‌ پروستێ چاكسازیان بێته‌وه‌ یاد... تاڕێگا له‌به‌رده‌م دیموكراسی ژیانی حیزبایه‌تی و سیسته‌می حكوم كردن ئاوه‌ڵه‌بێ، زوتر و زیاتریش چاكسازی ئه‌كرێت.

 
     Print     Send this link     Add to favorites
 
که‌ حیزب و حوکمه‌ت له‌یه‌ک جیا ئه‌بن
-2-
که‌ حیزب و حوکمه‌ت له‌یه‌ک جیا ئه‌بن
-1-‌
لێپرسراوه‌كان و لێپرسینه‌وه‌ی میژویی...
لیستی نوێكردنه‌وه‌ و ئه‌گه‌ره‌كان
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
ده‌سه‌ڵات‌و پڕۆژه‌کانی چاکسازیی
٢ - ٢
کۆمه‌ک وهاوکاری یان بودجه‌ی حیزبه‌کان؟
رێڕه‌وی‌ چاكسازی‌ له‌ناو حیزبدا؟
كام پێوه‌ر حیزب به‌زیندوی‌ راده‌گرێت ؟
چارەنوسی هەرێم بەرەوکوێ؟
بارودۆخی به‌ڕێوه‌بردنی پاره‌ لای پارتی كوردی
ده‌رباره‌ی‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ مام جه‌لال
(5)
بۆ پڕۆژه‌ی‌ "چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌"كه‌ی‌ به‌ڕێز مام جه‌لال
ئیستیك له‌سه‌ر ریفۆرم و ریفۆرمیست
ده‌سه‌ڵات‌و پڕۆژه‌کانی چاکسازیی
١ - ٢
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت
توڕه‌یه‌ نیشتمان... توڕه‌یه‌
تابۆكانی‌ به‌رده‌م ریفۆرم كردنی‌ حیزبی‌ كوردی‌
ریفۆرمی سیاسی...
پشتگوێخستنی ره‌خنه‌کان چی ئه‌گه‌یه‌نێ؟
پڕۆژه‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌ و دارایی‌ حیزب
ده‌رباره‌ی‌"پرۆژه‌"كانی‌ چاكسازی‌...
په‌رله‌مانێكی‌ داماو، بۆ؟
ئیفلیجكردنی په‌‌رله‌‌مان
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
ده‌سه‌ڵات: له‌ نێوان شه‌رعیه‌تی‌ شۆڕشگێڕی و شه‌رعیه‌تی‌ ده‌ستوریدا
چاکسازی و پاکسازی؟
بۆ كه‌س وه‌لاَم ناداته‌وه‌
ریفۆرم داخوازی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستانه‌ ئه‌گه‌ر نه‌كرێت، ده‌یكات
دوای ئه‌م هه‌مو ره‌خنه‌یه‌ ئینجا چی؟
ئێمه‌ و ئه‌وان: ناکۆکیه‌کانمان له‌ سه‌ر چین؟
حیزب و حوکم: ئه‌زمونی کوردستان
ئه‌م پارله‌مانه‌ی ئێمه‌: له‌ خه‌می کێ دان جگه‌ له‌خۆیان؟
گۆڕان لێره‌وه‌ ده‌س پێ ئه‌کا: جیاکردنه‌وه‌ی حیزب له‌ حکومه‌ت
ئایه‌ ( رێكخراوه‌ دیموكراتیه‌كان )ی كوردستان چه‌ند له‌وانه‌ی ئه‌وروپا ده‌چێت؟
سه‌ندیكای‌ ئازاد ‌و حیزبی‌
(رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كانی كوردستان) به‌ره‌و كوێ‌ ؟
پرۆژه‌که‌ی مام جه‌لال
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ حكومه‌ت، كارێكی‌ ئاسانه‌؟
راپۆرتی‌ چوار حیزبه‌كه‌
پڕۆژه‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌ و داهاتوی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان...
پڕۆژه‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌
گافی گۆڕان‌، گه‌فی رژێم
پرۆژه‌كه‌ی‌ مام جه‌لال و به‌رهه‌ڵستكارانی‌
ده‌رباره‌ی‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ مام جه‌لال
ناعه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی
حیزب و ده‌سه‌ڵاتی‌ جێبه‌جێكردن... له‌ په‌راوێزی ‌(حیزب و حوكم: ئه‌زمونی‌ كوردستان)
خواستی‌ ریفۆرم...
حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان حكومه‌تێكی‌بێنموونه‌یه‌
رۆڵی‌ رای‌ گشتی‌ له‌ گۆڕاندا
جیاكردنه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كان وه‌ك بنه‌مایه‌كی‌ دیموكراسی‌
له‌ په‌راوێزی‌ پڕۆژه‌كه‌ی‌ به‌ڕێز مام جه‌لال دا
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه
پرۆسه‌ی‌ چاكسازیی‌: په‌یوه‌ندی‌ نێوان حیزب و حكومه‌ت
حکومه‌ت و بودجه
پارله‌مان، حکومه‌ت و بودجه
ته‌لقینكردنی ریفۆرم ‌و زیندوبونه‌وه‌ی
حكومه‌ت ‌و حیزب به‌ره‌و كوێ‌؟
ریفۆرم .. و چێشتی مجه‌ور... و گۆڕان
"كابوس"ی "ریفـۆرم"
"نوشته‌"ی‌ چاكسازی
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حزب له‌ حكومه‌ت: قه‌دبڕێك بۆ وه‌رگرتنی‌ بڕیار...
حزبی كوردی له‌ قۆناغی گۆڕان دا
كاتی چاكسازی...
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ ئیداره‌، هه‌نگاوی یه‌که‌مه‌ یان دوه‌م‌؟
كریسمسی‌ یه‌كێتی‌...
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ