خستنه‌ڕوی پڕۆژه‌ی تاڵه‌بانی بۆ چاكسازی له كایه‌كانی حیزب و حكومه‌تدا، به‌رئه‌نجام و هه‌ڵكشانی كێرڤی ده‌نگه ناڕازییهكانه، كاردانه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كانی خه‌ڵكه له باڵاده‌ستبونی حیزب به‌سه‌ر ته‌واوی كاروباری حكومه‌ت و پارله‌مان، زانكۆ و په‌یمانگاكان، ده‌زگای دادوه‌ری، به حیزبكردنی رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان.
ئه‌وه‌ی له‌م نوسیندا ده‌مه‌وێت قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م خاڵی چاكسازی و گۆڕانه لهئهدا و شێوازی هاریكاری حیزب و رێكخراوه دیموكراتییه‌كان، ئاشكرایه تائه‌مڕۆ له كوردستان خه‌سڵه‌ت و پیاده‌ی ئه‌ركی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی ناكۆكه به‌پێوه‌ر و بنه‌ما دیموكراتییه باوه‌كان، چونكه رێكخراوه‌كان نه‌یانتوانیوه سه‌ربه‌خۆبن و ببنه مینبه‌ری گوزارشت و داكۆكیكار له ماف و خواسته مه‌ده‌نییه‌كانی شه‌قامی كوردی، كارا نه‌بون بۆ ئاڕاسته‌كردنی ده‌سه‌ڵات و هه‌نگاونان به‌ره‌و دامه‌زراندنی سیسته‌مێكی هاوچه‌رخی شه‌فاف ..
گه‌ر له رابورددا حیزب و دهسهلاَتی سیاسی هه‌لومه‌رج و ناجێگیری دۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستانی كردبێته بیانو له پێشكه‌ش نه‌كردنی ئیداره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتو بواری ئازادی كار‌و سه‌ربه‌خۆیی رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان، ئه‌وا ئێستا گومانی تێدانییه ئه‌و جۆره بیانوانه هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه و نالۆژیكی و ناواقعین، كه‌واته زۆر پێویسته به‌جدی كار له‌سه‌ر گۆڕانی مه‌كته‌بی رێكخراوه دیموكراتییه‌كان بكرێت، گرنگیی بدرێت به كارابون و سه‌ربه‌خۆیی رێكخراو و دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كان، ئه‌و گۆڕانه له رێكخراوه دیموكراتییه‌كاندا ئه‌ركێكی هه‌نوكه‌یی (ی.ن.ك)ه و گه‌ر وانه‌كات ورده ورده ئه‌و رێكخراوانه‌ی سه‌ر به یه‌كێتین هیچ رۆڵ و كاریگه‌ریه‌كیان نامێنێت، ئێستا ئه‌گه‌ر له دۆخی سڕبوندان له ئاینده‌دا به ته‌واوی ده‌مرن.
ده‌كرێت بۆ چاكسازی له مه‌كته‌بی رێكخراوه دیموكراتیه‌كاندا، ئه‌زمون له مێژوی به دیموكراتیزه بونی خۆرئاوا وه‌ربگرن، چونكه سه‌ربه‌خۆیی و كارایی رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان نه‌خش و كاریگه‌ری به‌رچاویان بینیوه و فاكته‌ری دیموكراتیزه‌كردنی كۆمه‌ڵگاكانی خۆیان بون له جیهانی دیموكراسیدا، بهلاَم به‌پێچه‌وانه‌وه له كوردستاندا رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان پاشكۆی حیزب بون و رۆڵیان پارێزگاریكردن بوه له سیاسه‌ته‌كانی حیزب.
سیما‌و روخساری ههرهێزیكی دیموكراسیخواز له‌وه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێت به‌عه‌مه‌لی خه‌سڵه‌ته‌كانی دیموكراتی تێدا رهنگدابداتهوه و نه‌خشی هه‌بێت له سه‌ر بونیاد و پێكهاته‌ی خودی حیزبه‌كه، بێگومان بۆ سه‌لماندنی هێزێكی دیموكراتیی زه‌مینه‌سازی پیاده‌كردنی كاری ئازاد و سه‌ربه‌خۆیی رێكخراوه دیموكراتیهكانه، هه‌ربۆیه هه‌ڵه‌یه حیزبه كوردستانیه‌كان رێكخراوه دیموكراتیی و پیشه‌كانیان له‌نێو مه‌كته‌بێك یان ده‌زگایه‌كی حیزبی‌دا كۆبكه‌نه‌وه، چونكه دیموكراسیی ته‌نها له‌چوارچێوه‌ی حیزب‌دا كورت ناكرێته‌وه، ده‌كرێت حیزب بۆخۆی دامه‌زراوه‌ێكی دیموكراسی بێ نه‌ك دیوه‌خانێك بێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موان، واته دیموكراسی گشتگیر و فره‌لایه‌نه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مو گروپ و پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵ بێجاوازی بیروباوه‌ڕی سیاسی و ئاینیی و ... كار‌و چالاكییه‌كانیان له چوارچێوه‌ی یاسادا ئه‌نجام بده‌ن.
له قاڵبدانی رێكخراوه‌كان له‌لایه‌ن حیزبه‌وه وایكردوه كه مه‌ودای كاری ئازادی هه‌ڵسوڕانیان به‌رته‌سك بكات، هه‌ربۆیه پڕۆژه‌كه‌ی تاڵه‌بانی ئه‌و كاته بایه‌خ و گرنگی ده‌بێت كه ئه‌ركی رێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان جیابكاته‌وه له ئه‌ركی حیزب و به‌پێی یاسایه‌كی گونجاو رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی رێك‌بخرێن و له‌ژێر چه‌پۆكی حیزب‌دا ده‌ربهێنرێن، بێشك ئه‌وكات دیموكراسی ده‌چێته سه‌ر رێگای گه‌شه‌كردن و چه‌سپاندنی له‌سه‌رجه‌م ئاسته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا، دواجاریش هه‌م خودی حیزب ده‌وری خۆی ده‌زانێت هه‌م رێكخراوه‌كانیش هه‌ڵده‌ستن به ئه‌رك و مههامهكانیان به‌شێوه‌یه‌ك رۆڵ ده‌بینن له پاراستن و سه‌رخستنی دیموكراسیی و سیماكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی.
چه‌ند پێویسته كار بۆ جیاكردنه‌وه حیزب له حكومه‌ت بكرێت، ئه‌وه‌نده‌ش گرنگه ئه‌وله‌ویه‌ت بدرێت به چاكسازی و سه‌ربه‌خۆیی رێكخراوه‌كان، بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م خاڵه‌ش پێوستی به كۆمه‌ك و پشتوانی هه‌مو ئه‌و روناكبیر و كه‌سایه‌تیانه هه‌یه كه هه‌میشه پیان وابوه هۆكاری لاوازی رۆڵی رێكخراوه‌كان حیزب بوه، بۆیه كاتێكیش خواسترابێت رێكخراوی سه‌ربه‌خۆ دابمه‌زرێنرێت ئه‌وا حیزب بوَته بۆته به‌ربه‌ست و رێگری كردوه یان هه‌ر نه‌بێت زه‌مینه‌كه‌ی بۆ فه‌راهه‌م نه‌كردوه...
پێویسته ئه‌وانه‌ی ده‌خوازن ژیانی مه‌ده‌نی و دیموكراسی دهسهبهربێت، ده‌بێت زۆر به‌جدی پێداگیری بكه‌ن له‌سه‌ر سه‌به‌خۆیی رێكخراوه‌كان، ریفۆرمی راسته‌قینه لێره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات...