له وڵاتانی دیموکراسی حیزب چ له‌به‌رنامه وپلاتفۆرمی کاراکردنی حکومه‌ت چ لهناوکایهکانی هه‌ڵبژاردن هه‌میشه دهخالهتگهربوه بۆباشترکردنی کار‌و ناوبانگی حکومه‌ت، به‌ڵام هیچ کات به‌قه‌د ئه‌و دهخهلاتگهریهی له‌به‌رنامه وپلاتفۆرمی حیزب بۆ چاکسازی و خزمه‌تگوزاری هه‌یبوه، ئه‌وه‌نده دهسهڵاتاکانی حیزب خۆی هه‌ڵنه‌قورتاندۆته ناوکاروئهدای ده‌وڵه‌ت.
خه‌ڵکی کوردستان له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی 19 ی ئایاری 1992 به‌دواوه چۆته ناوچوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی ئیداری، له‌مێژوی یه‌که‌م جاڕدانی یه‌که‌م کابینه‌ی حکومه‌ته‌وه تائه‌مڕۆ خه‌ڵکی کوردستان له‌به‌رنامه و کاری ده‌وڵه‌ت و دهخالهتگیری حیزب له‌کاری ئیداری رازی نه‌بون، هه‌مو ناڕازی بون و ره‌تکردنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ر وشه‌قامی کوردی له‌خه‌می سه‌رپێخستنی ده‌وڵه‌تی کوردی و پاراستنی ئه‌زمونه‌که‌ی بوه، نه‌ک به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و خوێندنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان به نادڵسۆزانه و ناهاودهنگی بۆ حکومه‌ت وه‌ربگرین، هه‌مو گله‌یی و گازه‌نده‌کانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان، هه‌مو که‌موکوڕی وناعهدالهتییهکان، هه‌مو ده‌ست تێوهردانهکان له‌کاری ده‌وڵه‌ت، واقیعیه‌تی به‌رهه‌قی خه‌م و ئازاره‌کانی ناوکۆمه‌ڵگای کوردییه و گه‌یشتۆته ئاستی ئه‌وه‌ی کهههمولا به‌جیدی و به‌ڕه‌وایی له‌م خه‌م و هاواری کۆمه‌ڵگا بگه‌ین، له‌سه‌ره‌تای مانگی دیسه‌مبه‌ری 2008دا مام جه‌لال پرۆژه‌ی جیاکردنه‌وه‌ی حیزبی له حکومه‌ت راگه‌یاند، له‌بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵ و هه‌وڵه‌وه ده‌کرێت بڵێین گه‌ر ئیراده و له‌خۆبردوی بۆ پرۆژه‌که‌ی مام جه‌لال له‌ئاستی حیزبه باڵاده‌سته‌کانی کوردستانه‌وه بکرێت، ده‌کرێت بگه‌ینه ئه‌وهه‌نگاوه‌ی که هه‌مومان به خه‌ڵکانی حیزبی و بێلایه‌نه‌وه به هاوڵاتیان و ده‌سه‌ڵاته‌وه ئه‌م پرۆژه بکه‌ینه ده‌سپێکی کاری ده‌ست کۆتاکردنی حیزب و لێپرسراوه‌کانی له کاره‌کانی حکومه‌ت، گه‌رچی کۆمه‌ڵێک نوسین و ده‌نگۆی ئه‌نتی پرۆژه‌که ده‌بینرێت، بهوفاکتانهی پرۆسه ی جیاکاری حیزب له ده‌وڵه‌ت ناتوانرێت له شه‌و رۆژو چاوتروکانێکدا بێته به‌رهه‌م یان بهمانۆڕی سیاسی وه‌سفکردن، به‌ڵام ده‌کرێت تا هه‌نوکه ئه‌وه له‌بیرنه‌که‌ین که تاوه‌کو ئه‌مڕۆ مام جالال له‌ناو کایه سیاسییه‌کانی کوردستان وعێراق ده‌سه‌ڵاتێکی کارێزمی یه‌و ده‌کرێت بکرێته ته‌وژمی هێز بۆ ده‌ربازکردنی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که‌ی حکومه‌ت لهوهێڵه ژه‌نگاویه‌ی کهپهیتا په‌یتا حکومه‌ت نزیک ده‌کاته‌وه له ده‌سه‌ڵاتێکی شمولی و ناجه‌ماوه‌ری، یان به‌واتایه‌کی تر تابێت متمانه و باوه‌ڕ و ئینتیما بون له‌نێوان جه‌ماوه‌ر و ده‌سه‌ڵات فراوانتر ده‌کات.
ده‌کرێت ئه‌وپرسیاره بکرێت که‌ئایا نه‌ک مام جه‌لال به‌ڵکو هه‌رکه‌س بیه‌وێت خشتێکی رێک و ئه‌ندازه‌یی بخاته سه‌ر سه‌ره‌ڕێی ژیانی ئێستا‌و ئایندهی خه‌ڵک، بچێته پای پێداچونه‌وه بهههڵهوکهم کوڕییه‌کان بۆ ناکرێت هه‌مومان پشتگیری بین، لێره‌و ئه‌رکه‌کان ده‌ستپێده‌کات، بۆنابێت لێره‌وه تۆلێرانتی و لێبورده‌ی له‌ناوکایه‌ی سیاسی کوردستان ده‌ستپێبکات، بۆناکرێت له‌وپه‌ڕی راسته‌وه بۆئه‌وپه‌ڕی چه‌پ به‌پۆزه‌تیڤانه و گه‌شبینی و قسه‌ی خێر‌و جیدی بۆپرۆژهکه بکات، تائه‌و ئاسته‌ی وک پرۆژه‌یه‌کی داکۆکیکه‌ری جه‌ماوه‌ری ده‌بینرێت و هاوڵاتی له قوربانیدان بۆ حیزب رزگار ده‌کات.
بۆیه ده‌کرێت حیزبه سیاسییه‌کانی کوردستان له‌ئاست گفتوگۆی پرۆژه‌که واقیع بین وجیدیانه قسه‌ی خۆیان هه‌بێت، رۆشنبیران ونوسه‌رانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه قسه‌ی خۆیان هه‌بێت، چۆن له‌ئێستاو ئایندهی سیاسی کوردستاندا یان هه‌ڤاڵ مام جه‌لال یان کاک نه‌وشیروان یان ههرکادرو سه‌رکرده‌یه‌کی تری حیزبه‌کانی تری ناوکایه‌ی سیاسی کوردستان، ده‌بنه خاوه‌ن پرۆژه‌ی چاکسازی و به‌خۆداچونه‌وه، بۆیه ده‌کرێت هه‌رهه‌وڵێکی به‌خۆداچونه‌وه‌و په‌راوێزخستنی راسته‌قینه‌ی حیزب له‌کاری رۆژانه‌ی خه‌ڵک و حکومه‌تدا پشتیوانی وسهروسامان پێبدرێت، چۆن هیچ کات پرۆژه‌ی خێر‌و باشکردنی کاره‌کان و سه‌رخستنی ده‌وڵه‌تی دامهزراوهویی و ئۆرگانیزه‌کراو، نهبهدیاری وڵاتانی ناوچه‌یی و نه له‌گه‌ڵ باره بازرگانییه‌کان له‌وڵاتانی رۆژئاوا‌و ئاسیای رۆژهاڵاتهوه پێمان ده‌گات، به‌ڵکو هه‌رده‌کرێت به هه‌وڵی لۆکالی و ئیرادی جه‌ماوه‌ری هه‌موان و له‌خۆبورده‌ی ئه‌و که‌سانه بن که‌به‌ر هه‌وڵی پرۆژه‌که ده‌که‌ون و له‌ناو کایهسیاییهکانی کوردستاندا گه‌مه‌ی سیاسه‌ت ده‌که‌ن، بۆیه ئه‌رکی هه‌مولایه‌که بێینه پای وربونهوهو نیقاشی پرۆژه‌که‌ی مام جه‌لال تائه‌وکاته‌ی له خزمه‌تی خه‌ڵکی کوردستان و باشتکردنی ژیانی هاوڵاتیانی خه‌ڵکی کوردستاندا ده‌بێت، دورلهههر ئینتیمای حیزبی وئایدۆلۆژیایهکی جیاواز...