نه‌وشیروان مسته‌فا
ئێمه و ئه‌وان: ناکۆکیه‌کانمان له سه‌ر چین؟
هه‌ندێ له‌وانه‌ی ئه‌نوسن یان قسه ئه‌که‌ن بۆ رۆژنامه‌و گۆڤاره‌کان که دێنه سه‌ر باسی ناکۆکیه‌کان: ناکۆکیه‌کانی نێوان ئێمه "ئه‌وانه‌ی ره‌خنه له ده‌سه‌ڵات ئه‌گرین" و ئه‌وان "ئه‌وانه‌ی داکۆکی له ده‌سه‌ڵات ئه‌که‌ن" ئه‌ڵێن:
- ناکۆکیه‌کان بنه‌مای فیکرییان نیه به‌ڵکو له سه‌ر شتی شه‌خسیه
- ناکۆکیه‌کان له سه‌ر پرۆژه‌ی سیاسی نیه به‌ڵکو له سه‌ر پاره و ده‌سه‌ڵاته....
ئه‌م قسانه بۆ پوچکردنه‌وه‌ی ناوه‌رۆکی فیکری و سیاسی ناکۆکیه‌کان و سوککردنی ئه‌و ململانێ سیاسیه‌یه که له نێوان ده‌سه‌ڵات و موعاره‌زه‌دا ده‌ستی پێ کردوه.
دیاره موعاره‌زه‌ی سیاسی له کوردستان دا هێشتا نه‌چۆته چوارچێوه‌ی هێزێکی رێکخراوی خاوه‌ن به‌رنامه‌ی سیاسی، ئابوری، کۆمه‌ڵایه‌تی، خزمه‌تگوزاری... "به‌دیل" ی ئه‌م حیزب و حکومه‌ته‌ی ئیستا، به‌ڵام هه‌رکه‌س چاودێری ره‌وتی سیاسی روداوه‌کانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی کرد بێ و، وتار و قسه‌کانی ئێمه‌ی له ده‌زگاکانی راگه‌یاندن دا خوێندبێته‌وه یا بیستبێتی، ئه‌زانێ ناکۆکیه‌کانی ئێمه له گه‌ڵ حیزب و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به هیچ جۆرێ له سه‌ر شتی شه‌خسی نیه به‌ڵکو له سه‌ر جۆری به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته‌که‌یه.
# ئێمه ئه‌مانه‌وێ ده‌ستیوه‌ردانی حیزب - مه‌کته‌به‌کانی و مه‌ڵبه‌نده‌کانی و کۆمیته‌کانی - له کاروباری رۆژانه‌ی داووده‌زگاکانی حکومه‌ت و زانکۆ و دادگا و رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵی شارستانی دور بخه‌ینه‌وه.
ئه‌وان ئه‌یانه‌وێ ده‌ستێوه‌ردانی حیزب له کاروباری حکومه‌ت و هه‌مو بواره‌کانی ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵک دا توندتر بکه‌ن.
# ئێمه ئه‌مانه‌وێ دادپه‌وه‌ری له دابه‌شکردنی سامانی وڵاته‌که‌دا، له دابه‌شکردنی موچه و زه‌وی و کاروفرماندا، دابین بکرێ.
ئه‌وان ئه‌یانه‌وێ سامانی وڵاته‌که و کاروفرمان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و زه‌لیلکردنی خه‌ڵک به کار بهێنن.
# ئێمه ئه‌مانه‌وێ روشنی و ئاشکرایی هه‌بێ له کاروباری دارایی و ئابوری و بازرگانی و سیاسی حکومه‌ت دا.
#ئه‌وان ئه‌یانه‌وێ ئه‌م بابه‌تانه له تاریكی دا به نه‌زانراوی بمێنێته‌وه.
لێره‌دا دو پرسیار ئه‌که‌م با خوێنه‌ر خۆی سه‌رپشک بێ له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی دا:
یه‌که‌م، ئایا پرۆژه‌ی سیاسی له‌مه رۆشنتر و ئاشکراتر ئه‌وترێ؟
دوه‌م، ناکۆکیه‌کانی ئێمه له سه‌ر شتی شه‌خسیه یان له سه‌ر فه‌لسه‌فه‌و شێوه‌ی حوکمڕانیه؟
ئێمه و ئه‌وان: ناکۆکیه‌کانمان له سه‌ر بودجه‌ی هه‌رێم
به پێی بڕیاری 986 ی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان سه‌باره‌ت به پرۆگرامی نه‌وت به خۆراک، له سه‌رده‌می رژێمی به‌عس دا، پشکی هه‌رێمی کوردستان له داهاتی فرۆشتنی نه‌وت بۆ یارمه‌تی مرۆڤایه‌ی %13 بو. دوای روخانی رژێم له سه‌رده‌می مه‌جلیسی حوکم دا حاکمی مه‌ده‌نی ئه‌وسای عیراق سه‌فیر پۆڵ بریمه‌ر له سه‌ر داوای کورد کردی به %17.
1- له 1/7/2003 وه تا 31/12/2003 هه‌ردوو ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان بری (567) ملیون دۆلاریان وه‌رگرتووه به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه : -
دۆلار / ملیون
|
|
261
|
ئیداره‌ی سلیمانی |
306
|
ئیداره‌ی هه‌ولێر |
567
|
|
2- له ساڵی (2004) وه تا ساڵی (2008) ئه‌و بودجه‌یه‌ی له خواره‌وه هاتووه به رێژه‌ی (54%) بۆ ئیداره‌ی هه‌ولێر و (46%) بۆ ئیداره‌ی سلیمانی ته‌رخانكراوه : -
تێبینی:
1- ئه‌م چه‌رده پاریه به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ئه‌كاته نزیكه‌ی 23 ملیار دۆلار
2- ئه‌م پاره‌یه ته‌نیا پشكی هه‌رێمه له بودجه‌ی عێراق.
3- ئه‌مه جگه له داهاتی هه‌رێم و پاشماوه‌ی پاره‌ی پڕۆگرامی نه‌وت به خۆراك كه بریتی بو له زیاتر 1 ملیار و 250 ملیۆن دۆلار.
له نێوان ساڵانی 2004 دا تا 2007 ته‌رازوی هێزی سیاسی له ناو عیراق دا به قازانجی کورد بو. کورد به هێز بو لایه‌نه عه‌ره‌بیه‌کانی عیراق هێشتا خۆیان رێک نهخستبوهوه له به‌ر ئه‌وه پشکی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتی عیراق دا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دا بێ مشت‌ومڕ ئهڕوێنرا.
ساڵی 2008 ته‌رازوی هێز له نێوان کورد و لایه‌نه عه‌ره‌بیه‌کان دا – به شیعه و سوننه‌وه - خه‌ریک بو به قازانجی عه‌ره‌ب بگۆڕێ. بۆیه له کاتی تاووتوێ کردنی قانونی بودجه‌ی ساڵی 2008 ی عیراق دا هه‌ندێ لایه‌نی عه‌ره‌بی له ناو "ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق" دا داوایان کرد پشکی هه‌رێم له %17 ه‌وه که‌م بکرێته‌وه بۆ که‌متر له %14 چونکه به پێی ئاماره‌کانی وه‌زاره‌تی پلان (وزاره التخطیط) ی به‌غداد رێژه‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی کوردستان له چاو هه‌مو عیراق دا له %14 که‌متره.
کیتله‌ی هاوپه‌یمانی کوردستان له "ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق" دا، له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌دا که له به‌غداد بوه دو جار هه‌ڕه‌شه‌ی کشانه‌وه‌ی کردوه، هه‌ردو جاره‌که‌ش ناکۆکیه‌که له سه‌ر پاره بوه نه‌ک له سه‌ر کێشه‌ی سیاسی:
جاری یه‌که‌م، که ئه‌نجومه‌ن ویستی پاره‌ی موچه و ده‌رماڵه‌ی سه‌رکۆمار که‌م بکاته‌وه.
جاری دوه‌م، که ئه‌نجومه‌ن ویستی پاره‌ی %17 ی هه‌رێم که‌م بکاته‌وه.
هه‌ردو جار له به‌ر هه‌ندێ هۆی سیاسی لایه‌نه عه‌ره‌بیه‌کان چاوپۆشی‌یان له داواکه‌ی خۆیان کرد و داواکه‌ی کوردیان سه‌لماند ره‌نگه ئه‌م ساڵ که ته‌رازوی هێزی ناو ئه‌نجومه‌ن به قازانجی عه‌ره‌ب گۆڕاوه ئه‌م داوایه‌ی کورد ئیتر سه‌رنه‌گرێ.
بودجه‌ی هه‌رێم دارایی گشتیه، سامانی گه‌له، پاره‌ی خه‌ڵکه، ناکۆکیه‌کانی ئێمه و ئه‌وان له سه‌ر بودجه ئه‌وه‌یه:
# ئێمه ئه‌مانه‌وێ خه‌ڵک بزانێ ئه‌م بودجه‌یه و داهاتی تری هه‌رێم چۆن سه‌رف کراوه و بۆ کوێ و بۆ کێ و که‌ی و بۆ چی و چۆن رۆیشتوه.
ئه‌وان ئه‌یانه‌وێ له تاریکی دا گومی بکه‌ن و له خه‌ڵکی بشارنه‌وه.
# ئێمه ئه‌مانه‌وێ خه‌ڵک بزانێ بۆچی ئه‌م بودجه گه‌وره‌یه له باتی ئه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری هه‌رێمی پێ بنیات بنرێ و، ببێته بناغه‌ی ئیکتیفای زاتی که‌چی بۆته هۆی به‌سترانه‌وه‌ی هه‌رچی به‌هێزتری هه‌رێم به به‌غداده‌وه به تایبه‌تی بۆ پێویستیه بنچینه‌ییه‌کانی ژیان له موچه و خۆراک و سوته‌مه‌نی و ده‌رمان و کاره‌با؟
ئه‌وان به‌م بابه‌تانه خه‌ڵک ئه‌ترسێنن و، ئه‌یکه‌ن به بیانوی هه‌رچی "ته‌نازولی سیاسی" زۆرتر بۆ به‌غداد و ئه‌مه‌ریکا.
# ئێمه ئه‌مانه‌وێ خه‌ڵک بزانێ مانگانه حیزب چه‌ند ملیار دینار له بودجه‌ی هه‌رێم به نهێنی بۆ خۆی ئه‌بات
ئه‌وان ئه‌م پارانه بۆ دیلکردنی کادره‌کانیان و بۆ زه‌وتکردنی ئازادی فه‌رمانبه‌ره‌کانیان و بۆ شێواندنی رێکخراوه "به ناو" دیمۆکراتیه‌کان به کار ئه‌هێنن.
#
ئاخۆ هاووڵاتیه‌کی ئاسایی ناههقێتی بڵێ: "بودجه‌ی هه‌رێم هه‌رچه‌ندێ بێ، %17 بێ، که‌متر بێ یا زۆرتر بێ، به من چی؟"
لێره‌دا دو پرسیار ئه‌که‌م با خوێنه‌ر خۆی سه‌رپشک بێ له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی دا:
یه‌که‌م، ئایا داوا له‌مه قانونیتر و ئاشکراتر هه‌یه؟
دوه‌م، ناکۆکیه‌کانی ئێمه له سه‌ر شتی شه‌خسیه یا له سه‌ر رۆشنیی داراییه له داهات و خه‌رجی هه‌رێم دا؟
ئه‌وانه‌ی له که‌رتی تایبه‌تی دا کار ئه‌که‌ن هه‌ر له جوتیار و ئاژه‌ڵداری که‌رتی کشتوکاڵه‌وه تا ئه‌گا به خاوه‌نی کۆمپانیای گه‌وره‌ی بواری بانک و بازرگانی، خۆیان ئازادن له جۆری په‌یداکردنی پاره و جۆری دابه‌شکردنه‌وه‌ی به سه‌ر موچهخۆرهکانیان دا. به‌ڵام ده‌وڵه‌ت بۆ ئه‌مانیش کۆمه‌ڵێ کۆت و به‌ندی قانونی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانن به ئاره‌زوی خۆیان کرێکار و کارمه‌نده‌کانیان بچه‌وسێننه‌وه له‌وانه: ئاشکراکردنی جۆری په‌یدا کردنی سه‌رمایه و باجی هه‌ڵکشاو و دیاریکردنی کرێی نرخی سه‌عاتی کار....
ئه‌وانه‌ی له که‌رتی گشتی دا کار ئه‌که‌ن، هه‌مو ئه‌و کارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رانه ئه‌گرێته‌وه که له داووده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت دا کار ئه‌که‌ن. موچه‌ی ئه‌مان له بازاڕی ئازاد و قازانجی کۆمپانیای بازرگانیه‌وه نایه‌ت به‌ڵکو له بودجه‌ی گشتی ئه‌درێ که موڵکی هه‌مو خه‌ڵکه.
ئه‌گه‌ر کابرایه‌کی سه‌رمایه‌دار سه‌ربه‌ست بێ له‌وه‌دا که چۆن جیاوازی له ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی کارمه‌نده‌کانی پله‌ی یه‌که‌می کۆمپانیاکه‌ی دا و له هه‌ژارکردنی کرێکاره‌کانی پرۆژه‌کانی دا دروست بکا، ئه‌وا حکومه‌ت به هیچ جۆرێ ئازاد نیه له خوڵقاندنی جیاوازی چینایه‌تی له نێوان کارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌ره‌کانی دا وه‌کو ئه‌وه‌ی ئیستا له کوردستانی عیراق دا پێڕه‌وی ئه‌کرێ.
له هه‌مو ئه‌و وڵاتانه‌دا که ده‌وڵه‌ت رێز له که‌رامه‌تی هاووڵاتیه‌کانی ئه‌گرێ به‌رده‌وام لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر بودجه‌ی خێزان ئه‌کرێ و، به‌و پێیه کرێ و نرخ و باج و هه‌ڵئاوسانی دراو ده‌سکاری ئه‌کرێ و، ده‌وڵه‌ت بیمه‌ی بێ‌کاری و نه‌خۆشی ... دابین ئه‌کا.
ئه‌بێ جیاوازی چی بێ له پێویستیه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی ژیانی پێنج سه‌ر خێزانی وه‌زیرێک و ژیانی پێنج سه‌ر خێزانی کارمه‌ندێکی هه‌ژاردا؟ بۆچی ئه‌بێ جیاوازی موچه‌که‌یان ئه‌وه‌نده گه‌وره بێ مانگ له دوای مانگ له یه‌ک دور بکه‌ونه‌وه، له کاتێک دا سه‌رچاوه‌ی موچه‌ی هه‌ردوکیان دارایی گشتیه نه‌ک بازاڕی ئازاد.
# ئێمه ئه‌مانه‌وێ خه‌ڵک بزانێ به چ هه‌قێک و له سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک موچه‌ی کاربه‌ده‌ستێکی حکومه‌تیی پله‌ی تایبه‌ت نزیکه‌ی 10 ملیۆن دیناره، جگه له نه‌سریه و ئیمتیازات وشتی تری، که‌چی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ری پله‌ی ده‌یه‌می هه‌مان حکومه‌ت نزیکه‌ی 100 هه‌زار دیناره. له کاتێک دا له ده‌وڵه‌مه‌ندترین ده‌وڵه‌تی دنیادا له 10 جار زیاتر نیه.
ئه‌وان ئه‌یانه‌وێ ئه‌م ژمارانه له تاریکی دا بشارنه‌وه.
# ئێمه ئه‌مانه‌وێ موچه‌ی پله‌کانی خواره‌وه هه‌ڵکشێ بۆ ئاستی دابین کردنی لایه‌نی که‌می پێویستیه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی ژیانی خیزان له هه‌رێمی کوردستان دا. موچه به‌رزه‌کان و نه‌سریه و ئیمتیازه‌کان که‌م بکرێته‌وه له به‌رامبه‌ردا موچه که‌مه‌کان: کارمه‌ندانی دائیره‌کانی حکومه‌ت... به‌رز بکرێته‌وه.
ئه‌وان ئه‌یانه‌وێ موچه‌ی پله‌کانی سه‌ره‌وه به‌رزتر و نه‌سریه و ئیمتیازه‌کانیان زۆرتر بکه‌ن و، موچه‌ی که‌مده‌رامه‌ته‌کان وه‌کو خۆی بمێنێته‌وه.
# ئێمه ئه‌مانه‌وێ چاو به موچه‌ی هه‌مو پله‌کانی کارمه‌ندانی حکومه‌ت دا بخشێنرێته‌وه، موچه کۆڵه‌که‌یه‌کی دابینکردنی ئاشتی کۆمه‌ڵایه‌تی بێ.
ئه‌وان ئه‌یانه‌وێ موچه ئامڕازی سه‌ر پێ دانه‌واندنی هه‌ژاران و ده‌سته‌مۆکردنی کارمه‌ندان بێ.
#
لێره‌دا دو پرسیار ئه‌که‌م با خوێنه‌ر خۆی سه‌رپشک بێ له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی دا:
یه‌که‌م، کێن ئه‌وانه‌ی شه‌ڕ له سه‌ر پاره و ده‌سه‌ڵات ئه‌که‌ن؟
دوه‌م، ناکۆکیه‌کانی ئێمه له سه‌ر شتی شه‌خسیه یا له سه‌ر دادی کۆمه‌ڵایه‌تیه؟
ئێمه و ئه‌وان: ناکۆکیه‌کانمان له سه‌ر بێدادی له دابه‌شکردنی موچه‌دا
سه‌رچاوه‌ی ژیانی هاووڵاتی له هه‌ر ده‌وڵه‌تێک دا بێ له یه‌کێ له‌م دو بواره‌وه دێ: که‌رتی تایبه‌تی و که‌رتی گشتی.