هێزه‌كانی سوپای توركیا و تواناكانی
Friday, July 27, 2007 |
|
|
تارا نسار
سوپای توركیا
سوپای توركیا یه‌كێكه له 10 وڵاته هه‌ره به‌هێزه‌كه‌ی جیهان له‌ڕووی توانای سه‌ربازییه‌وه، خاوه‌نی ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌ربازه و چه‌ندین تانك و كۆپته‌ر و فڕۆكه‌ی جه‌نگی و چه‌ك و تۆپی جۆراوجۆر و پێشكه‌وتووه و له ساڵی 1952 بۆته ئه‌ندامی په‌یمانی ناتۆ و ئێستا دوای ئه‌مریكا دووه‌م سوپایه له‌و په‌یمانه‌دا بۆ به‌هێزیی.
سوپای توركیا له‌ڕووی سه‌ربازه‌وه
به‌پێی ئامارێكی جیهانی سوپای توركیا له‌ڕووی هه‌بوونی سه‌ربازه‌وه له‌جیهاندا له پله‌ی نۆیه‌مدایه و خاوه‌نی 1043550 (یه‌ك ملیۆن و چل و سێ هه‌زار و پێنج سه‌د و په‌نجا) سه‌ربازه، كه 514850 (پێنج سه‌د و چوارده هه‌زار و هه‌شت سه‌د و په‌نجا) سه‌ربازیان سه‌ربازی كاران و ئاماده‌ن بۆ جه‌نگ و 378000(سێ سه‌د و حه‌فتا و هه‌شت هه‌زار) سه‌ربازیان یهدهكن و 148700 (سه‌د و چل و هه‌شت هه‌زار و حه‌وت سه‌د) سه‌ربازیان سه‌ربازی نا هه‌میشه‌یین، له هه‌ر هه‌زار هاووڵاتییه‌كی ئه‌و وڵاته 7.3 كه‌س سه‌ربازن و خه‌رجیی ساڵانه‌ی سه‌ربازه‌كانیان 11492161000 (یانزه ملیار و چوارسه‌د و نه‌وه‌ت و دوو ملیۆن و سه‌د و شه‌ست و یه‌ك هه‌زار) دۆلاری ئه‌مریكییه.
گه‌وره جه‌نه‌ڕاڵ یاشار بیوك ئانت سه‌ركرده‌ی ئه‌ركانی سوپای توركیایه و جه‌نه‌ڕاڵ ئیلكه‌ر باشبوغ فه‌رمانده‌ی گشتییی سوپاكهیه.
مێژووی سوپای توركیا
یه‌كه‌م سوپای توركیا كه دامه‌زراوبێت و نیزامی‌و رێكخراوبێت 209 (دوو سه‌د و نۆ ساڵ) پێش میلاد بووه.
سیاسه‌تی توركه‌كان كه به‌هۆی سوپاكه‌یانه‌وه پێشكه‌وتووه و گه‌شه‌ی سه‌ندووه، مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نزیكه‌ی 2216 (دوو هه‌زار و دووسه‌د و شانزه) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، ئه‌م مێژووه درێژه له ناوه‌ڕاستی ئاسیاوه ده‌ستیپێكردووه و پاشان به هه‌موو جیهاندا بڵاوبۆته‌وه به‌هۆی ئه‌و كۆچی توركه‌كان بۆ وڵاتانی تر.
سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئیمپراتۆرییه‌ته توركه‌كان له خێڵی (ئۆغوز)ه‌وه ده‌ستیپێكردووه كه له ئوراسیا ئیمپراتۆرییه‌تی (هه‌ن) و له خۆرهه‌ڵاتیش ئیمپراتۆرییه‌تی (گۆكتورك) و له خۆرئاواش ئیمپراتۆرییه‌تی (سه‌لجوقییه‌كان)یان پێكهێنا، ئه‌م ئیمپراتۆرییهتهیان (سه‌لجوقییه‌كان) رۆڵێكی گه‌وره‌ی بینی له ململانێكردنی ده‌وڵه‌ته ئه‌وروپییه‌كان و پێشخستنی سیاسه‌تی توركه‌كان، سه‌ره‌تای ئه‌م ململانێیه‌ش له شه‌ڕی مانزیكێرت له ساڵی 1071ز و یه‌كه‌م شاڵاوی خاچپه‌رستان له ساڵی 1096ز ده‌ستیپێكرد.
توركه‌كان له شه‌ڕی مانزیكێرت سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یان به‌ده‌ستهێنا و دوای ئه‌م سه‌ركه‌وتنه سوڵتانشینی سه‌لجوقیی ئه‌نادۆڵیان پێكهێنا، ئه‌م سوڵتانشینه دواتر له‌نێوان ئه‌ماره‌ته توركه‌كاندا دابه‌شبوو كه پێیان ده‌وترا بێیلیك و له‌ناو ئه‌مانه‌دا بێیلیكی عوسمانییه‌كان له‌هه‌موویان به‌هێزتر ده‌ركه‌وت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی سه‌ركوتكردنی سه‌ربازیی و پێكهێنانی هاوپه‌یمانیی ستراتیژی و ژن و ژنخوازی له‌نێوان ئه‌ماره‌ته‌كانی تردا، به‌م شێوه‌یه بێیلیكی عوسمانی هه‌موو ئه‌ماره‌ته‌كانی ئه‌نادۆڵی له‌ژێر یه‌ك ئاڵادا رێكخست و ناوی نا ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی.
ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی ورده ورده به‌هۆی هێرشه سه‌ربازییه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانییه‌وه توانی هه‌رێمه‌كانی خۆی به‌ره‌و ئه‌وروپا و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا زیاد بكات.
دوای چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك له درووستبوونی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی و له نزیكی ساڵانی 1553ز له جه‌به‌ل تاریقه‌وه كه له خۆرئاوایه تا ده‌ریای قه‌زوین و به‌نده‌ری فارس كه له خۆرهه‌ڵاته و به‌ره‌و باكووریش هه‌تا نه‌مسا و سلۆڤاكیا و ئۆكرانیا و به‌ره‌و باشووریش هه‌تا سودان و یه‌مه‌ن هه‌مووی له‌ژێر ئاڵای ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانیدابوو، به‌هۆیه‌وه عوسمانییه‌كان توانییان سه‌روه‌رییه‌كی ره‌ها پێكبهێنن له ده‌ریای ناوه‌ڕاست و ده‌ریای ره‌ش و به‌نده‌ری فارسه‌كان و به‌شێكی زه‌ریای هیندی.
ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی به‌هۆی بارودۆخی جیۆپۆلیتیكی و جیۆستراتیجییه‌وه ورده ورده به‌ره و لاوازی ده‌ڕۆشت به تایبه‌تی سوپاكه‌ی،له لاوازترین سه‌رده‌می ئه‌و ئیمپراتۆرییه‌ته‌دا عوسمانییه‌كان به‌شداریی جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌میان كرد و له دوو ساڵی یه‌كه‌می جه‌نگه‌كه 1914-1916 سه‌ركه‌وتوو بوون، به‌ڵام له‌دوای به‌رپاكردنی شۆڕش له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌كانه‌وه دژی عوسمانییه‌كان بارودۆخه‌كه خراپ به‌سه‌ر عوسمانییه‌كاندا شكایه‌وه، چونكه سه‌ره‌ڕای جه‌نگیان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كاندا ده‌بوو له‌گه‌ڵ هه‌رێمه ناوخۆییه‌كانی خۆشی‌دا بجه‌نگێت.
له‌كۆتاییدا ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی له 30/10/1918 له ئاگربه‌ستی مۆدرۆسدا هه‌رێمه‌كانی خۆی تهسلیمكرد و ده‌وڵه‌تی عوسمانی و سوپاكه‌ی به ره‌سمی هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
نه‌مانی ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی بووه رێخۆشكه‌ر بۆ گه‌شه‌ی ناسیۆنالیزمی توركی و سه‌ركه‌وتنیان له‌و شۆڕشه‌دا و له‌دایكبوونی كۆماری توركیا كه ئه‌م كۆماره گرنگییه‌كی زۆری دا به سوپا و سوپای توركیا ئه‌وكات له‌لایه‌ن مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتوركه‌وه پێكهێنرا.
له‌كاتێكدا جه‌نگی جیهانیی دووه‌م هه‌نگاو به‌هه‌نگاو له توركیا نزیك ده‌بۆوه، سوپای توركیا نه‌یده‌ویست له‌م جه‌نگه‌وه بگلێت و خۆی له نێوان سوێندخۆران و هاوپه‌یماناندا بدۆزێته‌وه، به‌ڵام دواتر به‌پێی چه‌ند رێككه‌وتننامه‌یه‌ك هاوپه‌یمانه‌كان ئه‌ركی پاراستنی بیره نه‌وته‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان دایه ده‌ست هێزه‌كانی سوپای توركیا، سوپای توركیاش به‌بێ ئه‌نجامدانی هیچ جه‌نگێك توانی ئه‌و بیره نه‌وتانه بپارێزێت و خۆی له جه‌نگی جیهانیی دووه‌م بپارێزێت.
سوپای توركیا له 18/2/1952 به ره‌سمی بووه ئه‌ندامی په‌یمانی ناتۆ و ده‌ستیكرد به جێبه‌جێكردنی پرۆگرامێكی مۆدێرنی گشتگیر بۆ سوپاكه‌ی.
سوپای توركیا له ته‌مموزی 1974 له دژی كوده‌تای قوبروس جه‌نگی و ئارچ بیشۆپ ماكاریۆسی سێیه‌میان له سه‌رۆكایه‌تیی قوبروس لابرد، به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی یه‌كێتییه‌ك له‌نێوان قوبرس و یۆنان.
توركیا له كۆتایی هه‌شتاكانه‌وه ده‌ستیكردووه به پرۆسه‌ی به مۆدێرنكردنی سوپاكه‌ی و تا ئه‌مڕۆش ئه‌و پڕۆسه‌یه به‌رده‌وامه و به هۆیه‌وه سوپای توركیا له‌دوای ئه‌مریكا بۆته به‌هێزترین سوپای په‌یمانی ناتۆ.
تواناكانی سوپای توركیا
حكومه‌ته جیاوازه‌كانی توركیا هه‌ر له‌مێژه‌وه تا ئه‌مڕۆ گرنگییه‌كی زۆریان داوه به سوپاكه‌یان، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه هه‌موو كات سوپای توركیا پێشكه‌وتوو بووه و یه‌كێك بووه له به‌هێزترین سوپاكانی جیهان.
توانا سه‌ربازییه‌كانی سوپای توركیا ئاشكرایه و له‌ڕووی چه‌كیشه‌وه سوپای توركیا خاوه‌نی چه‌ندین فڕۆكه و كۆپته‌ر و تانك و چه‌كی جۆراوجۆر و پێشكه‌وتووه.
تانكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا
سوپای توركیا خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك تانكی زۆره كه ئێستا زۆرینه‌ی ئه‌و تانكانه‌ی له‌سه‌ر سنووری هه‌رێمی كوردستان كۆكردۆته‌وه و له ئاماده باشیدان بۆ هه‌ر هێرشێك كه بیكه‌نه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
سوپای توركیا خاوه‌نی 4265 تانكی سه‌ربازییه كه له‌كۆی ئه‌م تانكانه 298 تانكیان له جۆری (لیۆپارد 24ئه‌ی) و 77 تانك له جۆری (لیۆپارد 120تو) 150 تانك له جۆری (لیۆپارد ئێل 3 تی یه‌ك) و 165تانك له جۆری (لیۆپارد ئێل ئه‌ی یه‌ك) 650 تانك له جۆری (ئێم 60) و و275 تانك له جۆری (ئێم شه‌شت ئه‌ی یه‌ك) و750 تانك له جۆری (ئێم چلوهه‌شت تی دوو) و 600 تانك له جۆری (ئێم چلوهه‌شت تی یه‌ك) و 100 تانك له جۆری (ئێم چلوهه‌شت تی پێنج) و 1200 تانك له جۆری (ئێم چلوهه‌شت ئه‌ی سێ) كه ئه‌م تانكانه له سوپای توركیادا به مههمهتچیك ناسراون و زۆرینه‌ی ئه‌م تانكانه له‌سه‌ر سنووری هه‌رێمی كوردستانن.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا
سوپای توركیا خاوه‌نی 304 فڕۆكه‌ی جه‌نگییه، له‌م فڕۆكانه‌ش 216 فڕۆكه‌یان له جۆری (ئێف 16)ن و 52 فڕۆكه‌یان (ئێف 4) له جۆری تێكشكێنه‌ر و 103 فڕۆكه‌ی (4) له جۆری شه‌به‌ح و 59 فڕۆكه‌ی جه‌نگی له جۆری (ئێف 5)، سه‌ره‌ڕای چه‌ندین فڕۆكه‌ی تری باربه‌ر بۆ گواستنه‌وه‌ی بریندار و سه‌ربازه‌كان به‌كاردێن.
كۆپته‌ره‌كانی سوپای توركیا
سوپای توركیا خاوه‌نی نزیكه‌ی 300 كۆپته‌ره كه 42 كۆپتهریان له جۆری كۆبران و 21 كۆپتهریش له جۆری سیكۆرسكی و 28 یورۆ كۆپته‌ر و50 كۆپته‌ر له جۆری ئهگۆستا و 142 كۆپتهریان له جۆری بێڵن كه ئه‌م كۆپته‌رانه جه‌نگی نین و بۆ گواستنه‌وه‌ی سه‌رباز و برینداره‌كان به‌كار ده‌هێنرێن، ئه‌مه جگه له هه‌بوونی زیاتر له 6500 ئۆتۆمبێلی جه‌نگیی نه‌فه‌ر هه‌ڵگر كه به‌سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی توركیا كوردستاندا بڵاوكراونه‌ته‌وه.
|
|
Print |
|
Send this link
|
Add
to favorites
|
|
|