(ئایا سیسته‌می دارایی حیزب پێوستی به چاكسازی هه‌یه؟)
به‌رایی:
گومان له‌وه‌دا نییه خستنه‌ڕوی پرۆژه‌كه‌ی تاڵه‌بانی بۆ چاكسازی له‌كایه جیاوازه‌كانی حیزب‌و حكومه‌تدا ده‌بێته هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاره‌سه‌ری ئه‌و بارودۆخه خراپه‌ی كه ئێستا ره‌وشی ئیداری‌و حوكمڕانی كوردی تێكه‌وتوه، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه كار بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی پرۆژه‌كه‌و جێبه‌جێكردنی بكرێت، به‌دیوێكی تریشدا ناكرێت ئه‌وه‌ش نادیده بگرین، كهخستنه روی ئه‌و پرۆژه‌یه له‌م ساته‌وه‌خته‌دا (له‌گه‌ڵ تێبینیم له‌سه‌ر ناونانی وهسیقهكه وه‌ك پرۆژه له روی زانستییه‌وه ) ده‌ره‌نجامی ئه‌و سترێسه جه‌ماوه‌رییه زۆره‌یه، كه ئه‌مڕۆ حیزب‌و حكومه‌ت له‌م هه‌رێمه‌دا كه‌وتونه‌ته ژێر بارییه‌وه.
یه‌كێك له‌و بوارانه‌ی كهپێوست بو ئه‌م پرۆژه‌یه له خۆیبگرێتو بۆ له‌مه‌ودواش ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه ئه‌درێن بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی پرۆژه‌كه نادیده‌ی نهگرنو كاری له‌سه‌ر بكه‌ن، مه‌سه‌له‌ی پاره‌و داهاته له‌نێوان حوكمه‌ت‌و حیزب، یان وردتر بڵێم نیگه‌رانییه‌كانی خه‌ڵكه له‌باره‌ی ئیداره‌دانی پاره وه‌ك ئامرازێكی گرنگ له‌ژیانی حیزبایه‌تی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان، به‌جۆرێك ئه‌م بابه‌ته زۆرترین روبه‌ری لهوقسهوباسانه داگیر كردوه، كه له‌سه‌ر بارودۆخی ئیداری – سیاسی هه‌رێم ده‌كرێن، هه‌میشه په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی به‌كارهێنانی حوكمه‌ت وه‌ك گیرفانی حیزب له‌سه‌ره‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تانه بوه، كه له‌سه‌ر ئاستی میللی‌دا قسه‌و باسی زۆری هه‌ڵگرتوه.
له‌م باسه‌مدا هه‌وڵ ده‌ده‌م تیشك بخه‌مه سه‌ر دیارده‌ی ئیداره‌دانی پاره له‌لایه‌ن پارتی كوردییه‌وه، به‌گوێره‌ی توانا لێكدانه‌وه‌یه‌كی یاسایی - ئابوری بۆ گرنگترین خه‌سه‌ڵه‌ته‌كانی ئه‌و بارودۆخه بكه‌م‌و كاریگه‌ری دۆخه‌كه له‌سه‌ر لایه‌نه جیاوازه‌كانی ژیانی سیاسی باس بكه‌م‌و پاشان له‌چوارچێوه‌ی یاسا په‌یڕه‌وكراوه‌كانی ده‌وڵه‌تانی تردا قسه له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری بكه‌م.
بۆچی پێوسته پرۆژه چاكسازییه‌كه له‌سه‌ر ئه‌م لایه‌نه رابوه‌ستێت؟
ئاشكرایه ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی كه‌له‌ئه‌نجامی ته‌مویلكردنی دارایی هه‌ر پارتێكی سیاسی كه‌له‌دونیادا موماره‌سه‌ی ژیانی حیزبایه‌تی ده‌كات دروست ده‌بێت، به یه‌كێك له‌سه‌رچاوه مه‌ترسیداره‌كان داده‌نرێت بۆ سه‌ر ژیانی دیموكراتی‌و پرۆسه‌ی به‌مه‌ده‌نی كردنی كۆمه‌ڵ، ئه‌وه‌ش به‌ڕه‌چاوكردنی نه‌بونی شه‌فافییه‌ت له‌چۆنییه‌تی به‌ده‌ست هێنانی پاره‌و چۆنییه‌تی به‌كاربردنی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی داهات له‌ناو پارته سیاسییه‌كاندا بۆ ئامانجه شه‌خسییه‌كان، به‌دوایدا كۆنترۆڵكردنی هه‌مو جومگه ههستییارهكانی ناو پارتی سیاسی له‌لایه‌ن بكه‌ره‌كانی ئه‌و خهرجییانهوه، له‌ئه‌نجامیشدا وه‌ك ئاسه‌وارێكی ئه‌م كرده‌یه هاونیشتمانی ئاسایی بڕوای له‌ق ده‌بێت به‌هه‌مو جۆره پرۆسه‌یه‌كی سیاسی، كه به‌به‌شداری ئه‌و پارتانه له‌و وڵاته‌كه‌یدا ئه‌نجام ده‌درێت، ده‌بێته مایه‌ی نائاماده‌گی شه‌قام به‌گشتی له‌پاڵپشتیكردنی ئه‌و پرۆسه سیاسییانه‌دا.
به‌تێڕوانین له هه‌لومه‌رجی هه‌رێمی كوردستان، له‌چوارچێوه‌ی شیكاری ئه‌م پێوستییهدا، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كتومت ئه‌م حاڵه‌ته كه له‌زۆرێك له‌وڵاتانی تازه گهشتو به‌پرۆسه دیموكراتییه‌كان بونی هه‌یه، له‌ناو هه‌رێمی كوردستانیشدا دوباره بۆته‌وه، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی به ره‌چاو كردنی بارودۆخی هه‌رێم كه به‌جۆرێك له جۆره‌كان موماره‌سه‌ی فره‌یی له ژیانی حیزبایه‌تیدا چه‌ند ساڵێك ته‌مه‌نی بڕیوه‌و پێوستیی پته‌وتركردنی گرنگیی زۆری هه‌یه بۆ ئه‌م قوناغه، پارتی كوردی (به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدان ) له‌لایه‌ن به‌شێكی به‌رچاو له خه‌ڵك هێشتا وه‌ك یاریكه‌رێكی ناو گوَڕهپانی سیاسی ته‌ماشا ده‌كرێن، پاشان هه‌رچه‌نده له‌ڕوی موماره‌سه‌وه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ئاستێكی لاوازدایه، به‌ڵام پێوستیی موشاره‌كه‌ی پارتی سیاسی له‌پرۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردن بونی هه‌یه.
له‌سه‌ر ئاستێكی تر بارودوَخی بوژانه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی ئابوری – مرۆیی له هه‌رێمدا له‌ئاستی لاواز – مام ناوه‌ند دایه، كه‌واته جێگه‌ی خۆیه‌تی بڵیین پاره له‌ژیانی سیاسی خه‌ڵك‌و پارته‌كاندا پێگه‌ی گرنگ‌و به‌رچاوی هه‌یه، پێویسته ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌ئه‌ركی خۆی بزانێت، چاكسازی له‌م لایه‌نه‌دا بكات‌و پرۆژه‌ی گونجاوی بۆ بخاته رو تائه‌و لایه‌نه نێگه‌تیڤانه‌ی پێ چاره‌سه‌ربكات له به‌ره‌نجامی خراپ ئیداره‌دانی پاره‌وه هاتونه‌ته گۆڕێ‌و كاریگه‌ری به‌جێهێشتوه له‌سه‌ر كۆی پرۆسه سیاسی‌و مه‌ده‌نییه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه، به‌مه‌ش سه‌رتاپای داهاتوی سیسته‌می سیاسی تاریك‌و لاڵ ده‌كات.
هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌ڕێوه‌بردنی پاره لای پارتی كوردی له ئێستادا
ره‌نگ بێت به‌هۆی كاریگه‌ری هه‌ندێك فاكته‌ره‌وه تاوه‌كو ئێستا پارتی كوردی بهگشتیو پارته ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌كان به‌تایبه‌تی، له‌بازنه‌یه‌كی زۆر خراپی مامهڵهكردندان له‌گه‌ڵ چۆنییه‌تی ئیداره‌دانی پاره، كه مه‌به‌ست لێی به‌ده‌ستهێنانی پاره‌یه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی‌و خهرجكردنییهتی به‌شێوه‌یه‌كی دور له‌هه‌ر پرنسیپێكی مه‌عقول.
له‌و چوارچێوه‌دا پارتی كوردی خاوه‌نی مێژویه‌كی به‌رچاو نییه، تاوه‌كو ئه‌مڕۆ ئه‌و پارتانه بتوانن له‌سه‌ر سكه‌یه‌كی دامه‌زراو بڕوات‌و مامه‌ڵه‌یه‌كی دروست بكات له‌گه‌ڵ ئه‌م ئامرازه گرنگه‌ی ژیانی ئابوری‌دا، زیاتریش له‌وه خراپی دامودهزگاو دامه‌زراوه مالی‌و ژمێریاری‌و بانكییهكانو ئیداره‌دانیان به‌شێوازێكی خراپ فاكته‌رێكی تره له هێشتنه‌وه‌ی پارتی كوردی له‌و بارودۆخه‌دا، له‌لایه‌كی تره‌وه ره‌نگ بێت پارتی كوردی ئیستاش له‌ژیر كاریگه‌ری ئه‌و ره‌وشه‌دا بن، كه‌زۆرێك له بزوتنه‌وه سه‌ربه‌خۆكانی دونیای پیاتێپهڕین، به‌تایبه‌ت له‌ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌كانی پێش‌و كاتێك زۆربه‌یان گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات سیسته‌مێكی تاك حیزبیان پێك هێنا كه هیچ هێڵێكی جیاكهرهوهیان نه‌هێشت له‌نێوان گهلو حوكمه‌ت، كه‌خۆیان به‌نوێنه‌ری شه‌رعی گه‌ل داده‌نا، به‌جۆرێك ئه‌م حاڵه‌ته بارودۆخێكی وه‌های هێنایه‌دی، كه‌پارتی فه‌رمان ره‌وا هه‌مو سه‌رچاوه‌كانی داهاتی ده‌ستبه‌سه‌راگرت به‌ئامانجی به‌ده‌ست هێنانی پاڵپشتی سیاسی له‌نێوخۆی وڵاته‌كه‌یدا له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌رچاو زۆرێك له‌پارته ئۆپۆزسیۆنهكانییان دوچاری كهنارگیركردنو دورخستنه‌وه‌و ته‌نانه‌ت له‌ناوبردن كرد، له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌م فاكته‌رانه‌و به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ گرنگترین ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌ی كه زۆرێك له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دایان رشتوه بۆ دیاری كردنی بارودۆخی به‌ڕێوه‌بردنی پاره له‌لای پارتی سیاسی، ده‌توانین هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆمان بۆ ئه‌و دۆخه له‌لای پارتی كوردی بخه‌ینه رو، كه بۆ خستنه روی ئه‌و خه‌سڵه‌تانه ئێمه لێره‌دا پشت ده‌به‌ستین به لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانی، كه په‌یمانگای دیموكراتی نیشتمانی بۆ كاروباری دهولیو پاڵپشت به‌هه‌ندێك راپۆرتی رێكخراوی شه‌فافییه‌تی ده‌ولی (Transparency International) ئه‌نجامیداوه له‌سه‌ر بارودۆخی پارته سیاسییه‌كانی 20 وڵاتی ئهفهریقیو ئاسیایی‌و ئه‌وروپایی:
1- دام‌و ده‌زگای ناوخۆی پارتی سیاسی ده‌ناڵێنێت به‌ده‌ست خراپی به‌ڕێوه‌بردنی ناوخۆیی پارته‌كه‌وه له روی كاروباری دارایی‌و ئابورییه‌وه، كه‌سانی ناو ئه‌م ده‌زگا مالییانه (كه‌پێوسته زانیاری پێوستیان هه‌بێت) بێ‌ئاگان له‌سه‌رچاوه‌كانی داهاتو چۆنییه‌تی كۆكردنه‌وه‌و خه‌رجكردنی داهات.
2- به‌ڕێوه‌بردنی داهات له پارته‌كه‌دا له‌بری دام‌و ده‌زگای پسپۆر سپێردراوه به گروپێك كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كه‌سانی ئه‌ندامی ئه‌م گروپه له‌ناو سه‌ركردایه‌تی پارته‌كانن.
3- به‌پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی له‌و بڕیارانه‌ی كه پارتی سیاسی ده‌ریده‌كات له‌سه‌ر لایه‌نه جیاوازه‌كانی ناوخۆی پارته‌كه، بڕیاره‌كانی تایبه‌تمه‌ند به‌پاره‌و داهات له‌بارودۆخێكی زۆر نهێنیو تایبه‌ت به‌رێوه‌ده‌چن.
4- سه‌رۆكی پارتی سیاسی یاخود كه‌سه نزیكه‌كانی، نوێنه‌رایه‌تی پارته‌كه ده‌كه‌ن له‌وه‌رگرتنی هه‌رجۆره پاره‌و داهاتێك كه ده‌ست پارته‌كه بكه‌وێت، واته سه‌رۆك گشت سیفه‌ته یاسایی‌و مالییهكانی دام‌و ده‌زگا داراییه‌كانی پارته‌كه‌ی له خۆدا كۆكردۆته‌وه‌و بۆته بكه‌ری سه‌ره‌كی له‌داڕشتنی پلانه داراییه‌كانی داهاتو خه‌رجییه‌كان.
5- كه‌م تازۆر هیچ پاره‌و داهاتێك كه‌به‌ناوی پارته سیاسیه‌كانه‌وه بێت به‌دی ناكرێت له‌ناو چوارچێوه‌ی مه‌نزومه‌ی بانكی ئه‌و وڵاته‌دا، تێپهڕاندنو یاخود ئاڵوگۆری بڕی ئه‌و پارانه به‌ناو كه‌ناڵه بانكییه‌كاندا به‌ناوی پارته‌كه‌وه به‌دی ناكرێت.
6- نه‌بونی هیچ داتا‌و زانیارییه‌ك كه‌به‌شێوه‌یه‌كی ده‌وری (ساڵانه یاخود مانگانه ) له‌سه‌ر بڕی قازانج‌و زهرهركردنی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌پارتی سیاسی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كات، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی ئه‌و پاره‌و خه‌رجییانه‌ی كه له‌پرۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردندا خه‌رجده‌كرێت، به‌جۆرێك خودی پاڵێوراوی پارته‌كه‌ش نازانێت له‌بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی خۆیدا چه‌ندی بۆ خه‌رجكراوه، له‌هه‌مان كاتیش‌دا پاڵپشتییه داراییه‌كانی حیزب به‌پرۆسه‌یه‌كی قانونی –ژمێریاریدا ناإوات، كه له‌كۆتایدا خودی پاڵێوراو به‌رپرسیار بكات له‌به‌رامبه‌ر پارته‌كه‌و پابه‌ندی بكات رونكردنه‌وه بدات به‌وه‌ی چه‌ندی وه‌رگرتوه و چه‌ندی خه‌رج كردوه.
ئێستا زۆر گرنگه له‌سه‌ر ئه‌و پرسیاره رابوه‌ستین ئایا ئیداره‌دانی پاره له‌لای پارتی كوردی له چوارچێوه‌ی ئه‌و بازنه‌دایه كه ئه‌م خه‌سڵه‌تانه‌ی سه‌ره‌وه چێوه‌كه‌ی دیاری ده‌كه‌ن، یاخود نه‌خێر له‌ده‌ره‌وه‌ی ئهوانهدایهو به‌پرۆسه‌یه‌كی یاسای‌و مالی گونجاو‌دا تێده‌په‌ڕێت؟ به‌بێ گومان نه‌خێر، به‌بڕوای من ئه‌م خه‌سڵه‌تانه به‌ئاشكرا به‌سیمای دامه‌زراوه مالییهكانی پارتی كوردیه‌وه ده‌بینرێت، ئه‌مه‌ش مهتهڵیكی ئه‌وه‌نه قورس نییه، كه من له‌م وه‌ڵامه‌دا داهێنانم تیاكردبێت، به‌ڵكو خراپی‌و شێواوی ده‌زگا مالییهكانی پارتی كوردی‌و نه‌بونی لانیكهمی زانیاری بڵاو كراوه له‌سه‌ر داهاتو خه‌رجییه‌كانیان، ئه‌نجامدانی چالاكییه مالییهكانی حیزب له‌پرۆسه‌یه‌كی ته‌واو نهێنیدا گرنگترین جیاكه‌ره‌وه‌كانی بارودۆخی به‌ڕێوه‌بردنی پاره‌ن له‌لای پارتی كوردی.
كه‌واته ده‌توانین بڵێین ئیداره‌دانی پاره لای پارتی كوردی له‌قه‌یراندایه، بۆئه‌وه‌ی روی راسته‌قینه‌ی ئه‌م قه‌یرانه ده‌ربخه‌ین پێوسته كاریگه‌رییه‌كانی بخه‌ینه‌ڕو.
كاریگه‌ری خراپ به‌ڕێوه‌بردنی پاره له‌لای پارتی سیاسی له‌كوێدا ده‌بینین؟
بێگومان ئه‌نجامدانی هه‌ركارێك له‌شوێنی خۆیدا جێكه‌وته‌و ئاسه‌واری ده‌بێت، ئه‌نجامدانی پرۆسهگهلێك بۆ كۆكردنه‌وه‌و خه‌رجكردنی پاره به‌شێوازێكی ناتهندروستو به‌جۆره‌ی رواڵهتهكانیمان دیاری كرد به‌دڵنیاییه‌وه كاریگه‌ری زۆر خراپ به‌جێده‌هێڵێت، هه‌وڵ ده‌ده‌م له‌سێ روانگه‌وه ئه‌م كاریگه‌رییه باس بكه‌م:
یه‌كه‌م// بارودۆخی حوكمه‌ت له‌ژێر كاریگه‌ری هه‌وڵی حیزب بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره
له بارودۆخی ئاسایدا پێوسته حوكمه‌ت رۆڵی خۆی ببینێت لهبهكارخستنی هه‌مو تواناكانی خۆی بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه جۆراوجۆره‌كان بهخهڵكیو داڕشتنی سیاسه‌ته‌كانی له‌پێناو فه‌راهه‌مكردنی ژیانێكی پإ لهرهفاهیهت بۆ خه‌ڵكی، به‌ڵام كاتێك حیزب له هه‌ناوی حوكمه‌تدا كۆكردنه‌وی پاره ده‌كات به ئامانج، ئیتر حوكمه‌ت لهوساتهوهختهوه ده‌بێته ئامڕازێك بۆ هێنانه‌دی ئه‌و ئامانجه، به‌م جۆره حوكمه‌ت رۆڵی ده‌بێت به‌پارێزه‌ری سه‌رچاوه‌كانی داهات بۆ حیزب. به‌كارخستنی حوكمه‌ت له‌لایه‌ن حیزبه‌وه بۆ مه‌به‌ستی پاره جگه له‌وه‌ی له‌سه‌ر حسابی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌رجییانه‌یه، كه خودی حوكمه‌ت خۆی به‌گوێره‌ی پلانێكی پێشوه‌خت به‌نیازبوه له‌پێناو خزمه‌تكردنی هاوڵاتیانی خۆیدا خه‌رجی بكات، له هه‌مان كاتدا به‌هه‌ده‌ردانی پاره‌ی پرۆژه ئیستسمارییهكانی حوكمه‌ته، به‌مه‌ش له‌چه‌ندین جێگه‌ی تر حوكمه‌ت دوچاری تهنگو چه‌ڵه‌مه‌كانی وه‌ك زیادبونی بێكاری‌و بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌ژاری ده‌بێته‌وه. به‌دیوێكی تردا لاوازی حوكمه‌ت ده‌بێته هۆی كه‌مته‌رخه‌می ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كه به‌ئامانجی گێڕانه‌وه‌ی پاره‌ی حوكمه‌ت بۆ ناو حیزب پرۆژه ئیستیسمارییهكانی حوكمه‌ت جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، به‌مه‌ش ئه‌م كۆمپانیانه لانیكهمی پابه‌ندبونی خۆیان به‌پلانه ئابورییه‌كانی حوكمه‌ته‌وه ئه‌نجام ناده‌ن، سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی ئیختلاس لهموازهنهی وه‌زاره‌ته‌كاندا یه‌كێكی تره له‌و ئاسه‌وارانه‌ی كه‌ئه‌م دۆخه له‌گه‌ڵ خۆیدا له‌ناو حوكمه‌ت ده‌یهێنێته ئاراوه، چونكه له‌ناو چه‌ند پرۆسه‌یه‌كی ناڕۆشندا بڕێكی به‌رچاو لهموازهنهی وه‌زاره‌ته‌كان ته‌حویل ده‌كرێته سه‌رحسابی تایبه‌تی حیزب، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ده‌ركه‌وتنی دیارده‌ی وه‌زیفه‌ی وه‌همی له‌ناو حكومه‌تدا دیاردیهكی تر ده‌بێت، چونكه دروستكردنی هه‌زاران وه‌زیفه‌ی وه‌همی له‌سه‌ر بنچینه‌ی سیاسه‌تی خۆژیاندنی حیزب له‌سه‌ر پاره‌و داهاتی حوكمه‌ت، ده‌بێته ئامرازێكی كاریگه‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی ناو حیزب له‌سه‌ر حسابی به‌رز كردنه‌وه‌ی ئهوخهرجییانه له‌ناو حكومه‌تدا.
به‌راوه‌ستان له‌سه‌ر بارودۆخی حوكمه‌تی هه‌رێم له‌ئێستادا، تێبینی ئه‌وه ده‌كه‌ین، به‌ڕێوه‌بردنی پاره له‌لای پارته به‌شداربوه‌كانی ناو حوكمه‌ت كاریگه‌ری ئێجگار خراپی به‌جێهێشتوه له‌سه‌ر ئه‌دائی حوكمه‌ت، بۆیه بۆ رزگار بون له‌ژێر ئه‌م بارودۆخه پێوسته مه‌سه‌له‌ی به‌ڕێوه‌بردنی پاره لای ئه‌م پارتانه‌و چۆنییه‌تی ته‌مویلی حوكمه‌ت بۆیان به‌یاسا رێكبخرێت.
دوه‌م // كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابوری بازاڕ
كایه‌كی تر له‌كایه‌كانی كۆمه‌لگا له‌ژێر كاریگه‌ری خراپ به‌ڕیوه‌بردنی پاره لای حیزبی سیاسییه‌وه، خراپبونی ره‌وتی ئابوری بازاڕه، چونكه لێره‌دا ده‌بێت ئه‌وه له‌به‌رچاوبگرین، ئه‌گه‌ر هاتو ئابوری بازاڕ له‌سه‌ر بنه‌ما زانستییه ئابوری – یاسایییه‌كان دانه‌مه‌زرا، ئه‌وكاته هه‌ڵسورێنه‌رانی ئه‌م كه‌رته له‌ڕێگه‌ی خۆتێكهڵ كردنیان به‌كاری سیاسی، حیزب‌و پرۆسه سیاسییه‌كه به‌و ئاڕاسته‌یه ده‌به‌ن كه له‌به‌رژه‌وندی خۆیان بێت، ئه‌مه‌ش له‌پێناو به‌ده‌ست هێنانی هه‌رچی زیاتری سه‌رمایه‌و پاشان ده‌ستگیركردن له ژماره‌یه‌كی زۆرتری گرێبه‌سته بازرگانییه‌كان، تێكه‌ڵبونی پیاوانی كار (رجال الاعمال)و ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كه بازاڕیان به‌ده‌سته، له‌گه‌ڵ ژیانی سیاسی، به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بێته هۆی هه‌رچی زیاتر له‌كه‌داركردنی ئه‌و ژیانه سیاسییه‌و ده‌رچونی له رێڕه‌وی ئاسایی خۆی، چونكه هه‌ولی حیزب بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری پاره له‌رێگه‌ی خستنه‌گه‌ڕی كه‌سانی ناو ئه‌و گروپه‌یه، كه ئابوری حیزب به‌ڕێوه ده‌به‌ن، له‌م كاته‌دا دروستكردنی كۆمپانیا گرێدراوه‌كان به حیزبه‌وه به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌چالاكییه ئابورییه‌كانی حوكمه‌ت له‌ڕێگه‌ی جێبه‌جێكردنی پروَژه ئابورییه‌كانه‌وه ده‌بێته ههڵاكی گونجاو بۆ پێكانی ئه‌و ئامانجه.
ئه‌م رۆڵه‌ی پاره دهیگێإێت له تێوه‌گلانی كه‌سانی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی له كاروباری سیاسی حیزب‌دا به‌ئاشكرا له‌كێشه‌و ململانێیه‌كانی ناوخۆی حیزب ره‌نگ ده‌داته‌وه، سه‌ره‌نجام له‌لایه‌ك به‌كوشتنی ده‌نگه نه‌یاره ناوخۆییه‌كان كۆتایی دێت، له‌لایه‌كی تره‌وه‌و له‌ئاستی ده‌ره‌وه‌ش نفوزی سیاسی‌و ئابوری ئه‌م كه‌سانه ده‌بنه گۆڕینی رۆڵی حیزب له مومارسهیهكی كاری سیاسییه‌وه بۆ له‌مپه‌رێك له‌به‌رده‌م پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كاندا بۆ گه‌یشتن به كورسییه‌كانی په‌رله‌مان.
خاڵی سه‌رنجڕاكێش له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا ئه‌وه‌یه له‌هه‌رێمی كوردستان زۆر جار پرۆژه ئابورییه‌كانی حیزب ئه‌وه‌نده زۆر‌و قه‌به‌ن، له‌یه‌ككاتدا حیزب وه‌ك رێكخستنێكی سیاسی‌و رێكخستنێكی ئابورییانه‌ش دێته پێش چاو له‌چوارچێوه‌ی كۆمپانیای دروستكراو، مه‌ترسییه‌كه لێره‌دا ئه‌و كاته زه‌قتر ده‌بێته‌وه، كه به‌ڕێوه‌بردنی حوكمه‌ت له‌ئه‌ستۆی ئه‌و پارتهدابێت، بۆیه هه‌ست ده‌كرێت له‌غیابی پرۆژه‌یه‌كی چاكسازی هه‌مه‌لایه‌ندا كه‌كۆمه‌ڵێك یاسا‌و رێوشوێنی توندوتۆڵی له‌خۆگرتبێت، جگه له‌كوشتنی جومگه ههستییارهكانی بهڕێوهبردنوچالاكییه ئابورییه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدانی بازاڕ، هیچ شتێكی دی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه، چونكه ئه‌و نائامادهگییه یاساییه كه‌پێوسته بۆ رێكخستنی ئه‌م بارودۆخه‌و له‌و رێگه‌یه‌وه حیزب به‌شی زۆری خهرجیو تێچونی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن بۆ خۆی مسۆگه‌ر بكات، بونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند كۆمپانییایه‌ك ببنه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی (ئه‌گه‌ر تاكه سه‌رچاوه‌ش نه‌بن) بۆ ته‌مویلكردنی حیزب‌و زامنكردنی سه‌ركه‌وتنی له‌و پرۆسه هه‌ڵبژاردنانه‌ی كه تیایدا به‌شداره.
په‌لكێشانی ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندییه ئابورییه بۆ ناو هه‌مو جومگه‌كانی حیزبی كوردی‌و گرێدانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گروپی به‌ڕێوه‌به‌ری پاره‌ی حیزب له‌گه‌ڵ كۆمپانیا خاوه‌ن بهرژهوهنییهكان، ده‌مان خه‌نه سه‌ر رێچكه‌یه‌كی تری مه‌ترسیدار، كه هه‌ندێك جار به‌ئاشكرا له‌ناو داموده‌زگا ئابوری‌و بازرگانییه‌كانی حوكمه‌ت هه‌ستی پێده‌كه‌ین ئه‌ویش تێوه‌گلانی كه‌سانی پله‌داری ناو حوكمه‌ته به (جریمه منڤمه)ه‌وه، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆمپانیا حیزبیه‌كان،چونكه ئه‌مانه هه‌ڵده‌ستن به‌كار ئاسانی نایاسایی هه‌ر له چاوپۆشین لهباجو رسوماتی گومرگی، تا ده‌گاته تاپۆكردنی موڵكی ده‌وڵه‌ت به‌ناڕه‌وا، هه‌روه‌ها ئاودیوكردنی نایاسایی لۆریو بارهه‌ڵگره‌كان.
سێهه‌م// كاریگه‌ری له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی
كۆنترۆڵ كردنی پاره له‌لایه‌ن كه‌مینه‌یه‌كی دیاریكراوی نا حیزب و هێشتنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پرۆسه‌كانی ئیداره‌دانی ئه‌و پاره‌یه له‌بارودۆخێكی تهمومژاویو پڕنهێنی، بێگومان ئامانجی سیاسی له‌پشته، هاوكات پێكانی ئه‌م ئامانجه سیاسییه‌ش قه‌یرانی سیاسی‌و هه‌لومه‌رجی ترسناك به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، چونكه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له كۆنترۆڵكردنی ئیداره‌دانی پاره له‌پێناو ده‌سه‌ڵاتدا بێت، كه‌واته خه‌رجكردنی خودی پاره‌كه به‌پرۆسه گهڵاكی وه‌ك كإینی ده‌نگدا ده‌ڕوات، چ له‌هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كان بێت یاخود له‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی حیزبه‌كه، ئه‌مه‌ش له‌كه‌داركردنی پاكیزه‌یی خودی هه‌لبژاردنه‌كه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، له‌ژێر كارگه‌ری ئه‌م شێواندنهشدا ئاساییه بهڕونیو ساكاری بڕوانهبونی تاكی ده‌نگده‌ر به پرۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردن ببینین‌و كه‌لێنی گه‌وره له‌نێوان نوێنه‌ری ده‌رچو و خه‌ڵكی ده‌نگده‌ر به‌دیار بكه‌ون، بهجوَرێك نه‌خه‌ڵك بڕوایان وایه ئه‌و نوێنه‌ره به‌ده‌نگی راسته‌قینه‌ی ئه‌مان ده‌رچوه، نهنوێنهرهكهش وه‌فاداره به‌رامبه‌ر به‌ده‌نگه به‌ده‌ست هاتوه‌كانی، چونكه پێی وایه ئه‌وه‌نده‌ی تاكتیكه‌كانی حیزب له‌دوتوێی پروَسهیهكی ئیداری – مالیدا ئه‌وی كردوَته نوێنه‌ر، ئه‌وه‌نده ده‌نگی راسته‌قینه ده‌نگده‌ره‌كانی نه‌بوه، به‌مه‌ش ئینتما ته‌نها بۆ ئامۆژگارییه‌كانی حیزبه.
بهتێكڕاش له‌هه‌مو ئه‌مانه‌دا كه‌شێك به‌دیده‌كه‌ین كه‌باڵی به‌سه‌ر بارودوَخهكه ده‌كێشێت، ئه‌وه‌ش په‌تای نه‌مانی میصداقیهته، ده‌كرێت ئه‌وه‌ش ئاماژه پێبده‌ین ئیداره‌دانێكی خراپ بۆ پاره له‌لایه‌ن حیزبه‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌و حیزبه‌ی خاوه‌نی حوكمه‌ت بێت پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی ده‌بێت بۆ زیادبونی ههژاریو په‌كخستنی پرۆسه‌ی په‌ره‌پیدانی ئابوری‌و مرۆیی.
له‌به‌ر رۆشنای ئه‌م شیكردنه‌وه‌یه‌دا بهتیڕوانین له كێرڤی موشاره‌كه‌ی سیاسی هاوڵاتی كورد له ژیانی حیزبایه‌تی‌و ته‌نانه‌ت پرۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردن له ده‌می نزیكی دوای راپه‌ڕین هه‌ست به دابه‌زینێكی به‌رچاو ده‌كرێت له چاوقوناغهكانی دورتر، به‌دیوێكی تردا پردی نێوان تاكی كوردی‌و ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی كه نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات، داڕوخاو و لێك ترازاوه، بۆیه ده‌توانین بڵێین پرۆسه سیاییهكهی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌زمه‌یه‌كی تاراده‌یه‌ك قورسدایه، وه‌ك یه‌كێك له‌فاكته‌ره‌كانی دروستبونی ئه‌و ته‌نگه‌ژه‌یه، خراپ ئیداره‌دانی پاره‌یه له‌لایه‌ن حیزبه‌وه.
هه‌مو پرۆژه‌یه‌كی چاكسازی پێوسته چ جۆره یاسایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م بارودۆخه له‌خۆبگرێت:
ئه‌مإۆ له‌ناو به‌شێكی به‌رچاوی ده‌وڵه‌تانی دونیا مه‌سه‌له‌ی پاڵپشتیكردنی دارایی پارته‌سیاسییه‌كان رێكخراوه‌و گونجێنراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی كه دۆخی سیاسی‌و ئابوری‌و كۆمه‌لایه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ی پیاگوزهر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی یاساگهلێكهوه كهتوانراوه وه‌ك كۆمه‌ڵه ئامرازێكی گونجاو به‌ر له‌لێشاوی بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نده‌ڵییه بگرن كه ئه‌م دۆخه ده‌یخاته‌وه، كه به‌دڵنیاییه‌وه هه‌مو ئه‌وانه به‌ناو پرۆسه چاكسازییه‌كانی ناوخۆی حیزبه سیاسییه‌كاندا هاتون، كه‌وابو پێوستی چاكسازیكردن له‌بواری ئابوری‌و پاره له‌نێوان پارتی سیاسی‌و ده‌وڵه‌ت له‌ڕێگه‌ی پرۆژه‌ی چاكسازیكردنی ناو حیزبه‌كانه‌وه ده‌ستی پێ كردوه تا گه‌شتۆته ئاماده‌كردنی پرۆژه یاسایه‌كی گونجاو، ئه‌وجا زامنكردنی جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایانه‌و چاودێریكردنی له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع، چونكه به‌گوێره‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی له‌م بواره‌دا كراون، كه‌م نین ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی وێڕای ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی به‌ڕێوه‌بردنی پاره‌و هه‌مو ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌په‌یوه‌ندی داره به ئیداره‌دانی پاره‌وه رێكخراوه، كه‌چی خودی ده‌وڵه‌ت به‌سه‌رجه‌م دامه‌زراوه په‌یوه‌ندی دارهكانییهوه غه‌رقی فه‌سادی پاره‌و ئیداره‌یه، كه‌ئه‌مه بێگومان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ فه‌شه‌لی یاساكه له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع به‌هۆی جێبهجێنهكردنو چاودێری نه‌كردنی به‌شێوه‌یه‌كی لۆجیكی.
ئه‌وه‌ی من لێره‌دا به‌گرنگی ده‌زانم ده‌مه‌وێت بیخه‌مه رو مه‌سه‌له‌ی دروست كردنی چوارچێوه‌یه‌كی یاساییه بۆ ته‌مویلكردنی پارتی سیاسی له‌لایه‌ن حوكمه‌ته‌وه، كه له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و لێكۆلینه‌وانه‌ی له‌سه‌ر یاساكانی ته‌مویلی پارتی سیاسی له چه‌ندین وڵات كراون بۆمان، ده‌رده‌كه‌وێت چواربنهما هه‌ن بۆئه‌وه‌ی یاسایه‌كی له‌و جۆره پشتی پێ ببه‌ستێت ئه‌وانه‌ش:
یه‌كه‌م // به‌شێكی وڵاتان له‌ناو یاسای ته‌مویلی پارته سیاسییه‌كاندا بنه‌مای پێدانی زانیاری (مستلزمات رباحه المعلومات ) هه‌یه، واته كاتێك حوكمه‌ت ته‌مویلی هه‌ر پارتێكی سیاسی بكات، پێوسته له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌و پارته هه‌مو زانیارییه‌كی داوالێكراو له‌وباره‌یه‌وه بخاته رو بۆ نمونه له (فه‌ره‌نساو ئه‌ڵمانیاو ئیتالیا) پارته سیاییه‌كان ئیلزام ده‌كرێن له‌لایه‌ن حوكمه‌ته‌وه زانیاری ده‌رباره‌ی ناوی لایه‌نه كۆمه‌ك به‌خشه‌كان به پارته‌كه بخهنهڕوی.
دوه‌م// به‌شێكی تری وڵاتان یاساكانیان بنه‌مای دیاریكردنی ئاستێكی دیاریكراو بۆ خه‌رجییه‌كان له‌خۆگرتوه (سقف الانفاق) واته یاساكه ئاستێكی دیاریكراوی ده‌ستنیشان كردوه كه‌نابێت هیچ پارتێكی سیاسی ته‌جاوزی ئه‌و سه‌قفه بكات، نمونه له (ئیتالیا) هیچ پاڵیوراوێك نابێت زیاتر له (52000) یۆرۆ خه‌رج بكات له هه‌ڵمه‌تی پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ).
سێ هه‌م // بونی بنه‌مای دانانی كۆتوبه‌ند له‌سه‌ر ئه‌و هاوكارییه مادییانه‌ی پارتی سیاسی به‌ده‌ستی ئه‌گات ( القيود المفروضة على الهبات ) له یاساكانی هه‌ندێك ولاتاندا، بۆنمونه له ئیتالیا ئه‌گه‌ر بڕی ئه‌و پاره به‌خشراوه گه‌شته زیاتر له (50000) یۆرۆ پێوسته ئاشكرای بكات، به‌ڵام له فه‌ره‌نساو ئه‌لمانیا ئه‌و ئاشكراكردنه ئیجبارییه، ئه‌گه‌ر به‌خشینه‌كه هه‌چ مه‌بله‌غێك بێت).
چواره‌م// بنه‌مای پاڵپشتی گشتییه (التمویل العام ) له‌یاسای وڵاتاندا، كهبهربڵاوترین جۆریانه به‌شی زۆری وڵاتان پشتی پێدهبستن، كه‌ئێمه بۆ زیاتر رون كردنه‌وه‌ی كه‌مێك له‌سه‌ری ئه‌وه‌ستین.
ته‌مویلی گشتی له روی یاساییه‌وه بریتیه له‌و پارانه یاخود ئه‌و سه‌رچاوه‌ی داهاتیانه كه ده‌وڵه‌ت ده‌یداته پارتی سیاسی یاخود پاڵاوراوێكی ناو پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن. لێره‌دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێدانی ئه‌و پاره‌یه به‌شیوه‌یه‌كی گشتییه بۆ هه‌مو پارت‌و پاڵێوراوێك، كه‌واته ده‌بێت یاساكه كه‌فاله‌تی هاوسه‌نگی بكات له‌نێوان پارت‌و كه‌سه جیاوازه‌كاندا، كه بێگومان ئه‌مه‌ش به‌وه‌ده‌بێت یاساكه چه‌ندین زهوابتی قانونی لهخۆبگرێتو بۆ چۆنییه‌تی ته‌مویلی پارتی سیاسی، به‌ئاشكراو رون له‌ناو یاساكه‌دا هاتبێت.
ته‌مویلی گشتی به دو رێگه ده‌بێت، یان ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ بێت واته یاساكه دیاری ده‌كات، كه بودجه‌یه‌كی دیاریكراو بدرێته پارته‌كان، له رێگه‌ی حه‌واڵه‌ی بانكییه‌وه، كه گرنگه ئاماژه به‌وه بده‌ین مه‌رج نیه وترا راسته‌وخۆ ئیتر وا پێوست ده‌كات به‌یه‌ك گوژمه ههرپارتێكی سیاسی پاره‌ی خۆی وه‌ربگرێت، به‌ڵكو (وه‌ك چۆن له‌هه‌ندێك وڵاتانی وه‌ك كرواتیا په‌یڕه‌و كراوه) حكومه‌ت پارتی سیاسی ته‌مویل ده‌كات به خه‌رجی كاروباری رۆژانه (نفقات التشغیلیه)، وه‌له‌هه‌مان كاتدا له‌كاتی پرۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردن جۆرێكی تر له ته‌مویلی دارایی وه‌رده‌گرێت به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵسورانی كاروباری تایبه‌ت به پروپاگه‌نده‌ی سیاسی پارته‌كه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی رێگیری بكرێت لهپارتهكه له زیادهرۆییكردن له خه‌رجكردنی ئه‌و پاره‌یه‌ی له خه‌رجی روَژانه وه‌ریگرتوه له‌ناو پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا، یاساكه به‌پێوستی ده‌زانێت پێش ماوه‌یه‌كی دیاریكراو له‌ده‌ست پێكردنی پروپاگه‌نده‌كان سه‌رجه‌م حساباتی نفقاتی رۆَژانه ته‌سویه بكرێت، پاشان ته‌مویل ده‌كرێت بۆ مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردن. جگه له‌وه‌ش له هه‌ندێك له یاساكاندا ته‌مویلی گشتی ته‌نها ئه‌و پارتانه ده‌گرێته‌وه كه داخلی په‌رله‌مان ده‌بن، به‌ڵام سه‌رجه‌میان ته‌مویل ده‌كرێن به نه‌فه‌قاتی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌بێ بواردنی هیچ پارتێك.
وهتهمویلی دارایی ده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌ی ناراسته‌وخۆ بێت (تمویل غیر مباشر) كه هه‌ندێك له‌یاساكان سه‌رچاوه‌ی تری هاوكاری كه تقدیر ده‌كرێت به پاره، زامن ده‌كات بۆ پارته‌كان.
به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌ریمی كوردستان بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه نه‌بونی هیچ جۆره یاسایه‌ك بۆ رێكخستنی په‌یوه‌ندی نێوان ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ پارتی سیاسی لهإوی بڕو قه‌باره‌ی ئه‌و پاره‌وه كه حیزب ده‌ستی ده‌كه‌وێت، هه‌رێمی روبه‌ڕوی ته‌نگه‌ژه‌یه‌كی گهورهكردۆتهوه به‌وه‌ی حیزب له‌به‌شێكی زۆری جومگه گرنگه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی حوكمه‌تدا بۆ ده‌ستكه‌وتنی زیاتری پاره كۆنترۆڵی ئیداره‌ی پاره‌ی كردوه، ئه‌مه‌له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی تره‌وه به‌سه‌رنجدان له‌بارودۆخی ئابوری ئه‌و پارتانه‌ی كه یارمه‌تی وه‌رده‌گرن به‌بڕی دیاریكراو ده‌توانین بڵێین هه‌رچه‌نده به‌گوێره‌ی یاسا نییه پێدانی ئه‌و پاره‌یه به‌و پارته بچوكانه له‌سه‌ر بنه‌مای (مستلزمات رباحه المعلومات)، چونكه زۆرجار ئه‌م پارتانه ده‌كه‌ونه به‌ر وه‌ڵامی پرسیار گه‌لێك تایبه‌ت به پێكهاته‌و شێوازی كاری روَژانهو هه‌ڵوێستی تاكتیكی‌و سیاسی ئه‌م پارتانه، كه‌ئه‌مانه‌ش دواجار په‌یوه‌ست ده‌كرێنه‌وه به به‌و ته‌مویله‌وه كه ده‌كرێن.
ئه‌نجام :
بۆئه‌وه‌ی له‌وه زیاتر ئاسه‌واره خراپه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی پاره له‌لایه‌ن پارتی سیاسی كوردییه‌وه كاریگه‌ری به‌جێ نه‌هێڵێت له‌سه‌ر ژیانی سیاسی له‌هه‌رێمدا، پێوسته هه‌وڵی جدی‌و پێوست بدرێت بۆ رێكخستنی په‌یوه‌ندی ئابورییانه‌ی نێوان حیزب‌و حوكمه‌ت، له‌به‌ر رۆشنایی نائاماده‌گی یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌م بواره، پێوسته ده‌سه‌ڵاتی ته‌شریعی له‌هه‌رێمدا ئه‌م ئه‌ركه بخاته سه‌رشانی خۆی‌و یاسای پاڵپشتی دارایی پارته سیاسییه‌كان دابنێت، كه‌به‌بڕوای من له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌مویلی گشتی بێت، به‌ڵام ناشبێت ئه‌وه له‌یاد بكه‌ین هێزی ئه‌و یاسایه له توانای ده‌سه‌ڵاتی سیاسیدایه بۆ جێبه‌جێكردنی، بۆیه ره‌نگ بێت یاسایه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌مویلی گشتی بۆ رێكخستنی داهاتی پارتی سیاسی گرنگ بێت، به‌ڵام جێبه‌جێنه‌كردنی یاساكه له‌لایه‌ن حوكمه‌ته‌وه به‌بیانوی قه‌یرانی پاره‌ی لای خۆی، یاخود خراپ به‌كارهێنانی ته‌مویلی گشتی به‌مه‌به‌ستی لاوازكردنی ئه‌و پارته بچوكانه‌ی كه داهاتییان سنورداره، یاخود ئه‌و پارتانه‌ی كه تازه دروست ده‌بن ده‌بنه هۆكاری نه‌هاتنه‌دی ئامانجه‌كانی یاساكه.
له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و پرۆژه چاكسازییه‌دا كه خراوه‌ته رو، پێوسته كاربكرێت له‌سه‌ر لاكردنه‌وه له‌م لایه‌نه، به‌دڵنیاییه‌وه هه‌چ پرۆژه‌یه‌ك كه‌هه‌ڵگری مه‌غزای چاكسازی بێت، ئه‌گه‌ر به‌م لایه‌نه گوزه‌ر نه‌كات هه‌رگیز ناتوانێت ئامانجه‌كه‌ی خۆی لهبهتهندروستكردنی ژیانی سیاسی‌و ئابوری خه‌ڵك‌و حوكمه‌ت بهێنێته دی.