هه‌وڵه‌كانی‌ ریفۆرم
 رێڕه‌وی‌ چاكسازی‌ له‌ناو حیزبدا؟




Thursday, February 5, 2009
 
هاوڕێ‌ شاكار
ئه‌گه‌ر له‌ تێڕوانینی‌ سه‌ركردایه‌تی‌‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ حیزبه‌ سیاسییه‌كانی‌ كوردستان به‌تایبه‌ت (یه‌كێتی‌‌و پارتی‌)یه‌وه‌ بڕوانینه‌ حیزب، وه‌ك (ئامانج) سه‌یری‌ ده‌كه‌ن‌و به‌ (پیرۆز)ی‌ ده‌بینن به‌ جۆرێك له‌سه‌رو داموده‌زگاكانی‌ حكومڕانییه‌وه‌ دایده‌نێن، له‌ناو كادرو ئه‌ندامانی‌ حیزبدا هه‌وڵی‌ گشتاندنی‌ ئه‌م تێڕوانینه‌ ده‌درێت.

 بێگومان به‌م تێڕوانینه‌ی‌ سه‌ره‌وه‌ ئه‌سته‌مه‌ باس له‌ چاكسازیی‌ ناوخۆی حیزب بكرێت، به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ گۆڕانكاریی‌ جه‌وهه‌ری‌ له‌ تێڕوانینی‌ سه‌ركردایه‌تیی‌ سیاسیی‌ حیزبه‌كاندا بكرێت، له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌شدا ئه‌م تێڕوانینه‌ له‌ هه‌ناوی‌ خۆیدا حیزب دووچاری‌ ململانێ‌‌و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی‌ له‌سه‌رخۆو فشاری‌ ناخۆیی‌‌و ده‌ره‌وه‌ ده‌بێته‌وه‌، دواجاریش له‌ ناوخۆدا گومان له‌ به‌ (ئامانجكردن‌و پیرۆزكردن)ی‌ حیزب ده‌كرێت له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ ناو حیزبه‌كانه‌وه‌ بۆ پاراستن‌و مانه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵات‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ تایبه‌تییه‌كانی‌ توێژێكی‌ سیاسی‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتدا.

له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ حیزبیش گومان له‌سه‌ر (راستگۆیی‌ حیزب)  له‌ به‌رامبه‌ر به‌رنامه‌‌و ئامانجه‌ راگه‌یانراوه‌كانی‌ دروستده‌بێت، دواجار له‌ژێر ئه‌م دوو فشاره‌ ناخۆیی‌‌و ده‌ره‌كییه‌دا ئه‌و تێڕوانینه‌ هه‌ڵه‌یه‌ بۆ چه‌مكی‌ حیزبایه‌تی‌ یان ده‌بێت بگۆڕێت، یان به‌رگه‌ی‌ فشاره‌كان ناگرێت‌و حیزب به‌ره‌و دوڕیانی‌ خۆسه‌پاندن‌و دیكتاتۆری‌‌و قۆرخكردنی‌ ده‌سه‌ڵات‌و ئیحتیكاری‌ ده‌ڕوات،  یان حیزب په‌راوێزخراوو بێ‌ رۆڵ‌  ده‌بێت له‌ كایه‌ سیاسی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و به‌ رۆیشتنی‌ كات، شوێنگره‌وه‌ی‌ ده‌بێته‌ ئه‌مری‌ واقیع.

له‌سه‌ر رۆشنایی‌ ئه‌و بۆچونانه‌ی‌ سه‌ره‌وه‌مدا (تا تێڕوانینی‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ حیزب بۆ پێناسه‌‌و چه‌مكی‌ حیزبایه‌تی‌ نه‌گۆڕێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌وڵێكیش بۆ چاكسازیی‌ ناوخۆی‌ حیزب هه‌بێت، ئه‌وا بێئاكام ده‌بێت‌و هیچ ده‌رئه‌نجامێكی‌ ئه‌وتۆی‌ ئه‌رێنی‌ لێناكه‌وێته‌وه‌)، به‌ڵام له‌ژێر فشاره‌كاندا به‌ گۆڕینی‌ تێڕوانینی‌  ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ سیاسیی‌ حیزبه‌كان، زه‌مینه‌ی‌ چاكسازیی‌ حیزب گونجاوتر ده‌بێت‌و ده‌چێته‌ ئاستی‌ هیوابه‌خشین‌و ئومێدی‌ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌ركه‌ راگه‌یانراوه‌كان‌و كاركردن بۆ به‌رنامه‌و ئامانجه‌كانی‌ حیزب.

له‌دوای‌ دروستبوونی‌ بإواو ئیراده‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ حیزبه‌كان له‌ گۆڕینی‌ تێڕوانینیان بۆ چه‌مكی‌ حیزبایه‌تی‌ له‌م سه‌رده‌مدا، ده‌كرێت باس له‌ ریفۆرمی‌ حیزبی‌ بكرێت كه‌ پێموایه‌ به‌م دوو رێگایه‌ ده‌بێت:

* له‌ رێگای‌ خودی‌ حیزبه‌وه‌ به‌ دامه‌زراوه‌یكردنی‌ داموده‌زگاو ئۆرگانه‌كانی‌ حیزب، به‌پێی‌ پلانێكی‌ داڕێژراو كه‌ له‌گه‌ڵ‌ خواستی‌ نوێبونه‌وه‌‌و گۆڕان‌و ره‌وتی‌ دیموكراسیدا بێته‌وه‌، به‌ جۆرێك له‌گه‌ڵ‌ ویستی‌ كادرو ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی‌ حیزب‌و جه‌ماوه‌ردا بێت‌و گۆڕانه‌كه‌ بچێته‌ خزمه‌ت به‌رنامه‌و ئامانجه‌ راگه‌یانراوه‌كانی‌ حیزب.
دانانی‌ ده‌ستورو دیاریكردنی‌ (ئه‌رك‌و ماف‌و ده‌سه‌ڵات)ه‌كان به‌ڕونی‌ بۆ سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كانی‌  حیزب‌و رێكخستنی‌ په‌یوه‌ندی‌ نێوان داموده‌زگاكانی‌ ناوخۆو رێكخستنی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان  حیزب‌و داموده‌زگاكانی‌ حكومڕانی‌ به‌پێی‌ یاسا.
 ده‌ستهه‌ڵگرتنی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت‌و بازرگانی‌‌و بازاڕو هه‌موو داموده‌زگا حكومییه‌كان وه‌ك نموونه‌ (هێزی‌ چه‌كدار)‌و داموده‌زگاكانی‌ تری‌ كه‌ شوێنگیره‌وه‌ی‌ داموده‌زگای‌ حكومین، ره‌خساندنی‌ زه‌مینه‌ی‌ دیموكراسی‌ ئازادی‌ فیكری‌‌و بیروڕای‌ ئازاد بۆ كادرو ئه‌ندامان  له‌ چوارچێوه‌ی‌ به‌رنامه‌ی‌ حیزبداو ده‌سته‌به‌ری‌ زه‌مینه‌ی‌ پێشبڕكێی‌ حیزبی‌، به‌شێوه‌یه‌كی‌ یه‌كسان‌و دادوه‌رانه‌‌و شه‌فافیه‌تی‌ له‌ دارایی‌‌و داهاتی‌ حیزبی‌‌و رێكخستنی‌ چۆنیه‌تی‌‌و چه‌ندیه‌تی‌ خه‌رجییه‌كان به‌پێی‌ یاسا.

* به‌ ده‌ستورو یاساكردنی‌ ژیانی‌ سیاسی‌‌و حیزبایه‌تی‌ له‌ رێگای‌ په‌رله‌مانه‌وه‌، ده‌سته‌به‌ركردنی‌ میكانزم‌و یاسای هه‌ڵبژاردن كه‌ زه‌مینه‌ خۆشبكات بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی‌ فره‌حیزبی‌‌و (حیزبی‌ مه‌عاره‌زه‌)‌و گۆڕینی‌ ئاراسته‌ی‌ (ململانێ‌ ته‌قلیدی‌) حیزبه‌كان، بۆ(پێشبڕكێی‌ دیموكراسی‌)یانه‌ له‌پێناو دامه‌زراندنی‌ سیستمێكی‌ سیاسیی‌ ته‌ندروستدا، ئه‌ركێكی‌ تری‌ حیزبه‌كان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ رێز له‌ سه‌ربه‌خۆیی‌‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ په‌رله‌مان بگرن‌و ده‌ستوه‌رنه‌ده‌نه‌ كاروباره‌كانی‌ تا بواری‌ هه‌بێت به‌ ده‌ركردنی‌ یاسای‌ جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ حكومه‌ت‌و دابینكردنی‌ مافه‌ سیاسی‌‌و مه‌ده‌نییه‌كان له‌پێناوی‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان.

 
     Print     Send this link     Add to favorites
 
که‌ حیزب و حوکمه‌ت له‌یه‌ک جیا ئه‌بن
-2-
که‌ حیزب و حوکمه‌ت له‌یه‌ک جیا ئه‌بن
-1-‌
لێپرسراوه‌كان و لێپرسینه‌وه‌ی میژویی...
لیستی نوێكردنه‌وه‌ و ئه‌گه‌ره‌كان
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
ده‌سه‌ڵات‌و پڕۆژه‌کانی چاکسازیی
٢ - ٢
کۆمه‌ک وهاوکاری یان بودجه‌ی حیزبه‌کان؟
رێڕه‌وی‌ چاكسازی‌ له‌ناو حیزبدا؟
كام پێوه‌ر حیزب به‌زیندوی‌ راده‌گرێت ؟
چارەنوسی هەرێم بەرەوکوێ؟
بارودۆخی به‌ڕێوه‌بردنی پاره‌ لای پارتی كوردی
ده‌رباره‌ی‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ مام جه‌لال
(5)
بۆ پڕۆژه‌ی‌ "چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌"كه‌ی‌ به‌ڕێز مام جه‌لال
ئیستیك له‌سه‌ر ریفۆرم و ریفۆرمیست
ده‌سه‌ڵات‌و پڕۆژه‌کانی چاکسازیی
١ - ٢
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت
توڕه‌یه‌ نیشتمان... توڕه‌یه‌
تابۆكانی‌ به‌رده‌م ریفۆرم كردنی‌ حیزبی‌ كوردی‌
ریفۆرمی سیاسی...
پشتگوێخستنی ره‌خنه‌کان چی ئه‌گه‌یه‌نێ؟
پڕۆژه‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌ و دارایی‌ حیزب
ده‌رباره‌ی‌"پرۆژه‌"كانی‌ چاكسازی‌...
په‌رله‌مانێكی‌ داماو، بۆ؟
ئیفلیجكردنی په‌‌رله‌‌مان
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
ده‌سه‌ڵات: له‌ نێوان شه‌رعیه‌تی‌ شۆڕشگێڕی و شه‌رعیه‌تی‌ ده‌ستوریدا
چاکسازی و پاکسازی؟
بۆ كه‌س وه‌لاَم ناداته‌وه‌
ریفۆرم داخوازی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستانه‌ ئه‌گه‌ر نه‌كرێت، ده‌یكات
دوای ئه‌م هه‌مو ره‌خنه‌یه‌ ئینجا چی؟
ئێمه‌ و ئه‌وان: ناکۆکیه‌کانمان له‌ سه‌ر چین؟
حیزب و حوکم: ئه‌زمونی کوردستان
ئه‌م پارله‌مانه‌ی ئێمه‌: له‌ خه‌می کێ دان جگه‌ له‌خۆیان؟
گۆڕان لێره‌وه‌ ده‌س پێ ئه‌کا: جیاکردنه‌وه‌ی حیزب له‌ حکومه‌ت
ئایه‌ ( رێكخراوه‌ دیموكراتیه‌كان )ی كوردستان چه‌ند له‌وانه‌ی ئه‌وروپا ده‌چێت؟
سه‌ندیكای‌ ئازاد ‌و حیزبی‌
(رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كانی كوردستان) به‌ره‌و كوێ‌ ؟
پرۆژه‌که‌ی مام جه‌لال
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ حكومه‌ت، كارێكی‌ ئاسانه‌؟
راپۆرتی‌ چوار حیزبه‌كه‌
پڕۆژه‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌ و داهاتوی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان...
پڕۆژه‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌
گافی گۆڕان‌، گه‌فی رژێم
پرۆژه‌كه‌ی‌ مام جه‌لال و به‌رهه‌ڵستكارانی‌
ده‌رباره‌ی‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ مام جه‌لال
ناعه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی
حیزب و ده‌سه‌ڵاتی‌ جێبه‌جێكردن... له‌ په‌راوێزی ‌(حیزب و حوكم: ئه‌زمونی‌ كوردستان)
خواستی‌ ریفۆرم...
حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان حكومه‌تێكی‌بێنموونه‌یه‌
رۆڵی‌ رای‌ گشتی‌ له‌ گۆڕاندا
جیاكردنه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كان وه‌ك بنه‌مایه‌كی‌ دیموكراسی‌
له‌ په‌راوێزی‌ پڕۆژه‌كه‌ی‌ به‌ڕێز مام جه‌لال دا
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه
پرۆسه‌ی‌ چاكسازیی‌: په‌یوه‌ندی‌ نێوان حیزب و حكومه‌ت
حکومه‌ت و بودجه
پارله‌مان، حکومه‌ت و بودجه
ته‌لقینكردنی ریفۆرم ‌و زیندوبونه‌وه‌ی
حكومه‌ت ‌و حیزب به‌ره‌و كوێ‌؟
ریفۆرم .. و چێشتی مجه‌ور... و گۆڕان
"كابوس"ی "ریفـۆرم"
"نوشته‌"ی‌ چاكسازی
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حزب له‌ حكومه‌ت: قه‌دبڕێك بۆ وه‌رگرتنی‌ بڕیار...
حزبی كوردی له‌ قۆناغی گۆڕان دا
كاتی چاكسازی...
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ ئیداره‌، هه‌نگاوی یه‌که‌مه‌ یان دوه‌م‌؟
كریسمسی‌ یه‌كێتی‌...
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ