هه‌ڵبژاردن و لیستی گۆڕان
 پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن




Monday, June 22, 2009
 

راپۆرت: رێبین فه‌تاح

نیازی‌ ئه‌وه‌ هه‌یه‌ پرۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ماوه‌ی‌ داهاتودا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ په‌سه‌ند بكرێت‌و ژماره‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانتارانیش پێیانوایه‌، په‌سه‌ندكردنی‌ پرۆژه‌كه‌ به‌و په‌له‌ییه‌، مه‌به‌ستێكی‌ سیاسی‌ له‌پشته‌وه‌یه‌و پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ ده‌یانه‌وێت وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ی‌ هه‌ڵبژاردن به‌كاریبهێنن.

په‌راوێزخستنی‌ پرۆژه‌ گه‌وره‌كه‌ یه‌كێك له‌به‌ڵێنه‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌كانی‌ لیسته‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ خولی‌ دوه‌می‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ڵێنی‌ په‌سه‌ندكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بو. دوای‌ پێكهێنانی‌ خولی‌ دوه‌می‌ په‌رله‌مان، لیژنه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت بۆ پێداچونه‌وه‌و داڕشتنه‌وه‌ی‌ پرۆژه‌ی‌ ده‌ستور پێكهات، لیژنه‌كه‌ له‌ماوه‌ی‌ چوار ساڵی‌ رابردودا به‌رده‌وام ره‌خنه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ لێده‌گیرا كه‌ به‌سستی‌ كاره‌كانی‌ تێده‌په‌ڕێنێت.

رێكخراوی‌ ئاسك كه‌ له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵی‌ رابردودا تیمێكی‌ له‌شاره‌زایانی‌ یاسایی‌ بۆ چاودێریكردنی‌ به‌ڵێنه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان پێكهێناو له‌ماوه‌ی‌ كاركردنی‌ خۆیدا، تیمه‌كه‌ توانی‌ چه‌ند راپۆرتێكی‌ تێروته‌سه‌ل له‌باره‌ی‌ ئه‌و به‌ڵێنانه‌وه‌ بخاته‌ڕو، كه‌ لیسته‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ به‌ر له‌هه‌ڵبژاردن به‌هاوڵاتیانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیان دابو، له‌ڕاپۆرته‌كانی‌ ئه‌و تیمه‌دا هاتوه‌، پرسی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم خراوه‌ته‌ڕو ‌و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ لیستی‌ كوردستانی‌ كه‌ زۆرینه‌ی‌ كورسییه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌، ئه‌و به‌ڵێنه‌ی‌ به‌جێ نه‌گه‌یاند كه‌ بۆ په‌سه‌ندكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌هاوڵاتیانی‌ دابو.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا كه‌ چاودێرانی‌ سیاسی‌ به‌درێژایی‌ ئه‌و خوله‌ی‌ په‌رله‌مان پێداگیریان له‌سه‌ر پێویستی په‌سه‌ندكردنی‌ پرۆژه‌كه‌ كردوه‌ته‌وه‌و باسیان له‌په‌راوێزخستنی‌ پرۆژه‌كه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ كردوه‌.

بڕیارێكی‌ به‌په‌له‌
له‌چه‌ند رۆژی‌ رابرودا چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ره‌سمیی‌‌و ناڕه‌سمیی‌ ئاشكرایان كرد، كه‌ په‌رله‌مان نیازی‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ له‌و ماوه‌ كورته‌ی‌ ماویه‌تی‌، پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان په‌سه‌ند بكات، ده‌نگۆی‌ په‌سه‌ندكردنی‌ پرۆژه‌كه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئه‌وه‌نده‌ كتوپڕبو، ته‌نانه‌ت بۆ په‌رله‌مانتاره‌كانیش چاوه‌ڕوانكراو نه‌بو. ژماره‌یه‌ك له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی‌ له‌ماوه‌ی‌ رابردودا قسه‌یان له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌ كردوه‌، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ په‌رله‌مان نیازی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ له‌م خوله‌دا پرۆژه‌كه‌ په‌سند بكات، به‌ڵام وه‌ك له‌چه‌ند رۆژی‌ رابردودا ئاشكرا بو، په‌رله‌مان كتوپڕ ئه‌و نیازه‌ی‌ بۆ دروست بوه‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌هه‌فته‌ی‌ داهاتوه‌وه‌ پرۆژه‌كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ بخرێته‌ به‌رنامه‌ی‌ كاری‌ دانیشتنه‌كانی‌ په‌رله‌مانه‌وه‌و به‌ر له‌هه‌ڵبژاردنی‌ خولی‌ سێیه‌م له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی‌ خولی‌ دوه‌مه‌وه‌ په‌سند بكرێت.

گه‌مه‌یه‌كی‌ سیاسی‌
ژماره‌یه‌كی‌ كه‌م له‌په‌رله‌مانتاران ده‌توانن به‌رده‌وام قسه‌ له‌سه‌ر پرۆسه‌ سیاسییه‌كان بكه‌ن‌و بوێری‌ ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ خۆیان له‌قه‌ره‌ی‌ گه‌مه‌ سیاسییه‌كانی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ بده‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ ناوی‌ ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ به‌رده‌وام دوباره‌ ده‌بێته‌وه‌.

زۆرینه‌ی‌ په‌رله‌مانتاران كاتێك له‌سه‌ر پرسێكی‌ سیاسی‌ په‌یوه‌ندیان پێوه‌ ده‌كرێت، به‌چه‌ند پاساوێكی‌ لاواز، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ "كاتم نییه‌، له‌سه‌فه‌ردام، نه‌خۆشم‌و ئاگاداری‌ باسێكی‌ وانیم...هتد"، خۆیان له‌ده‌ست رۆژنامه‌نوسان ده‌رباز ده‌كه‌ن. هه‌مو ئه‌و خۆشاردانه‌وانه‌ش، ئاماژه‌یه‌كی‌ ئاشكران به‌وه‌ی‌ گه‌مه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ له‌ئارادایه‌و په‌رله‌مانتاره‌كان نایانه‌وێت تخونی‌ بكه‌ون.

له‌و نێوه‌نده‌دا په‌رله‌مانتاره‌ ئیسلامییه‌كان‌و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی‌ فراكسیۆنی‌ سه‌وز كه‌ پاڵپشتی‌ خۆیان بۆ ره‌وتی‌ ریفۆرم راگه‌یاندوه‌، قسه‌كه‌ری‌ به‌رده‌وامی‌ سه‌ر روپه‌ڕی‌ رۆژنامه‌ ناحیزبییه‌كانن.

زانا رۆستایی‌ ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ یاسایی‌ په‌رله‌مان‌و مه‌كته‌بی‌ سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌، دانی‌ به‌وه‌دانا كه‌ خستنه‌ به‌رباسی‌ پرۆژه‌كه‌ به‌و په‌له‌ییه‌و به‌وشێوه‌ چاوه‌ڕوان نه‌كراوه‌، گومانی‌ ئه‌وه‌ دروست ده‌كات كه‌ گه‌مه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ له‌پشته‌وه‌ هه‌بێت‌و گه‌مه‌كه‌ش له‌لایه‌ن پارتی‌‌و یه‌كێتییه‌وه‌ ده‌كرێت.

كوێستان محه‌مه‌د سه‌رۆكی‌ پێشوی‌ فراكسیۆنی‌ سه‌وز به‌هه‌مان شێوه‌ بۆچونی‌ وابو، كه‌ مه‌به‌ست له‌په‌سندكردنی‌ پرۆژه‌كه‌ له‌وماوه‌ كورته‌ی‌ ته‌مه‌نی‌ خولی‌ دوه‌می‌ په‌رله‌ماندا، گه‌مه‌یه‌كی‌ سیاسییه‌و پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ ده‌یانه‌وێت به‌ر له‌هه‌ڵبژاردن پرۆژه‌كه‌ تێپه‌ڕێنن.

ده‌ستورو پڕوپاگه‌نده‌ی‌ هه‌ڵبژاردن ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ یاسایی‌ په‌رله‌مان‌و سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ بۆچونی‌ خۆی‌ خسته‌ڕو به‌وه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكردنی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم له‌و ماوه‌ كورته‌ی‌ ته‌مه‌نی‌ خولی‌ دوه‌مدا، بۆئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ دو حیزبه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ ده‌یانه‌وێت پرۆژه‌كه‌ بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ خولی‌ سێیه‌م به‌كاربهێنن.

رۆستایی ره‌خنه‌ی‌ ئه‌وه‌شی‌ گرت كه‌ ناكرێت له‌و كاته‌دا كه‌ په‌رله‌مان لاوازترین شه‌رعیه‌تی‌ هه‌یه‌، ده‌ست بۆ گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ ببات كه‌ تائێستا ده‌ستی‌ بۆ نه‌بردوه‌، چونكه‌ پرۆژه‌ی‌ ده‌ستور گرنگی‌ خۆی‌ هه‌یه‌و ناكرێت له‌كاتێكدا په‌رله‌مان په‌سه‌ندی‌ بكات، كه‌ شه‌رعییه‌تێكی‌ لاوازی‌ هه‌یه‌.

ده‌ستورو په‌رله‌مانتارانی‌ داهاتو
به‌وته‌ی‌ شاره‌زایه‌كی‌ بواری‌ سیاسی‌ كه‌ پێی باش نه‌بو ناوه‌كه‌ی‌ ئاشكرا بكرێت، په‌له‌كردن له‌په‌سه‌ندكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ ترسییان له‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر پرۆژه‌كه‌ له‌و خوله‌ی‌ په‌رله‌ماندا په‌سه‌ند نه‌كرێت‌و بۆ خولی‌ داهاتو هه‌ڵبگیرێت، ئه‌و ماده‌و بڕگانه‌ی‌ تێدا جێنه‌كرێته‌وه‌ كه‌ هه‌ردو حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ ده‌یخوازن، ئه‌مه‌ش واده‌كات چه‌ندی‌ پێیان بكرێت په‌له‌ بكه‌ن له‌په‌سه‌ندكردنی‌ پرۆژه‌كه‌دا، چونكه‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتو پێكهاته‌ی‌ په‌رله‌مان به‌جۆرێك ده‌گۆڕێت كه‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌م خوله‌دا بۆ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ مسۆگه‌ر ده‌بێت، ره‌نگه‌ له‌خولی‌ داهاتودا مسۆگه‌ر نه‌بێت.

ده‌ستورێكی‌ یه‌كلانه‌كراوه‌
په‌سه‌ندكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هێشتا له‌لایه‌ن حیزبه‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌ رێككه‌وتنی‌ له‌سه‌ر نه‌كراوه‌، كه‌ پێشتر په‌رله‌مانتاران ئه‌وه‌یان خستبوه‌ڕو كه‌ كۆمه‌ڵێك ماده‌و بڕگه‌ی‌ پرۆژه‌كه‌ له‌لیژنه‌ی‌ پێداچونه‌وه‌ی‌ پرۆژه‌ی‌ ده‌ستور رێككه‌وتنی‌ له‌سه‌ر نه‌كراوه‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌ڕێككه‌وتن چاره‌سه‌ری‌ بكه‌ن. به‌ڵام وه‌ك زانا رۆستایی‌ باسیكرد ئه‌و ماده‌و بڕگانه‌ هێشتا رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر نه‌كراوه‌و مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتیش جگه‌له‌ خۆیان تائێستا له‌گه‌ڵ‌ هیچ پارتێكی‌ دیكه‌ی‌ سیاسی‌ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی‌ ده‌ستورو ناكۆكییه‌كان كۆبونه‌وه‌یان نه‌كردوه‌.

 
     Print     Send this link     Add to favorites
 
ره‌وتی گۆڕان به‌ره‌و كوێ‌؟
رۆژمێری‌ هه‌ڵبژاردن
گۆڕان هاوکێشه‌یه‌کی نوێ
بیست وپێنجی حه‌وت
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
گۆڕان بۆ؟
-2-
گۆڕان به‌ڕێوه‌ نیه‌، رویداوه‌
ئه‌وانه‌ی‌ رابوردومان لێزه‌وت ده‌كه‌ن خۆیان رابوردیان نییه‌
ئه‌ركی‌ له‌پێشینه‌ی‌ تاك له‌هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا
په‌رله‌مانی میلله‌ت... یان په‌رله‌مانی حیزب و ...
درۆی پێش هه‌ڵبژاردن!
د.له‌تیف شێخ مسته‌فا: له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
جه‌مسه‌رگه‌ری وگۆڕان ونیه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌ك
حیكمه‌ته‌كانی‌ گۆڕان
گۆڕان بۆ؟
-2-
پڕوپاگه‌نده ‌یان بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن
تێپه‌ڕبوون به‌زۆنگاودا...
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
دروستكردنی‌ دیكتاتۆرێك بۆ كوردستان
نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ گوَڕاندا ده‌گوَڕێت...
نه‌وشیروان و وێنه‌! عه‌قڵ و سۆز و هه‌ڵبژاردن
96 ده‌نگ
گۆڕان بۆ كێیه‌‌و كێن ئه‌وانه‌ی‌ گۆڕان دروست ده‌كه‌ن؟
درۆمه‌که‌ن، درۆمه‌که‌ن..تا باوه‌ڕتان پێبکه‌ن
هه‌ر ده‌ستور مابوو بیحیزبێنن، ئه‌ویشیان کرد
بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن و كه‌لتور
رێگای گۆڕان - گۆڕانی رێگا
له‌پێناوی كام گۆڕاندا ده‌نگده‌ده‌ین به‌لیستی گۆڕان؟
نامه‌یه‌کی کورت و کراوه‌ بۆ سه‌رانی کورد
گۆڕان...
له‌ مۆنۆپۆلی ده‌ستوره‌وه‌ بۆ مۆنۆپۆلی ده‌سه‌ڵات
ترسی دڵی شێرکۆ بێکه‌س و هه‌ڵبژاردن
پێشکه‌شه‌ به‌ فه‌رمانڕه‌وایانی هه‌رێم
به‌راورد
گه‌نجان هێزن.. یان په‌راوێزن؟!
تایبه‌نمه‌ندیه‌كانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ده‌بێت چۆنبێت؟
ده‌رفه‌تی‌ گۆڕان
چه‌مکی هه‌ڵبژاردن
ده‌نگ ده‌ده‌ین به‌ هه‌ق... ده‌نگ ده‌ده‌ین به‌ خومی
ئایا خواستی گۆڕان و چاکسازی، دوژمنایه‌تی کردنی ده‌سه‌ڵاته‌؟!
په‌نده‌کانی هه‌ڵبژاردنی گشتیی سه‌رکۆماری ئێران
په‌رله‌مان ‌و ده‌ستوور
له‌ په‌راوێزی‌ مشتومڕی‌ ده‌ستووردا
پارتی‌‌و سیستمی‌ پاشایه‌تی‌، یه‌كێتی‌‌و ره‌فتاری‌ دۆڕاوانه‌
ئه‌نفلۆنزای هه‌ڵبژاردن له‌ کوردستاندا
جه‌ماوه‌ر ده‌نگ بۆ لیستێك ئه‌دات که‌ حکوومه‌تێك پێك بێنێ وه‌زیره‌کانی حیزبی نه‌بن
ده‌نگ به‌م مرۆڤه‌ بده‌ن
هه‌ڵبژاردن و فرتوفێڵه‌كان..
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
ئه‌دیبان و هونه‌رمه‌ندان له‌ پرۆسه‌ی‌ گۆڕاندا
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
ده‌نگتان ویژدانتانه‌ مه‌یفرۆشن
گۆڕان له‌ پارادۆکسه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا‌
کوا سیاسه‌ت و حیزبی چه‌پکه‌ گوڵه‌که؟
ستراتیژی لیستی گۆڕان چۆن ده‌ست پێبکا؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
ده‌نگ بۆ كام ده‌ستووره‌یان بده‌ین؟
ئاماژه‌كانی‌ قبوڵكردنی‌ ده‌ستوور
بۆچی هه‌موو خه‌ڵک ده‌ڵێن گۆڕان
هه‌ڵبژاردن و ئه‌گه‌ره‌كانی‌ ساخته‌كردن
وانەیەک بۆ ئایندەی حیزبەکانی ئێمە
ئێره‌ كوردستانه‌...
بۆچی‌ پێویستمان به‌چاكسازییه‌ ؟
به‌دبه‌ختیه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن
په‌یام و به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ