هه‌ڵبژاردن و لیستی گۆڕان
 بۆچی هه‌موو خه‌ڵک ده‌ڵێن گۆڕان




Monday, June 22, 2009
 

فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ ره‌شید

بۆچی هه‌مومان پێمان خۆشه‌ هه‌ڵبژاردن بکرێت، بۆچی له‌ناو پاسه‌کان، له ‌دوکان و شوێنه ‌گشتییه‌کان، له‌سه‌رلاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه‌ و شاشه‌ی ته‌له‌فزێۆنه‌کانه‌وه‌ باس باسی گۆڕانی ده‌سه‌ڵات و ئاینده‌ی په‌رله‌مانی نوێ ده‌کرێت؟

هه‌موو ئه‌م باسکردن وته‌نگه‌تاویانه‌ی گوێمانی پێ ژه‌نراوه‌ و بووه‌ته‌ قسه‌ی سه‌رزمانی ژنان وپیاوانی به‌ساڵاچو، خوێندکار و مامۆستا، کارمه‌ندو پۆلیس و هێزی پێشمه‌رگه؛ واته‌ ئه‌م قه‌یرانه‌ بوه‌ته‌ ده‌ردی گرانی ته‌واوی کۆمه‌ڵگا. واته‌ کۆمه‌ڵگای کوردستان شه‌که‌ت بووه‌ له‌نابه‌رابه‌ری، له ‌گه‌نده‌ڵی، له‌ به‌تاڵانبردنی ماڵی گشتی.

کۆمه‌ڵگای کوردی دوای هه‌ژده‌ساڵ وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی وه‌رگرتۆته‌وه‌ له ‌ده‌سه‌ڵاتی ‌‌‌هه‌رێمه‌که‌ی.. له‌دوای هه‌ژده‌ساڵ له‌و ئاڵوگۆڕه‌ نه‌وعییه‌ی له‌دنیای ده‌وروبه‌رمان روویداوه، نه‌ی توانیوه‌ و نایه‌وێت له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر هه‌نگاو هه‌ڵگرێ، به‌ڵکو به‌ به‌رده‌وامی دیواری خۆجیاکردنه‌وه‌و جیاوازی له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر به‌رز و به‌رزترکردۆته‌وه؛

له‌ساته‌وه‌ختی قۆناغی هه‌ژده‌ساڵی ده‌سه‌ڵاتی کوردی دا به‌عس وتاڵیبانه‌کان له‌ عێراق وئه‌فغانستان کۆتاییان پێهات، له‌ناوڕۆحی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌ره‌ی ریفۆرمخوازه‌کان په‌یدابوو، له ‌تورکیا پارتی دادوگه‌شیپێدان جێگه‌ی به‌نه‌ته‌وه‌یی وجه‌نه‌راڵه‌کان له‌قکرد. جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک له‌ کوردستان ته‌مه‌نای ئه‌وه‌یان نه‌کردووه‌ ئه‌زموونی کوردی له‌ته‌خت و به‌خت بێته‌ خواره‌وه‌، به‌ڵام چاوه‌ڕێی ژیانی باشترو به‌رقه‌راری ئازادی زیاتریان له ‌ده‌سه‌ڵات هه‌بووه‌.

به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ژده‌ساڵ ده‌سه‌ڵات له‌ناو به‌سته‌ڵه‌کی جیاکاری وحیزب حیزبێنه‌دا فارگۆنه‌کانی ده‌وڵه‌ت به‌دوای شه‌منده‌فێری ده‌سه‌ڵاتدا کێشده‌کات، له‌ ده‌رئه‌نجامی قوڵبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی بێمتمانه‌یی نێوان ده‌سه‌ڵات و جه‌ماوه‌ر له‌هه‌رساڵ و ویستگه‌یه‌کی دواتردا کۆمه‌ڵێک له ‌خه‌ڵکانی ناڕازی کوردستان به‌دڵته‌نگی و نه‌خوازراوه‌وه‌ به‌ئه‌مری واقیعی حاڵ، بای بای و بێبه‌ری بوونی خۆیان له‌ شه‌منده‌فێری ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن و ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ت به‌هی خۆیان نازانن، ئالێره‌وه‌یه‌ نه‌هامه‌تی و نه‌گبه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌ستپێده‌کات، که ‌کورد گه‌وره‌ترین قوربانی وبه‌شمه‌ینه‌تی بۆ ئه‌گه‌ری راپه‌ڕین وهاتنه‌کایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی کردوه‌ وه‌لێ نه‌یتوانی وه‌ک ته‌مه‌ناو تموحه‌کانی خۆی پاداشتی مافی هاوڵاتیبوون له‌ ده‌سه‌ڵات وه‌ربگرێته‌وه‌.

له‌ بزیسکی یه‌که‌م ته‌قه‌ی شۆڕش له‌ 11/9/1961 و هاتنی لیوا عه‌شه‌رین له‌ساڵی 1963 به‌سه‌رکردایه‌تی تاوانباری جه‌نگ زه‌عیم صدیق بۆ کوردستان خه‌ڵکی کوردستان تا راپه‌ڕین ماڵی ئه‌سوتێت و ئه‌ڕوخێنرێ و ئاواره‌ بووه‌، کوڕه‌ گه‌رمیانیه‌کان خوشکه‌کانیان له‌ ئه‌نفال کرده ‌قوربانی بۆ شۆڕش، منداڵانێکی بێگه‌رد باوکه‌کانیان له‌زیندانی هه‌تاهه‌تایی گیانی سپارد بۆ ئازادی و کوردایه‌تی، هه‌زاران خێزان کوڕه‌کانیان له‌ داستانی قاره‌مانی دا شه‌هیدکرا، هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان له‌سه‌ره‌تای راپه‌ڕین دا به‌بێ موچه‌ ساڵانێکی درێژ ژیان و گوزه‌رانیان له‌به‌رمۆم وچرا به‌ به‌ڵێ وچه‌پڵه‌ڕێزان بۆ ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی و حکومه‌تی کوردی به‌ڕێکرد، به‌ڵام به‌درێژایی ئه‌م قۆناغه‌ ده‌سه‌ڵاتی کوردی. نه‌یتوانیوه ‌شه‌فاف و راسستگۆ و دیموکراسی بێت بۆ جه‌ماوه‌ره‌که‌ی. نه‌ی توانیوه‌ خۆی بکاته‌ ناو نه‌خشه‌و چوارچێوه‌یه‌کی سیاسی وئیداری که ‌گوزارشت ببێت له ‌حکومه‌تی جه‌ماوه‌ر و خه‌ڵك، که‌واته‌ هه‌مووخه‌ڵک له‌سه‌رئه‌وه‌هاوکۆ و هاوڕان که‌ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا سفر ده‌سه‌ڵات نه‌ی ویستووه‌ گۆڕان بکات، ته‌نها یاریکردن نه‌بێت به‌داشی دامه‌ی ده‌سه‌ڵات و گۆڕینی ده‌موچاوه‌کانی پیاوانی حیزب وحکومه‌ت، نه‌ک بیرکردنه‌وه ‌و تێڕوانینی لۆژیک بۆکردنه‌وه‌ی گرێ کوێره‌ی قه‌یرانی نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵک، گوێنه‌گرتن له‌جه‌ماوه‌رو خۆجیاکردنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ بووه‌ته‌ سیاسه‌تکردن لای ده‌سه‌ڵاتی کوردی، که ‌ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی ته‌ندروست و عه‌قڵی لۆژیکه‌.

هه‌ژده‌ساڵه‌ ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ورانی حاکمیه‌تی شاروگه‌مه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تدا نه‌ی توانیوه‌ وێنای راستگۆیی خۆی بۆ گه‌ل پێناسه‌بکات وشورای جه‌ماوه‌ری بوون به‌ ده‌وری پشتێنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی دا بکێشێت، وه‌ک جارانی کوڕی شاخ و سه‌ره‌تاکانی شۆڕشی نوێ نه‌یتوانیوه‌ خۆی کاته‌وه‌ به‌کوڕی گه‌ل، بۆیه‌ ده‌کرێت ئیتر ئه‌لته‌رناتیڤ و رێگه‌چاره‌کانی تر له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ تاقیبکرێته‌وه‌، گۆڕانی سیاسی له‌هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵات وکایه‌ی سیاسه‌تکردن له ‌هه‌ڵبژاردنی ئاینده دروست بکه‌ین و هه‌نگاوی کارا بۆ گۆڕانی سیاسی هه‌ڵێنین. تابتوانین ئه‌زموونی سیاسی کوردستان له‌به‌رده‌م ته‌متومانی گه‌نده‌ڵی وناشه‌فافیه‌ت بگوازینه‌وه‌ بۆ فۆرمێکی دی له‌سیاسه‌تی راسته‌وخۆی نێوان خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات.

 
     Print     Send this link     Add to favorites
 
ره‌وتی گۆڕان به‌ره‌و كوێ‌؟
رۆژمێری‌ هه‌ڵبژاردن
گۆڕان هاوکێشه‌یه‌کی نوێ
بیست وپێنجی حه‌وت
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
گۆڕان بۆ؟
-2-
گۆڕان به‌ڕێوه‌ نیه‌، رویداوه‌
ئه‌وانه‌ی‌ رابوردومان لێزه‌وت ده‌كه‌ن خۆیان رابوردیان نییه‌
ئه‌ركی‌ له‌پێشینه‌ی‌ تاك له‌هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا
په‌رله‌مانی میلله‌ت... یان په‌رله‌مانی حیزب و ...
درۆی پێش هه‌ڵبژاردن!
د.له‌تیف شێخ مسته‌فا: له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
جه‌مسه‌رگه‌ری وگۆڕان ونیه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌ك
حیكمه‌ته‌كانی‌ گۆڕان
گۆڕان بۆ؟
-2-
پڕوپاگه‌نده ‌یان بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن
تێپه‌ڕبوون به‌زۆنگاودا...
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
دروستكردنی‌ دیكتاتۆرێك بۆ كوردستان
نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ گوَڕاندا ده‌گوَڕێت...
نه‌وشیروان و وێنه‌! عه‌قڵ و سۆز و هه‌ڵبژاردن
96 ده‌نگ
گۆڕان بۆ كێیه‌‌و كێن ئه‌وانه‌ی‌ گۆڕان دروست ده‌كه‌ن؟
درۆمه‌که‌ن، درۆمه‌که‌ن..تا باوه‌ڕتان پێبکه‌ن
هه‌ر ده‌ستور مابوو بیحیزبێنن، ئه‌ویشیان کرد
بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن و كه‌لتور
رێگای گۆڕان - گۆڕانی رێگا
له‌پێناوی كام گۆڕاندا ده‌نگده‌ده‌ین به‌لیستی گۆڕان؟
نامه‌یه‌کی کورت و کراوه‌ بۆ سه‌رانی کورد
گۆڕان...
له‌ مۆنۆپۆلی ده‌ستوره‌وه‌ بۆ مۆنۆپۆلی ده‌سه‌ڵات
ترسی دڵی شێرکۆ بێکه‌س و هه‌ڵبژاردن
پێشکه‌شه‌ به‌ فه‌رمانڕه‌وایانی هه‌رێم
به‌راورد
گه‌نجان هێزن.. یان په‌راوێزن؟!
تایبه‌نمه‌ندیه‌كانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ده‌بێت چۆنبێت؟
ده‌رفه‌تی‌ گۆڕان
چه‌مکی هه‌ڵبژاردن
ده‌نگ ده‌ده‌ین به‌ هه‌ق... ده‌نگ ده‌ده‌ین به‌ خومی
ئایا خواستی گۆڕان و چاکسازی، دوژمنایه‌تی کردنی ده‌سه‌ڵاته‌؟!
په‌نده‌کانی هه‌ڵبژاردنی گشتیی سه‌رکۆماری ئێران
په‌رله‌مان ‌و ده‌ستوور
له‌ په‌راوێزی‌ مشتومڕی‌ ده‌ستووردا
پارتی‌‌و سیستمی‌ پاشایه‌تی‌، یه‌كێتی‌‌و ره‌فتاری‌ دۆڕاوانه‌
ئه‌نفلۆنزای هه‌ڵبژاردن له‌ کوردستاندا
جه‌ماوه‌ر ده‌نگ بۆ لیستێك ئه‌دات که‌ حکوومه‌تێك پێك بێنێ وه‌زیره‌کانی حیزبی نه‌بن
ده‌نگ به‌م مرۆڤه‌ بده‌ن
هه‌ڵبژاردن و فرتوفێڵه‌كان..
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
ئه‌دیبان و هونه‌رمه‌ندان له‌ پرۆسه‌ی‌ گۆڕاندا
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
ده‌نگتان ویژدانتانه‌ مه‌یفرۆشن
گۆڕان له‌ پارادۆکسه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا‌
کوا سیاسه‌ت و حیزبی چه‌پکه‌ گوڵه‌که؟
ستراتیژی لیستی گۆڕان چۆن ده‌ست پێبکا؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
ده‌نگ بۆ كام ده‌ستووره‌یان بده‌ین؟
ئاماژه‌كانی‌ قبوڵكردنی‌ ده‌ستوور
بۆچی هه‌موو خه‌ڵک ده‌ڵێن گۆڕان
هه‌ڵبژاردن و ئه‌گه‌ره‌كانی‌ ساخته‌كردن
وانەیەک بۆ ئایندەی حیزبەکانی ئێمە
ئێره‌ كوردستانه‌...
بۆچی‌ پێویستمان به‌چاكسازییه‌ ؟
به‌دبه‌ختیه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن
په‌یام و به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ