ڕه‌هه‌ند ره‌زا
ده‌سه‌ڵات یا رونتر بڵێین کاره‌کته‌ره ده‌سه‌ڵاتداره‌کان له دونیای ئێمه‌دا هه‌میشه غه‌ریزه‌ی مانه‌وه له ده‌سه‌ڵاتدا ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی لادروستکردوون، که ته‌نها ئه‌وان پارێزه‌ری هه‌موو کایه‌کانی کۆمه‌ڵگان. ئه‌م غه‌ریزه بۆ ده‌سه‌ڵات ته‌واوی هێزه مه‌عریفیه‌کان به‌لاوه ده‌نێت به جۆرێك ئه‌م کاره‌کته‌رانه له‌یه‌كکاتدا خۆیان به سیاسیه‌کی پڕۆفێشناڵ و ئه‌کته‌رێکی کۆمیدیا و توێژه‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و یاریزانێکی موحته‌ریف داده‌نێن. لێره‌وه به پێویستی ده‌زانن که هه‌رخۆیان هه‌موو کایه ژیاریه‌کانی کۆمه‌ڵگا کۆنتڕۆڵ بکه‌ن. ئه‌م غه‌ریزه بۆ کۆنتڕۆڵکردن فه‌زایه‌کی سیاسی ته‌واو شێواوی خولقاندوه که ته‌واوی ره‌هه‌نده‌کانی هێز بخاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م کاره‌کته‌رانه‌وه.
ئه‌و کاره‌کته‌ره سیاسیه مه‌لتی فه‌نکشنانه (فره فرمان) بوون به‌بارێکی گران به‌سه‌ر ژیانی سیاسی و ئابووری هه‌رێمی کوردستانه‌وه. ئه‌وانه که‌سانێکن به‌رپرسیاریه‌تی چه‌ندین پۆستی حیزبی و حکومیان له‌ده‌ستی خۆیاندا کۆکردۆته‌وه له کاتێکا که‌مترین ئه‌زموونی ئیداریان هه‌یه و تاڕاده‌یه‌کیش کۆڵه‌واری سیاسین. کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌م ژماره زۆره له پۆستی ئیداری و حیزبی و ته‌نانه‌ت سه‌ربازیش گه‌وره‌ترین رێگربووه له‌به‌رده‌م که‌سانی شاره‌زا و شیاو تا ئه‌م پۆستانه پڕبکه‌نه‌وه. له ده‌ره‌نجامی ئه‌وه‌شدا، گه‌نده‌ڵی ئیداری و سیاسی باڵی به‌سه‌ر ته‌واوی دامه‌زراوه حیزبی و حکومیه‌کاندا کێشاوه، به‌جۆرێك که سیسته‌مێکی ته‌واو دایس-فه‌نکشناڵی به‌رهه‌مهێناوه. ده‌سه‌ڵاتێك که ده‌کرێت بهناوپهرلهمانی و له روخساردا مه‌له‌کی و له واقعیشدا خێڵهکیهکی بێت. تێکڕای کاره‌کانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه ئاماژه به‌و راستیه ده‌که‌ن که هێشتا سیاسه‌تی قبوڵنه‌کردنی ئه‌وانیتر و ئینتیما بۆ حیزب و خێڵ و بنه‌ماڵه له‌سه‌رووی پێوه‌ره‌کانی به هاوڵاتیبوونهوهن. هه‌ژموونی حیزب به‌سه‌ر حکومه‌ت و دامه‌زراوه‌کانیدا ئه‌و راستیه دهسهلمـێنێت که هه‌ر بانگه‌شه‌یه‌ك له خودی ده‌سه‌ڵاته‌وه دێت و باس له بوونی ئازادی و قبوڵکردنی جیاوازیه‌کان ده‌کات، ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌و کردارانه‌یه که‌له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا روویاندا و به‌رده‌وامیش دووباره‌ده‌بنه‌وه؛ هه‌ر له ده‌رکردن و دوورخستنه‌وه و ته‌جمیدکردنی به‌لێشاوی فه‌رمانبه‌رانی حکومه‌ته‌وه (ئه‌گه‌ر کارمه‌ندانی ئاسایش و پێشمه‌رگه به فه‌رمانبه‌ری حکومه‌ت دابنرێن) به مه‌رسومی ئه‌ندامه مه‌کته‌ب سیاسیه‌کان، بۆ پاره به‌خشینه‌وه و به‌ڵێنه بێ شومارهکانیان له دروستکردنی ده‌یان رێگا‌و خوێندنگاوه بۆ درووست‌کردنی سه‌دان خانوو و کڕینی ده‌یان سه‌یاره بۆ دۆست و لایه‌نگرانی حیزب، له راستیدا ئه‌م کردارانه له دیماگۆجیه‌تی سیاسی به‌ولاوه هیچ تهفسیرێکیتر هه‌ڵناگرێت. هه‌ربۆیه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی ئه‌م هه‌رێمه‌دایه که چیتر به به‌ڵێنه‌کانی ئه‌م کهرهکتهرانه هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن، چونکه ته‌واوی به‌ڵێنه‌کانیان له میزاجی که‌سێتی به‌ولاوه شتێکی‌تر نین بۆیه زۆر زه‌حمه‌ته که ئه‌و کاره‌کته‌ره سیاسیانه‌ی ئه‌م بارودۆخه‌یان خوڵقاندوه و به‌شێکن له سه‌رچاوه‌ی کێشه‌کان، بتوانن هیچ گۆڕانێکی بنه‌ڕه‌تی له په‌یکه‌ر و پێکهاته و سیسته‌می سیاسی ئه‌م هه‌رێمه‌دا بکه‌ن.
ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا ئه‌و راستیه ده‌خاته‌ڕوو که ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کۆی خیتابه‌کانی پارادۆکسێکه به‌ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی به دیموکراتی بوون و رۆڵی یاسا و پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ و بوونی دامه‌زراوه حکومیه‌کان و سه‌ربه‌خۆیی دادگاکانه. ئه‌و جۆره له پارادۆکسی سیاسی هیچ شتێك به‌رهه‌م ناهێنێت، ته‌نها جیاوازی و دابڕانی زیاتری ده‌سه‌ڵات نه‌بێت له‌ته‌واوی کۆمه‌ڵگادا. که‌واته بۆ ده‌ربازبوون له‌م بارودۆخه سیاسیه ناجێگیره‌دا، گۆڕانێکی بنه‌ڕه‌تی له ئه‌مڕۆدا پێویستیه‌کی بابه‌تیه که پشتگوێخستنی ته‌واوی سیسته‌مه‌که ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه. به‌ڵام پرسیاری سه‌ره‌کی لێره‌دا ئه‌وه‌یه، که چۆن ده‌کرێت ئه‌م گۆڕانه رووبدات؟
بۆئه‌وه‌ی گۆڕان له کۆمه‌ڵگایه‌کدا رووبدات پێویسته بنچینه‌کانی گۆڕان بوونیان هه‌بێت، که خۆی له بوونی ئیراده بۆ گۆڕان و ژینگه‌یه‌کی له‌بار ده‌بینێته‌وه که ئه‌و ئیراده‌یه خۆی تیادا ووردبکاتهوه. ده‌کرێت ره‌وتێك یا چه‌ند گرووپێکی سیاسی یا رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و که‌سایه‌تیه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، له رێگای کێشکردنی متمانه‌ی هاوڵاتیانه‌وه به‌لای خۆیاندا و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواکاریه‌کانیان بتوانن ده‌ربڕی ئیراده‌ی گۆڕان بن. له بارودۆخی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی کوردستاندا، لیستی گۆڕان له‌هه‌ر لیستێکیتر زیاتر چانسی ئه‌وه‌ی هه‌یه که بتوانێت رابه‌رایه‌تی ئه‌و ئیراده‌یه بکات و ببێته جێگای متمانه‌ی هاوڵاتیان، له دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانیشدا بتوانێت وه‌ڵامی لایه‌نی که‌می داواکاریه‌کانی خه‌ڵکی ناڕازی له‌ده‌سه‌ڵات بداته‌وه. بێگومان ئه‌م ره‌وته‌ش زه‌مینه‌یه‌کی گونجاوی له‌پێشه که هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانه، که ده‌کرێت وه‌کو ده‌رفه‌تێك بیکاته پێگه‌ی ده‌ستپێکی گۆڕانێکی بنه‌ڕه‌تی. به‌ڵام گۆڕان ته‌نها ئامانجێکی سیاسی نیه که ره‌وتێکی سیاسی بتوانێت به ته‌نها ئه‌نجامی بدات، به‌ڵکو بریتیه له پڕۆسه‌یه‌کی سیاسی-کۆمه‌ڵایه‌تی که پێویسته خه‌ڵکیش به‌شداری تێدابکه‌ن. دانیشتوانی ئه‌م هه‌رێمه‌ش ده‌بێت به‌شێکی ئه‌م به‌رپرسیاریه‌تیه هه‌ڵگرن و چالاکانه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بکه‌ن. چونکه هه‌ر کهمتهرخهمیهك له‌لایه‌ن خه‌ڵکیه‌وه له بایکۆتکردنی هه‌ڵبژاردنه‌کان و نه‌چوونه سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتداراندا کۆتایی دێت. ده‌بێت ئه‌و راستیه‌ش له‌به‌رچاوبگیرێت که ئه‌م هه‌ڵبژاردنه گرنگیه‌کی تایبه‌تی هه‌یه که داهاتووی نه‌خشه‌ی سیاسی ئه‌م هه‌رێمه دیاری ده‌کات، هه‌روه‌ك چۆن ده‌یڤید کییف سه‌رۆکی به‌شی دیراساتی ئه‌مه‌ریکی له زانکۆی بێرمینگهام سیتی پێی راگه‌یاندم: 'ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌نگ نه‌ده‌ن بۆ گۆڕانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئه‌وا دواڕۆژی خه‌ڵکی ئه‌م هه‌رێمه له باشترین حاله‌تدا وه‌کو خه‌ڵکانی وڵاته دواکه‌وتوه‌کانی سوریا و میسر ده‌بێت، له کاتێکا سیسته‌می سیاسیه‌که‌ی له سیسیته‌می ئێستای ئه‌و دوو وڵاته باشتر نابێت'.