هه‌ڵبژاردن و لیستی گۆڕان
  چه‌مکی هه‌ڵبژاردن




Wednesday, June 24, 2009
 
هونه‌ر تۆفیق

_ هه‌ڵبژاردن له‌پێناسه‌ی سیاسیدا، هه‌ر مرۆڤێک یه‌کسانه‌ به‌ one man,one vote ده‌نگێک.
_ هه‌ڵبژاردن له‌ پێناسی ئاینیدا، خۆیه‌کلایی کردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌ له‌ نێوان خێرو شه‌ڕدا. (انا هدینا السبیل اما شاكرا و اما كفورا) الدهر31
_ هه‌ڵبژاردن له‌ پێناسه‌ فه‌لسه‌فیه‌که‌شیدا، وه‌ک هایدگه‌ر ده‌ڵێت (توانای هه‌ڵبژاردنه‌ که‌ پێناسی ئازادی مرۆڤ ده‌کات).

 به‌و سێ بۆچونه‌ جیاوازه‌ی سه‌ره‌وه‌دا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که‌ چه‌ندین راو مشتومڕی نه‌بڕاوه‌ هه‌یه‌ بۆ لێکدانه‌وه‌ی کرداری هه‌ڵبژاردنی مرۆڤ، که‌ پێکهاته‌یه‌کی بۆماوه‌(ویراسی) ی مرۆڤایه‌تیه‌ و له‌ ئه‌نجامی هوشیاریه‌وه.‌
 1
گه‌شه‌ده‌کات و فراوان ده‌بێت. پێوانه‌ی ئاستی هوشیاری هه‌ر مرۆڤێک یان کۆمه‌ڵگه‌یه‌کیش ده‌کرێت په‌یوه‌ست بێت به‌ جۆری هه‌ڵبژاردنه‌کانیانه‌وه‌، واته‌ بنچینه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی مرۆڤ، هه‌ڵسه‌نگاندنێتی بۆ ئه‌و شته‌جیاوازانه‌ی له‌به‌ر ده‌ستیدایه‌. مرۆڤ وه‌ک چۆن خاوه‌نی هه‌سته‌ و به‌و هه‌سته‌دا گه‌رماو سه‌رما، ره‌نگ و مه‌ودا، چێژ و بیستن ده‌رک ده‌کات، به‌ هه‌ستیش ده‌رکی ئازاد بوونی خۆی ده‌کات. بوونی ئه‌وهه‌ستکردن به‌ ئازادییه‌ مرۆڤی کردووه‌ به‌ خاوه‌نی ئیراده‌، به‌و ئیراده‌یه‌ش هه‌ڵبژاردن ده‌کات، چ ره‌نگێک و چ تامێک و چ جۆره‌ ژیانێک و چ بیرکردنه‌وه‌یه‌ک..هتد هه‌ڵده‌بژێرت و به‌خۆشی به‌رپرسیاره‌ له‌ ئاکامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی. واته‌ ئازادی و ئیراده‌ و هه‌ڵبژاردن ته‌واو که‌ری یه‌کدین و له‌ هه‌رکامیاندا گرێیه‌ک دروست ببێت ده‌بێته‌ هۆی تێکدانی سه‌رجه‌م هاوکێشه‌که‌ و ره‌فتارێکی ته‌واو گونجاو به‌ ئاستی مرۆڤ بوون نایه‌ته‌ دی. له‌ راستیدا پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌ که‌ مرۆڤی هێناوه‌ته‌ ئه‌م ئاسته‌ی ئێستای ژیان و غه‌ریزه‌ی مانه‌وه‌ ناچاری کردووه‌ که‌ به‌رده‌وام له‌ دۆخی هه‌ڵبژاردندا بێت بۆ داکه‌وت و شته‌کانی ده‌وروبه‌ری و ده‌رک به‌جیهان بکات و ئاڵته‌رناتیڤ بدۆزێته‌وه‌ و باشترین و گونجاوترین شت بۆخۆی ده‌سته‌به‌ربکات. ئه‌مه‌ش ره‌فتارێکی عه‌قڵانیه‌ و له‌پاش لێکدانه‌وه‌ و به‌راوردکاری و لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ نێوان چه‌ند بابه‌تێکی جیاوازدا، ئه‌وه‌ی چاکترین بێت هه‌ڵیده‌بژێرت. تاوه‌کو جیاوازه‌کانیش فره‌تر بێت، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ش عه‌قڵانی تر ده‌بێت و ماکینه‌ی هوشیاربوونیشی زیاتر به‌گه‌ڕده‌که‌وێت. چونکه‌ هه‌ڵبژاردن له‌ نێوان دوو ئیختیاردا که‌مترین کۆششی هزره‌ و هیچ چالاکیه‌کی فیکر و هۆشی تیادا روونادات، وه‌ک هه‌ڵبژاردنه‌ ئایینیه‌کان که‌ مرۆڤ ده‌خاته‌ به‌رده‌م یه‌کێک له‌ دوو هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ و جیهانیش به‌هه‌مان شێوه‌ دابه‌ش ده‌کات به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا، به‌ره‌ی ئه‌هریمه‌ن و ئاهورامه‌زدا، به‌ره‌ی خێر و شه‌ڕ، به‌ره‌ی ئیسلام و کافر، به‌هه‌شت و جه‌هه‌نم.

دواتریش هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی لێده‌کات گه‌ر له‌ به‌ره‌که‌ی ئه‌و نه‌بێت ئه‌وا سزای ده‌دات. واته‌ وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌م جۆره‌ هه‌ڵبژاردنه‌ که‌مترین ئاستی عه‌قڵی تیادا به‌کاردێت به‌ هه‌مان شێوه‌ش هه‌ڵبژاردنێکی جه‌بریه‌، ئه‌رکێکه‌ ده‌بێت به‌جی بهێنرێت. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ جه‌بریه‌ش له‌ فه‌رهه‌نگی سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگه‌ ئایینزاکاندا باوه‌ ته‌نانه‌ت له‌ هه‌ڵبژاردنی سیاسیشدا که‌ مۆدێلی به‌یعه‌کردن به‌کاردێنن بۆ دیاری کردنی سه‌رۆکه‌کانیان. ئیدی مرۆڤ توانای ده‌ست نیشانکردن و هه‌ڵبژاردنی ئازادانه‌ له‌ده‌ست ده‌دات، چونکه‌ به‌ جه‌بری بۆی دیاری کراوه‌ (كتب علیكم) چ ده‌بێت هه‌ڵبژێرێت. به‌ ئاماده‌کراوی بۆی ده‌ستنیشان ده‌کرێت و توانای هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌مۆ ده‌کرێت. ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌ له‌ ئایینه‌کانه‌وه‌ شۆڕده‌بێته‌وه‌ بۆ ناو سه‌رجه‌م ژیانی فه‌رهه‌نگی و سیاسییش وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆی کوردستاندا باو بوو که‌ مرۆڤ بوون دابه‌ش ده‌کرا به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا (یان باشیت یان جاشیت)، یاخود کاریگه‌ری ده‌گاته‌ ئاستی ئه‌ده‌بیش و شاعیرێکی مه‌زنی وه‌ک شێرکۆبێکه‌س ده‌ڵێت:
 دووڕیانه‌ قه‌دنابێ به‌سێ
 که‌دارستان گڕی گرت
 داری بێ لایه‌ن کوانێ...


هه‌ڵبژاردن له‌ نێوان دوو شتیشدا ئازادییه‌ (به‌مه‌رجێک سزا نه‌خرێته‌ سه‌ر ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌)، به‌ڵام ئازادتر بریتیه‌ له‌ هه‌ڵبژاردن له‌ نێوان چه‌ندین شتدا.
 3

به‌و مانایه‌ی رێژه‌ی ئازادی مرۆڤ یه‌کسانه‌ به‌ چه‌ندایه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کانی به‌رده‌ستیدا. گه‌ر هه‌ڵبژاردن له‌ سه‌ر فره‌ جیاوازی نه‌بێت و یه‌ک ره‌نگ و یه‌ک جۆر له‌ ژیاندا بێت، ئه‌وا ئازادی نه‌بوونی ده‌بێت و نه‌دروستیش ده‌بێت هاوکات بیر(فکر) یش ده‌که‌وێته‌ ته‌نگانه‌وه‌ و چ بابه‌تێکی نابێت که‌ پێوانه‌ و به‌راورد و هه‌ڵسه‌نگاندن و چاره‌سازی له‌سه‌ر بکات، واته‌ قه‌یرانه‌که‌ ته‌نیا نابێته‌ قه‌یرانی ئازادی، به‌ڵکه‌ قه‌یرانی داهێنان و عه‌قڵیشی به‌دوادا دێت، ژیانی سیاسی کۆمه‌ڵگه‌ش له‌ نه‌بوونی هه‌ڵبژاردنی سیاسی جیاواز و ئازاددا دووچاری گرفتی مه‌زن ده‌بێت و که‌متر نابێت له‌و قه‌یرانه‌ فیکریانه‌ی رووده‌دات، چونکه‌ هه‌ڵبژاردنه‌ که‌ ده‌بێته‌ باشترین و پته‌وترین مه‌رجه‌عیه‌ت بۆ ده‌سته‌ڵاتی سیاسی و هه‌ندێک به‌ جه‌وهه‌ری سیسته‌می دیموکراتی پێناس ده‌که‌ن. سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدانی سیاسی وه‌ک مافێکی بنچینه‌یی تاکی کۆمه‌ڵگه‌ حساب ده‌کرێت، زۆرێک له‌ کۆمه‌ڵناسانیش لایان وایه‌ هه‌م مافه‌ و هه‌م ئه‌رکێکی کۆمه‌ڵایه‌تیشه‌.

له‌ هه‌رکام له‌ ئاسته‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، فه‌رهه‌نگی، داهێنان..هتد، بێت، زیره‌کی و هوشیاری مرۆڤ جۆری هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی دیاری ده‌کات. هه‌ڵبژاردنی گونجاو ده‌بێته‌ مایه‌ی ژیانێکی گونجاو، سه‌رجه‌م داکه‌وته‌کانیش ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی خودی مرۆڤ خۆیه‌تی به‌ چاک و خراپیه‌وه‌.

 
     Print     Send this link     Add to favorites
 
ره‌وتی گۆڕان به‌ره‌و كوێ‌؟
رۆژمێری‌ هه‌ڵبژاردن
گۆڕان هاوکێشه‌یه‌کی نوێ
بیست وپێنجی حه‌وت
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
گۆڕان بۆ؟
-2-
گۆڕان به‌ڕێوه‌ نیه‌، رویداوه‌
ئه‌وانه‌ی‌ رابوردومان لێزه‌وت ده‌كه‌ن خۆیان رابوردیان نییه‌
ئه‌ركی‌ له‌پێشینه‌ی‌ تاك له‌هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا
په‌رله‌مانی میلله‌ت... یان په‌رله‌مانی حیزب و ...
درۆی پێش هه‌ڵبژاردن!
د.له‌تیف شێخ مسته‌فا: له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
جه‌مسه‌رگه‌ری وگۆڕان ونیه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌ك
حیكمه‌ته‌كانی‌ گۆڕان
گۆڕان بۆ؟
-2-
پڕوپاگه‌نده ‌یان بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن
تێپه‌ڕبوون به‌زۆنگاودا...
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
دروستكردنی‌ دیكتاتۆرێك بۆ كوردستان
نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ گوَڕاندا ده‌گوَڕێت...
نه‌وشیروان و وێنه‌! عه‌قڵ و سۆز و هه‌ڵبژاردن
96 ده‌نگ
گۆڕان بۆ كێیه‌‌و كێن ئه‌وانه‌ی‌ گۆڕان دروست ده‌كه‌ن؟
درۆمه‌که‌ن، درۆمه‌که‌ن..تا باوه‌ڕتان پێبکه‌ن
هه‌ر ده‌ستور مابوو بیحیزبێنن، ئه‌ویشیان کرد
بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن و كه‌لتور
رێگای گۆڕان - گۆڕانی رێگا
له‌پێناوی كام گۆڕاندا ده‌نگده‌ده‌ین به‌لیستی گۆڕان؟
نامه‌یه‌کی کورت و کراوه‌ بۆ سه‌رانی کورد
گۆڕان...
له‌ مۆنۆپۆلی ده‌ستوره‌وه‌ بۆ مۆنۆپۆلی ده‌سه‌ڵات
ترسی دڵی شێرکۆ بێکه‌س و هه‌ڵبژاردن
پێشکه‌شه‌ به‌ فه‌رمانڕه‌وایانی هه‌رێم
به‌راورد
گه‌نجان هێزن.. یان په‌راوێزن؟!
تایبه‌نمه‌ندیه‌كانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ده‌بێت چۆنبێت؟
ده‌رفه‌تی‌ گۆڕان
چه‌مکی هه‌ڵبژاردن
ده‌نگ ده‌ده‌ین به‌ هه‌ق... ده‌نگ ده‌ده‌ین به‌ خومی
ئایا خواستی گۆڕان و چاکسازی، دوژمنایه‌تی کردنی ده‌سه‌ڵاته‌؟!
په‌نده‌کانی هه‌ڵبژاردنی گشتیی سه‌رکۆماری ئێران
په‌رله‌مان ‌و ده‌ستوور
له‌ په‌راوێزی‌ مشتومڕی‌ ده‌ستووردا
پارتی‌‌و سیستمی‌ پاشایه‌تی‌، یه‌كێتی‌‌و ره‌فتاری‌ دۆڕاوانه‌
ئه‌نفلۆنزای هه‌ڵبژاردن له‌ کوردستاندا
جه‌ماوه‌ر ده‌نگ بۆ لیستێك ئه‌دات که‌ حکوومه‌تێك پێك بێنێ وه‌زیره‌کانی حیزبی نه‌بن
ده‌نگ به‌م مرۆڤه‌ بده‌ن
هه‌ڵبژاردن و فرتوفێڵه‌كان..
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
ئه‌دیبان و هونه‌رمه‌ندان له‌ پرۆسه‌ی‌ گۆڕاندا
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
ده‌نگتان ویژدانتانه‌ مه‌یفرۆشن
گۆڕان له‌ پارادۆکسه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا‌
کوا سیاسه‌ت و حیزبی چه‌پکه‌ گوڵه‌که؟
ستراتیژی لیستی گۆڕان چۆن ده‌ست پێبکا؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
ده‌نگ بۆ كام ده‌ستووره‌یان بده‌ین؟
ئاماژه‌كانی‌ قبوڵكردنی‌ ده‌ستوور
بۆچی هه‌موو خه‌ڵک ده‌ڵێن گۆڕان
هه‌ڵبژاردن و ئه‌گه‌ره‌كانی‌ ساخته‌كردن
وانەیەک بۆ ئایندەی حیزبەکانی ئێمە
ئێره‌ كوردستانه‌...
بۆچی‌ پێویستمان به‌چاكسازییه‌ ؟
به‌دبه‌ختیه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن
په‌یام و به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ