ره‌شاد حسه‌ێن
گۆڕان پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وام و حه‌تمی ژیانی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیه، گه‌نجانیش ئه‌و سامانه ده‌وڵه‌مه‌ند و كارایهن، كه له نێو ڕه‌هه‌نده‌كانی پرسی گۆڕاندا خۆیان بوویه‌كی مه‌وزوعی و تازه‌ن، هه‌ر به‌و دیده‌ش له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ئاره‌زوو خه‌ون و خولیادا، ده‌یانه‌وێت جێده‌ستی خۆیان به ژیانه‌وه ده‌ربخه‌ن، و توانا‌و سه‌لیقه‌و هوشیاری و داهێنان، پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵه‌كه‌ی بكات، گه‌نجان به‌و پێیه‌ی باری جه‌سته‌یی و ده‌رونیان ته‌ندروست و چالاكه، ئاره‌زوی جوڵه‌و به‌شداری كۆڕ‌و كۆمه‌ڵ و تێكهلاَوی گروپ و پارت و رێكخراویان هه‌یه.
له‌سه‌رخستنی زۆر شۆڕش و مانگرتن و رێپێواندا ڕۆڵی گرنگ و كاریگه‌ریان بینیوه و بونه‌ته فاكته‌ری یه‌كلاكه‌ره‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی، كه‌واته رۆڵی گه‌نجان له نێو ململانێكاندا له سه‌ره‌تای دروستبونی مرۆڤه‌وه تاهه‌نوكه به‌رچاو و كاریگه‌ر بووه، چونكه ململانێكانی سه‌ره‌تای دروستبونی مرۆڤ ( مه‌به‌ستمان مرۆڤ لێره‌دا به‌مانا فیزیكی و جهستهكهیه به‌ده‌ر له بونی هۆشیاری ) له‌پێناوی مانه‌وه و ژیاندا بووه، ترس فاكته‌ری سه‌ره‌كی ته‌نها دركی مرۆڤه‌كان بووه.
بۆیه له‌كاتێكدا هوشیاری غائیب ده‌بێت، ههڵسو كه‌وتی مرۆڤیش هیچ جیاوازی نامێنێ له گه‌ڵ ئاژهڵهكانداو به هه‌مان پێودانی ئاژه‌ڵه‌كان مرۆڤیش وه‌ك دڕنده‌یه‌كی گۆڕه‌پانی ململانێكان ده‌رده‌كه‌وێت، مرۆڤ له‌سروشت ده‌ترسا، له‌ده‌نگ و ناڵه‌ی هه‌وره‌بروسكه و له‌لافاو و له زریان و له گه‌وره‌یی و سامناكی ده‌ریا تا هه‌نوكه‌ش ململانێ و ترس له قه‌ده‌ره‌كانی سروشت و تێكه‌ڵبونی به ئه‌فسانه، له نێو ڕۆمانه‌كانی جیهاندا ده‌نگ و ڕه‌واج و چێژی تایبه‌تی و دواجار گه‌وره‌یی مرۆڤ له هه‌وڵدان بۆ ڕامكردنیان، جێگه‌ی تێڕامان و سه‌ر سوڕمانه، بۆنمونه له ڕۆمانی( پیره‌مێرد و زه‌ریا)ی هه‌مه‌نگوای و( سهگهبازوی ) جه‌نگیز ئیتماتۆف و ڕۆمانه‌كانی (موبی دیك )ی ئه‌مریكی و( 1819-1891 ) و چه‌ندانی تر تا سه‌رده‌مه‌كانی نیشته‌جێبون و كشتوكاَل َو ئاژه‌ڵداری،پێكد ێنن و مرۆڤه‌كان مامه‌ڵه‌ی عهقلاَنی له گه‌ڵ مرۆڤ و ده‌وروبه‌رو سروشت په‌ره پێ ئه‌ده‌ن، لێره‌وه كه چه‌مكی مه‌عریفی مرۆڤ ده‌بێته به‌شێكی به‌رده‌وامی ململانێكان دیارده‌ی گۆڕان و گه‌شه و پێشكه‌وتن، ده‌بێته ئه‌ركێكی لێبڕاوانه‌ی مرۆڤگهلهكان.
له‌كاتێكدا مرۆڤه‌كان چه‌مكه‌كانی هوشیاری ورد ورد به‌گه‌لێك قۆناغی دورو دژوار‌دا ده‌بات ئیتر،به‌ته‌واویش ده‌یزانێ كه ڕه‌وایه‌تی و ناڕه‌وایه‌تی مانای چی یه ؛ هه‌ر لێره‌وه مانا بهرجهستهكراوهكانی گوَڕانیش شه‌قڵ و سیمای تایبه‌تی به خۆوه ده‌بینێ ئه‌وه‌تا فه‌یله‌سوفی یۆنانی (هیرۆكلیتس) ده‌ڵێت... مرۆڤ دواجار ناتوانێ له ڕوبارێكدا مه‌له بكات، چونكه ڕوباره‌كه له گۆڕاندایه، ئه‌گه‌ر مانا و تێڕوانینی سه‌ده‌كانی پێش (رێنیسانس) له گۆڕان، ڕوو له كه‌نیسه و دهستهلاَتی خوایانه‌ی پادشاكان بوبێ، ئه‌وا ئهمڕِۆ به‌مانا لیبراڵیهكهی، زۆر چه‌مك و لایه‌نی ژیان ده‌گرێته‌وه و ئازادیه‌كان فراوانتر ڕاڤه ده‌كات، كه‌واته ئه‌و هێزه‌ی ده‌توانێ مانای ته‌واوی دیموكراسی وئازادی و گه‌شه و پێشكه‌وتن و داهێنان تێبگاو بیه‌وێ له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع به‌رجه‌سته‌ی بكات، ئه‌و توانایه‌یه كه خۆی هه‌ڵگری سه‌رجه‌م ئه‌و خهسلهَتانهبی، ئه‌و ووزه وتین و جوڵه و هوشیاریه‌ش ته‌نها له گه‌نجاندایه.
رۆڵی مێژویی گه‌نجان:
گه‌نجان له گۆڕانكاریه مێژووییه‌كاندا ڕۆڵی كاریگه‌ریان گێڕاوه... ئه‌وه‌تا ساڵی 1968 گه‌ر هێزو هیمه‌تی گه‌نجانی فه‌ره‌نسا نه‌بوایه دهستهلاَت له (دیگۆڵ) نهدهسهنراو دیموكراسیه‌ت له هه‌ڵكشاندا نه‌ده‌بو كه ئه‌مڕۆ جیگه‌ی شانازی و گه‌وره‌یی ئه‌و میلله‌ته ی گه خاوه‌نی شۆڕشی مه‌زنی 1789 ی فه‌ره‌نسه‌یه.
-گه‌ر خه‌بات و خۆنه‌ویستی گه‌نجان و خوێند كارانی سۆدان نه بوایه، دهستهلاَتی ( ابراهم عبدو العسكری ) ساڵی 1964 له‌ناو نه‌ده‌چو.
هه‌مومان شۆڕشی پرته‌قاڵی گه‌نجان و خوێند كارانی ئۆكرانیامان بینی ساڵ 2004-2005 توانیان نه‌خشێكی گه‌وره‌ی سه‌روه‌ری بۆ خۆیان له مێژوی وولاَتهكهیاندا تۆمار بكه‌ن.. گه‌نجانی ئۆكرانیا له‌ژێر چادرگه‌كانی ههڵیاندابو له گۆڕه‌پانه‌كاندا، ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رێتیان ده‌گۆڕییه‌وه و به‌ڵێنیان به‌یه‌كتر ئه‌دا، كاتێك ئازاد بون و كۆتاییان هێنا به دهستهلاَتی دیكتاتۆر‌و ته‌زویرچی (ڤیكتۆریانوكۆفیتش) ئه‌وسا خێزانێكی ئازاد‌و به‌خته‌وه‌ر پێكدێنیت، ئه‌وه‌یه ئیراده‌ی گه‌وره‌ی گه‌لێك كه گه‌نجه‌كانی به‌بێ به‌كارهێنانی چه‌ك توانیان ڕژێمێكی دیكتاتوری خۆسه‌پێن بگۆڕن به ڕژێمێك كه ویست و ئاره‌زوی خۆیان بێت و سه‌رنجی مرۆڤدۆستی و ئه‌خلاقی سه‌رجه‌م جیهانیش بۆ خۆیان به‌ده‌ست بهێنن.
گه‌ر سه‌یرێكی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دوایییه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكاش بكه‌ین ده‌بینین، مه‌یلی گۆڕان له‌لایه‌ن ئه‌مریكیه‌كانه‌وه ڕووه‌و گه‌نجان بوو، بۆیه ئوبامای ڕه‌شپێستی كۆچه‌ری كینی چانسی بردنه‌وه‌ی له ركابه‌ره‌كه‌ی (ماكین ) زۆرتر بو، دیاره گه‌لی هوشیار هه‌میشه داهێنه‌ری چه‌مكی نوێیه بۆ به‌خته‌وه‌ری و سه‌رفرازی گشت.... له‌ڕۆژگاره‌كانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هێنده به‌لای گه‌لی ئه‌مریكی و به‌تایبه‌ت گه‌نجانه‌وه جێگه ی بایه‌خ بوو به گوێره‌ی ئاماری سه‌نته‌رێكی ڕاپرسی له 10 گه‌نج 7 گه‌نجیان به‌رده‌وام متابه‌عه‌ی ڕیژه‌ی هه‌ڵكشان و چونه پێشه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی ئۆبامایان ده‌كرد.. هه‌ر له و سه‌ر و به‌نده‌دا كالۆرین كه‌نه‌دی كوڕی جوَن كه‌نه‌دی سه‌رۆكی ئه‌مریكای پێش‌و له گۆڕه‌پانێكی گه‌وره‌دا ئاپۆره‌ی گه‌نجان كۆده‌كاته‌وه و له‌ژێر ڕحمه‌تی بارانێكی زۆر‌و ڕه‌شه‌بایه‌كی به تیندا، داوایان لێده‌كات ده‌نگ بده‌ن به ئۆباما، چونكه ئه‌مڕۆ ئه‌و سه‌ركرده لاوه بۆ گۆڕانكاری له سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا زۆر پێویسته، دیاره ئۆباماش كاراكته‌رێكی تابڵێ ی دیبلۆماس و سیاسیه‌كی كارامه بو، ده‌یزانی چۆن بجوڵێ و بچێته‌ناو گه‌نجان و ورد بیانخوێنێته‌وه و دیالۆگیان له گه‌ڵدا بكا شاره‌زایان بێت و خۆی به نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ون و هیواو ئاواته‌كانیان بزانێت.
ئه‌ركی ئه‌مڕۆی گه‌نجانی كوردستان
گه‌نجانی هاوڕێم من خۆم ناكه‌م بهڕیشسپی ئێوه‌ی هوشیارو كارا، ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه، له‌مه‌ڕ پرس و خولیا‌و ململانێی نه‌وه‌كان و ئاڵوگۆری بیر‌و ڕایه له‌م قۆناغه چه‌قبه‌ستوه‌ی هه‌ریم هوشیارانه له‌به‌رامبه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیژیه نشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان پێكه‌وه له به‌ره‌یه‌كی پته‌وی یه‌كگرتودا لێبڕاوانه ئه‌ركی ویژدانی و ئه‌خلاقی خویان جێبه‌جێ بكه‌ن، چونكه دهستهلاَت مه‌حكومه به لادانی سلوكی و بێكاری و كۆچ و ڕه‌وی نادیار بۆ نه‌خشه نهدۆزراوهكانی ئه‌م زه‌مینه و سه‌ر نان به دنیای نامۆ‌و نه‌دیده و جۆره‌ها كلتوری هه‌مه‌چه‌شنه، له‌كاتێكدا ئێمه خاوه‌نی هه‌رێمێكی ئازاد‌و دور له ده‌ستی سته‌می بێگانه و دوژمنانین، له‌كاتێكدا ئه‌ركی سه‌رتاپای شۆڕش و خه‌بات و قوربانی و مه‌رگه‌ساته‌كانی ده‌ستی داگیر كه‌ر هه‌ر ته‌نها گه‌نجان بون و ڕاپه‌ڕین و پاككردنه‌وه‌ی كوردستان سه‌ر قا فڵهكهی گه‌نجان بوو.
جۆش و خرۆشی یه‌كه‌مین په‌رله‌مانی كوردستان و ته‌نانه‌ت شه‌ڕه خوێناویه كانی به‌رژه‌وه‌ندیش هه‌ر له‌سه‌ر لاشه‌ی گه‌نجان بو، بهلاَم هه‌قوایه ئه‌م هه‌موو مه‌رگه‌سات و سه‌ودا و كڕین و فرۆشتنه، كه له‌سه‌ر لاشه‌ی گه‌نجانی هه‌ژاره و ئه‌نجامه‌كه‌شی بێكاری وڕرووهو تاراوگه سه‌ر هه‌ڵگرتن و مایه پوچییه، بكه‌ینه هێزیكی مادی گه‌وره‌ی گۆڕان و ده‌رفه‌تی كه‌رنه‌ڤاڵی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ گۆڕان به‌رهه‌م بێنین و خۆمان له پارچه پارچه‌بون و لیستی زۆر‌و لێكدابڕان ببوێرین.
ئه‌وه‌تا هه‌ردوو پارته حوكمداره 18 ساڵه‌كه‌ی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی گه‌نده‌ڵی و خۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردن و پاوانخوازیان زیاتر بێت، هێند به عه‌زره‌تی دهستهلاَتی تاكڕهون، دڵیان ئاوناخواته‌وه كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان كردۆته هاو په‌یمانی ستراتیژی، دڵیان ئاو ناخواته‌وه به 18 ساڵ تێریان له كه‌ڵه‌كه كردنی سه‌رمایه نه‌خواردبێ و میلله‌ت له و میحنهتهدادهژی، ئه‌وه‌تا به‌نیازن پاره‌و چه‌ك و ئیمتیاز‌و ڕاگه‌یاندن و جۆره‌ها شێوازی نایاسایی پیاده بكه‌ن، به‌رامبه‌ر لیستی ڕه‌وایه‌تی ئێوه‌ی گه‌نج و گۆڕان و گه‌شه و پێشكه‌وتن. چونكه ئه‌ركی ئایندهی شۆڕشی پرته‌قاڵی هه‌رێمی كوردستانیش، ته‌نها سه‌ركه‌وتنی لیستی خه‌ڵك و گه‌نجان نیه به‌ڵكو شۆڕشی پرته‌قاڵی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت تا به‌ته‌واوی گه‌نده‌ڵی ڕسواو نابوت و مایه پوچ ده‌كرێت، تاسیستمێكی مۆدێرنی كارگێڕی ده‌هێنێته ئاراوه، عه‌داله‌تی كۆمهلاَیهتی و سه‌ربه‌خۆی دهستهلاَته كاراكانی هه‌رێم به‌رهه‌م دێنێ، تاعهقڵیهتی پاوانخوازی خێڵ پاشه كشه پیدَهكات، تا خه‌ڵكی له‌ناو حكومه‌تێكی گه‌نجدا هاوبه‌شی بڕیار‌و چاره‌نوسی ده‌بێت، تابگه‌ینه ئه‌و ئاسته‌ی پشت به ئابوری خۆماڵی ببه‌ستین و له میلله‌تێكی ئیفلیجی بێ به‌رهه‌مه‌وه ببینه هاونشتیمانییهكی هوشیاری ئازادی داهێنه‌ری به به‌رهه‌م. لێره‌وه دنیابینییه‌كی تر خۆیمان پێ ئاشنا ده‌كات، كه گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕێز‌و كه‌سێتی مرۆڤی كورده، كه‌دوژمنان لێیان زه‌وت كردبو تا هه‌نوكه‌ش به‌دوایدا عه‌وداڵه و گه‌نجانیش خۆیان پێناسی سه‌رده‌مانه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن و، ده‌بنه خاوه‌نی بونێك كه خۆیان پێكیانهێناوه.