به‌کر عه‌لی
هه‌وڵێک بۆ گواستنه‌وه‌ی گۆڕان له دۆخی تارمایییهوه بۆدۆخی بوونه‌وه‌ر.
سه‌ده‌ی 20 له‌مێژووی هاوچه‌رخی کوردی‌دا ئه‌گه‌ر ههرناونیشانێکی هه‌بێت، جا چ سه‌ده‌ی خه‌باتی کوردایه‌تی،چ سه‌ده‌ی خۆبه‌ختکردن و قوربانیدان، سه‌ده‌ی پیرۆزکردنی مه‌رگ بێت، یان سه‌ده‌ی کاره‌سات و مه‌رگه‌ساته‌کان، یاخود سه‌ده‌ی به‌رگری چه‌کداری له هه‌بوون و که‌ینونه‌ی کوردی، زۆر به کورتی بابڵێین سه‌ده‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دڕنده‌ترین هێرش و خوێناوی‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ره‌کی، ئه‌وا له پاش راپه‌ڕینه‌وه سهردهمێکیتر دێته ئاراوه که به ناوه‌ڕک و به‌شێوه‌ش له‌سه‌رده‌مه‌کانی پێشووتر ناچێت. له‌پاش یه‌که‌مین هه‌ڵبژاردنی حکومه‌ت و په‌رله‌مانی کوردی له 1992دا هه‌ستمان کرد هه‌موو خه‌ونه‌کانی سه‌ده‌کانی رابوردوومان بوونه راستی و ئیدی له‌هه‌رێمێکی ئۆتۆنۆم و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ردا ژیانی سیاسی خۆمان شێوه‌گیر ده‌که‌ین. به‌ڵام هه‌رزوو به‌شه‌ڕی ناوخۆ ئه‌م خه‌ونه بێ‌نرخ کراو هه‌ر زۆر دڕندانه ئه‌م هه‌رێمه ئۆتۆنۆمه له‌ناو خۆیدا حیزبه‌کان پارچه پارچه‌یان کرد. ته‌نانه‌ت په‌رله‌مانی دووه‌م هه‌ڵبژاردن که له2005 دا ده‌نگمان پێیداوهو تا ئێستاش درێژه‌ی هه‌یه ده‌کرێت بڵێین له‌ناواخندا هه‌مان ئه‌رک و فونکسیۆنی ئه‌وه‌ی یه‌که‌می هه‌یه و ته‌نیا لهدهراخن و رواڵه‌تدا ده‌شێت جیابکرێته‌وه.
لێره‌وه ئه‌وه‌ی بخوازێت مێژووی نوێی بزووتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ده‌نییانه‌ی ئێمه بنووسێته‌وه ئه‌وا ده‌بێت له‌به‌ره‌به‌یانی یه‌که‌م رۆژی راپه‌ڕینه‌وه ده‌ست بکات به گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و رۆمانه‌ی که نوێترین و هه‌نووکه‌ییترین دیمه‌نی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌مساڵدا خۆی به‌رجه‌سته ده‌کات.
هه‌ڵبه‌ت مێژووی خوێناوی و فرمێسکاوی دوای راپه‌ڕین له نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی رابوردوو دا ئه‌و کۆهۆشیارییهی له‌ناو کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا چێکرد که ئێمه رووبه‌ڕووی سته‌مکاره ناوخۆکان بووینه‌ته‌وه، ئه‌و سته‌مکارانه‌ی رۆحی نه‌ته‌وه‌و سایکۆلۆژیای کۆمه‌ڵگایان که‌رت که‌رت کرد. ئیدی ئه‌مجاره سامناکی داگیرکردنه‌که له‌ده‌ره‌وه، له‌وبه‌ری سنووری شاره‌کانمانه‌وه نایه‌ت،به‌ڵکو ده‌سه‌ڵاته پاوانخوازه ناوخۆییه‌کان داگیر و زه‌وتیان کردووین. له‌پاش نابووت کردنی یه‌که‌م په‌رله‌مانی کوردییه‌وه ئیتر ئێمه قۆناغی مۆنۆپۆلیزمی ناوخۆیی ده‌گوزه‌رێنین، هێزه لۆکاله‌کان، ئه‌وانه‌ی به‌ده‌نگی خۆمان شه‌رعیه‌ت و ره‌وایه‌تییان به‌ده‌ست هێناوه، لهوێکاتهوه ئیراده‌و ئاره‌زوویان داگیرکردووین. پێده‌چێت ئه‌مه قه‌ده‌ری هه‌موو شۆڕشێك بێت که ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست ئیدی هه‌موو پرینسیپه‌کانی سه‌رده‌می شۆڕش ئافه‌رۆز بکات. ئه‌گه‌ر وه‌ها بێت ئه‌وا ده‌شێت بڵێین : ئێمه تا ئێستا شۆڕشمان نه‌کردووه.
له‌پاش راپه‌ڕینه‌وه بۆ یه‌که‌مجار بزووتنه‌وه‌ی چه‌کداری کوردی له‌خه‌باتکردن بۆ به‌رگریکردن له هه‌بوونی کورد به‌رامبه‌ر به هه‌ڕه‌شه ده‌ره‌کییه‌کان ده‌گوازرێته‌وه بۆ شه‌ڕ و ململانێی ده‌سه‌ڵاتی ناوخۆیی. ئه‌م شه‌ڕه‌ش له‌دوای یه‌که‌مین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه، که حکومه‌تێکی دووحیزبی فیفتی فیفتی له‌رزۆکی لێ دامه‌زرا، هه‌میشه هێنده سه‌ره‌تاییانه بووه که هیچ ده‌رفه‌تێکی بۆ زمانی دیالۆگ و ململانێی شارستانییانه له‌گه‌ڵ / له‌نێو یه‌کتریدا نه‌هێشتبۆوه. تا دواجار شه‌ڕی ناوخۆی لێکه‌وته‌وه‌و لایه‌نه‌کان هه‌روه‌ک کانیباله گۆشتخۆره‌کان که‌وتنه گیان و لاشه‌ی یه‌کتری.
نیشتمان بۆ ئێمه که خۆشترین به‌هه‌شتی سه‌رزه‌مین بوو، لێیان کردینه دۆزه‌خێکی سووتێنه‌ر، ئازادی بۆ ئێمه که موقه‌ده‌سترین به‌های ژیان بوو ئه‌وان له‌و سه‌رده‌مه‌دا دزێوترین چرکه‌ساتی ئازادییان پیشانداین. دواجار به‌رئه‌نجامه‌که‌ی ئه‌وه‌بوو له‌ڕووی سایکۆلۆژییه‌وه مرۆڤی کوردی تووشی دووکه‌رتبوونێکی ناوه‌کی قووڵ کرد‌و کۆمه‌ڵگاشی دووچاری دادڕانێکی سامناکی رۆحی و ئه‌خلاقی کرد. ئه‌مه‌ش هۆکاری ئه‌وه‌ی به هه‌مووان به‌خشی که چیتر به‌دگومان بین له هه‌موو ئه‌و گفت و په‌یمان و مژدانه‌ی له‌سه‌رده‌می خه‌باتی چه‌کداریدا له قۆناغی بهرڕاپهڕیندا پێمان درا بوو. ئیدی لهوێکاتهوه به‌رپرسان و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م حکومه‌ته ده‌سه‌ڵاتیان قۆرخ کردووه له پێناوی پاوان‌کردنی نه‌ک هه‌ر سامانی سروشتییانه‌ی سه‌رزه‌وی و بنزه‌وی،به‌ڵکو کاره‌کته‌ری مرۆڤی کوردی‌یان(ئه‌وه‌ی له‌سه‌رزه‌وی و ئه‌وه‌ی لهژێرزهویشه، ئه‌وه‌ی زیندووه و ئه‌وه‌ی شه‌هیده) وه‌ها زه‌وت کردووه به‌ڕاده‌یه‌ک شته‌که‌یان گه‌یاندووه‌ته ئاستی کڕینی ده‌نگی هه‌ر که‌سێک بهزیندووهکان و بهمردووهکانیشهوه، جا ئه‌و که‌سه گرنگ نییه هه‌ر که‌سایه‌تییه‌کی هه‌بێت. ئه‌مه‌ش نه‌ک هه‌ر یه‌که‌مین وترسناکترین هه‌وڵی کوشتنی دیموکراسییه،به‌ڵکو قاقایه‌کی گاڵتهجاڕییانهیه به‌هه‌موو پرینسیپه‌کانی خه‌باتی رابوردوویان و ته‌قدیس کردنێکی فاشیستانه‌ی مێژووه له‌ڕێی دروستکردنی چه‌ند بتێکهوه.
لێره‌وه گۆڕان ده‌بێت به‌رپا بێت و ئه‌و بتانه تێک بشکێنێت.
دواتریش له‌پاش رمانی رژێمی دکتاتۆری به‌غداوه که له‌گه‌ڵ خۆیدا دۆخێکی سیاسی و ئابووری ته‌واو جیاوازی هێنایه ئاراوه. به‌ڕاده‌یه‌ک ئیش‌کردنی سیاسی و ئابووری ئه‌م وڵاته‌ی شێواند که حیزب ببێته بانکی ده‌سته‌یه‌ک به‌رپرس و سامانداری چنۆکی ئه‌وتۆ سیاسه‌ت به‌لایانه‌وه جگه له خۆده‌وڵه‌مه‌ندکردن و له به‌رژه‌وه‌ندی بازاڕ دۆزینه‌وه چیتر نه‌بێت. ئه‌مه‌ش کتومت له دوای هه‌ڵبژاردنی دووه‌م په‌رله‌مانه‌وه له 2005دا ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند. ئیدی حیزب(پارتی ویه‌کێتی) پێیان وابوو بوونه‌ته دوو زلهێزی ده‌سه‌ڵات و دوو سامانداری تاقانه‌ی هه‌میشه‌یی ناو واقعی سیاسی کوردستان، که‌له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌م هۆکاره و له‌و به‌رواره به‌دواوه حیزبه‌کان بوون به ئامرازێکی سه‌ره‌کی خێرا خۆده‌وڵه‌مه‌ندکردن و خێرا ده‌سه‌ڵات په‌یداکردن. ئیش‌کردنی حیزب به‌م جۆره، که وه‌ک بانکێک ده‌ربکه‌وێت، زۆر به‌سانایی رێگای بۆ دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی خۆش کرد،دیارده‌یه‌ک که کوشنده‌ترین و وه‌حشیترین ڤیرۆسی ناو جه‌سته و گیانی کۆمه‌ڵگایه. دیارده‌یه‌ک ته‌نیا له‌وه‌دا کورت ناکرێته‌وه که بڵێین ئه‌م به‌رپرس یان ئه‌و به‌رپرس ئه‌م حیزب یان ئه‌و حیزب گه‌نده‌ڵی ده‌کات، به‌ڵکو ئه‌وه دهزوولهیهکه له چنینی تۆڕێکی گه‌وره‌ی گه‌نده‌ڵی رۆحی و ئه‌خلاقی و دواجاریش سیاسی که‌وا ده‌کات ستره‌کتوری کۆمه‌ڵگا و مافی سیاسییانه‌ی هاوڵاتی تووشی پوکانه‌وه و Dekadenz بێت. دیارده‌یه‌ک به‌دیوێکدا زۆر بهربادانه له‌ناوه‌وه تێکه‌ڵی ژیانی سیاسی و ئیش‌کردنی ئابووری ئه‌م هه‌رێمه بووه. به‌دیوێکی تریشدا له ئاستی ده‌ره‌وه‌دا زۆر به‌دفه‌ڕانه به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی حیزبایه‌تی خستووه‌ته جێی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وایه‌تیه‌وه، خۆشه‌ویستی ده‌ڤه‌ره‌که‌ی خزاندووه‌ته جێی خۆشه‌ویستی نیشتمانه‌وه. کۆی ئه‌م شێواندنانه، که بریتین له جه‌وهه‌ری گه‌نده‌ڵی، وایکرد حکومه‌تی حیزبییانه‌ی کوردی به‌سه‌ر رێگایه‌کی هه‌ڵه‌دا بڕوات و کۆمه‌ڵگاش له‌هه‌ناوی خۆیدا توڕه‌یی که‌ڵه‌که بکات. هه‌ڵبه‌ت پێڕه‌وکردنی ئه‌م رێگا هه‌ڵه‌یه بێ کاریگه‌ری شێوێنه‌ر و بێ ئه‌نجامی چاوه‌ڕواننه‌کراو نییه. چونکه دروستبوونی دیارده‌یه‌کی وه‌ها سامناک شتێکی لۆگیکییه گه‌ر توڕه‌یی کۆمه‌ڵگای لێ بکه‌وێته‌وه. به‌م پێیه مێژووی پسایکۆسیاسییانهی کوردی له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه بریتییه له مێژووی که‌ڵه‌که‌کردنی توڕه‌ییه‌کی کۆگه‌لی به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردی. گه‌ر سایکۆلۆژیای قووڵی ئه‌و قۆناغه‌ش بنووسینه‌وه ئه‌وا خوێن و فرمێسک مه‌ره‌که‌بی نووسینه‌وه‌ی ئازار و هه‌سته قووڵه تراژیدیهکانمان ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ هیچ که‌سێکیش نییه بوێرێت نکوڵی له‌وه بکات که توڕه‌یی له ئارادا نییه. له‌ڕاستیدا ئه‌م توڕه‌ییه هێنده به‌رفراوانه نه‌ک هه‌ر له‌ناو کایه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندایه، بگره خودی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانیش سڵ له باس کردنی ناکه‌نه‌وه، لێره‌وه‌یه دووکه‌رتبوونی یه‌کێتی به‌ره‌نجامێکی لۆگیکییانهی ئه‌م توڕه‌ییه‌یه. دواتریش راگه‌یاندنی لیستی گۆڕان هه‌قیقه‌ته‌که پتر به‌رجه‌سته ده‌کاته‌وه.
که‌واته ئێستا ئێمه چرکه‌ساتی به‌کاربردن و رێکخستنی ئه‌و توڕه‌ییه ده‌ژێنین. توڕه‌ییه‌ک ده‌بێت ئۆرگانیزه بکرێت و له رێکخراوێکدا، له بزووتنه‌وه‌یه‌کدا باربکرێت به ره‌گه‌زی عه‌قلی و بیچمێک و فۆرمێک بۆ خۆی شێوه‌گیر بکات.
هه‌ڵبه‌ت پێداویستی مێژوویی،له‌هه‌رکۆمه‌ڵگایه‌کدا بێت، له‌ناواخنی خۆیدا هه‌ڵگری ئه‌و هێز و ئه‌و فاکتۆره گۆڕانخوازانهیه که له ههردهرفهتێکدا بێت خۆیان دهراخن ده‌که‌ن. ئه‌مڕۆش که بانگه‌شه‌ی رێکخستنی ئه‌م توڕه‌ییه ده‌درێت به گوێماندا. بانگه‌شه‌یه‌ک که ده‌خوازێت گۆڕان له ستره‌کتوری ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌دا به‌رپا بکات، بریتییه له ده‌رفه‌تی له‌دایکبوونی ئه‌و هێزه‌ی ده‌خوازێت هه‌ستێت به‌ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌م ئه‌رکه مێژووییه.
دیاره ئه‌م هێزه‌ش مه‌رج نییه به ته‌نیا هێزێکی سیاسی بێت، به‌ڵکو بکه‌ره ناسیاسییه‌کان به‌ر له بکه‌ره سیاسییه‌کان له‌دایکبوونی هێزێک بۆ گۆڕانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی به پێداویستییه‌کی مێژوویی ده‌زانن. ئیدی رێکه‌وت نیه و کاری موئامهرهش نییه که نه‌ک هه‌ر هاوڵاتییانی ناوه‌وه‌ی وڵات، نه‌ک هه‌ر سیاسییه‌کان، بگره ئه‌وانه‌شی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن، ئه‌وانه‌شی ناسیاسییانه ژیان ده‌گوزه‌رێنن په‌رۆشی به‌رپاکردنی گۆڕانێکی جیدی بن له کۆی کایه سیاسی و کولتورییه‌کانی کوردستاندا.
ئێستا هێزێکی گۆڕانخواز له ئارادا هه‌یه،بۆ ئه‌وه‌شی ئه‌م هێزه بتوانێت کۆخهونی کۆمه‌ڵگای کوردی بهێنێته دی، ده‌بێت له‌ڕێی (هه‌ڵبژاردن)ه‌وه ئه‌م چرکه‌ساته ساغ بکرێته‌وه. ده‌بێت له‌ڕێی سندوقه‌کانی ده‌نگدانه‌وه،ئه‌و توڕه‌ییه پاشه‌که‌وتکراوه‌ی ناوه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا ببێته پشتخان و پاڵپشتی ئه‌م هێزه.
ئیدی کاتی ئه‌وه هاتووه هه‌موومان ده‌مامکه‌کان هه‌ڵماڵین و له‌سه‌ر شانۆوه دابه‌زینه ناو ژیانه‌وه. کاتی ئه‌وه هاتووه هێمنانه و هۆشیارانه ده‌نگ بۆ گۆڕانی ئه‌و رێگا هه‌ڵانه بده‌ین که تاوه‌کو ئێستا پێڕه‌و کراوه.ئێستا چرکه‌ی ئه‌وه‌یه به ده‌نگه‌کانمان بتوانین ئاشتییانه بنه‌ڕه‌تی سیاسه‌ت و شێوازی سیسته‌می فه‌رمانڕه‌واییکردنی ئه‌م هه‌رێمه بگۆڕین. ئێستا ده‌توانین بهدهنگهکانمان سه‌ربه‌خۆیی : وه‌ک زیندووترین ئۆرگانی ئازادی (وه‌ک سلۆته‌ردایک پێیوایه) بهێنینه ناو ئه‌م کۆمه‌ڵگایه و ببێته کولتورێکی سیاسی و ده‌ستوری هه‌میشه‌یی.
بێگومان به‌و پێشمه‌رجه‌ی ئه‌گه‌ر بکه‌ر و نوێنه‌ره‌کانی پرۆسه‌ی گۆڕان کار به‌و پرینسیپه بکه‌ن که‌وا رێگای گۆڕان به‌سه‌ر گۆڕانی رێگادا ده‌ڕوات. واته ئه‌وه‌ی ئه‌رکی ئه‌وانه گۆڕینی ئه‌و رێگایه‌یه که پارتی و یه‌کێتی تائێستا به‌سه‌ریدا رۆیشتوون و ئه‌مان چیتر به‌سه‌ریدا نه‌ڕۆن. هه‌نگاوێک له هه‌نگاوه گرنگه‌کانی گۆڕینی ئه‌و رێگایه، بریتییه له‌وه‌ی ته‌وقه له‌گه‌ڵ هه‌ر ده‌ستێکی ناحه‌زدا نه‌که‌ن که بیه‌وێت سوود له‌و ململانێیه ناوخۆییه وه‌ربگرێت، به‌ره‌ی گۆڕان ده‌بێت سڵاو ته‌نیا له هه‌موو ئه‌و ده‌ستانه بکات که بۆ خۆیان ده‌ستی گۆڕانخوازن و هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ گۆڕانخوازهکانیش ده‌خوازن. چاوی به‌ره‌ی گۆڕان ته‌نیا ده‌بێت نیگا ببڕێته ئه‌و چاوانه‌ی هه‌مان جیهانبینییان هه‌یه، ده‌شێت بۆ ئه‌مه نموونه‌یه‌کی مێژوویی و فه‌رهه‌نگی گرنگ بهێنینه‌وه،کاتێک ناپلیۆن له بڵاوکردنه‌وه‌ی شۆڕشه‌که‌یدا بۆ رووخاندنی عه‌رشی پاشایه‌تی له هه‌موو ئه‌وروپادا، دێت بۆ گرتنی ئه‌ڵمانیای پاشایه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه، شاعیری گه‌وره‌ی ئه‌ڵمان گۆته، که خۆی له‌بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌تی بوو، کوڕه‌که‌ی خۆی ره‌وانه‌ی شه‌ڕ دژی ئه‌و ناکات، چونکه ده‌یزانی ئه‌وه‌ی ناپلیۆن بۆی هاتووه بریتییه له گۆڕان نه‌ک زه‌وتکردن. ناپلیۆن ئه‌و سه‌رکرده سه‌ربازییه گرنگه بوو که سیسته‌مه‌کانی پاشایه‌تی له ئه‌وروپا کۆتایی پێهێنا،له پێناوی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی یاسا و مه‌ده‌نی، تا گه‌یشته میسر و له‌وێ گووتی : ئیدی رۆمانی شۆڕشمان کۆتایی پێهێنا. لێره‌وه‌یه هه‌ندێک بیریار پێیان وایه ناپلیۆن هیگڵه له‌کاتی کرده‌وه‌دا. له‌به‌رئه‌وه‌شی کاره‌کته‌رێکی وه‌ها له‌م ناوچه‌یه‌ی خۆرهه‌ڵاتدا شک نابه‌ین ئه‌وا تکایه به وریاییه‌وه سڵاو له‌و ده‌ستانه بکه‌ن که ده‌ستوه‌رده‌ده‌نه کێشه‌کانمانه‌وه. که‌واته ته‌نیا پێشوازی له‌و هێزانه بکه‌ن که له‌ناو کایه‌کانی خۆیاندا گۆڕانخواز و دیموکراتین. لبهم پێودانگه ههنگاوێکی تری گرنگی ره‌وتی گۆڕان ئه‌وه ده‌بێت هه‌ر ده‌سته و گروپ و که‌سایه‌تییه‌ک وه‌رنه‌گرن که له بنه‌ڕه‌تدا خاوه‌نی جیهانبینییه‌کی لیبرال و گۆڕانخواز نین. به‌ڵکو ئه‌و ده‌بێت چاو ببڕێته سه‌ر ئه‌لیته و هه‌ڵبژارده‌ی تاک و گروپه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، و جیهانبینییه‌کی ته‌با و هاوبه‌شیان تیا ببینێته‌وه له‌پێناوی ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی خۆی به پاکی رابگرێت.
به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ی تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتیان له‌ده‌ستدا بووه هیچ شاره‌زای هه‌قیقه‌تی مێژوو نین، تا ئێستا سه‌رمه‌ستی ئه‌و بردنهوهیهن که له‌ڕێی زۆرینه‌ی چه‌ندایه‌تییه‌وه له‌سه‌ر تێچوونی چۆنایه‌تی و له‌سه‌ر بناغه‌ی چه‌واشه‌کردنی جه‌ماوه‌ر به وه‌همه دێرینه‌کانی خه‌بات و شۆڕش به‌ده‌ستیان هێناوه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م ره‌وته چیتر ناتوانێت هه‌روا به‌سه‌ر ئه‌و رێگایه‌دا ره‌وت بکات و له‌گه‌ڵ خۆیدا و له‌ته‌ک خۆیدا و له‌ناوه‌وه‌ی خۆیدا ناکۆکی و دژه‌کانی خۆی به‌رهه‌م نه‌هێنێته‌وه. دیاره ئه‌و رێگا هه‌ڵه‌یه‌ی سیاسه‌تی کوردی بۆ کێشه‌کانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی جیهانی خۆی گرتوویه‌تییه به‌ر، ناڕه‌زایی و توڕه‌ییه‌کی ناوه‌کی ئه‌وتۆی خولقاندووه. به‌ڕاده‌یه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی شیزۆفرینی و ئهمبیڤالێنسی ئه‌وتۆی به‌رهه‌مهێناوه،ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌شی له‌ناو ئیداره‌ی ئه‌م حکومه‌ته‌دا گه‌ر پۆستێکی هه‌بێت، به هه‌ستێکی نهێنی له‌گه‌ڵ گۆڕاندایه. به‌پێی یاسای سروشت و به‌پێی لۆگیکی مرۆڤناسی و به‌پێی مێژووی به‌رپابوونی شۆڕشه‌کانی تێکڕای مرۆڤایه‌تی که‌ڵه‌که‌کردنی توڕه‌یی خه‌ڵک له به‌ڕێوه‌بردنی حکومه‌ت و سیاسه‌تی وڵاته‌که‌یدا ده‌ره‌نجامه‌که‌ی ده‌بێت گۆڕان و وه‌رچه‌رخان بێت.( نزیکترین و هه‌نووکه‌ییترین نموونه، هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێستای کوردستان و ئێستای ئێرانه). هیچ تاکێک و هیچ گروهێکی کۆمه‌ڵایه‌تی نابێت له‌وتنی ئه‌م هه‌قیقه‌ته‌دا سڵ بکاته‌وه، هه‌روه‌ک چۆن هیچ لایه‌نێک ناتوانێت لاساری لێ بکات. ئێستای دۆخی سیاسی و ئابووری و شێوازی سیسته‌می ده‌سه‌ڵات له‌وڵاته‌که‌ی ئێمه‌دا ئه‌و قۆناغه ده‌ژێنێت که راستی هه‌بوونی تارماییه‌ک به‌ده‌وری ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا ده‌سه‌لمێنێت،تارمایی گۆڕان. دیاره هه‌ر سه‌رده‌مێکیش شێوازی خۆی هه‌یه بۆ گۆڕینی دۆخی خۆی، ههرگۆڕانێکیش رووداوێکی تێکه‌ڵه له تێکڕای ئه‌و توخم و ره‌گه‌زانه‌ی رۆحی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه پێکده‌هێنن. مارکس و ئه‌نگلس هه‌ر له سه‌رده‌می خۆیاندا ئه‌وه‌یان ساغکرده‌وه که هه‌موو مێژوو بریتییه له مێژووی به‌کارهێنانی توڕه‌یی. هه‌روه‌ک چۆن له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی پیشه‌سازی و که‌ڵه‌که‌بوونی سه‌رمایه له ئه‌وروپادا مارکس و ئه‌نگلسی گه‌یانده ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی ئه‌م ره‌وته ده‌بێت دژه‌که‌ی خۆیشی به‌رهه‌م بهێنێته‌وه کهکۆمۆنیزمه،ئه‌وه‌بوو له ساڵی 1848 دا ئه‌وان مانیفێسته‌که‌یان نووسی و فانتۆمی ئه‌و هێزه ناوه‌کییه مێژووییه‌یان ده‌ستنیشانکرد.
ئه‌مڕۆش له‌جیهانی کوردی‌دا پاش که‌ڵه‌که‌بوونی توڕه‌یی،پاش گلدانه‌وه و پاشه‌که‌وتکردنی ئه‌و هه‌موو ناڕه‌زایی و توڕه‌ییه کۆمه‌ڵایه‌تییه، پاش ئیش‌کردنی هه‌ڵه‌ی سیاسی و ئابووری، پاش په‌یدابوونی تارماییه‌ک و هۆشیارییه‌ک به بنبه‌ستبوونی جووڵه‌ی سیاسی و کولتوری ئه‌م کۆمه‌ڵگایه ئیدی پێویست به له‌دایکبوونی هێزێک ده‌کات بۆ رێکخستن و ئۆرگانیزه‌کردن و خستنه گه‌ڕی ئه‌م هێزهناوهکییه و بۆ پراکتیزه پێکردنی ئه‌و هۆشیارییه‌ی که لێیه‌وه نه‌ک هه‌ر گۆڕانی سیاسی به‌ڵکو گۆڕانی کولتوریشی لێ بکه‌وێته‌وه. لێره‌وه ته‌نیا بکه‌ره سیاسییه‌کان هۆکاری به‌رپابوونی گۆڕان نین، به‌ڵکو ره‌گه‌زه فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ناو‌کی به‌رپاکردنی (گۆڕان)ن. چونکه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موو هۆشیارییه‌ک به گۆڕان هه‌ڵگری ناوکێکی فیکرییه که ژیانی فه‌رهه‌نگی و سیاسی کۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخ ده‌یخوازێت. له‌بیرمان نه‌چێت به‌رله‌وه‌ی به‌ره‌ی سیاسی بۆ گۆڕان راگهیهندێت،پێشتر بزووتنه‌وه‌یه‌کی روناکبیری و ره‌خنه‌یی هه‌ر له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه له‌کایه‌که‌دا چالاک بووه.
له‌کۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخی کوردیش‌دا ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بتوانێت له یه‌ک و دوو زیاتر بژمێرێت، واته جگه‌له پارتی و یه‌کێتی لایه‌نه‌کانی تریش بخاته ژماردنه‌وه ئه‌وه ده‌توانێت گۆڕان به‌رپا بکات. له‌م بنه‌مایه‌وه ئه‌وه‌ی بیه‌وێت گۆڕان به‌رپا بکات نابێت به چاویلکه‌ی ته‌ڵخی سیاسه‌تێکی بهرتهنگهوه ته‌ماشای جیهانیژیان بکات، به‌ڵکو ده‌بێت به‌پێچه‌وانه‌وه له‌چاویلکه‌ی ژیانه‌وه بڕوانێته سیاسه‌ت. لێره‌وه‌یه گۆڕان نابێت ته‌نیا دروشێکی دیماگۆگییانهی قۆناغێکی سیاسی لایه‌نێکی ئۆپۆزیسیۆن بێت، به‌ڵکو ده‌بێت پڕۆگرامێکی نه‌بڕاوه‌ی فیکری وسیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی بێت که گه‌شه و جووڵه‌ی به‌رده‌وامی کۆمه‌ڵگا ببزوێنێت. گۆڕان ده‌بێت ئیعتراف پێکردن بێت به‌و هێزه په‌نهانه‌ی ژێره‌وه‌ی کایه‌کان، ده‌بێت پێشوازیکردن بێت له‌و میوانه مێژووییه‌ی وه‌ک تارماییه‌ک سه‌ردانمان ده‌کات. ده‌بێت ئه‌و تارماییه وه‌ربگیرێت و بگوێزرێته‌وه ناو کایه‌ی ئیش پێکردنه‌وه. گۆڕان ده‌رک پێکردنی ئه‌م تارمایی یه‌یه و ئیش پێکردنێتی تا ببێته هێزێکی ریالیتی به‌رجه‌سته.
خۆشبه‌ختانه هاتنه پێشه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردن و راگه‌یاندنی لیستی (گۆڕان) هیوای ئه‌وه‌مان پێ ده‌به‌خشێت که ئه‌م لیسته هه‌ستێت : به‌گۆڕینی تارمایی گۆڕان بۆ بوونه‌وه‌رێکی راسته‌قینه، هه‌ستێت به‌گواستنه‌وه‌ی گۆڕان له بوونێکی هێزهکیهوه بۆ بوونێکی کرده‌کی. هه‌ستێت به‌گوێگرتن له‌و ده‌نگه ناڕازییه‌ی ناوه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا و کاربکات بۆ رێکخستنی. سیاسییانه و کولتورییانه‌ی ئه‌و هه‌موو توڕه‌ییه.
دیاره هه‌موو شۆڕشه‌کان سه‌رچاوه‌که‌یان توڕه‌ییه. توڕه‌یی به‌رامبه‌ر سیسته‌می ناعه‌داله‌تی ده‌سه‌ڵات،به‌رامبه‌ر رژێمی سته‌مکارانه‌ی حوکم، به‌رامبه‌ر داخستنی سووڕی ژیانی کولتوری کۆمه‌ڵگا. توڕه‌یی گرد ده‌بێته‌وه و رێکده‌خرێت و ده‌بێته شۆڕش،شۆڕش به‌رپا ده‌بێت و سیسته‌مێک قڵپ ده‌کاته‌وه و جیهانێک ده‌گۆڕێته جیهانێکیتر. یه‌کێکیش له‌هه‌ره بێوه‌یترین رێگاکانی به‌رپاکردنی شۆڕش هه‌ڵبژاردنه و به‌هێزترین سه‌نگه‌ریش که لێوه‌ی سه‌رکه‌وتن رابگه‌یه‌نرێت سندوقهکانێتی. هه‌نووکه له‌دایکبوونی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و راگه‌یاندنی لیسته‌که‌ی ئیدی سه‌لماندنێکی ته‌واو و نکوڵی لێنهکهری ئه‌و تارماییه‌یه. ئه‌م هێزه بۆ ئه‌وه‌ی بچێته سه‌ر رێگای (گۆڕان) ئه‌وا سه‌ره‌تا ده‌بێت گۆڕان به‌سه‌ر (ڕێگا)دا به‌رپا بکات. چونکه رێگای گۆڕان به‌سه‌ر گۆڕانی رێگادا ده‌ڕوات. واته ده‌بێت هه‌موو توانا و کاری جه‌وهه‌ری ئه‌م هێزه، (با نه‌ڵێین بزووتنه‌وه چونکه هێشتا ئه‌و بارستایی و ره‌هه‌نده‌ی وه‌رنه‌گرتووه) بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌و ئه‌رکه ته‌رخان بکرێت. چونکه له‌بنه‌ڕه‌تدا هێزێک ده‌توانێت گۆڕان له‌ناو ماڵێکدا، ده‌زگایه‌کدا، کۆمه‌ڵگایه‌کدا به‌رپابکات، گه‌ر توانی ئه‌و رێگایه پێچه‌وانه بکاته‌وه که هێزی باڵاده‌ست پێڕه‌وی ده‌کات و گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌یاندووه‌ته بنبه‌ست. ئه‌م هێزه ده‌بێت ئه‌و نهێنییه‌ی ژێرخان و سه‌رخانی ده‌سه‌ڵات بناسێت و ئاشکرا بکات و بیخاته به‌ر ره‌خنه‌ی لهبهریهکههڵوهشاندنهوهوه، گه‌ر ئه‌مه‌ی دۆزییه‌وه، ئیدی کارکردن بۆ گۆڕینی میتۆد و رێگای ئه‌و له‌خۆیدا ده‌بێته یه‌که‌مین هه‌نگاوه‌کانی گۆڕان. گه‌ر به ساده‌یی و کۆنکرێتانه بدوێین ئه‌وا ده‌ڵێین : ئه‌و رێگا هه‌ڵه‌یه‌ی یه‌کێتی و پارتی له دابه‌شکردنی سامان و مافی هاوڵاتیانی ئه‌م هه‌رێمه‌دا پێڕه‌وی ده‌که‌ن، نابێت به‌ره‌ی گۆڕان به‌سه‌ریدا بڕواته‌وه به‌ڵکو پێچه‌وانه‌که‌ی بگرنه‌به‌ر، ئه‌و خۆشنوودیهی ئه‌وان زه‌وتیان کردووه و ته‌نیا چینێکی دیاریکراو سوودمه‌نده لێی، ئه‌وان نابێت په‌یڕه‌وی بکه‌نه‌وه و کارکردن بۆ به‌دیموکراتیزه‌کردنی خۆشگوزه‌رانی ده‌بێت ببێته سیاسه‌تی سۆسیال وکۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وان، واته به‌جۆرێک له جۆره‌کان ئه‌وان ده‌بێت ببنه رۆبن هوودێکی سیاسی مۆدێرن، که ئیشیان لێسه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و مافه بێت که پاشا‌و به‌رپرسه‌کان زه‌وتیان کردووه‌و دووباره دابهشکردنهوهو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بێت بۆ کۆمه‌ڵگا. داڕشتنی ئه‌و شێوازی تێکه‌ڵکردنه سامناکه‌ی خێزان به ده‌سه‌ڵات و هۆز به نه‌ته‌وه و حیزب به حکومه‌ت، که تا ئێستا کراوه ئه‌وان ده‌بێت له‌به‌ریه‌کی هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه و سه‌ربه‌خۆیی بده‌نه‌وه ده‌ست ماف و یاسا و په‌رله‌مان. ئاسنڕێژکردنی ژووره نهێنییه‌کانی بڕیاردان له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه و ساکاری و روونی ئیشی سیاسه‌تیان بێت. واته زۆر به‌ڕوونی ده‌بێت ئه‌مه دروشمی گۆڕانخوازه‌کان بێت : ئه‌و رێگایه‌ی ئه‌وان به‌سه‌ریدا ده‌ڕۆن، ئێمه ده‌یگۆڕین و به‌سه‌ریدا ناڕۆین، چونکه رێگای گۆڕان له گۆڕانی ریگاوه ده‌ست پێده‌کات. لێره‌وه‌یه خه‌ڵکی به‌وه ده‌زانن که بایه‌خی ره‌وتی گۆڕان له‌وه‌دایه که رێگای حوکم ده‌گۆڕێت. به‌م پێیه خه‌ڵکی ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه نابێت ده‌نگ بده‌ن به لیستی B چونکه لیستی A گه‌نده‌ڵه،به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لیستی دووه‌م ناخوازێت به‌سه‌ر رێگای یه‌که‌مدا بڕوات و هه‌ڵه‌کانی یه‌که‌م دووباره بکاته‌وه. واته لیستی B ده‌بێت وانه‌ی سوودوه‌رگرتن له مێژووه‌وه فێربن و مێژوو وه‌ک بابه‌تێکی پێداگۆگی بخوێننه‌وه تاوه‌کو ئه‌و هه‌ڵانه‌ی له مێژوودا کراون ئه‌مان نه‌یکه‌نه‌وه و خۆیانی لێ بپارێزن. چونکه مرۆڤ بوونه‌وه‌رێکه له ئه‌زموونه‌کانه‌وه فێرده‌بێت، ئه‌گه‌رچی ره‌وتی مێژوو پێشهاتی ئه‌وتۆی تێدایه که پێشتر هیچ مه‌ره‌که‌بێک له هیچ کتێبێک‌دا تۆماری نه‌کردووه.
ئه‌گه‌ریش ئیراده‌ی گۆڕان واتایه‌کی سیاسی هه‌بێت ئه‌وا ده‌بێت چه‌ند هێزێک له‌وێدا هه‌بن خۆیان بۆ راپه‌ڕاندنی کرده‌وه‌ییانه‌ی ئه‌و ئیراده‌یه ته‌رخان بکه‌ن. چونکه به‌ته‌نیا بکه‌ره سیاسیه‌کان نوێنه‌ری تاقانه‌ی ئه‌م هێزه نین،به‌ڵکو بکه‌ره ناسیاسییه‌کان لایه‌نی هه‌ره کاریگه‌رن له هه‌ر ته‌وژمێکی گۆڕاندا. چونکه له جه‌وهه‌ردا گۆڕان داخوازی کولتورییانه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌که کهدهناڵێنێت له‌ژێر ئازاری بنبه‌ستبوونی جووڵه‌ی مێژووه‌که‌یه‌وه، ده‌ناڵێنێت به‌ده‌ست ژانی نههاتنهئاراوهی هیچ روودان و هیچ گه‌شه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه. گۆڕان هاواری که‌ڵه‌که‌بوونی تووڕه‌ییه بۆ ده‌رچوون له‌و دۆخه‌ی چیتر له‌ئه‌ستۆ هه‌ڵناگیرێت. به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی له کۆمه‌ڵگاکانی هاوشێوه‌ی ئێمه‌دا سیاسه‌ت میدێۆمێکی به‌رفراوانی راپه‌ڕاندنی ده‌سه‌ڵاته،له‌به‌رئه‌وه‌شی ته‌نیا ده‌سه‌ڵات خاوه‌نی ده‌زگاکانی جێبه‌جێ کردنه، ئه‌وا کۆی ته‌وژمه‌کانی تری ره‌وتی گۆڕان به‌سروشتی حاڵ ده‌ڕژێنه ناو ئه‌ستێڵکی سیاسه‌ته‌وه. له‌م پرینسیپهوهیه که ئیراده‌ی گۆڕان سیمای دیاری خۆی سیاسییانه نمایش ده‌کات.
ئێمه‌ش به په‌رۆشه‌وه چاودهبڕینه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه و به ئه‌رکێکی فه‌رهه‌نگییانه‌ی خۆمانی ده‌زانین هه‌ستین به هه‌ر هاوکاریکردن و پشتیوانیکردنێک که له به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵگاکه‌ماندا بکه‌وێته‌وه. ئیدی به کۆی ده‌نگمان،به کۆی هۆشیاری و به‌کۆی خواست و ئاره‌زووه‌کانمانه‌وه هاوکاری به‌ره‌ی گۆڕانین،جا گرنگ نییه بکه‌ره‌کانی کێن،ئه‌وه‌ی گرنگه و بایه‌خی سیاسی و کولتوری تێدایه هێنانه ئاراوه‌ی فه‌رمانڕه‌واییه‌کی دیموکراتی و سیسته‌مێکی دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و پاراستنی ئازادییه‌کانی مرۆڤی کورده. ئه‌م سێ کوچکهیهش بریتین له پیرۆزترین کوچکه‌کانی سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی. که‌سی سه‌ربه‌خۆش ئه‌وکه‌سه‌یه که ئازادانه بتوانێت هه‌ڵبژێرێت. به پێڕه‌وکردنی سیاسه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و سێ کوچکه‌یه ئیدی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم، له‌هه‌ر رۆژگارێکدا بێت، هه‌م ده‌توانێت رووبه‌ڕووی ترسناکترین هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ره‌کی بێته‌وه‌و هه‌م ههمیشهییترین هۆکاری مانه‌وه‌ی خۆیشی بپارێزێت. خۆ گه‌ر پێچه‌وانه‌که‌شی گرته‌به‌ر ئه‌وا پوکانه‌وه و رمان چاره‌نووسی حه‌تمی ده‌بێت.