دلێر ووریا
حکومه‌تی هه‌ریم له ماوهی١٨ ساڵ ته‌مه‌نی حکومڕانی خۆیدا نه‌یتوانی ده‌ستورێک بۆ کوردوستان دابنێت که‌خۆی له‌ڕاستیدا ئه‌مه پرۆژه‌ی ساڵی ١٩٩٢ ی په‌ڕله‌مانی ئه‌و سه‌رده‌مه بوو به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی ئه‌و هه‌مووکێشه زۆرانه‌ی نێوان یه‌کێتی وپارتی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش وه‌ک سه‌دان پرۆژهوئومێدی تری خه‌ڵکی کوردستان نه‌زۆک کرا.
دوای ئه‌وهه‌مووساڵه ئێستا که سه‌ره‌نجام ده‌ستوورێک له‌ئارادایه هه‌ردووحیزبی دهسهڵاتدارئهم ده‌ستوره‌یان له‌فلته‌ری حیزبه‌که‌ی خۆیانه‌وه واته پهڕلهمانهکهیان تێپه‌ڕاند و سه‌پاندیان به‌سه‌ر گه‌لدا، له کاتێکدا نه‌ک هه‌ر خه‌ڵکی کوردستان به‌ڵکو زۆربه‌ی ئه‌ندام پهڕلهمانهکانیش تا رۆژی ده‌نگدان نهدیبویان و نهخوێندبویانهوه.
ئه‌مه له سه‌رده‌مێکدا روده‌دات که له وڵاتانی پێشکه‌وتودا ده‌ستور له نێو پارلهمانتاراندا چه‌ند مانگ گفتوگۆ‌و ڕاگۆڕینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێت. پاشان ده‌خرێته به‌رده‌م خه‌ڵک وڕۆژانه له که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنه‌وه ئه‌خرێته به‌ر راڤه و شیکاری و به ده‌یان پسپۆڕ و زانا له‌سه‌ری ده‌دوێن وناوه‌ڕۆکی ده‌ستوره‌که بۆ خه‌ڵکی شی ده‌که‌نه‌وه، ئینجا ریفڕاندۆمی بۆ ده‌کرێ و ئه‌گه‌ر جێ په‌سه‌ندی زۆرینه بوو، کاری پێده‌کرێ.
به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م جاره‌ش هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار وه‌کو هه‌موو شته‌کانی تر ژێر بهژێرو له‌ژووره داخراوه‌کانی خۆیاندا ئه‌م ده‌ستوره‌یان به‌دڵ وله به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان نووسی.
به‌بڕوای من تێپه‌ڕاندنی ده‌ستور له‌م کات و ساته‌دا و به‌م په‌له‌پروزێ یه ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت که یه‌کێتی وپارتی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا توشی قه‌یران وهستریایهکی زۆر بوون. وه به‌ته‌واوی له‌به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگ و متمانه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌دا، نائومێدن.
ته‌نیا شتێکی جێ ئومێد که بۆیان مابێته‌وه سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه، وه من پێموایه له‌م ده‌ستوره‌دا هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێک به‌سه‌رۆک ببه‌خشن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمیان به‌ده‌سته‌وه ما، سه‌رۆک بتوانێ پۆسته‌که‌ی بۆ خزمه‌تی حیزبی به‌کار بهێنێت و وه بتوانن به ئاسانی ئه‌وه‌ی بییانه‌وێ بیسه‌پێنن. ئه‌مه‌ش دوایه‌مین تڵه پوشه که یه‌کێتی وپارتی بیانه‌وێت خۆیانی پێ بگرنه‌وه.
بۆیههیوادارم خه‌ڵکی کوردستان به ژن وپیاو، مامۆستا‌و خوێنکار، گه‌نج وپیر، فه‌قیرو ده‌وڵه‌مه‌ند، کرێکاروکارمهند، خوێنه‌وارو نه‌خوێنه‌واره‌وه به‌توندی دژی ئه‌م ده‌ستوره بووه‌ستن ونه‌هێڵن نیازی حیزبایه‌تی، به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یمان ژێرپێ بخات. دڵنیابن ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌ستوره ئاوا به‌ئاسانی وبهچاوبهست به‌سه‌رماندا بسه‌پێنرێت، نه‌ک ئێمه به‌ڵکو نه‌وه‌کانی داهاتوشمان به‌ده‌ستییه‌وه گیرۆده ده‌بن. له کۆتایی دا ده‌ڵێم به‌رزو پیرۆزبێت ڕاو ئیراده‌ی گه‌ل.