هه‌ڵبژاردن و لیستی گۆڕان
 دروستكردنی‌ دیكتاتۆرێك بۆ كوردستان




Monday, June 29, 2009
 
سیروان ره‌شید

دواجار رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ی‌ رابردو په‌رله‌مانی‌ ماوه‌به‌سه‌رچوی‌ كوردستان به‌ چه‌پڵه‌ڕێزان بڕیاری‌ له‌ تێپه‌ڕاندنی‌ ده‌ستورێك دا، كه‌ مێژو وه‌ك خاڵێكی‌ ره‌ش بۆ ئه‌م خوله‌ی‌ په‌رله‌مان ده‌ینوسێته‌وه‌.

له‌ماوه‌ی‌ دو سێ‌ هه‌فته‌ی‌ رابردودا كه‌ به‌ره‌یه‌كی‌ فراوان له‌ زۆربه‌ی‌ چین‌و توێژه‌كانی‌ خه‌ڵك‌و ره‌وته‌ سیاسییه‌كانی‌ كوردستان دژ به‌ په‌سه‌ندكردنی‌ ئه‌و پرۆژه‌ ئاماده‌كراوه‌ی‌ ده‌ستور دروستببو، كه‌ له‌نێوانیاندا په‌رله‌مانتارانی‌ لیستی‌ چوار حیزبه‌كه‌ش دژ به‌ په‌سه‌ندكردنی‌ ده‌ستور بون له‌م خوله‌ی‌ په‌رله‌ماندا، به‌پاساوی‌ ئه‌وه‌ی‌ وه‌ك له‌ به‌یاننامه‌ی‌ (25) په‌رله‌مانتاره‌ ناڕازییه‌كه‌دا هاتبو "شه‌رعیه‌تی‌ قانونده‌ركردنی‌ په‌رله‌مان به‌هۆی‌ به‌سه‌رچونی‌ ماوه‌كه‌یه‌وه‌ كه‌وتوه‌ته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌"، به‌ڵام له‌پڕ له‌ میدیاكانه‌وه‌ گوێمان لێبو كه‌ په‌رله‌مانتارانی‌ چوار حیزبه‌كه‌ په‌شیمانبونه‌ته‌وه‌و ئیحترامی‌ ئیمزاكانی‌ خۆیان نه‌گرت، له‌به‌ر جێكردنه‌وه‌ی‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ حیزبییه‌كانیان له‌ ده‌ستوردا، بڕیاریان به‌ ده‌ستوره‌كه‌ دا، كه‌ به‌بڕوای‌ من ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی‌ لایه‌نه‌ ئیسلامییه‌كان‌و دو حیزبه‌ عه‌لمانییه‌كه‌ی‌ هاوپه‌یمانیان، زه‌ربه‌یه‌كی‌ كوشنده‌ ده‌دات له‌ پێگه‌ی‌ جه‌ماوه‌ریان له‌م سه‌روبه‌نده‌ی‌ هه‌ڵبژاردندا‌وده‌شێت مێژو به‌ یه‌كێك له‌ ناشرینترین هه‌ڵوێستیان بۆخۆیان تۆماری‌ بكات، جگه‌ له‌وه‌ی‌ به‌ڕێز مه‌سعود بارزانیش له‌ كاردانه‌وه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به‌ په‌سه‌ندكردنی‌ ده‌ستوره‌كه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ هه‌ر ئه‌و رۆژه‌، نه‌ك وه‌ك سه‌رۆكی‌ هه‌رێم‌و باوكی‌ میلله‌ت كه‌ زه‌روره‌ به‌یه‌ك چاو سه‌یری‌ هاوڵاتییه‌كانی‌ بكات، له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌ره‌ ناڕازییه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان كه‌ دژ به‌ ناوه‌رۆكی‌ ئه‌و ده‌ستوره‌ن، وتی‌: "ئه‌م ده‌ستوره‌ ده‌بێته‌ چقڵی‌ چاوی‌ ناحه‌زان‌و دوژمنان‌و ماوه‌یه‌كی‌ دیكه‌ راپرسیی‌ له‌سه‌ر ده‌كه‌ین".

ناوه‌رۆكی‌ ئه‌م ده‌ستوره‌ی‌ كه‌ ئێستا ناڕه‌زاییه‌كی‌ به‌رفراوانی‌ لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌، له‌ دو بواردایه‌: لایه‌كیان بریتییه‌ له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ نادیاری‌ چاره‌نوسی‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كانی‌ كوردستان كه‌ رێژه‌ی‌ 51%ی‌ خاكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان پێكده‌هێنێت، له‌گه‌ڵ‌ مه‌سه‌له‌ی‌ چۆنێتی‌ مامه‌ڵه‌ی‌ ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ داهاتودا، لایه‌نه‌كه‌ی‌ دیكه‌ش مه‌سه‌له‌ی‌ پێدانی‌ ده‌سه‌ڵاتێكی‌ زۆره‌ به‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، چونكه‌:

* سه‌رۆك ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ هه‌یه‌ "ئه‌گه‌ر پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ خاوه‌نی‌ نیوه‌ی‌ كورسییه‌كانی په‌رله‌مان بن‌و بایكۆتی‌ په‌رله‌مان بكه‌ن‌و ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه‌، یان داوای‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان بده‌ن به‌ بارزانی‌".

*  سه‌رۆك، سه‌رۆكی‌ ده‌زگای‌ راپه‌ڕاندنی‌ هه‌رێمه‌ (حكومه‌ت).

* سه‌رۆك ده‌سه‌ڵاتی‌ ده‌ركردنی‌ جاڕدانی‌ باری‌ نائاسایی‌ هه‌رێمی‌ هه‌یه‌.

* سه‌رۆك ده‌سه‌ڵاتی‌ جوڵاندی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ هه‌یه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌رێم، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ بانگهێشكردنی‌ هێزی‌ ده‌ره‌كی‌ هه‌یه‌ بۆ ناو هه‌رێم.

* سه‌رۆك خۆی‌ به‌ ده‌ركردنی‌ مه‌رسومێك  ئه‌ندامانی‌ دادگای‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم‌و ئه‌نجومه‌نی‌ دادوه‌ریی‌‌و دادوه‌ران داده‌مه‌زرێنێت.

* سه‌رۆك خۆی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ته‌واوی‌ به‌سه‌ر ئه‌و ده‌زگایه‌دا ده‌بێت كه‌ پاش په‌سه‌ندكردنی‌ ده‌ستوره‌كه‌ به‌ناوی‌ (ده‌زگای‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی‌ هه‌رێم) پێكدێت.

ئه‌مانه‌ ته‌نیا شه‌ش خاڵن له‌و (24) ده‌سه‌ڵاته‌ گرنگه‌ی‌ كه‌ له‌ ده‌ستوردا دراوه‌ به‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم، كه‌ هه‌ركه‌سێك ئه‌گه‌ر تۆزقاڵێك له‌ ئه‌لف‌و بای‌ سیاسه‌ت بزانێت، هه‌ست به‌وه‌ده‌كات كه‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ زۆره‌ی‌ دراوه‌ به‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم هیچ كاتێك سیستمی‌ ئه‌م هه‌رێمه‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ ناچێت‌و ته‌واو سه‌رۆكایه‌تییه‌، ته‌نیا ئه‌و شه‌ش خاڵه‌ی‌ ئاماژه‌م پێكرد به‌ به‌راورد به‌ ده‌ستوری‌ عێراق، هیچ یه‌كێك له‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ له‌ عێراقدا نه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ جه‌لال تاڵه‌بانی‌ سه‌رۆكی‌ كۆمارو نه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ نوری‌ مالیكی‌ سه‌رۆك وه‌زیراندا نییه‌، ته‌نیا له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراقدایه‌.

ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ ترسناكه‌ی‌ كه‌ له‌ژێر گوشاری‌ پارتیدا به‌ پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم دراوه‌، پێموایه‌ ته‌نیا مه‌به‌ست لێی‌ پێدانی‌ ده‌سه‌ڵاتێكی‌ زۆره‌ به‌ به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی‌.

په‌رۆشیی‌‌و دڵسۆزانی‌ گه‌له‌كه‌مان بۆ ره‌تكردنه‌وه‌و ده‌نگنه‌ده‌ن به‌م ده‌ستوره‌، په‌یوه‌ندی‌ به‌وه‌وه‌ نییه‌ كه‌ مه‌به‌ستیان بێت له‌ ئێستادا ده‌سه‌ڵاتی‌ حیزبێك یان شه‌خسێك كه‌مبكرێته‌وه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ ئازادییه‌كانی‌ خه‌ڵك‌و نه‌وه‌كانی‌ دواڕۆژمانه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ئێستا چ رژێمێكیان بۆ هه‌ڵده‌بژێرین.

پێدانی‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ زۆره‌ به‌پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم، له‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت كه‌ پارتی‌ ئێستا هیوای‌ به‌ په‌رله‌مانی‌ داهاتو لاوازبوه‌، پێداده‌گرێت له‌سه‌ر سه‌پاندنی‌ سیستمێكی‌ نیمچه‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كه‌ پێده‌چێت پارتی‌ نیازی‌ ئه‌وه‌شی هه‌بێت هه‌رێم به‌ره‌و سیستمێكی‌ پاشایی‌ به‌رێت، هه‌ربۆیه‌ ئه‌م ده‌ستوره‌ هه‌وڵێكه‌ بۆ كوشتنی‌ په‌رله‌مان‌و هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ دواوه‌، ئه‌مه‌ش مانای‌ دروستكردنی‌ دیكتاتۆرێكه‌ بۆ كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی‌ یاسایی‌.

 
     Print     Send this link     Add to favorites
 
ره‌وتی گۆڕان به‌ره‌و كوێ‌؟
رۆژمێری‌ هه‌ڵبژاردن
گۆڕان هاوکێشه‌یه‌کی نوێ
بیست وپێنجی حه‌وت
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
گۆڕان بۆ؟
-2-
گۆڕان به‌ڕێوه‌ نیه‌، رویداوه‌
ئه‌وانه‌ی‌ رابوردومان لێزه‌وت ده‌كه‌ن خۆیان رابوردیان نییه‌
ئه‌ركی‌ له‌پێشینه‌ی‌ تاك له‌هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا
په‌رله‌مانی میلله‌ت... یان په‌رله‌مانی حیزب و ...
درۆی پێش هه‌ڵبژاردن!
د.له‌تیف شێخ مسته‌فا: له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
جه‌مسه‌رگه‌ری وگۆڕان ونیه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌ك
حیكمه‌ته‌كانی‌ گۆڕان
گۆڕان بۆ؟
-2-
پڕوپاگه‌نده ‌یان بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن
تێپه‌ڕبوون به‌زۆنگاودا...
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
دروستكردنی‌ دیكتاتۆرێك بۆ كوردستان
نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ گوَڕاندا ده‌گوَڕێت...
نه‌وشیروان و وێنه‌! عه‌قڵ و سۆز و هه‌ڵبژاردن
96 ده‌نگ
گۆڕان بۆ كێیه‌‌و كێن ئه‌وانه‌ی‌ گۆڕان دروست ده‌كه‌ن؟
درۆمه‌که‌ن، درۆمه‌که‌ن..تا باوه‌ڕتان پێبکه‌ن
هه‌ر ده‌ستور مابوو بیحیزبێنن، ئه‌ویشیان کرد
بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن و كه‌لتور
رێگای گۆڕان - گۆڕانی رێگا
له‌پێناوی كام گۆڕاندا ده‌نگده‌ده‌ین به‌لیستی گۆڕان؟
نامه‌یه‌کی کورت و کراوه‌ بۆ سه‌رانی کورد
گۆڕان...
له‌ مۆنۆپۆلی ده‌ستوره‌وه‌ بۆ مۆنۆپۆلی ده‌سه‌ڵات
ترسی دڵی شێرکۆ بێکه‌س و هه‌ڵبژاردن
پێشکه‌شه‌ به‌ فه‌رمانڕه‌وایانی هه‌رێم
به‌راورد
گه‌نجان هێزن.. یان په‌راوێزن؟!
تایبه‌نمه‌ندیه‌كانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ده‌بێت چۆنبێت؟
ده‌رفه‌تی‌ گۆڕان
چه‌مکی هه‌ڵبژاردن
ده‌نگ ده‌ده‌ین به‌ هه‌ق... ده‌نگ ده‌ده‌ین به‌ خومی
ئایا خواستی گۆڕان و چاکسازی، دوژمنایه‌تی کردنی ده‌سه‌ڵاته‌؟!
په‌نده‌کانی هه‌ڵبژاردنی گشتیی سه‌رکۆماری ئێران
په‌رله‌مان ‌و ده‌ستوور
له‌ په‌راوێزی‌ مشتومڕی‌ ده‌ستووردا
پارتی‌‌و سیستمی‌ پاشایه‌تی‌، یه‌كێتی‌‌و ره‌فتاری‌ دۆڕاوانه‌
ئه‌نفلۆنزای هه‌ڵبژاردن له‌ کوردستاندا
جه‌ماوه‌ر ده‌نگ بۆ لیستێك ئه‌دات که‌ حکوومه‌تێك پێك بێنێ وه‌زیره‌کانی حیزبی نه‌بن
ده‌نگ به‌م مرۆڤه‌ بده‌ن
هه‌ڵبژاردن و فرتوفێڵه‌كان..
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
ئه‌دیبان و هونه‌رمه‌ندان له‌ پرۆسه‌ی‌ گۆڕاندا
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
ده‌نگتان ویژدانتانه‌ مه‌یفرۆشن
گۆڕان له‌ پارادۆکسه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا‌
کوا سیاسه‌ت و حیزبی چه‌پکه‌ گوڵه‌که؟
ستراتیژی لیستی گۆڕان چۆن ده‌ست پێبکا؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
ده‌نگ بۆ كام ده‌ستووره‌یان بده‌ین؟
ئاماژه‌كانی‌ قبوڵكردنی‌ ده‌ستوور
بۆچی هه‌موو خه‌ڵک ده‌ڵێن گۆڕان
هه‌ڵبژاردن و ئه‌گه‌ره‌كانی‌ ساخته‌كردن
وانەیەک بۆ ئایندەی حیزبەکانی ئێمە
ئێره‌ كوردستانه‌...
بۆچی‌ پێویستمان به‌چاكسازییه‌ ؟
به‌دبه‌ختیه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن
په‌یام و به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ