هه‌ڵبژاردن و لیستی گۆڕان
 حیكمه‌ته‌كانی‌ گۆڕان




Thursday, July 2, 2009
 
خالید عه‌بدولكه‌ریم

تێپه‌ڕاندنی‌ سه‌رده‌می‌ تابۆ

به‌ زۆر پێوه‌ری‌ له‌دوای‌ راپه‌ڕینه‌وه‌، به‌تایبه‌تی تر دوای‌ روخانی‌ سه‌دام حسێن جۆری‌ له‌ داهێنان و مۆدێلێكی‌ نۆی‌ تابۆ هێنرایه‌ كایه‌وه‌، له‌پێناو مانه‌وه‌ و چه‌سپاندنی‌ سیاسه‌ت و نه‌زمێكی‌ حیزبایه‌تی‌ كردن كه‌ ته‌نیا خزمه‌تی‌ به‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ تایبه‌تی و بڕیاره‌ حیزبیه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ ده‌كرد، به‌مه‌ش واقیعی‌ كوردستان كه‌وته‌ به‌رده‌م دو ئاقاره‌وه‌، گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ رابردو و چه‌قبه‌ستن له‌ قۆناغی‌ پاڵه‌وانیتێدا، كه‌ زانای‌ ئیتاڵی‌ (ڤیگۆ) پیێوایه‌ مرۆڤ ئه‌م قۆناغه‌ی‌ له‌ دوای‌ سه‌ده‌یی‌ سیانزه‌هه‌مه‌وه‌ تێپه‌ڕاند و پێی‌ نایه‌ سه‌رده‌می‌ مرۆییه‌وه‌ ئه‌ویش به‌هاتنی‌ سه‌ره‌تاكانی‌ دیموكراتیه‌ت ده‌ستی‌ پێكرد، ڤیگۆ گۆڕانی‌ مرۆڤی‌ له‌ قۆناغی‌ مه‌شاعی‌ یان سه‌ره‌تاییه‌وه‌ بۆ قۆناغێكی‌ تر به‌و شێوه‌یه‌ ده‌ستنیشان كرد، كه‌ ئێستا هه‌مان خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندێتی‌ ئه‌و قۆناغه‌ی‌ ئه‌و باسیده‌كرد له‌ ئێستای‌ واقیعی‌ كوردی‌ دا به‌رجه‌سته‌یه‌ و ده‌له‌لاله‌ته‌ له‌مانه‌وه‌ی‌ قۆناغی‌ پاڵه‌وانێتی یان عه‌وداڵی‌ خه‌یاڵه‌كان، ئاقاری‌ دوه‌م، كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ ئێمه‌ی‌ خسته‌ به‌رده‌م تابۆ دروستكراوه‌كانه‌وه‌، ده‌ستوپه‌نجه‌ نه‌رمكردن بو له‌گه‌ڵ ئاسه‌واره‌ خراپه‌كانی‌ تابۆ دروستكراوه‌كاندا.

بۆ نمونه‌ چه‌ند ساڵی‌ رابردو و له‌كاتی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆدا كێی‌ ده‌یتوانی‌ بپرسێ‌ ئه‌م شه‌ڕه‌ بۆ ده‌كه‌ن و له‌پێناوی‌ چی‌ دا ده‌یكه‌ن؟ ئه‌مه‌ پرسیارێكی‌ تابۆ بو كردنی‌ مه‌حاڵ بو تا ئه‌و راده‌یه‌ی‌ كوشتنی‌ به‌دواوه‌ بێت، كه‌چی‌ ئێستا ده‌ركه‌وتوه‌ بۆ خه‌ڵكی‌ نه‌یده‌توانی‌ ئه‌و جۆره‌ پرسیارانه‌ بكات، به‌هه‌مان شێوه‌ دوای‌ روخانی‌ سه‌دام له‌جیاتی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و فۆرمه‌ دیموكراسیه‌ رێژه‌ییه‌ له‌ ئسلوبی‌ حكوم دا روی‌ له‌ به‌غا كرد بهێنرێته‌ كوردستانه‌وه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ جۆره‌ها تابۆی‌ تر دروستكرا و ته‌وته‌مه‌كان له‌به‌رده‌م تاكی‌ كوردی‌ دا قه‌به‌تر ده‌كران، كێی‌ هه‌بو چه‌ندساڵ پێش ئێستا باسی‌ بودجه‌ و چۆنیه‌تی‌ بونه‌ سه‌رۆك هه‌ریمَی‌ بارزانی‌ و په‌رله‌مانی‌ حیزب و پێشیڵكردنی‌ موقه‌ده‌ساته‌ مرۆییه‌كان به‌ده‌ستی‌ دو زلحیزبه‌كه‌وه‌ بكا و باجی‌ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ نه‌دا، كه‌واته‌ رونه‌ لامان گۆڕان باجی‌ گه‌وره‌ ده‌دا، به‌لاَم ده‌ر ئه‌نجام گۆڕان وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی‌ هێواش و ده‌رنگوه‌خت بوه‌ حیكمه‌ت و فه‌لسه‌فه‌یه‌ك بتوانێ‌ كۆمه‌ڵی‌ ته‌فسیراتی‌ نوێ‌ بۆ ژیان و دونیا بینی‌ هه‌مو تاكی‌ كوردی‌ بكاته‌وه‌ و بیخاته‌ به‌رده‌م كۆمه‌ڵێ‌ پرسیاری‌ خنكێنراو له‌ نه‌ستیدا مه‌گه‌ر فرۆیدیێك په‌یدا بێت و له‌ هۆكاره‌كه‌ی‌ تێمانبگه‌یه‌نێ‌، هه‌مان شته‌ ده‌رئه‌نجامه‌كه‌شی‌ ده‌رهێنان و ئاشكرا كردنی‌ پرسیاره‌كانه‌، كه‌واته‌ ده‌بێ‌ ئه‌و پرسیارانه‌ چ بن؟ تابۆ چییه‌ و سه‌رچاوه‌كانی‌ چیین؟ كێین تابۆكان داده‌هێنن و هه‌وڵی‌ مانه‌وه‌یان ده‌ده‌ن؟ تابۆكان به‌رژه‌وه‌ندی‌ كێی‌ ده‌پارێزن؟ خه‌ڵكی‌ یان ژماره‌یه‌ كه‌می‌ ده‌سه‌لاَتدار؟خه‌ڵكی‌ چۆن دابونه‌ریت و بنه‌مای‌ حیزبایه‌تی‌ و سیسته‌می‌ ئیداری‌ و ئه‌رك و فه‌رمان له‌ تابۆكان جێاده‌كاته‌وه‌؟ كێ هه‌وڵی‌ تێكه‌ڵكردنیان ده‌دات؟ ده‌ر ئه‌نجام تابۆ سه‌ركرده‌ی‌ موقه‌ده‌س و یاسای‌ خێڵ و بنه‌ماڵه‌ داده‌هێنێ‌ و خه‌ڵكی‌ ده‌خاته‌ ته‌نگه‌ژه‌ و خه‌یاڵی‌ گه‌وره‌وه‌، به‌لاَم كێی‌ ده‌توانێ‌ تابۆكان تێپه‌ڕێنێ‌ و ته‌نیا مرۆڤ بكاته‌ پارسه‌نگی‌ هه‌مو بنه‌ماكانی‌ ژیان، ئاشكرایه‌ ئه‌وه‌ گۆڕانه‌...گۆڕان

گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ عه‌قڵ و ره‌فتاری‌ جه‌معی‌
هه‌مو ره‌فتارێكی‌ ئاسایی‌ مرۆڤ كه‌ رۆژانه‌ ئه‌نجامی‌ ده‌دا له‌ ئه‌نجامی‌ بڕیار، یاخود فه‌رمان و ئه‌ركێكی‌ عه‌قڵیه‌وه‌ دروستده‌بێت، بۆیه‌ زۆر جار واباوه‌ له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ دا به‌تایبه‌تی‌ كۆمه‌ڵگه‌ سونه‌تیه‌كان دا ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتی‌ كه‌سێك له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی‌ دا جۆری‌ بیركردنه‌وه‌ و عه‌قلاَنیه‌تی‌ كه‌سه‌كه‌ دیاریده‌كات، له‌ڕوی‌ سایكۆلۆژیشه‌وه‌ تاڕاده‌یه‌ك ته‌واوه‌، به‌لاَم ره‌فتاری‌ گشتی‌ زۆر جار ده‌رئه‌نجامی‌ عه‌قڵێكی‌ گشتی‌ نیه‌ و هه‌ندێ‌ جار ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بونی‌ هه‌سته‌كانی‌ مرۆڤ یاخود له‌ژێر كاریگه‌ری‌ هه‌سته‌كانه‌وه‌ سه‌رهه‌ڵده‌دات، واتا ئه‌گه‌ر هاتو كه‌سێ كۆمه‌ڵه‌ خه‌ڵكێكی‌ بینی‌ له‌ ده‌وری‌ شتێ‌ كۆبونه‌ته‌وه‌، یا وتنه‌وه‌ی‌ دروشمێ‌ ده‌ڵێنه‌وه‌ به‌دوای‌ یه‌كدا كار له‌ هه‌مو بینه‌ر و بیسه‌رێ‌ ده‌كات، چ بچێته‌ ژێرباری‌ ئه‌وانه‌ی‌ كۆبونه‌ته‌وه‌ بۆ ئامانجێ‌ بچوك یان گردبونه‌وه‌یه‌ كاتی‌ چ دژی‌ بوه‌ستنه‌وه‌،لێره‌وه‌ پرۆسه‌ی‌ گۆڕان و نۆیبونه‌وه‌ بارودۆخی‌ كه‌سه‌كه‌ ده‌گۆڕێ‌ و وایلێده‌كات ره‌فتاری‌ بگۆڕێ‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ عه‌قڵ و هه‌سته‌كانی‌ قه‌بوڵی‌ ده‌كات و ئه‌وه‌ش ره‌د بكاته‌وه‌ كه‌ قه‌بوڵی‌ ناكاته‌وه‌، تاكی‌ كوردی‌ چه‌ندین ساڵه‌ ده‌ستو په‌نجه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م حاڵه‌ته‌دا نه‌رم ده‌كات به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌ڕاده‌یه‌ ئاشكرا لایه‌نه‌ نیگه‌تیڤه‌كانی‌ بزانێ‌، مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ سایكۆلۆژیست و سۆسیۆلۆژیسته‌كان زیاتر په‌یی‌ به‌م حاڵه‌ته‌ ببه‌ن و راده‌ی‌ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ دیاری بكه‌ن.

بۆیه‌ ده‌بینین له‌ چه‌ند ساڵی‌ رابردودا تاكی‌ كوردی‌ نه‌یده‌توانی‌ شه‌رعیه‌ت له‌ عه‌قڵی‌ خۆی‌ وه‌ربگرێ‌ بۆ دیاریكردنی‌ ره‌فتارێكی‌ گشتی‌، یان پرۆسه‌ی‌ ره‌فتار و ره‌فتاری‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ به‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌، ئه‌وه‌ی‌ كه‌ هه‌بو ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ چاندنی‌ ئایدۆلۆژیه‌تی‌ حیزبی‌ به‌ر ته‌سك بو له‌ ره‌فتار و عه‌قلاَنیه‌تی‌ تاكگه‌رایدا، به‌و واتایه‌ی‌ تاكی‌ كوردی‌ فێر كرابو چاوه‌ڕی‌ بكات كامه‌یه‌ ره‌فتاری‌ پێویست و ناپێویست، نه‌ته‌وه‌ی‌ و نانه‌ته‌وه‌ی‌، خراپ و باش، ئامانجدار و بێ‌ ئامانج و بێبه‌رهه‌م و كۆمه‌ڵێ‌ مه‌هزه‌له‌ی‌ دیكه‌... له‌ حیزب و به‌رنامه‌ و راگه‌یاندنه‌كانی‌ حیزبه‌وه‌ وه‌ربگرێت، به‌ده‌ر له‌ كردنی‌ حیزب به‌ سه‌رچاوه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ بیركردنه‌وه‌ و ره‌فتار و هه‌ناسه‌دان و كۆمه‌ڵێ‌ جوڵه‌ی‌ بایه‌لۆژی‌ تر ئه‌و تاكه‌ به‌ مه‌ترسی‌ و خراپ وه‌سفده‌كرا.

من له‌خۆمه‌وه‌ قسه‌ ناكه‌م و ئه‌و تۆیژینه‌وه‌ كه‌مانه‌ی‌ كه‌ كراون له‌سه‌ر لاوازی‌ هه‌ستی‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌ و هه‌ستی‌ كۆمه‌ڵبینی‌ تاكی‌ كورد ئه‌م راستیانه‌ ده‌خاته‌ڕو، به‌لاَم كێشه‌كان كاتێ‌ ده‌رده‌كه‌ون، كاریگه‌ری‌ ئه‌و حاڵه‌ته‌ ده‌بێته‌ پانتای‌ و جێی‌ ده‌مێنیته‌وه‌، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر پێكهاته‌ی‌ ده‌رونی‌ تاك، ته‌نانه‌ت وای‌ لێهاتبو راگه‌یاندنه‌كانی‌ حیزبه‌ زلهێزه‌كان به‌ ئاشكرا ده‌یانگوت مرۆڤی‌ عاقڵ مرۆڤێكی‌ حیزبیه‌ و مرۆڤی‌ مه‌ده‌نی‌ مولته‌زیمی‌ فه‌رمایشتی‌ حیزبه‌، ئه‌گه‌ر كه‌سانێكیش پرسیاری‌ ئه‌وه‌ بكه‌ن بۆچی‌ ئه‌و واقیعه‌ خوڵقا كه‌ خواستی‌ زۆرینه‌ نه‌بو، ره‌نگه‌ بتوانین بڵێن گۆڕان وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی‌ حه‌تمی‌ و ئاسای و سروشتی‌ شه‌رعیه‌تی‌ له‌ده‌ستدابو، له‌غیابی‌ گۆڕانیشدا هه‌م تاك توشی‌ گرفتی‌ زۆر ده‌بێ‌ و هه‌م هێزه‌ شمولی‌ و حیزبه‌ دیماگۆگه‌كان وه‌ك خۆیان و به‌بارقورسی‌ به‌سه‌ر تاك و كۆمه‌ڵگه‌وه‌ ده‌مێننه‌وه‌، به‌لاَم خۆشبه‌ختانه‌ ئێستا تاكی‌ كوردی‌ بۆیده‌ركه‌وتوه‌، به‌ ئه‌نجامدانی‌ گۆڕانكاری‌ هه‌م شه‌رعیه‌ت بۆ عه‌قڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و هه‌م ره‌فتاری‌ جه‌معیش له‌ قۆرخكاری‌ رزگاری‌ ده‌بێ‌.

 
     Print     Send this link     Add to favorites
 
ره‌وتی گۆڕان به‌ره‌و كوێ‌؟
رۆژمێری‌ هه‌ڵبژاردن
گۆڕان هاوکێشه‌یه‌کی نوێ
بیست وپێنجی حه‌وت
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
گۆڕان بۆ؟
-2-
گۆڕان به‌ڕێوه‌ نیه‌، رویداوه‌
ئه‌وانه‌ی‌ رابوردومان لێزه‌وت ده‌كه‌ن خۆیان رابوردیان نییه‌
ئه‌ركی‌ له‌پێشینه‌ی‌ تاك له‌هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا
په‌رله‌مانی میلله‌ت... یان په‌رله‌مانی حیزب و ...
درۆی پێش هه‌ڵبژاردن!
د.له‌تیف شێخ مسته‌فا: له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
جه‌مسه‌رگه‌ری وگۆڕان ونیه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌ك
حیكمه‌ته‌كانی‌ گۆڕان
گۆڕان بۆ؟
-2-
پڕوپاگه‌نده ‌یان بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن
تێپه‌ڕبوون به‌زۆنگاودا...
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
دروستكردنی‌ دیكتاتۆرێك بۆ كوردستان
نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ گوَڕاندا ده‌گوَڕێت...
نه‌وشیروان و وێنه‌! عه‌قڵ و سۆز و هه‌ڵبژاردن
96 ده‌نگ
گۆڕان بۆ كێیه‌‌و كێن ئه‌وانه‌ی‌ گۆڕان دروست ده‌كه‌ن؟
درۆمه‌که‌ن، درۆمه‌که‌ن..تا باوه‌ڕتان پێبکه‌ن
هه‌ر ده‌ستور مابوو بیحیزبێنن، ئه‌ویشیان کرد
بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن و كه‌لتور
رێگای گۆڕان - گۆڕانی رێگا
له‌پێناوی كام گۆڕاندا ده‌نگده‌ده‌ین به‌لیستی گۆڕان؟
نامه‌یه‌کی کورت و کراوه‌ بۆ سه‌رانی کورد
گۆڕان...
له‌ مۆنۆپۆلی ده‌ستوره‌وه‌ بۆ مۆنۆپۆلی ده‌سه‌ڵات
ترسی دڵی شێرکۆ بێکه‌س و هه‌ڵبژاردن
پێشکه‌شه‌ به‌ فه‌رمانڕه‌وایانی هه‌رێم
به‌راورد
گه‌نجان هێزن.. یان په‌راوێزن؟!
تایبه‌نمه‌ندیه‌كانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ده‌بێت چۆنبێت؟
ده‌رفه‌تی‌ گۆڕان
چه‌مکی هه‌ڵبژاردن
ده‌نگ ده‌ده‌ین به‌ هه‌ق... ده‌نگ ده‌ده‌ین به‌ خومی
ئایا خواستی گۆڕان و چاکسازی، دوژمنایه‌تی کردنی ده‌سه‌ڵاته‌؟!
په‌نده‌کانی هه‌ڵبژاردنی گشتیی سه‌رکۆماری ئێران
په‌رله‌مان ‌و ده‌ستوور
له‌ په‌راوێزی‌ مشتومڕی‌ ده‌ستووردا
پارتی‌‌و سیستمی‌ پاشایه‌تی‌، یه‌كێتی‌‌و ره‌فتاری‌ دۆڕاوانه‌
ئه‌نفلۆنزای هه‌ڵبژاردن له‌ کوردستاندا
جه‌ماوه‌ر ده‌نگ بۆ لیستێك ئه‌دات که‌ حکوومه‌تێك پێك بێنێ وه‌زیره‌کانی حیزبی نه‌بن
ده‌نگ به‌م مرۆڤه‌ بده‌ن
هه‌ڵبژاردن و فرتوفێڵه‌كان..
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
ئه‌دیبان و هونه‌رمه‌ندان له‌ پرۆسه‌ی‌ گۆڕاندا
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
ده‌نگتان ویژدانتانه‌ مه‌یفرۆشن
گۆڕان له‌ پارادۆکسه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا‌
کوا سیاسه‌ت و حیزبی چه‌پکه‌ گوڵه‌که؟
ستراتیژی لیستی گۆڕان چۆن ده‌ست پێبکا؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
ده‌نگ بۆ كام ده‌ستووره‌یان بده‌ین؟
ئاماژه‌كانی‌ قبوڵكردنی‌ ده‌ستوور
بۆچی هه‌موو خه‌ڵک ده‌ڵێن گۆڕان
هه‌ڵبژاردن و ئه‌گه‌ره‌كانی‌ ساخته‌كردن
وانەیەک بۆ ئایندەی حیزبەکانی ئێمە
ئێره‌ كوردستانه‌...
بۆچی‌ پێویستمان به‌چاكسازییه‌ ؟
به‌دبه‌ختیه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن
په‌یام و به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ